❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ته‌وێت بزانیت پستۆنی ئۆتۆمبیل چۆن ئیش ده‌کات؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-29 11:02:25

Mr. Incredible
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-17
په‌یامه‌كان: 160
WindowsVistaSafari

ده‌ته‌وێت بزانیت پستۆنی ئۆتۆمبیل چۆن ئیش ده‌کات؟؟

جارێ با بزانین سووتانی ناوه‌کی چییه‌:
بنچینه‌ی هه‌ر مه‌کینه‌یه‌ک که‌ ڕێگای ئیشکردنه‌که‌ی سووتانی ناوه‌کی بێت له‌ ناو سلینده‌ره‌کاندا له‌سه‌ر پستۆنه‌کان چۆنه‌:

ئه‌گه‌ر بڕێکی زۆر که‌م سووته‌مه‌نی (وه‌ک به‌نزین) بکه‌یته‌ بۆشاییه‌کی بچووکی داخراوه‌وه‌ و بیسوتێنیت، ووزه‌یه‌کی ئێجگار گه‌وره‌ی لێ ده‌رده‌چێت له‌ شێوه‌ی کشانی گازدا (واته‌ قه‌باره‌ی گازه‌که‌ زیاد ده‌کات له‌و بۆشاییه‌ داخراوه‌دا).
ده‌توانیت ئه‌و ووزه‌یه‌ به‌کار بهێنیت بۆ فڕێدانی په‌تاته‌یه‌ک بۆ‌ دووری 500 پێ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ووزه‌که‌ گۆڕاوه‌ بۆ جووڵه‌ی په‌تاته‌که‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌توانی ئه‌و ووزه‌یه‌ بۆ چه‌ندین مه‌به‌ستی دیکه‌ به‌کار بهێنیت. بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر بۆت بکرێت سووڕێک دروست بکه‌یت که‌ ته‌قینه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ی که‌ په‌تاته‌که‌ی فڕێدا به‌رده‌وام بێت یه‌ک له‌ دوای یه‌ک سه‌دان جار له‌ خوله‌کێکدا، و ئه‌گه‌ر بتوانیت ئه‌و ووزه‌یه‌ کۆنترۆڵ بکه‌یت و به‌ شێوه‌یه‌کی به‌سوود به‌کاری بهێنیت، سه‌ره‌کیترین به‌شی مه‌کینه‌ت دێته‌ به‌رده‌ست!
نزیکه‌ی هه‌موو ئۆتۆمبیله‌کان ئێستا جۆرێک له مه‌کینه‌یان له‌سه‌ره‌ که‌ سووڕی جووڵه‌ی پستۆنه‌کان یاخود بڵێین سووتانی به‌نزین له‌ناو سلینده‌ره‌کاندا به‌ چوار هه‌نگاودا ده‌ڕوات
(four-stroke combustion cycle) هه‌روه‌ها پێشی ده‌گوترێت سووڕی ئۆتۆ (Otto cycle)، که‌ له‌ژێر شه‌ره‌فی نیکۆلاوس ئۆتۆ، که‌ له‌ ساڵی 1867 ئه‌م سووڕه‌ داهێنراوه‌.
ئه‌و چوار هه‌نگاوانه‌ ئه‌مانه‌ن:

-وه‌رگرتنی به‌نزین و هه‌وا (Intake stroke)
-په‌ستاوتن (Compression stroke)
-سووتاندن (Combustion stroke)
-ده‌رکردنی دووکه‌ڵی سووتانه‌که‌ (Exhaust stroke)

له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌یبینیت که‌ پارچه‌یه‌ک پێی ده‌وترێت پستۆن جێگه‌ی په‌تاته‌که‌ی گرتۆته‌وه‌ که‌ پێشتر باسمان کرد. پستۆنه‌که‌ به‌ (کرانکشافت)ه‌وه‌ به‌ستراوه‌ به‌هۆی شیشیکی به‌سته‌ره‌وه‌. کاتێک که‌ له‌ سلینده‌ره‌که‌دا به‌نزین ده‌سووتێت له‌گه‌ڵ هه‌وا، پاڵ به‌ پستۆنه‌که‌وه‌ ده‌نێت بۆ خواره‌وه‌، له‌م کاته‌دا پستۆنه‌که‌ی ته‌نیشتی له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌ویش دێته‌ خواره‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ کرانکشافت ده‌خولێته‌وه‌ و کاتێک که‌ کرانکشافت ده‌خولێته‌وه‌ پاڵ به‌ پستۆنه‌که‌ی تره‌وه‌ ده‌نێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌.

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ڕووده‌ده‌ن کاتێک مه‌کینه‌که‌ به‌ سووڕه‌که‌دا ده‌ڕوات:

1-    پستۆنه‌که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات، وه‌لفی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی به‌نزین و هه‌وا ده‌کرێته‌وه‌ و پستۆنه‌که‌ به‌ره‌و خوار ده‌ڕوات تا ڕێگه‌ بدات سلینده‌ره‌که‌ پڕبێت له‌ به‌نزین و هه‌وا. ئه‌مه‌ هه‌نگاوی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی به‌نزین و هه‌وایه‌. ته‌نانه‌ت بچووکترین دڵۆپی به‌نزین پێویسته‌ له‌گه‌ڵ هه‌وا تێکه‌ڵ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی کرداری سووتان باش ڕووبدات.

2-    پاشان پستۆنه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵه‌ی به‌نزین و هه‌واکه‌ بپه‌ستێوێت. ئه‌و په‌ستاوتنه‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ زۆر به‌هێزتر ده‌کات.

3-    کاتێک که‌ پستۆنه‌که‌ گه‌یشته‌ سه‌ری سه‌ره‌وه‌، (پلاک)ه‌که‌ سپارک ده‌کات واته‌ پڕیشکی کاره‌با دروست ده‌کات و به‌نزینه‌که‌ ده‌سووتێنێت. به‌نزینه‌که‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ و پاڵ به‌ پستۆنه‌که‌وه‌ ده‌نێت بۆ خواره‌وه‌.

4-    که‌ پستۆنه‌که‌ گه‌یشته‌ خواری خواره‌وه‌، وه‌لفی ئه‌گزۆز ده‌کرێته‌وه‌ و که‌ پستۆنه‌که‌ سه‌رده‌که‌وێته‌وه‌ سه‌ره‌وه‌ و دووکه‌ڵه‌که‌ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌کاته‌ ده‌ره‌وه‌ی سلینده‌ره‌که‌ و له‌وێوه‌ به‌ره‌و ئه‌گزۆزی ده‌ره‌وه‌.

سووڕێک ته‌واو بوو، ئێستا مه‌کینه‌که‌ ئاماده‌یه‌ بۆ سووڕی داهاتوو، که‌واته‌ بڕێکی دیکه‌ له‌ به‌نزین و هه‌وا وه‌رده‌گرێت.
تێبینی ئه‌وه‌ بکه‌ ئه‌و جووڵه‌یه‌ی له‌ (مه‌کینه‌ی سووتانی ناوه‌کی)ه‌وه‌ دروست ده‌بێت جووڵه‌یه‌کی خولاوه‌یه‌ له‌ کاتێکدا که‌ جووڵه‌ی پستۆنه‌کان جووڵه‌یه‌کی ڕێکه‌. له‌ مه‌کینه‌دا جووڵه‌ی ڕێکی پستۆنه‌کان به‌هۆی (کرانکشافت)ه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ جووڵه‌ی خولاوه‌. ئێمه‌ پێویستمان به‌ جووڵه‌ی خولاوه‌یه‌ چونکه‌ ده‌مانه‌وێ تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانی پێ بخولێنینه‌وه‌.





A  وه‌لفی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی هه‌وا و به‌نزین
B  داپۆشه‌ری وه‌لفه‌کان
C  ڕێڕه‌وی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی هه‌وا و به‌نزین
D  سه‌ری مه‌کینه‌که‌
E  ساردکه‌ره‌وه‌
F  داپۆشه‌ری مه‌کینه‌که‌ که‌ پارێزگاری لێ ده‌کات
G  کێسی ڕۆن
H  ئه‌و بۆشاییه‌ی ڕۆنه‌که‌ی تێدا کۆ ده‌بێته‌وه‌
I  که‌مشافت (کۆنترۆڵی کردنه‌وه‌ و داخستنه‌وه‌ی وه‌لفه‌کان ده‌کات)
J  وه‌لفی ده‌رچوونی دووکه‌ڵ (ئه‌گزۆز)
K  پلاک
L  ڕێڕه‌وی ده‌رچوونی دووکه‌ڵ
M  پستۆن
N  شیشی به‌سته‌ر (به‌سته‌ری نێوان پستۆن و کرانکشافت)
O  به‌سته‌ری نێوان کرانکشافت و شیشی به‌سته‌ر
P  کرانکشافت


سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی

به‌ زیاد کردنه‌وه‌

Kurdzhin
وامزانی خۆشه‌ویستی خۆشه‌و خه‌م له‌یاد ده‌کات
نه‌مزانی خۆشه‌ویستی خۆی خه‌مه‌و خه‌مێکی که‌م بۆ زیاد ده‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-29 12:14:37

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: ده‌ته‌وێت بزانیت پستۆنی ئۆتۆمبیل چۆن ئیش ده‌کات؟؟

زانیاری یه‌کی زۆۆر به‌سوود بوو ده‌ست خۆش.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-29 18:46:13

Mr. Incredible
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-17
په‌یامه‌كان: 160
WindowsVistaSafari

Re: ده‌ته‌وێت بزانیت پستۆنی ئۆتۆمبیل چۆن ئیش ده‌کات؟؟

زۆر سوپاس بۆ تۆش هیوادارم گشت لایه‌ک سوودمه‌ند بن..
به‌ڕاستی شۆفێرمان زۆره‌ به‌ڵام ژماره‌یه‌کی که‌میان زانیارییان هه‌یه‌ له‌سه‌ چۆنێتی ئیشکردنی ئۆتۆمبیله‌کانیان که‌ به‌ڕاستی هه‌ر یه‌کێک له‌ ئێمه‌ پێویسته‌ بزانێت ئه‌و شته‌ی به‌کاری ده‌هێنێت چۆن کار ده‌کات شه‌رت نییه‌ هه‌ر ئۆتۆمبیل، هه‌ر ئامێرێکی تر.. هیوادارم ئاستی ڕۆشنبیری زانستیمان به‌ره‌و زیاد بوون بچێت چونکه‌ به‌ڕاستی ئاستی زانست لێره‌ زۆر نزمه‌..

زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-29 19:12:21

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604
WindowsMSIE7

Re: ده‌ته‌وێت بزانیت پستۆنی ئۆتۆمبیل چۆن ئیش ده‌کات؟؟

ده‌ستت خۆش بێت Mr. Incredible  گیان من زۆر سوودم له‌ بابه‌ته‌که‌ت وه‌رگرت من شاره‌زا بووم به‌ڵام به‌ڕێزت جوانتر ئاماژه‌ت پێداوه‌.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-30 09:36:22

Mr. Incredible
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-17
په‌یامه‌كان: 160
WindowsVistaSafari

Re: ده‌ته‌وێت بزانیت پستۆنی ئۆتۆمبیل چۆن ئیش ده‌کات؟؟

زۆر سوپاس  شــــــــــــــــــــ S  h  a  D  o  s tــــــــــــادۆســـــت  گیان سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-30 21:44:21

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ده‌ته‌وێت بزانیت پستۆنی ئۆتۆمبیل چۆن ئیش ده‌کات؟؟

ده‌ستت خۆشبێت هاوڕێ گیان  من خۆم هیوایه‌تم ئه‌م بابه‌تانه‌یه‌  سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-10-01 10:08:22

Mr. Incredible
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-17
په‌یامه‌كان: 160
WindowsVistaSafari

Re: ده‌ته‌وێت بزانیت پستۆنی ئۆتۆمبیل چۆن ئیش ده‌کات؟؟

زۆر سوپاس dark soul گیان بابه‌تی دیکه‌شم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ مه‌کینه‌ و شت به‌ پێی کاتی خۆم ئیشه‌ڵا بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌..
کاتێکی شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-10-01 20:31:08

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ده‌ته‌وێت بزانیت پستۆنی ئۆتۆمبیل چۆن ئیش ده‌کات؟؟

spas dast xosh bo babatakat

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-10-03 10:55:02

Mr. Incredible
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-17
په‌یامه‌كان: 160
WindowsVistaSafari

Re: ده‌ته‌وێت بزانیت پستۆنی ئۆتۆمبیل چۆن ئیش ده‌کات؟؟

زۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net