.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







Peyamner PNA– له‌نده‌ن- به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه نوێیانه‌ی به‌ریتانیا ئه‌نجامی داون، ده‌ركه‌وتووه كه فیربوونی موزیك ده‌توانێت كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بێت له سه‌ر به‌هێز بوونی بیركردنه‌وه، هه‌لسوكه‌وت و په‌روه‌رده‌ی منداڵان.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری "رادیو فه‌ردا" له سه‌ر زاری رۆژنامه‌ی "گاردیه‌ن"، به‌ریتانیا ساڵی نوێ خوێندنی به ساڵی موزیك ناوزه‌د كردووه، هاوكاتیش لێكوڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه فێر بوونی موزیك كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی له سه‌ر منداڵان هه‌یه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له رێگای "رێكخراوی په‌روه‌رده‌یی زانكۆی له‌نده‌ن" ئه‌نجام دراوه و پروفیسۆر "سوزان هاڵام" به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و گروپه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی به "رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن" راگه‌یاند، كه له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، فیربوونی كه‌ره‌سته‌یه‌كی موزیك بۆ منداڵان ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌وره بوونی به‌شی چه‌پی میشكی منداڵان، له ئاكامیشدا بیكردنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی موزیك فیر بوونه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه، (20%) گه‌شه ده‌كات.
"ئێد بالێز" وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانیا ده‌لێت: "موزیك رۆلێكی زۆر گرنگی هه‌یه له كلتووری منداڵان و لاوان. پێویسته منداڵان ئه‌وه بزانن كه بۆ سه‌ركه‌وتن له بواری موزیك ده‌بێت هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌وڵی بۆ بده‌ن".
هه‌ر به‌بۆنه‌ی ناولێنانی ساڵی نوێی خوێندن له به‌ریتانیا، به "ساڵی موزیك"، برِیار وایه هه‌ندێك له گورانیبێژهكان و گروپه‌كانی موزیك له رێوهرهسمێكدا له قوتابخانه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌شدار بن و چه‌ند پرۆگرامێك به‌رێوه‌به‌رن. هاوكاتیش ئه‌و چالاكییانه له رێگای ئینته‌رنێته‌وه بۆ قوتابیانی وڵات بڵاو ده‌كرێته‌وه".
له‌سه‌ر هێڵ نییه