.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















مه‌مله‌که‌تی عه‌شق
سیروان
ده‌گه‌ل هاژه‌ى ئه‌و به‌یانیانه ئه‌دوێم
گه له چاوه‌ڕوانى دا ئه‌مرن
ئه‌و (با)یه‌ى
که سارێژى فرمێسکه‌کانى گولێک ئه‌کا
په‌لکه زێرینهى ئه‌ستێره‌یه‌کى کشاو
له‌ژێر ساته‌کانى نێرگزێک ئهنهخشێنىَ
ئه‌و پێڵوانهى سۆز ئهبارێننه پاییز و
سینه‌ى په‌پوله‌یه‌ک له خه‌م ئهشۆنهوهو
حه‌زه شێته‌کانى تاوانێکى گومان
له خه‌یاڵى گهلاَیهکى زولف شۆر ئه‌کوژن
ئه‌و رۆحه‌ى دڕک له پێى سه‌فه‌رێک ئهچێنىَ
باوه‌ش بۆ گوڵنامهى دره‌ختێکى به‌فر ڕه‌نگ ئه‌کاته‌وه
چیتر نامهوىَ
له‌گه‌ل هه‌وره سپى یه‌کانى ناز
تریفه‌ى بێوه‌ژنێک له رۆژکارى به‌هار
به خه‌نده‌ى رووى مانگێک بتۆرێنم
نامهوىَ
له به‌ندیخانه‌کانى باران
شیوه‌ن بۆ ده‌ریاچه‌کان بگێرم
ئه‌و دهریاچانهى له ئارایشگاى سیحرى تۆ وه ئه‌بێته مه‌نزلێک
ئه‌و به‌یانیه ئاڵتونیهى له‌دیدى تۆ وه ئه‌بارێت
تۆ له‌و له‌ته سێوه‌ى که له سفره‌ى ژیان پڕشنگدارترى
له به‌رى عه‌ترێک
جوانى ساتێکى مێلاَقى
ئه‌و ساتانه‌ى هه‌ر له‌تۆ ئه‌چن
تۆى په‌رى گوڵشه‌ن
تۆى جوانترین هه‌ناسه‌ى په‌یکه‌رى عه‌شق
چیتر نامهوىَ له‌گه‌ل ئه‌و دارانه بیت
که له‌سێبه‌رى بهرداخێکى شکاو فه‌نا ئه‌بن
له پاڵ ئه‌و سهماکهرانهى
که له دڵێکى خنکاو که‌له سه‌رێکى پوچ ئه‌په‌رستن
به‌ردێک لهشادهمارهکانى دڵێکى زیندوو ئه‌به‌ستن و
بوڕکانێک له ڕێگه‌ى گهلاَ ئهڤینیهکانى ئێمه ئه‌بارێنن
ئهودارانهى که سهولێکى شکاون
فهلهکێکن له گله‌یى وله هه‌ڵفڕینى قه‌ڵه‌ره‌شه‌کان
درزێکن بۆ نقووم بوونى دڵۆپه خوێنى قاره‌مانه‌کانى به‌هه‌شت
ته‌مه‌نێکى پڕ گوناهن
هێمایه‌کى تێکشکاوى جه‌سته‌یه‌کى رووتن
له نێو رۆحى ئه‌ژدیهایه‌کى قه‌ترانى
ئه‌و ژیانه به‌د گومانییهى که پاییزێکن بىَ باران
گێژاوێکى نهێنى پاشه‌ڕۆى روخسارى کتێبێکى چهپهلن
شایه‌دى زویربوونى باخهکاننله ته‌نهایى وه‌رزه‌کانى عه‌شق
ئه‌ى یار چیتر نامهوىَ
له مه‌مله‌که‌تى قوڵهرهشهکان ئه‌وینى بفرۆشى و
میهره‌بانى ده‌ریا له‌نیگاى سه‌رمه‌ست بوونى ئاگر بتۆرێنى
نامهوىَ حه‌زه وهنهوشهیهکانى ئاوازى من و
گۆرانیه هه‌ژاره‌کانى ئه‌م دونیایه
به کهمانێکى قیناوى مه‌رگ بژهنرىَ
نامهوىَ له‌ڕێگه‌ى عه‌شق
شالوور...گوڵ....رووناکى
له بیابانه‌کان به ماچێکى کز له گۆڕبنێن
نامهوىَ ڕه‌نگه ناسکه‌کان له سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانى
کتێبێکى دۆزه‌خى تێکه‌ڵ به‌یه‌کترى بکرێن و
له‌سه‌ر سینه‌ى ژنێکى رووت قومار بکه‌ن
چیتر نامهوىَ له پاییزا
عه‌شق به‌ره‌و ده‌ریا وشکه ساڵیهکان بچێت
ئهمهوىَ به‌هار به ئاوازێکى نه‌رم
بخورى کفر له قینى هه‌ناسه‌یه‌کى وشک
به فووى نزایێک بمرێنى و
وشه‌یه‌ک له نێو ڕه‌ونه‌قترین کانیاوى عه‌شق بچێنیت
شه‌قلاوه ...... 16/5/2008


له‌سه‌ر هێڵ نییه
.......
.......
ده سته كانت نه رزئ كوره شاعيره كه ى شهقلــاوهى خوشه ويست
به راستى وته كانت له ناسكى ناسكترن
زور له ناخه وه خويندمه وه له مالبه رى خوم بلاوم كردوته وه هيوادارم ئاسايبيت
دووبـــاره ده سته كانت خوشبيت بو هونينه وه ى ئه م هونراوه برماناو جوانه
شــادبيت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سلاو کاکه سیروانی هه‌ست ناسک ده‌ستت خۆش و خه‌رمانت به‌ره‌که‌ت به‌هیوای به‌رده‌وامی و سهرکهوتنتم


له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس په‌پوله بۆ وته جوانه‌کانت و شیرینه‌کانت تۆی به‌رێزیش هیوادارم که هه‌رده‌م له هۆنینه‌وه‌ی وشه‌ی جوان بێ به‌شمان نکهیت ئه‌زیزم هیوادرم به دلتان بوبێت ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت زۆر ئاساییه به‌لامه‌وه ده‌ستت خۆش بێت
کاکه میران به‌رێزم ته‌مه‌نت پر خۆشی بێت زۆر سوپاس بۆ وته به نرخه‌کانت هاندم ده‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له نێو وشه‌کان بتوێمه‌وه و خه‌رمانه‌که‌م ده‌وله‌مه‌ند بکه‌م دووباره ده‌ستت خۆش و ته‌مه‌ن درێژ بیت و هیوادارمم که به‌رێزتانیش بێ به‌شمان نه‌که‌ی له په‌یڤه ناسک و هێما سیحراوییه‌کانی خۆت
به‌خته‌وه‌ری ئێوه ئاواتی منه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروان هۆنراوه‌یه‌کی زۆۆر جوان بوو هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس په‌پوله ته‌مه‌ن درێژ بیت
تینا خان ده‌ست خۆس به‌رێزم بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوادارم هه‌رده‌م سه‌رفراز بیت و ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس نوا خان بۆ په‌یامه‌که‌ت ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بێت زۆۆۆۆر جوانه سه‌رکه‌وتوبیت یه‌خوا ..

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس کچه وردیله بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه