.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











من و هه‌ورو
باو گه‌ڵای زه‌رد
له‌پاییزدا ، له‌یه‌ک ده‌چین
هه‌ور ، ناخی
پڕ ئه‌ندێشه‌ی ئۆقیانووس و
با ، سه‌ری پڕ حه‌سره‌تی خۆی
گه‌ڵای زه‌ردیش
جانتایه‌کی پڕ نائومێدیی سه‌فه‌رو
منیش ، شوشه‌ی دڵێکی پڕ
له‌شه‌رابی تاڵی ته‌مه‌ن
هه‌ور ، وورد وورد ده‌پروێت و
گه‌ڵا ، تک تک ده‌بارێت و
بای بێ ئۆقره‌ی ماخۆلانیش
ووڕ ووڕ ده‌بێت
روحی منیش ، هێدی هێدی
به‌بۆن و به‌رامی غوربه‌ت
سڕ سڕ ده‌بێت
سه‌رئه‌نجامیش ، هه‌ر هه‌موومان
دوای خواردنه‌وه‌ی
پێکێکی که‌ی
شه‌رابی تاڵی خه‌مناکی
له‌سوچێکی مه‌یخانه‌که‌ی ئه‌م پاییزه‌دا
هه‌ڵده‌کوڕمێین
به‌ندی عه‌لی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ستت خۆش بێت RoZee گیان بۆ دانانی ئه‌و هۆنراوه جوان و ناسکه ،
سه‌که‌وتوو بیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌رێزم له ژیاندا،
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم له بابه‌ته جوانه‌کانتدا ،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه