.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















بێگومان سینەمای هیندی یاخود بۆلیۆد جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ هۆڵیۆد لە زۆر رووەوە، چونكە ئەوەی لە بۆڵیۆد دەبینرێ بەهیچ شێوەیەك لە هیچ سینەمایەكی دیكە نابینرێ و بە پێچەوانەوە، بۆ ئەوەی عەقڵ تەقەبولی زۆر شت بكات پێویستە مرونەتێكی زۆری تێدا بێت تەنانەت ئەگەر ئەو شتانەی دەیانبینی لە دەرەوەی عەقڵیش بن، لێرەدا چەند خاڵێك هەیە پێویستە ئاماژەیان پێ بكرێ:
* رەنگ . رەنگ..رەنگ: هیچ رەنگێك نییە لە جیهان كە لە سینەمای هیندیدا نەبینرابێت لە رەنگی گوڵ و دیكۆر و باكگراوەند تا دەگاتە جلوبەرك و ئیكسسوارات تەنانەت هەست دەكرێ مۆسیقای فیلمە هیندییەكانیش رەنگاو رەنگە و بەبێ بیركردنەوە هەموو رەنگەكانیش لەگەڵ یەكتری گونجاون.
* هەموویان سەما دەكەن: ئەگەر ئاهەنگێكی ئایینی یان ژنهێنان یان میهرەجانێك لە چیرۆكی فیلمەكەدا هەبێت یان تەنانەت ئەگەر ئەمانە بوونیشیان نەبێت، ئەوا ل فیلمە هیندییەكاندا چاوت بە كۆمەڵە سەماكارێك دەكەوێت بە جلوبەرگی رەنگاورەنگەوە خەریكی سەما كردنن بە پەڕی شارەزایی و جوانییەوە.
* گۆرانی رۆمانسی:ئەگەر لە فیلمێكی هیندیدا هەر جۆرە دیمەنێكی رۆمانسی هەبێت جا دیمەنەكە لە نزیك نافورەیەكی ئاو بێت یان لەسەر شەقام و رێگا بێ، یان لەسەر چیا و ناو باخچەیەكی سەوز یان لە كاتی راكردن و لەسەر پارچە قوماشێكی حەریر بێت ئەوا گۆرانی رۆمانسی بوونی هەیە ئەگەر هێشتا دوو عاشقەكە یەكتریان نەناسی بێت و بەشەرمەوە سەیری یەكتر بكەن و رازی دڵی خۆیان بۆ یەكتریش نەدركاندبێت.
* خۆشەویستی لە یەكەم نیگاوە: لە ئاهەنگێكی قەرەباڵغ یان گۆڕەپانێكی گشتی یان كۆبوونەوەیەك بێت ئەوا هەمیشە چاوەكان بە یەكتر دەكەون و هەردوو خۆشەویستەكە هەست بەوە دەكەن كە ئەمە خۆشەویستییە، دوای ئەم خۆشەویستییەش یەكسەر گرفتەكان دەست پێدەكەن سەرەتا لە باوكی كچەكەوە كە هەمیشە سەردەستەی پیاو خراپ و جەردەكانە یان دەوڵەمەندە و كوڕەكەش هەژارە یان جیاوازییان هەیە لە ئایین و مەزهەب و بیروباوەڕی سیاسی، بەڵام لە زۆربەی فیلمەكاندا دوای ئەوەی چەند شەڕو شۆڕ روودەدات و چەند كەسێكیش دەبنە قوربانی باوكی كچەكە رازی دەبێت و لە هەڵەكانی پەشیمان دەبێتەوە و فیلمەكە بە خۆشی كۆتایی دێت.
* دیمەنی ئیغرا قەدەغەیە: لە فیلمە هندییەكاندا رێگا بە ماچی گەرم و سەرنجڕاكێش نادرێ – هەرچەندە بەم دواییە دەزگای چاودێری چاوپۆشی لە هەندێك دیمەن دەكات- بەڵام لە بەرامبەردا جۆرێكی دیكە لە ئیغرا و سەرنجڕاكیشان هەیە لە گۆرانییە رۆمانسیەكاندا كە قەرەبووی ماچ دەكاتەوە و زۆر جار ئەوەی هیندییەكان بە جلوبەرگی ئاساییەوە پێشكەشی دەكەن سەرنجڕاكێش و وروژێنەرترە لەوەی لە هۆڵیۆد پێشكەش دەكرێ و بەشێوەیەكی گشتی هەموو ئەكتەرەكانی بۆڵیۆد لە ئەكتەرەكانی هۆڵیۆد سەرنجڕاكێشترن بە جلوبەرگی رەسمی خۆیانەوە.
* میلۆدراما و زیادەڕۆیی: ئەگەر تۆ لەو كەسانە بی كە حەز لە زیادەڕۆیی بكەی لە سینەما ئەوا دەبی بە عاشقی سینەمای هیندی، چونكە وشەی (معقول) لە فەرهەنگی پیشەسازی سینەمای هیندیدا بوونی نییە، لە پاڵەوانی فیلمەكەوە كە بە تەنیا و بەبێ ئەوەی چەكدار بێت دەكەوێتە گیانی بیست تا سی كەسی چەكدار لە پێناو خۆشەویستەكەی لەگەڵ ئەنجامدانی چەند دیمەن و جوڵەی سەیر و سەمەرە و تەقڵە لێدان و تێهەڵدان و تاد... ئەو كاتە وا بیر دەكەیتەوە كە تەنیا ئەم شتێكی راستە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی سینەمای هیندی تاموچێژی تایبەت و بە ملیۆنەها بینەر و هەواداری هەیە لەسەرتاسەری جیهان.
گوڵان
لهسهر هێڵ نییه








دةستت خؤش بيت
فليمى هيندى زؤر خؤشه سةرةتاكةى كج و كورةكه منالن لاى ئاوةكةوه كةوره ئةبن به كؤرانييةكةوه هههه ئينجا ناوةراستةكةى شةر و ليدانه هههه كؤتاييةكةى كريانه ههههه

لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet aishwariya giyan her sarkawtu bit gulakam

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








ههههههههه..شادۆست خۆ فلیمێکت نووسی بیده به موخریجێک بۆت بکا به فلیم..زۆر سوپاس.
زۆرر سوپاس فریشتهگیان دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان.
لهسهر هێڵ نییه