❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن خۆت له‌ دڵه‌راوكێ و ترسی تاقیكردنه‌وه‌كان ڕزگار ده‌كه‌یت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-01 21:59:18

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

چۆن خۆت له‌ دڵه‌راوكێ و ترسی تاقیكردنه‌وه‌كان ڕزگار ده‌كه‌یت


توێژه‌ری ده‌روونی :  نیگار كمال

ئه‌ندامی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان


لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت چه‌ند رێنماییه‌كی گشتی بۆخوێندكاران بخه‌مه‌ڕوو ئه‌وانیش بریتین له‌:

- نووستن نووستن نووستن ،بۆئه‌وه‌ی به‌مێشكێكی هێمن و سه‌رنجێكی به‌هێزه‌وه‌ بچیت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ ،پێویسته‌ له‌شه‌وی پێش تاقیكردنه‌وه‌ كاتێكی باش بخه‌ویت .

- خۆراك ، پێش چوونت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ پێویسته‌ ژه‌مێكی  سووكی خواردن بخۆیت, چونكه‌ ووزه‌ی پێویست ده‌دات به‌له‌شت بۆ بیركردنه‌وه‌, له‌هه‌مانكاتدا پشوو ده‌دات به‌گه‌ده‌ ,  خواردنی چه‌ور مه‌خۆ و زۆر مه‌خۆ ., چاو قاوه‌ مه‌خۆ، ڕاسته‌ ئه‌م دووانه‌ هۆشمه‌ندی ده‌ده‌ن به‌كۆئه‌ندامی ده‌مار، به‌ڵام لێره‌دا هۆشمه‌ندی داواكراو نیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ له‌هه‌ریه‌كێیكیا ن به‌سه‌.

- جووڵه‌ ،جووڵه‌ و ڕاهێنانی وه‌رزشی باشترین چاره‌سه‌ره‌  بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌راوكێ‌, ئه‌گه‌ر نه‌توانیت پێش تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ندێك وه‌رزش بكه‌یت ئه‌وا كه‌مێك جووڵه‌و پیاسه‌ له‌راره‌وه‌كاندا زۆر باشه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك كاژێر پێش تاقیكردنه‌وه‌.


هه‌نگاوی دووه‌م بریتیه‌له‌ هاتنی خوێندكار بۆ شوێنی تاقیكردنه‌وه‌، لێره‌شدا پێویسته‌ خوێندكار ڕه‌چاوی كۆمه‌ڵێك خاڵ بێت وه‌ك :

1.      خوێندكاری ئازیز زوو بچۆ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ قه‌ڵه‌م و پێویستیه‌كان به‌زیاده‌وه‌ ببه‌ له‌گه‌ڵ خۆت .

2.      پرسیار مه‌كه‌و مه‌گه‌ڕێ‌ به‌شوێن وه‌ڵامی هیچ پرسیارێكدا پێش چوونت بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ , چونكه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیارێكت نه‌زانی , ده‌بێته‌ هۆی ڕمانی بڕوا به‌خۆبوون و ده‌چیته‌ ناو بازنه‌یه‌كی به‌تاڵ له‌دڵه‌ڕاوكێ‌ و نائارامی ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ت له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا.

3.      واباشتره‌ كتێبه‌كانت له‌ماڵه‌وه‌ به‌جێبهێڵیت, چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ هه‌تا كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رلێتێكچوون و تێكه‌ڵبوونی زانیاریه‌كان, ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بوویت له‌خوێندنه‌وه‌ ،ئه‌وا ته‌نها ناونیشان و سه‌ره‌ قه‌ڵه‌مه‌كان وشێوه‌ ڕونكراوه‌كان بخوێنه‌ره‌وه‌ .

هه‌نگاوی سێیه‌م بریتیه‌ له‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ی خوێندكاران بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ له‌م كاته‌شدا پێویسته‌ :

•       له‌كاتی وه‌رگرتنی په‌ڕه‌ی پرسیاره‌كان بڕوای ته‌واوت هه‌بێت كه‌ ده‌توانی وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه‌ .

•       كاتژمێره‌كه‌ت  له‌به‌رده‌مت دابنێ‌ و كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ دابه‌ش بكه‌ به‌پێی ژماره‌ی پرسیاره‌كان، هه‌تا پرسیارێك له‌كاتی پرسیارێكی دی نه‌بات .

•       ده‌ست بكه‌ به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ ساناكان،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ( أسترخا‌و ) و زیادبوونی بڕوابه‌خۆبوون جگه‌له‌وه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تاوه‌ گرتنی به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت .

•       له‌بیر بكه‌ كه‌سانی دی له‌ده‌ورت هه‌یه‌ و قسه‌ و ژاوه‌ژاو ده‌كه‌ن, ته‌نها سه‌رنجت له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی پرسیاره‌كان  و په‌ڕه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ت بێت ،مه‌ترسه‌و تووشی دڵه‌راوكێ‌ مه‌به‌ كه‌ هاورێكانت ئه‌نووسن و تۆ ئێشتا بیر له‌وه‌ڵام ده‌كه‌یته‌وه‌, به‌دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ڵامی تۆ ووردتر  و باشتره‌ ،چونكه‌ تۆ كاتێكی درێژت به‌سه‌ر بردووه‌ له‌بیركردنه‌وه‌  وریز به‌ندكردنی هزرت ئه‌مه‌ش وات لێده‌كات نمره‌ی به‌رزتر به‌ده‌ست بهێنیت .

•       مه‌شڵه‌ژێ‌ كاتێك هاورێكانت په‌ڕه‌ی وه‌ڵامه‌كانیان ته‌سلیم ده‌كه‌ن و تۆ ئێشتا ئه‌نووسیت , زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی زوو له‌تاقیكردنه‌وه‌ ته‌واو ده‌بن نمره‌كانیان به‌رز نیه‌و پێویسته‌ ئه‌و كاته‌ی ماوه‌ له‌به‌رده‌ستت به‌كاری بهێنی بۆ بیركردنه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ زیادكردنی نمره‌ی به‌ده‌ستهاتوو.

•       ئه‌گه‌ر هه‌ستی دڵه‌راوكێ‌ دوو باره‌ بوه‌وه‌ له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا چاووت دابخه‌ , هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ وه‌ربگره‌ و هه‌ناسه‌كه‌ بگره‌ ئنجا وورده‌ وورده‌ هه‌ناسه‌ بده‌روه‌،ئه‌م ڕاهێنانه‌ ئاسانه‌ یاریده‌ده‌ره‌ بۆ خاو بوونه‌وه‌ ( أسترخا‌و )  وسه‌رنجێكی باشتر .

له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ ماوه‌ بڵێم هیوای سه‌ركه‌وتن بۆگشت خوێندكاران ده‌خوازم له‌تاقیكردنه‌وه‌كانیان و بتوانن ئه‌و چه‌ند هه‌نگاوه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێكردووه‌ هاوكاری خوێندكاران بكات و سوودی هه‌بێت بۆتان .


***جووڵه‌ ،جووڵه‌ و ڕاهێنانی وه‌رزشی باشترین چاره‌سه‌ره‌  بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌راوكێ‌

**** خوێندكاری ئازیز زوو بچۆ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ قه‌ڵه‌م و پێویستیه‌كان به‌زیاده‌وه‌ ببه‌ له‌گه‌ڵ خۆت .

*** ئه‌گه‌ر هه‌ستی دڵه‌راوكێ‌ دوو باره‌ بوه‌وه‌ له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا چاووت دابخه‌ , هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ وه‌ربگره‌ و هه‌ناسه‌كه‌ بگره‌ ئنجا وورده‌ وورده‌ هه‌ناسه‌ بده‌ره‌وه‌،ئه‌م ڕاهێنانه‌ ئاسانه‌ یاریده‌ده‌ره‌ بۆ خاو بوونه‌وه‌ ( أسترخا‌ء )  وسه‌رنجێكی باشتر .

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی ده‌رونناسی

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-02 06:15:28

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چۆن خۆت له‌ دڵه‌راوكێ و ترسی تاقیكردنه‌وه‌كان ڕزگار ده‌كه‌یت

ده‌سته‌کانت خۆش بێت بابه‌تێکی زۆرجوان و سودبه‌خشه‌
باوه‌ربکه‌ زۆربه‌ی خوێندکاره‌کانمان تائیسته‌ ئه‌مانه‌ نازانن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net