.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









فەلسەفە و گەشەی منداڵ.. خوێندنەوەیەكی كۆمەڵناسانە بۆ هۆشیاری منداڵان
ئەگەر مەعریفەی مرۆڤ بكەینە دوو بەش ئەوا یەكیان ئاسانەو ئەوەی تر گرانە، بەڵام ئێمە فەلسەفە دەخەینە خانەی دووەم چونكە مامەڵە لەگەڵ بیرو هۆشی فەلسەفە دەكات، تاك دەخاتە ناو ناكۆكێك لەنێوان چەمكی مشتومڕو چەمكی ئاسان، ئەمەش وا دەكات تاك هەموو جۆرە تواناكانی بخاتەگەڕ، ئەگەر لایەنێكی فەلسەفە بخاتەڕوو ئەوا چەمكەكەی قورس دەبێ، بە تایبەتیش ئەو بابەتانەی باس لە فێربوونی بابەتی فەلسەفەی منداڵ دەكات، بۆیە هەندێ كەس پێی وایە ئەمە گرانە، بۆ نموونە ئەگەر تەمەشای ئەو مشتومڕەی كە هەیە لەسەر فەلسەفەی فێربوونی دین بە هەموو لایەنەكانی لەنێوان ئەوانەی پاڵپشتی دەكەن و ئەوانەی دژی دەوەستن. ئەوانەی دژی فێربوونی فەلسەفەی منداڵانن ئەوە سەرچاوەكەی هەڵەیە لەبەرئەوەی پێیان وایە ئەو بارودۆخە لەبار نییە هەتاكو لە بۆ مرۆڤی پێگەیشتووش، لەبەرئەوەی بابەتی فەلسەفە گرانە، چونكە تواناكانی هزری مرۆڤ دیاری دەكات، فەلسەفە (2500) ساڵە سنوورو بنكەی بۆ داناوە كەوا كلیلی فێربوونی منداڵانە، چونكە لەناو ئەو خشتەیان دانەوە كە بابەتەكانی گرانن و ئەوەی دیاریان كردووە توانایی فێربوونی منداڵە بە شێوەیەكی ئەكادیمی لەچوارچێوەی توانای زانستی. ئەگەر تەماشای زاناكان بكەین وایان لێكداوەتەوە كە مرۆڤ توانایەكی بەهێزی هەیە و ئەتوانێ وردە وردە فێربێ هەموو كارو چالاكییەكانی گەشەپێ بدا بەپێی یاسای گەشەی مرۆڤ، چونكە رەگەزەكان بەپێی كات گرنگی خۆی هەیە بۆ پێگەیشتن و فێربوون لە تەمەنێكی دیاریكراو كە مرۆڤ دەگێنێتە ئاستێكی زۆر بەرز بۆ فێربوون و وەرگرتن، بەڵام دوایی دەگاتە قۆناغی پێچەوانە كە زۆر لە تواناكانی بزر دەكات لە رووی وەرگرتن و وەبیرهێنانەوە و ئەوانەی ئەمڕۆ گرنگی بە بیردۆزەكانی فێربوون دەدەن سەرقاڵی كردوون، بە تایبەتی لە بارەی فێربوونی چەمكی فەلسەفی و ئەو پرسیارە گرنگەی دەكرێ ئایە هەر بەڕەچەڵەك توانایی فێربوونی هەیە و ئەگەر هەیەتی ئایا پێویستی بەفێربوونە، بۆ بەكارهێنانی تواناكانی، هەر چۆنێك بێت مرۆڤ وا پێویست دەكات كە گەشە بە تواناكانی بدات باشترین قۆناغیش منداڵییە واتە تەمەنی گچكە و لەم سی ساڵەی دوایی هەندێ لە وڵاتانی جیهان گەیشتنە ئەو ئامانجە گرنگەی كە پێیان وایە پێویستە گرنگی بە توانایی منداڵ بدرێت و پارێزگاری لە داهێنانیان بكرێت بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجێك كە زیاتر گرنگی بەلایەنی فەلسەفە بدەن. بەڵام ئەوەی ئەم جارە پرسیاری لێ دەكرێ ئەوەیە كە ئەو بابەتانە چین كەوا پێویست دەكات منداڵ فێری بێت، ئەوانەی لە بواری پەروەردەو فێركردن كار دەكەن وەڵامی ئەم پرسیارەیان داوەتەوە، بەوەی لە رێگای بەهێزكردنی تواناكانی منداڵ و لەسەر رێبەدیكردنی و گرنگی دان بە بەهێزكردنی هزر و تواناو لێهاتوویی بیركردنەوە، لەبەرئەوەی ئێمە توانایی فێركردنی منداڵانمان هەیە لە نووسین و خوێندنەوەو فێربوونی بابەتە ئەدەبییەكان، بۆیە ئەتوانین رێ بەدی منداڵەكانمان بكەین لە رووی فێربوون، زۆر كەس پێی وایە كەوا منداڵ هەر لە سروشتدا خۆیان فەیلەسوفن، چونكە مامۆستا تەنها زەمینەیان بۆ خۆش دەكات بۆ ئەوەی بتوانن ئەو بیرۆكەیە دەرببڕن كە لە ناخیاندا هەیە بەو زمانە سادەیە و بەرزكردنەوەی توانایی بیركردنەوەیان و بەهێزكردنیان بۆ خودی منداڵەكە ئەوا لە رێگای جوانكردنی وشەكان و رستەكان نابێ، بەڵكو دەبێ گوێ لەگفتوگۆیان بگیرێت لە پێناو ئەو بیرۆكانەی یاخیبوونەو نەمێنن، ئەمەش وا پێویست دەكات بە ئاگا بین لەدنیای منداڵان و رووداوەكان بەجوانی دابڕێژینەوە و راستییەكان وەكو خۆی ببینین. یەكەم كەس كە دامەزرێنەر و پاڵپشتی بە شێوەیەكی فەرمی لە پرۆژەی فێركردنی فەلسەفەی منداڵان كرد (ماپیو لیبمان) بوو كە یەكێكە لە مامۆستایانی زانكۆی ویلایەتی “مونت كولر” لە نیوجرسی لەگەڵ كۆمەڵێك لە یاریدەرانی و یەكێك لەوانە خاتوو “مارگریت شارب” بوو، ئەمانەش چەند بەرنامەیەكی فەلسەفەی منداڵانیان خستەڕوو ناویان لێنا (P4C) تیادا هاتووە كە توانایی فێربوون و كارامەیی لەبیركردنەوەی فەلسەفەی منداڵدا هەیە لەپێش قۆناغی چوونە قوتابخانە. “لیبمان” و یاریدەرانی پێیان وایە ئەم بەرنامانە فێر دەبن لە پۆلەكانیان كە هەر چەندە تەمەنیشیان كەم بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پێگەیشتنی كارامەیی فەلسەفی لەلایەن منداڵ “لیبمان” ئەو بەرنامەیەی خستەڕوو لە ژێر كاریگەری “سوكرات و جۆن دیوی و شارلزمیدز” و بۆ ئەوەی “لیبمان” و یارمەتیدەرانی ئەم پرۆژەیان سەر بگرێ هەستان بە ئامۆژگاریكردنی مامۆستایان لەسەر ئەم ئەزموونە و هەندێ كەس كە لەم بوارەدا كاریان دەكرد ئەم بیرۆكەی “لێبمان”یان بەدڵ نەبوو، پێیان وابوو ئەو بەرنامەیەی “لیبمان” خستۆتەڕوو پێویست ناكات،، چونكە مامۆستا خۆی دەتوانی ئەو بابەت و دەقانە هەڵبژێری كە پێشكەشی بە قوتابیان بكەن لە پۆلەكانیان. دیارە تاكو ئێستا زانستی دەروونی گرنگییەكی ئەوتۆییە بیری فەلسەفەی منداڵان نەداوە، بەڵام توێژەران ئەوانەی لە بواری شیعر چیرۆكی منداڵان كاردەكەن گرنگیان بەم بابەتەداوە. بەستنەوەیان بەو لێكۆڵینەوە فەلسەفیانەی وەك فەلسەفەی زانستی و فەلسەفەی مێژووی و فەلسەفەی دینی، بەڵام فەلسەفەی هونەری هەوڵ دەدات وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە كە پەیوەندی بە هونەرەوە هەیە، ئایا خەڵك چۆن بیر لە هونەری فەلسەفەی منداڵان دەكاتەوە، هەوڵ دەدا وەڵامی ئەو پرسیارە گرنگە بداتەوە كە پەیوەندی بە منداڵانەوە هەیە، هەروەها هەڵهێنانی هزری خەڵك لەسەر منداڵان كە پەیوەندی راستەوخۆ بە خودی منداڵەوە هەیە.لە فەلسەفەی منداڵ چەندین پرسمان خستە روو وەك ئەو بیردۆزانەی پەیوەستن بە چەمكی منداڵ و بیردۆزی گەشەی مەعریفی و رەوشت لەسەر منداڵ جگە لەو بیردۆزانەش كە پەیوەستن بە مافی منداڵ و گرنگی شوێنی منداڵ لەناو كۆمەڵگەدا. ئەو بیردۆزانەی گرنگی بە لایەنی هونەری و ئەدەبی منداڵ دەدەن، ئەگەر ئەو بیردۆزانەش شیبكەینەوە لە رووی ئەكادیمی كە باس لە فەلسەفە دەكات، فەلسەفەی منداڵ تا كاتێكی نزیك تێكەڵ بوو لەگەڵ فەلسەفەی فێربوون، بەڵام لەم دواییەدا فەلسەفە گرنگییەكی زۆری بە لێكۆڵینەوەكانیان دا لە سەرەتاییەكان و زانكۆكاندا لەسەر چۆنییەتی چەمكی فەلسەفەی منداڵ و ئەدەبی فەلسەفە كە تایبەتە بە منداڵ لە روی چەندی و چۆنایەتی. ئەرستۆ پێی وایە ئەنجامی كۆتایی لای هەر رێكخراوێكی زیندوو ئەو چالاكییانەیە كە ئەنجامی دەدات تا دەگاتە قۆناغی پێگەیشتن، بەم شێوەیە تەماشای منداڵ دەكرێت كە مرۆڤێكە، بەڵام پێنەگەیشتووەو سەر بە رێكخراوە زیندووەیە، تەماشاكردنی ئەرستۆ بۆ ئەو جۆرە فەلسەفەیە زۆر كاریگەر بوو بۆ بنیاتنانی ئەو پەیوەندییە كە گەورەكان ئەمڕۆ تەماشای منداڵان دەكەن، گەورەكان بەپێی ئەو فەلسەفە كارەكانیان ئەنجام دەدەن بۆ روخساندنی چوارچێوەیك بۆ پارێزگاریكردنی منداڵ بۆ ئەوەی داواكارییەكانی بهێنێتە دی بە شێوەیەكی سروشتی، بۆ ئەوەی منداڵ بەشێوەیەكی سروشتی گەشە بكات دەبێت لایەنی بایەلۆجی و دەروونی و كۆمەڵایەتی بۆ بڕەخسێنێ.ئەو بینینەی كە هەیە لەسەر فەلسەفەی منداڵ بەتایبەتی لە نیوەی سەدەی رابردوو كاریگەری زۆری بەسەر ئەو دوو بیردۆزە هەبوو كە لەم ماوەیە سەری هەڵدا. فرۆید لە ساڵی (1933) و جان بیاجیە لە ساڵی (1950) بەڵام تێبینی مێژووی لەسەر بیردۆزی فرۆید هەبوو دەربارەی قۆناغەكانی گەشەو پێگەیشتن، بیاجیە ئاماژەی پێداوە لەدوا بابەتە ئەدەبییەكانی ساڵی (1968) كەوا منداڵ لە قۆناغی گەشەكردنیدا كۆمەڵێك كاریگەری لەسەرە لە رووی مەعریفی و بیركردنەوە. “بیاجیە” بۆ یەكەم جار بۆچوونێكی زانستی ئاڵۆزی خستەروو بۆ ئەو بیردۆزەی كە گۆڕانكاری بەسەر ناوەڕۆكی فەلسەفەی منداڵدا هێنا لە نیوەی دووەمی سەدەی بیست، ئەمەش كلیلی ئەو وەڵامە گرنگانە بوو لەسەر فەلسەفە لە هزی خۆماندا هەبوو لەسەر منداڵ و بۆ ئەم چەمكە گرنگەش كاریگەری لەسەر مافی منداڵ لەناو كۆمەڵ و ئەو توێژانە وانەی لەسەر زانستی دەروونی منداڵ و زانستە مرۆییەكانی منداڵ و كۆمەڵناسی منداڵ، زۆر لایەنی دیكەی زانستی هەبووە. سەرچاوە: رۆژنامەی المدی ژماری (1060)
كوردستان رابورت
لهسهر هێڵ نییه






دةست خؤش بيت بؤ ئةم زانيارييانة هةر بزيت ئةزيزم .

لهسهر هێڵ نییه



زور سوباس كاك دوستى .. ده ستى توش خوش بيت به ريزم
لهسهر هێڵ نییه