.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










کچانی هەرزەکار و پەروەردە کردنیان....... ئامادهکردنی ، چرا
--------------------------------------------------------------------------------
زۆربەی باوکان رووبەڕووی تەنگەو چەڵەمە دەبنەوە لە پەروەردەکردنی کچەکانیان دا، بۆچی، ئایا تایبەتمەندییەکانی پروەردە پێویستە چی و چۆن بێت؟. ئەمە ئەو پرسیارەیە کە پێویستە هەم باوکان و هەمیش کچان لەخۆیان بکەن، بەتایبەتی باوکان کە دەخوازن ئەو تەنگاوییە تێپەڕێنن لە پەروەردەکردنی کچەکانیاندا. بەری هەر شتێک پێویستە تێ بگەین کە کچیش وەکو هەر مرۆڤێک و هەروەک نێرینە یان کوڕەو پێویستە مرۆڤایەتیەکەی بەو شێوەیە پەروەردە بکەین کە رۆحی قورس نەکەین و وای لێ نەکەین وا هەست کا کە مرۆڤێکی تاوان بارە لەرەفتاریدا بۆیە دەبێ داکۆکی لەرەفتاری بکا لە هەرچرکە و پرتەیەک بێ یان لەهەر نیگایەک یان لەهەر بارێکدا هەروەک بڵێی چوار دەوردراوە بەسەرنج و تێبینی.
پەروەردەکردن وەک باوە پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ کەکچ شەرمەزارییە وشەرەفە و ئەو مرۆڤەیە کە لەلایەن نێرینەوە ترسی لە سەرە، بۆیە توندوتیژی لەژیانی کچان و ژنانیش بەگشتی لەپەیوەندی بەپیاوەتی خۆ سەلماندن و درەخستنی توانا و پێشبرکیتی هاوشانان. بەڵی لەوەها حاڵەتێکدا ئەو توندوتیژییە لەبەرامبەر بەکچان وا دەکات کە ئەو کچە پەنا بەرێ بۆخۆ کوشتن و تەنانەت ئەو کچە هەست بەئازادی خۆیشی ناکات بۆیە دەست درێژی بەسەرگیانی خۆی دەکات و رۆژانە ئەم شێوە دەستدرێژیانە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە و باشووری وڵات بەروونی دەبینین کە بە چ شێوەیەک ژنان دەست درێژی بەسەر گیانی خۆی دەکات و خۆی دەسووتێنن. ئایا هەتا ئێستا کەس لەبەر خۆشی خۆی وگیانی خۆی رووبەڕووی ئەم شێوە توندوتیژییە کردۆتەوە؟. نا؛ کارێکی بەم شێوەیە مەحاڵە. ئەگەر ستەم لێکراو نەبێت. ئەم کارەش ئەمڕۆ زۆر بەربڵاو بووتەوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەروەردەیە و ئەو زهینییەتەیە کە لەلایەن باوک و ماڵباتەوە لەسەری کچان و ژنان باڵادەستە. لەباشووری کوردستان لە ناوچەی گەرمیان رۆژ نییە، کە رووداوی بەم شێوەیە دڵتەزێنە روونەدات. بەو ئەندازەیە کە توندوتیژی لەبەرامبەر کچانی هەرزەکاریش بکرێت، بەو ئەندازەیە کچانیش هەست بە چەوساندنەوە و لاوازی خۆی دەکات. ئەمەش وا دەکات کە کچانی هەرزەکار، گۆشەگیر و بێ ئێرادە باربێن. ئایا بەڕاستی ئەمە بەم شێوەیە کە هەندێ کەس لێتێگەیشتوون؟، ژنان لە ئەساس دا شانازی هەموو شتێکن لەهەموو بوارێکەوە، پێویستە ژنان خاوەن هەموو مافێکی رەوای خۆی بێت. بەتایبەت لە پرسە چارەنووسسازەکانی و بڕیارەکانی نێو کۆمەڵگادا، ژنان پێویستە لەبواری سیاسییدا خاوەن رۆڵ وکاریگەری بن، تا بتوانن بە باشی هەم ئاستی تواناییەکانی خۆیان بزانن و هەمیش جێ و پێگەی ئەوانیش لەنێو کۆمەڵگادا دیار بێت.
ئەگەر باوکانیش لەم روانگەیەوە سەیری کچانیان بکەن و بە چاویێکی کراوەترەوە بڕواننە دیاردەکانی نێو کۆمەڵگادا ئەو کاتە دەتوانن لەپەروەردەکردنی کچانیاندا ئەزموونێکی بەنرخ پێشکەش بەکۆمەڵگاو کچان بکەن.

لهسهر هێڵ نییه








ده ست خؤش زؤربه سوده يه ركه وتوبيت


لهسهر هێڵ نییه






ههڤال چرا سلاو دهستت خۆش هیوای بهردهوای و سهرکهوتنت دهخوازم


لهسهر هێڵ نییه
dast xosh geana


لهسهر هێڵ نییه