❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچە هونەرمەندی لوبنانی ریدا بوتروس بۆ گوڵان: كورد میللەتێكی خاوەن ئیرادە و دڵپاكە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-02 22:35:55

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

كچە هونەرمەندی لوبنانی ریدا بوتروس بۆ گوڵان: كورد میللەتێكی خاوەن ئیرادە و دڵپاكە

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-81fa328762.png

كچە گۆرانیبێژی لوبنانی ریدا بوتروس یەكێكە لە كچە لوبنانییەكان كە لە لوبنانەوە هاتە نێو بواری گۆرانی، بەهرەیەكی هونەری زۆری هەیە كە خۆی لە دەنگی ناسك و جوانییە هێمنییەكەیەوە دیارە ریدا بوتروس لە ساڵی 1973 لە دایكبووە، سەرەتای ناوبانگ دەركردنی دەگەڕێتەوە بۆ كاركردنی لەگەڵ نینای خوشكی كە بەیەكەوە یەكەم دوانەی هونەرییان پێكهێنا لە وڵاتانی عەرەبی، ریدا و نینا لە ساڵی 1995 یەكەم ئەلبوومی هاوبەشیان بڵاوكردەوە بە ناوی (لیالینا) دوای چەندین كاری دیكەی هاوبەش نیناو ریدا بوتروس جیا بوونەوە دوای ئەوەی نینا ژیانی هاوسەری هەڵبژارد و وازی لە هونەر هێنا و ئێستا لە ئەمریكا دەژیت.
دواتر ریدا بڕیاریدا بە تەنیا بەردەوام بێت لە گۆرانی گوتن بە شێوەیەكی جیاواز و نوێتر لە هەموو روویەكەوە، یەكەم دەركەوتنیشی بە تەنیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2001 لە ئاهەنگێكی كەناڵی ئێڵ بی سی و ئێستاش بەردەوامە لەسەر گۆرانی گوتن، لە رێگای تەلەفۆن پەیوەندیمان پێوە كرد بۆ ئەوەی ئەم دیمانەیەی لەگەڵدا سازبكەین بە خۆشحاڵییەوە رازی بوو و بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی داینەوە.
جۆرج و سوف هەڵیبژاردم
* حەز دەكەین باس لە ژیانی خۆتمان بۆ بكەیت و تەمەنی منداڵیت چۆن بوو؟
- بە شێوەیەكی سروشتی ژیانی خۆم بەسەر دەبەم، چونكە من كچێكی دڵخۆشم و ژیانم خۆش دەوێت، سەبارەت بە منداڵیشم وەك هەر كچێكی ئاسایی بووە، بەڵام من هەندێك شەڕاوی بووم و خاوەن كەسایەتییەكی بەهێز بووم.
* ئایا سەرەتاكانی روو كردنە نێو بواری هونەری و گۆرانی گوتن بۆ تۆ زەحمەت نەبوون؟
- ژیانی هونەرمەندان بە گشتی زۆر سەخت و زەحمەتە و تووشی ئاستەنگ دەبێتەوە، بەڵام من كە دەستم بە كاری هونەری كرد لەگەڵ نینای خوشكم بە یەكەوە دەستمان پێكرد و توانیمان دووانەیەك پێك بهێنین كە بۆ ئەو كات گۆڕانكارییەكی زۆرمان لە گۆرانیدا دروست كرد، هەر بۆیەش توانیمان بە یەكەوە سەركەوتنێكی بێ وێنە و هاوتا بەدەست بهێنین.
* كی پاڵپشتی كردی؟
- زۆرن ئەو كەسانەی كە لە سەرەتاوە تا ئێستا پاڵپشتییان كردووم و هانیاندام و رۆڵێكی ئیجابییان هەبوو لە ژیانی من بەتایبەتی كەسوكارم.
* پێت وایە دەتوانی بەردەوام لە بواری گۆرانی گوتن لەو كاتەی دەبینین ژمارەی گۆرانیبێژان بەتایبەتی لە لوبنان رۆژ دوای رۆژ لە زیادبووندایە؟
- هەر یەكێك لە ئێمە تایبەتمەندی و لایەنی باش و هێڵی هونەری تایبەتی خۆی هەیە كە لەسەری دەڕوات و لە چوارچێوەی دەرناچێت، پێموایە منیش هێڵێكی تایبەت و رێگایەكی جیاوازیشم لە هونەردا گرتووەتە بەر كە یارمەتیم دەدات بۆ ئەوەی بتوانم بەردەوام بم.
* ئەو هونەرمەندەی لە سەرەتای كاروانی هونەریدایە پێویستی بە پشتگیری و دەستخۆشی هونەرمەندانی پێشووتر و هونەرمەندە گەورەكان هەیە، كێت ئەو هونەرمەندە گەورانەی كە هاوكار و پاڵپشتت بوون؟
- پاڵپشتی نەبووە بەڵكو زیاتر هاریكاری بووە، من پێشتر لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی بەناوبانگ كارم كردووە لە بواری هۆنراوە و ئاوازەوە، ئەمە سەرەڕای بوونی سولتانی گۆرانی جۆرج وەسوف كە منی لە زۆر هونەرمەندی دیكە جیا كردەوە و هەڵیبژاردم بۆ ئەوەی گۆرانی لەگەڵ بڵێم لە (الوسوف كلوب) كە ماوەیەكی دوور و درێژی خایاند، بەم نزیكانە رێكلام ئەنجام دەدەم.
* ئایا پشتر بەشداریت لە ریكلام یان پێشكەشكردنی نمایشی جلوبەرگدا كردووە؟
-پرۆژەی بەشداریكردن لە ریكلام لە ئارادایە، بەڵام ئێستا لەو پرۆژانە دەكۆڵمەوە بزانم كامیان بۆ من گونجاون، سەبارەت بە نمایشەكانی جلوبەرگیش پێموایە من ناتوانم ئەم كارە بكەم لەبەر چەند هۆكارێكی تایبەت بە خۆمەوە.
* لەگەڵ كام كۆمپانیا كار دەكەیت، ئایا هیچ كۆمپانیا هەیە كە داوای كاریان لێ كردبیت بۆ كار كردن لەوانەش كۆمپانیای رۆتانا؟
-من ئێستا خۆم كارەكانی خۆم بەرهەم دەهێنم واتە من بەرهەمهێنەری كارەكانی خۆیشم، چونكە من بێزار بووم لە فەوزا و بێسەروبەری و گرفتە بێ كۆتاییەكانی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان، زۆر جار كۆمپانیا جیاجیاكانی بەرهەمهێنان داوام لێدەكەن كاریان لەگەڵدا بكەم، بەڵام من رەتی دەكەمەوە بۆ هیچ كەسێم ببم بە ژمارەیەكی بێ گرنگی پێدان و ئەنجام.
* كێن ئەو هونەرمەندانە (كچ و كوڕ) ئەوانەی زۆر خۆشت دەوێن و پەیوەندییەكی باشت لەگەڵیان هەیە؟
- پەیوەندییەكی زۆر باشم هەیە لەگەڵ هەموو هونەرمەندان هەیە بەبێ جیاوازی، بەڵام من نامەوێ بچمە نێو یاری ناوهێنانم بۆ كچە هونەرمەند هەیە كاری وروژاندن دەكات.
* ئایا وروژاندن و (اغراء) هیچ رۆڵێكی هەیە لە سەرخستن و دەركەوتنی هونەرمەندی كچ؟
- هەندێك لە ئافرەت و كچە هونەرمەندەكان هەن وروژاندن و (اغراء) بەكاردەهێنن بۆ ناوبانگ پەیدا كردن و هەندێكی دیكەش هەن بە سروشتی خۆیان سەرنجڕاكێشن بێ ئەوەی هیچ جولەیەكیش ئەنجام بدەن یان قسەیەكی سەرنجڕاكێش بڵێن لە كاتی گۆرانی گوتندا، بێگومان زۆر جار جوانی كچە هونەرمەند یارمەتی دەدات بەتایبەتی ئەگەر ئەو هونەرمەندە سەرنجڕاكێش بێت، بەڵام زۆر جاریش هەیە ئازاری پێدەگەیەنێت، چونكە دەیخاتە قاڵبێكی دیاریكراو و نەگۆڕ كە ناتوانێت لێی دەرچێت و خۆی لێ دەرباز بكات.
* وەڵامت چی دەبێت بۆ ئەو كەسانەی ئەگەر بەوە تۆمەتبارت بكەن كە پشت بە روخسار و جوانی خۆت دەبەستی نەك بە دەنگ و ئاستی هونەری؟
-كەس منی بەمە تۆمتبار نەكردووە تا ئێستا، چونكە من ئێستا نییە هاتوومەتە نێو بواری گۆرانی گوتن ئەمەش بە قسەی من نییە بەڵكو بە شایەدی ژمارەیەكی زۆر لە گرنگترین ئاوازدانەرەكان ( من چی بكەم ئەگەر رووخسارم جوان بێت؟ خۆم ناشرین كەم و چیتر جوان نەبم تا دڵیان خۆش بێت؟!)
* جارێكیان راتگەیاند بوو كە هەندێك كەس هەن دژایەتیت دەكەن، كێن ئەوانەی دژایەتیت دەكەن و بەڕای تۆ ئەم كارە دەكەن؟
- جا بۆبەشێكی قسەكانم بۆ ئەوان تەرخان بكەم؟ بێگومان ئەوانەی ئەو جۆرە كارانە دەكەن شایەنی ئەوە نین، با بە ویست و ئارەزووی خۆیان دژایەتی من بكەن و چییان بۆ دەكرێ با بیكەن،چونكە ئەوەی بە بڕوا بە خۆبوون و بەشێوەیەكی پیشەیی كارەكەی خۆی دەكات لە شەڕ و ئەم جۆرە رەفتارانە ناترسی بەڵكو زیاتر سور دەبی لەسەر ئەنجامدانی كارەكەی خۆی.
* چ سوودێكت وەرگرت لە كار كردنت لەگەڵ هونەرمەند مەروان خوری؟
- مەروان هاوڕێیەكی زۆر ئازیزی منە و زۆریشم خۆش دەوێت، بەڵام من ئەمڕۆ گلەیی ئەوەی لێدەكەم كە زۆر ئاگاداری هاوڕێیانی خۆی نییە، بۆیە داوای لێدەكەم وەكو جاران بگەڕێتەوە و ببێتەوە مەروانەكەی جاران (تۆزێك لە لەخۆبایی بوون دوور بكەوێتەوە).
* ئایا هونەرمەند دەتوانێت لە یەك كاتدا ئەكتەر و گۆرانیبێژ بێت و لە هەردوو بواردا سەركەوتوو بێت؟
- بۆ نا پێم وایە ئاساییە، بە مەرجێك بەهرەی هەبێت، هەندێك نموونە هەیە كە هونەرمەندان توانیویان گۆرانیبێژ و ئەكتەر بن لە یەك كاتدا و سەركەوتووش بن وەك شەحرورە (سەباح) و لەیلا موردا و چەندانی دیكە توانیویانە لە هەردوو بوارەكەدا سەركەوتوو بن.
* تۆ بیر لە سینەما ناكەیتەوە؟
- من هەر كارێك رەت دەكەمەوە كە هەستی پێ نەكەم و هەوڵ دەدەم كارێك پێشكەش بكەم كە بەها و پێگەی هونەریم بەرز بكاتەوە، بێگومان ئەگەر كارێكی درامی یان سینەماییم پێشكەش بكەن و هەست بكەم شتێكی نوێ دەخاتە سەر كاروانی هونەری من ئەوا لاریم نییە و پێی رازی دەبم.
* تۆ سوودت لە هونەری گەلانی دیكەی نا عەرەبی وەرگرتووە لە كارەكانی خۆتدا؟
- بێگومان هەر كارێك تایبەتمەندێتی خۆی هەیە و زۆر شتی جیاوازی هەیە كە لە كارەكانی دیكەی جیا دەكاتەوە، بۆیە من سەیری كارە هونەرییە عەرەبی و رۆژئاواییەكان دەكەم وەكو یەك بۆ ئەوەی ئاستی رۆچنبیری خۆم فراوانتر بكەم و زانیاری زیاتر دەربارەی هونەر پەیدا بكەم
* ئایا بڕوات بە شانس هەیە؟
- رەنگە من لەم بوارەدا جیاواز بم لە زۆر ئافرەتا، چونكە ئافرەتان بەگشتی بڕوایەكی تەواویان بە شانس هەیە، بەڵام من لە دوور و نزیكەوە گرنگی بە شانس نادەم و سەردانی فاڵگرەوەكان ناكەم، هەروەها بڕوام بە ئەگەر و پێشهاتەكانیش نییە تەنیا گوێیان لێدەگرم.
* لە ژیان چی فێر بووی كە لە بیری ناكەی؟
- بێگومان مرۆڤ رۆژانە شتی نوێ لە ژیان فێر دەبێت و تووشی تاقیكردنەوەی نوێ دەبێتەوە، من بڕوایەكی زۆرم بە هەندێك كەس هەبوو تا وایان لێهات بتوانم كاریگەرییان بەسەر منەوە هەبێت و هەندێك بیروڕای بێ بنەمایان پێشكەش كردم ئەمەش بۆ من تاقیكردنەوەیەكی زۆر گرنگ بووە.
*بۆچی ماوەیەك دەردەكەوی بە كارێكی نوێ دواتر بۆ ماوەیەك ون دەبی ئایا هۆكارەكانی ئەم ون بوونە چییە؟
- چونكە من بەر لە بڵاوكردنەوە و تۆمار كردنی هەر كارێك زۆر دوو دڵم لە هەڵبژاردنی كارەكان و زۆریش بیر دەكەمەوە، هەروەها من مرۆڤێكم زۆر شت بە ویست و بۆچوونی خۆم كار دەكەم و زۆر بە قسە و راوێژەوە كار ناكەم و مرۆڤیكی ( میزاجی)م.
* رات چییە بەرامبەر بەم هونەرمەندانە:
- نەجوا كەرەم: شانشینە.
- ملحەم بەرەكات: مۆسیقارە، بەڵام من نامەوێ هیچی تر ئاوازی لێ وەربگرم.
هەیفا وەهبی: دیاردەیەكی بێ وێنە و ناوازەیە.
ئەلیسا: سەركەوتووە.
فەزل شاكر: شای ئیحساسە.
عاسی ئەلحلانی: سوارچاكی گۆرانییە.
دیانا حەداد: لە كوێیە؟ غەریبی دەكەین.
یارا: زیرەكە لە هەڵبژاردنەكانیدا.
* دیارترین ئەو گرفتانەی تا ئێستا تووشت هاتوون چین؟
- ئەو غەدر و خیانەتەی لە كار كردندا تووشیان بوومەتەوە.
* جێگیر بوونی كۆمەڵایەتی چ رۆڵێكی هەیە لە سەركەوتنی هونەرمەندان؟
- زۆر گرنگە، چونكە وا لە هونەرمەند دەكات هەست بە دڵنیایی بكات و دەبێتە هۆكاری دابین كردنی پاشەڕۆژێكی پرشنگدار.
* چی دەزانی دەربارەی میللەتی كورد؟
- میللەتێكی خاوەن ئیرادەیەكی بەهێزە لە هەمان كاتدا دڵ پاكە.
* ئایا پێشتر گوێت لە هونەر و كلتووری كوردی بووە؟
- بەداخەوە زۆر كەم، بەڵام من هیوادارم زیاتر شارستانیەت و هونەری كوردی بناسم ئەمەش بە هۆی ئێوەوە دەبێت.
* ئاواتەكانت لە ژیاندا چین؟
- تەندروستی باش بۆ خۆم و خزم و كەسەكانم و سەركەوتنی بەردەوام.
* دواین وتەت چییە كە پێشكەشی خوێنەرانی گۆڤاری گوڵانی بكەی؟
- زۆر سوپاستان دەكەم بۆ ئەم دیمانەیە جوان و هیوادارم مایەی رەزامەندی خوێنەرە بەڕێزەكانی گۆڤارەكەی ئێوە بم و بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە دەكەم و هیوای ساغی و سەلامەتیتان بۆ دەخوازم.

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-02 23:44:36

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE

Re: كچە هونەرمەندی لوبنانی ریدا بوتروس بۆ گوڵان: كورد میللەتێكی خاوەن ئیرادە و دڵپاكە

dast xosh bet hawry giyan

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net