.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








یلمی كۆمیدی " I Can Do Bad All By Myself" توانی به‌ماوه‌ی ته‌نها سێ رۆژر نزیكه‌ی 24ملیۆن دۆلار له‌سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا كۆبكاته‌وه، و ئه‌م برِهپارهیهش به‌س بو بۆئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می به‌شایسته‌ی خۆی بزانێت.
روداوه‌كانی فیلمه‌كه چیرۆكی "مادیا" دهگێرِێتهوه، كه‌وا توانی ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر "جێنیفه‌ر" ى ته‌مه‌ن شانزه ساڵ و خوشكه بچوكه‌كه‌ی كاتێك ده‌یانویست دزی له‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌ن، مادیا-ش برِیاری دا بیانبات بۆ ماڵی پوری، خاتو "ئه‌پرێل"ى پوری كه‌هه‌رده‌م سه‌رخۆشه، گۆرانیبێژی شه‌وانه‌ی بارِو چێشتخانهكانه، و له‌گه‌ڵ "رایمۆند"ی هاورِێى ده‌ژی. كاتێك دومنداڵهكه ده‌بینێت برِیار نادات چی‌یان لێ بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه ئهگۆرِێت ئه‌وه‌یه كاتێك ئه‌پرێل چاوی ده‌كه‌وێت به "ساندینۆ" دڵی خۆی بۆ ئه‌كاته‌وه، و رایمۆند له‌بیر ده‌كات، بۆیه كاتێك ده‌یه‌وێت به‌راستی بیر له‌بابه‌ته‌كه بكاته‌وه، دودڵ ده‌بێت كامیان هه‌ڵبژێرێت، ئایا ژیانی وه‌كو خۆی برِوات له‌گه‌ڵ رایمۆند یاخود ژیانێكی نوێ، له‌گه‌ڵ خۆشهیستێكی نوێ ده‌ست پێبكات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه رۆڵی پوره ئه‌پرێل پیاوێك ده‌یگێرێت، كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه فیلمی له‌و جۆره به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ش كه ئه‌و رۆڵه ده‌بینێت هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی به‌ناوبانگ "تیله‌ر پێری"یه كه‌هه‌ر خۆشی سیناریۆی فیلمه‌كه‌ی نوسیوه، و هه‌رخۆشی ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ، و پاڵه‌وانه‌كانی تری فیلمه‌كه بریتین له "تاراجی بی هینسن، ئاده‌م رۆدرێگز، بریان جی وایت، ماری جی بلید، مارفین وینانسن، دیڤد پاولۆس و راندال تایلۆر.
ئه‌مه‌ش ته‌واوی باشترین فیلمه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌پێی په‌یداكردنی زۆرترین داهات:
1-(I Can Do Bad All By Myself)ب 23,446 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 23,446 ملیۆن دۆلار به‌یه‌ك هه‌فته
2-(9) 10,740 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 10,740ملیۆن دۆلار به‌یه‌ك هه‌فته
3-(Inglourious Basterds)ب 6,140 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 103,903 ملیۆن دۆلار به 4 هه‌فته
4-(All About Steve)ب 5,638 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 21,650 ملیۆن دۆلار 2 هه‌فته
5-(The Final Destination)ب 5,522 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 58,280 ملیۆن دۆلار به3 هه‌فته
6-(Sorority Row)ب 5,059 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 5,059 ملیۆن دۆلار، به‌یه‌ك هه‌فته
7-(Whiteout)ب 4,915 ملیۆن دۆلار، كۆى داهات 4,915 ملیۆن دۆلار، به‌یه‌ك هه‌فته
8-(District 9)ب 3,538 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 108,456ملیۆن دۆلار، به5 هه‌فته
9-(Gamer)ب 3,538 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 16,261 ملیۆن دۆلار، به2 هه‌فته
10-(Julie & Julia)ب 3,156 ملیۆن دۆلار، كۆی داهات 85,216 ملیۆن دۆلار، به 6 هه‌فته.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet awash shansy dawlamand


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
