.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان له‌ئوسترالیا ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌بێت له‌ئاماده‌كاریدان بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی كوردی له‌مۆزه‌خانه‌ی ڤیكتۆریا.
له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌ری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێکخراوه دیموکراتیه‌کان له ئوسترالیا رايگه‌یاند: ماوه‌ی شه‌ش مانگه خه‌ریکی ئاماده‌کارین بۆ کردنه‌وه‌ی به‌شێکی کوردی له مۆزه‌خانه‌ی ڤیکتۆریا، که چه‌ندین که‌ره‌سته‌ی که‌له‌پوری کوردیمان کۆکردۆته‌وه له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی کوردی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان بگره تا ده‌گاته سه‌دان وێنه‌ی دێرین و مێژوویی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مۆزه‌خانه‌ی ڤیکتۆریا به‌شێکی بۆ ئاماده‌کردووین بۆ نه‌ورۆزی داهاتوو که پيشانگای مێژوويی کوردی تیا دابمه‌زرێنین بۆماوه‌ی ساڵێک و پاشان به‌ره‌و شاره‌کانی تری.
به پێی ئاماری مۆزه‌خانه‌کان پێشبینی ده‌کرێت زیاتر له نیو ملیۆن که‌س به‌شداری بکات و به‌شی کوردی به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه، به‌شی كوردیه‌كه‌ش پێکدێت له چه‌ند تابلۆیه‌کی وێنه‌یی و نوسراو که باسی مێژووی کورد و هه‌ڵبه‌ست و بۆنه گرنگه‌کان ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌شت مۆدێڵ جلی کوردی پیاوانه و ژنانه نمایش ده‌کرێت، که نمونه‌ی جل‌و به‌رگی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانی گه‌وره له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها که‌لوپه‌لی که‌له‌پوری کوردی له گۆشه‌یه‌کی تری مۆزه‌خانه‌که‌دا نمایش ده‌کرێت و به‌شی دیجیتالی کوردی ده‌بێت که پێکدێت له سێ گوێبیستی به‌رده‌وام که پێکهاتوون له (هۆره‌ی جاف/ حه‌یران/ ده‌نگبێژ).
توانا نوری نوێنه‌ری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێکخراوه دیموکراتیه‌کان رایگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه به هه‌ماهه‌نگی مه‌ڵبه‌ندی کوردی ڤیکتۆریا و ماڵی کوردی ڤیکتۆریا وه‌کو دوو رێکخراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی مه‌کته‌بی رێکخراوه دیموکراتیه‌کان ئاماده کراوه.
دواجار نوێنه‌ری ناوه‌ند وتی: هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین که بۆ رۆژی کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه، دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بانگهێشت بکه‌ین.
سه‌رچاوه / PUk Media
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه