❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / *~ئه‌ده‌بی‌ شاعیر~*

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-22 19:35:08

په‌ری
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-01
دواترین سه‌ردان: 2011-10-20
په‌یامه‌كان: 309

*~ئه‌ده‌بی‌ شاعیر~*

ئه‌ده‌بی‌ شاعیر ناوی‌ ته‌واوی‌ عه‌بدوڵڵا كوڕی‌ ئه‌حمه‌د به‌گی‌ برایم به‌گی‌ رۆسته‌م به‌گی‌سه‌یفه‌دینه‌ ساڵی‌ 1859 له‌ گوندی‌ ئه‌رمه‌نی‌ بڵاغی‌ شاری بۆکان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایک بووه‌.‌
له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ خوێنده‌وار ، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن ومامۆستای‌ تایبه‌تی‌ بۆ ته‌رخان كراوه‌ بۆ خوێندن و فێری‌ خوێندنه‌وه‌ و نوسین و فارسی‌ و عه‌ره‌بی‌ بووه‌ .

ئه‌ده‌بی‌ شاعیر له‌ته‌مه‌نی‌ بیست ساڵیدا باوكی‌ ده‌ینێرێت بۆ شاری‌ تاران بۆ خوێندن ، له‌ ته‌مه‌نی‌ ( 35 ) ساڵیدا توشی‌ نه‌خۆشی‌ له‌رزۆكی‌ ده‌بێت و بۆ چاره‌سه‌ر ده‌چێته‌ وڵاتی‌ روسیا پاش چاكبونه‌وه‌یه‌كی‌ كاتی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، ساڵی‌ 1910 دێنه‌ ناوچه‌ی‌ شاره‌زور و ماوه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌ و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ موكریان و نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌ سه‌ری‌ لێ‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌ و ته‌واو ئیفلیج ده‌بێت.

ئه‌م شاعیره‌ شاره‌زایی‌ باشی‌ هه‌بووه‌ له‌ كاری‌ پزیشكی‌ و وێنه‌گری‌ و مۆسیقا ی‌ به‌باشی‌زانیوه‌ .

شیعره‌كانی‌ ئه‌ده‌ب ته‌نها غه‌رامی‌یه‌ .

هیچ خه‌یاڵ‌ و ئاره‌زویه‌كی‌ تری‌ نه‌بووه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا هه‌موو كات پێكه‌وه‌بن و گفتوگۆبكه‌ن .
دیوانی‌ شیعره‌كانی‌ ئه‌م شاعیره‌ ساڵی‌ 1936 له‌ شاری‌ (ره‌واندز ) له‌ چاپخانه‌ی‌ زاری‌ كرمانجی‌ بۆ جاری‌ یه‌كه‌م له‌چاپ دراوه.

دیوانه‌ شیعریه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1939 بۆ جاری‌ دووه‌م له‌ شاری‌ به‌غدا و بۆ جاری‌ سێ‌یه‌م ساڵی‌ 1966 له‌ هه‌ولێر له‌ چاپ دراوه‌ ، د.مارف خه‌زنه‌دار چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر شیعره‌كانی‌ ئه‌ده‌ب كردوه‌ و ساڵی‌ 1970 بڵاویكردۆته‌وه‌ .

ئه‌ده‌بی‌ شاعیر له‌ ته‌مه‌نی‌ ( 53 ) ساڵیدا و له‌ ساڵی‌ 1912 به‌نه‌خۆشی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كردوه‌ و له‌ گۆرستانی‌ گوندی باخچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی بۆکان به‌خاك سپێردراوه‌ .




                                                                       *~..PaRy..~*

Kurdzhin
زيندانى من...جه سته ى بر له عشقى خؤم بوو
عشقى من...ته نيا دلى كلبه كراوى سينه ى خؤم بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-11-22 19:36:50

په‌ری
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-01
دواترین سه‌ردان: 2011-10-20
په‌یامه‌كان: 309

Re: *~ئه‌ده‌بی‌ شاعیر~*

سه رجاوه ......ويكبيديا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net