.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








بۆ جوانكردنی برژانگەكانی چاو بە شێوەیەكی جوان و ناسك، بە مەرجێك دەبێ شارەزایی لە چۆنیەتی بەكارهێنانی ماسكارا ئاگادار بین و بتوانین بە جوانترین شێوە بەكاری بهێنین. هەنگاوەكانی ماسكارا كردن دەكرێت بكرێت بە (3) هەنگاوی سەرەكی، ئەمەش بۆ ئامانجی جوانییەكی تەواو بە برژانگ و جوانی چاوەكان.
هەنگــــــاوی یەكەم
دەبێ سەرەتا چاو پاك بكرێتەوە، بۆ ئەوەی برژانگەكان لە خۆڵ و تۆز یان پیسی پاك بكرێـتەوە، ئەمەش وەك هەنگاوێكی سەرەكی بۆ گرتنی ماسكاراكە.
- بەكارهێنانی ماسكارا دەبێ لە سەرەوە بەرەو خوارەوە بێت، دەبێ ماسكارا بە نەرمی و سادەیی بگیرێت بۆ ئەوەی ئەزیەتی برژانگەكان نەدات.
- سەرەتا ماسكارا بەكاردەهێنرێت و، بەڵام بە رێژەیەكی كەم، بۆ زیاتر تەڕكردنی برژانگەكان و بۆ هەنگاوی داهاتوو نەرم و جێگیر بێت.
هەنگــــــاوی دووەم
دوای ئەوەی لە هەنگاوی یەكەم ماسكارامان بەكارهێنا، دەبێ ئەمجارەیان بۆ ماوەی خوولەكێك بووەستین، تاوەكو ماسكاراكە وشك دەبێت.
- زیاتر ماسكارا بەكاربهێنە، كاتێك هەستت كرد وشك بووە، ئەمەش بۆ زیاتر جوانكردنی چاوەكان.
- دەبێت ئاگاداری ماسكارا بین لەوەی لە چاو نزیك نەبێت، چونكە دەبێـتە هۆی هەستیاری چاوەكان و هۆكاری خراپی لێدەكەوێتەوە.
هەنگـــــاوی سێیەم
لە سێیەم هەنگاودا، دەكرێت بڵێین پێچەوانەی هەنگاوی یەكەمە، ئەمەش بەهۆی بەكارهێنانی شێوەی ماسكاراكەیە..
- لەم هەنگاوە دەبێ ماسكارا لە خوارەوە بەرەو سەرەوە ببەین، نابێت لە چاوەكان نزیك بێت، بوونی ئەو هەنگاوە وادەكات برژانگەكان بە دەركەوتنێكی تایبەت و بەرەو دەرەوە دەردەچێت.
- مانەوەی زۆری ماسكارا لەسەر برژانگەكان، دەبێتە هۆی كاریگەری لەسەر برژانگەكان، بۆیە دەبێت ماسكارا بەرێژەیەكی كەم یان بۆ ماوەیەكی دیاری كراو بەكاربهێنرێت.
سه رجاوه :دوركه 

لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet giyan her sarkawtu bit malakam

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








dastt xosh bet gyanakam


لهسهر هێڵ نییه







..slaw la hardwktan..
dasste tosh xosh bet freshta gian
swpas botosh kcha hawlere gulw dll
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
