❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنان باشتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن یان پیاوان؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-30 06:37:05

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ژنان باشتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن یان پیاوان؟

ژنان باشتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن یان پیاوان؟

نه‌قیبی هاتووچۆ

به‌ختیار محمد عبدالله‌

ئه‌فسه‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن                                                                                                                               

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی



توێژینه‌وه‌یه‌كی تشیكی پشت ڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ تێگه‌یشتنێکی به‌ربڵاو هه‌یه‌ كه‌گوایه ‌ پیاوان باشترن له‌ژنان له‌بواری شۆفێری و ئۆتۆمبێل لێخوڕیندا. ئه‌م تێگه‌یشتنه  هه‌ڵقوڵاوی له‌خۆبایی بوونی پیاوان ومتمانه‌ی زیاد له‌ پێویستی ئه‌وانه‌‌، نه‌ك هه‌ڵقوڵاوی ڕاستی زانستیه‌کان‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ باس له‌ دواهه‌مین داتاو ئامار ده‌كات له‌مبواره‌دا که‌‌ پۆلیسی هاتووچۆی چیك ئاماده‌ی کردووه‌. ئه‌م ئامارانه‌ ده‌ریده‌خه‌ن که‌ڕێژه‌ی ژنان كه‌متره‌ به‌چوارجار له‌پیاوان تووشی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ ده‌بن. هه‌روه‌ها به‌شداری ژنان له‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ گیان له‌ ده‌ستدانی تێدایه‌ واتا ڕووداوه‌ كوشنده‌كان به‌ ڕێژه‌ی ته‌نها (11%)یه‌. هه‌روه‌ها له‌و توێژینه‌وه‌یه‌ هاتووه‌ كه‌ له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی و خۆرئاوایی كۆمپانیاكانی دڵنیایی(شركات التأمین) بڕی پاره‌ی دڵنیایی ((مبالغ ألتأمین)) كه‌متر داده‌نێن بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ خاوه‌نه‌كانیان(ژن)ن،چونكه‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ دڵنیان كه‌ ژنان به‌ ووریایی و ئاگاداری زیاتره‌و‌ه‌ شۆفێری ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا شۆفێرانی پیاو هه‌میشه‌ به‌ چاوی كه‌متر ته‌ماشای ژنان ده‌كه‌ن له‌ شۆفێری کردنیاندا و‌ توانج و نوكته‌یان به‌ سه‌ردا ده‌ڵێن.‌ جگه‌ لامه‌نه‌ش هۆڕن لێده‌ده‌ن به‌رامبه‌ریان و ئۆتۆمبێله‌که‌ ده‌شکێننه‌وه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلی ژنان. به‌ڵام پسپۆران جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ژنان باشترن  له‌شۆفێریی کردندا.

پزیشكی ده‌روونی پسپۆر به‌ گواستنه‌وه‌ ((كارل هافلیك)) له‌كتێبێکیدا به‌ناوی (سایکۆلۆژیای شۆفێران) ده‌ڵێت: شۆفێری پیاو خاوه‌ن وورده‌كاری زیاترن به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا شه‌ڕه‌نگێزییان زیاتره‌ و‌ حه‌ز به‌ نمایشكردن ده‌كه‌ن به‌ئۆتۆمبێله‌كانیان.‌ ئه‌م پزیشکه‌ ده‌روونییه‌ ده‌ڵێت: پیاوان هه‌میشه‌ گاڵته‌جاری به‌ژنان ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا كه‌ژنان هێمنترو سه‌نگینترن له‌شۆفێریداو ‌زۆر به‌كه‌می ژنێكی شۆفێر به‌دی ده‌كرێت كه ‌تووڕه‌ ببێت كاتێك ئۆتومبیلێكی تر پێشی بكه‌وێت، به‌ڵام لای زۆرینه‌ی پیاوان ئه‌م كرداره‌ په‌ست و نائارامیان ده‌كات به‌جۆرێک ‌هه‌ستده‌كه‌ن به‌م كاره‌ ئیهانه‌و ته‌حه‌دا ده‌كرێن، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ خێرایی ئۆتۆمبیله‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری دروستبوونی ڕووداوی هاتو چۆیی زیاد ده‌كات. ‌پیاوان متمانه‌و باوه‌ڕیان به‌خۆیان زیاتره‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ‌ژناندا له‌كاتی شۆفێریدا هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆی سه‌ركێشی و لاساریی پیاوانه‌‌ له‌شۆفێریدا. هه‌ر بۆیه‌ هه‌میشه‌ ڕێژه‌ی قوربانیانی هاتوچۆ له‌پیاواندا زیاتره‌ به‌به‌راورد به‌ڕێژه‌ی ژنان له‌و ڕووداوانه‌دا‌. ئه‌م پزیشکه‌ ده‌روونییه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ژنانی شۆفێر زیاده‌ڕه‌وی ناكه‌ن له‌ده‌رخستنی تواناكانیاندا، ‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تواناكانیان ده‌شارنه‌وه‌ به‌جۆرێک که‌به‌رپه‌رچی ئستیفزازكردنه‌كانی شۆفێرانی تر ناده‌نه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی لای پیاوان هه‌یه. ‌ ‌شۆفێری كردن لای ژنان به‌مه‌به‌ستی پێشبڕكێ‌ نییه‌ به‌ڵكو به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێراترو ئاسوده‌تر‌، هه‌روه‌ها كاتێك كارێكی نه‌شیاو و  مه‌ترسیدار  له‌به‌رده‌میاندا ڕووده‌دات به‌هه‌ند وه‌ریده‌گرن ‌به‌شێوه‌یه‌ك په‌رچه‌ كرداره‌کانیان بۆ ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ بریتی ده‌بێت له‌ پێ‌ هه‌ڵگرتن‌ له‌به‌نزین و ئیستۆپ کردن. به‌ڵام لای پیاوان له‌كاتی هاوشیوه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ده‌ربازبوون له‌و شوێنه‌ به‌زیاد كردنی خێرایی. هه‌روه‌ها له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا‌ هاتووه‌ كه‌ژنان له‌شۆفێریدا زیاتر له‌پیاوان هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن و ‌زیاتر له‌ئاستی ‌هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ردا لێبورده‌ترن. هه‌روه‌ها زیاتر له‌پیاوان ڕێز له‌یاساو ڕێساكانی هاتووچۆ ده‌گرن. ‌له‌هه‌مان ‌توێژینه‌وه‌دا هاتووه‌ كه‌ لایه‌نی نه‌رێنی شۆفێریی ژنان خۆی زیاتر له‌وه‌دا به‌رجه‌سته‌ ده‌كات كه‌ژنان لاوازن له‌متمانه‌و بڕوابوونیان به‌خۆیان ‌هۆكاری ئه‌مه‌ش‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی که‌ئه‌زموونیان كه‌متره‌  له‌شۆفێری كردنداو توانجی كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌میشه‌ وره‌یان ده‌ڕوخێنێت. ‌پزیشكی ده‌روونی تشیكی (فلاستار یهنوفا) له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ له‌ (پراگ) پێیوایه‌  ژنان كاتێك ده‌كه‌ونه‌ بارودۆخێكی ناهه‌موار، خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ به‌باشتر ئه‌زانن له‌وه‌رگرتنی كاردانه‌وه‌ی خێرا، هه‌روه‌ها نازانن چۆن له‌گیروگرفته‌كان ده‌ربازبن به‌پێچه‌وانه‌ی پیاوان كه‌خاوه‌ن  توانان به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌ پێشبینی كردن بۆ پێش هاته‌كان و زیاتر و باشتر هه‌ست به‌ ئه‌گه‌ری  كه‌وتنی مه‌ترسییه‌كان ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش به‌سانایی ‌به‌دی ده‌كرێت  له‌ شۆفێری کردنی ژناندا ته‌نانه‌ت لای ئه‌و شۆفێره‌ ژنانه‌ی كه‌زۆر به‌تواناو خاوه‌ن ئه‌زموون و كارامه‌ن و به‌شداری پێشبڕكێكانی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن.

توێژینه‌وه‌ی ناوبراو خاڵه‌ لاوازه‌كانی شۆفێره‌ ژنان به‌م شێوه‌یه‌‌ ده‌ست نیشان ده‌كات:

• كاردانه‌وه‌یان دره‌نگ وه‌خته‌ یان هه‌ڵه‌یه‌ هه‌روه‌ها ڕاڕان له‌ بڕیارداندا.

• به‌ئاسته‌نگ و قورسی توانای‌ ‌جوڵاندنی ئۆتۆمبێله‌كانیان هه‌یه‌ له‌شوێنه‌ به‌رته‌سك و داخراوه‌كاندا.

•  له‌‌پیاوان زیاتر بیرو هۆشیان په‌رت و بڵاو ده‌بێت له‌‌سه‌رنجدان بۆ ده‌ورو پشتییان هه‌روه‌ها‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان نیه‌ به‌لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان.



سه‌باره‌ت به‌که‌می قوربانیانی ژن له‌ڕووداوه‌کانی هاتووچۆدا (ڕا)یه‌ک هه‌یه‌‌ که‌‌هۆكاری ئه‌مه‌‌ ناگێڕنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ژنان پابه‌ندترن له‌پیاوان له‌ جێبه‌جێ‌ كردنی یاساو ڕێساكانی هاتووچۆ  به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ڕێژه‌ی شۆفێرانی ژن كه‌متره‌ له‌ ڕێژه‌ی شۆفێرانی پیاو. بۆنموونه‌ له‌وڵاتی چیك (3،5) ملێون شۆفێری پیاو هه‌یه‌ به‌ڵام شۆفێرانی ژن له‌  (2،5) ملێون تێناپه‌ڕێت. هه‌روه‌ها ژنان كه‌متر شۆفێریی ده‌كه‌ن به‌راورد به‌پیاوان، هه‌روه‌ها چه‌ند بوارێكی شۆفێریی تر هه‌یه‌ كه‌ژنان به‌ده‌گمه‌ن تیایدا به‌شدارن وه‌ك شۆفێریی ئۆتۆمبێلی ته‌كسی و پاس و لۆری و بار هه‌ڵگره‌كان كه‌ئاساییه‌ ڕێژه‌ی شۆفێرانی ژن له‌ قوربانیانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ كه‌متر بێت‌ به‌راورد به‌پیاوان. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ڕای جیاوازن به‌م ڕایه‌ به‌رپه‌رچی ئه‌م خاوه‌ن ئه‌م بۆچوونانه‌‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌له‌وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا ژنان بۆ ماوه‌ و كاتی زیاتر له‌ژنانی وڵاتی تشیك ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن و‌ كیلۆمه‌تری زیاتر ده‌بڕن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێژه‌ی قوربانیانی ژنان كه‌متره‌ به‌به‌راورد به‌شۆفێرانی پیاو.

• ئه‌زموونی خۆماڵی له‌کوردستان:

به‌درێژایی ئه‌زموونی كاركردنم له‌ساڵانی ڕابردوو وه‌ك ئه‌فسه‌ری هاتووچۆ و‌ له‌بواری ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆدا به‌چه‌ند ڕاستییه‌ک گه‌یشتووم كه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ژنانی شۆفێر كه‌متره‌ له‌ڕێژه‌ی شۆفێرانی پیاو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێم ژنانی شۆفێر زیاتر هێمنترن و زیاتر پابه‌ندبوونیان هه‌یه‌ به‌یاساو ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ به‌تایبه‌تی له‌ساڵانی ڕابردوودا. به‌ڵام له‌كاتی ئێستادا ڕاده‌ی سه‌ركێشی و سه‌رپێچی كردنی شۆفێرانی ژنان زیادی كردووه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌خت له‌و ڕاستیه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ شۆفێرانی ژنان باشترن له‌پیاوان له‌چه‌ندین ڕووه‌وه‌:

• به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ژنان به‌ به‌دمه‌ستی ئۆتۆمبێل لێناخوڕن.

• دیارده‌ی به‌ گژا چوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی هاتووچۆ زۆر ده‌گمه‌نه‌.

• دیارده‌ی تیژڕه‌وی و لاسارییان له‌لێخوڕیندا زۆر كه‌متره‌ له‌پیاوان.

بۆیه‌ ده‌ڵێم له‌ كاتی ئێستادا شۆفێرانی ژن له‌ ڕووی جێبه‌جێ‌ كردنی یاساو ڕێساكانی هاتووچۆو پێوه‌ره‌كانی بێوه‌یی هاتووچۆدا باشترن له‌شۆفێرانی پیاو.

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-30 07:29:19

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE7

Re: ژنان باشتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن یان پیاوان؟

دةستت خؤش بيت منش ئةليم ئافرةت باشتره بس خؤم نا من ترسنؤكم

بابةتيكى جوانه هةر بزيت
1

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-30 22:52:55

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE

Re: ژنان باشتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن یان پیاوان؟

باشى جى ئةم شةو له تؤبانى دةهاتمةوه خةريك بوو يةكيك له بشتةوه خؤم بى دادات سةيرمان كرد زن
بوو بيشتريش زنيك خؤمى بى داداوم زةرةريكى باشى لى دام
دةست خؤش بيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-01 13:18:12

gule-hawlery
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-27
دواترین سه‌ردان: 2010-02-20
په‌یامه‌كان: 153
WindowsXPMSIE

Re: ژنان باشتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن یان پیاوان؟

hhhhhhhhhhh
walla daste xosh be aw zhna
tolae mne lit krdetawa baassha.

Kurdzhin
گـوڵه‌ژاڵه‌ده‌ڵێت له‌جه‌سته‌م مه‌ڕوانه‌لاشه‌م وه‌ك ژه‌هرى ماره‌هه‌ڵـــه‌ن ئــه‌وكه‌سانــه‌ى ده‌ڵــێن جوانى ..مرۆڤ به‌ڕوخساره‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-10-01 13:50:09

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ژنان باشتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن یان پیاوان؟

dast xosh bet her sarkawtu bit bawanm

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-10-01 14:27:30

KARO_AKRE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ❤❤ ئــاكـرێ❤❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-02
په‌یامه‌كان: 400
WindowsXPMSIE

Re: ژنان باشتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن یان پیاوان؟

ده ست خؤ ش سه ركه و تو بي

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13064787911.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-10-03 11:31:11

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: ژنان باشتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن یان پیاوان؟

zor swpas hawreyan bo payamakantan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-10-03 13:14:49

Yad 92
کازیوەی یانە
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-28
په‌یامه‌كان: 1959
WindowsXPFirefox

Re: ژنان باشتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن یان پیاوان؟

dast xosh bet her sarkawtu bit bawanm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net