❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مەخلوقێک لەرەنگ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-16 20:17:22

RoZee
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-03
دواترین سه‌ردان: 2010-01-09
په‌یامه‌كان: 194
WindowsMSIE7

مەخلوقێک لەرەنگ

1
دەمەوێ ببمە گەڵایەکی وەریوو
بپرژێمە سەر مۆمی ناسکی
تەمەنی تۆ
تاکوو خونچەی لێوت
دەبێتە کۆچی هەتاوی ئێوارەو
زەردەپەڕی پایزو ، باخچەیەک لەشعرو
ئاوێزانی خۆشەویستی، بێنمەوە باوەشی تۆ

2
چەند جوانە ببینە
مەخلوقێک لەرەنگ
چەندەها رەنگی رەنگاو رەنگ
شەوە ساردەکانی خەیاڵء
گوڵە ژاکاوەکانی تەمەنء
زەنگی خۆرئاوابوونی تەنهاییء
پشکۆی دوێنێ بنوسینەوە

3
ئەوەی رەنگی غەریبیء
باڵندەی فڕینی دەستی رەشەباو
باخچەی هەناری ژاکاوی  نەبینی بێ
کوژراوی زەمەنی بێدەنگیە
بەوێنەی کانیەکی ووشک بوو

4
کە وەرز دێتء دەڕوا
گەڵا پۆل پۆل دەوەرن
زەوی دەبێتە رەنگێکی تر
بەوێنەی تریفەی مانگ
تۆبڵێی وەرزی وەرینی گەڵا 
گوێی لەهەنسکی گریانء
عاشقء خەمی پەپولەو
ئەندێشەی خەیاڵء 
چاوی پڕ فرمێسک بووبێ

5
من دەمەوێت ڕەوڕەوەی
مێژووی رۆژگارێک بنوسمەوە
هەست بەغەریبی خۆم نەکەم 
من دەمەوێت باوەشێک
لەشعری خۆشەویستی بنوسمەوە
مەحکوم نەبم بەقەدەر

6
چەند جوانە گەڵای درەختەکان
ببنە هاودەنگء خەمی تۆو
مەودای ئازارەکانت بکاتە ئومێدوو
بەختەوەری ببەخشێتە 
رازو نیازو هەستی خۆشەویستی تۆ

7
ئێمە بەشێکین لەسێبەری
مانگء،پرسەی گەڵایەکء
کەوتنە خوارەوەی، ئەستێرەیەکء
پەڕەی گوڵێکی هەڵوەریوو
بەشێکین لەئاوێزانی
دووکەڵی جگەرەیەکی سەر لێوی
کیژۆڵەیەکی لەخەم داباریوو

8
زەمەن بەئاسانی دێتء دەڕوا
وەرزی تەمەن لەگەڵ خۆیدا دەبا
دڵی پڕ دەبێت
لەهۆنینەوەی ملوانکەیەکء
چنینەوەی بەیانیەکی غەمگینء
تینویەتی سەفەرێکی ماندوو

9
لەنێو باخچەی عەشقێکی شەرمندا
برینی جەستەیەکی زامدار
بەنیگاکانی یەکتر
توڕەتر لەئاسمانی هەورە تریشقە
بەخوڕتر لەبارانی پەڵە
دەبینم کاتێک رۆژەکانیان
لێوان لێوە سەوزایی 
شوێنێک نیە مانگ ئاشت بکاتەوە
شوێنێک نیە بۆبەیەک گەیشتن
پەرستگایەک نیە
بۆپاڕانەوە
پارانەوەی ئەوانەی،
دەیانەوێت حەزەکانیان بگۆڕنەوە

10
من دەمەوێت لە وەرزی وەرینی گەڵادا
گەڵا ببَتە ئاوێنەیەک
ئاوازو نەغمەی بولبولێک
بەیانیەکی ناسک بە گوناهی ماچێک 
روخساری خۆمی تێدا ببینم

11
من دەمەوێت ببمە بەفراوی
سەر رومەتی  کیژۆڵەیەکی ناسکء جوان
گوڵێکی ناسکی دەستی شۆرە کچێک
شادی بەجەستەی بداتء
هەناسەی نەسپێرێتە
باخچەی گەڵای وەریوو

12
زەمەن پێخەفی خەیاڵەو
رۆژگارێکە 
تەمەن بۆتە دۆزەخێکء
ژیان بۆتە روخساری ماڵێکی مردوو 
نەرەنگ جوانیء،ئومێدی پێیە
نە گۆرانیەک بۆخۆشەویستی
باخچەی خەیاڵمان
ئاشت دەکاتەوە
نە زەمەنیش ژیان دەنوسێتەوە

که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

Kurdzhin
زۆرداره‌کان  ،ده‌توانن هه‌موو شتێکمان لێ زه‌وت که‌ن
به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن قه‌ڵه‌مه‌کانمان لێ بشارنه‌وه‌
ببورن هاورییان من بۆماوه‌ی  چه‌ند مانگێك لێتان دائه‌برێم به‌ هیوای سه‌رکه‌وتنتـــان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-17 14:44:19

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: مەخلوقێک لەرەنگ

dast xosh bet giyan her sarkawtu bit malakam

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-19 20:24:48

RoZee
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-03
دواترین سه‌ردان: 2010-01-09
په‌یامه‌كان: 194
WindowsMSIE7

Re: مەخلوقێک لەرەنگ

zorsupas barezm bjit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net