❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / (( پایز جەلادە))

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-17 20:58:25

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375
WindowsXPMSIE

(( پایز جەلادە))

  پایزجەلادە

پایز جەلادی سروشتە.. کە دێ قاقا پێدەکەنێ

کام گوڵ هەیە بەو قاقایە نەترسێتو ڕانەچەنێ

بولبل لانەی وێران ئەبێ. بە دڵیا نایە ئۆخژنێ

پەپولەی بێچارەو  ڕوح سوك   نازانێ بە کوێ  هەڵزنێ

شۆڕەبی پرچی ئەوەرێ لاو لاو بە دڵ شکوا ئەکا

گەڵا  لەداخ  داسی پایز   هەر شینو  واوەیلا  دەکا

چیمەن نوزەی لێبڕاوە نازانێ چۆن سوکنا ئەکا

ئای لەم پایزە دڵڕەقە چۆن مەحشەرێ بەرپا ئەکا

سروشت زەردویی لێی ئەدا خاکیش لەبۆی پرسە دارە

گشت ئەوەرێو وشك ئەبێ کام گوڵەی جوان و نازدارە

پایز بە سروشت ناکۆکە  فەسڵێکی گەلێك دژوارە.

خەندەی لێوی تیا نامێنێ هەرچی جێژوان و هەوارە

        ڕەوەند پەشێو

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-18 17:59:48

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: (( پایز جەلادە))

ده سته کانتخۆش
هه ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net