❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / داستانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد: وورووژاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-25 14:12:37

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

داستانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد: وورووژاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد

داستانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد: وورووژاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد

  نووسینی: پرۆفیسۆر مایكڵ گه‌نته‌ر
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-eb96ea3a00.jpg
  وه‌رگێڕانی: سه‌روه‌ر سالار چوچانی

هه‌رچه‌نده‌ چواره‌مین گه‌وره‌ نه‌ته‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، كورد تا ئێستاش خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیان نین و ئایینده‌یان له‌ده‌ست ئه‌و ووڵاتانه‌دایه‌ كه‌ تێیدا ده‌ژین...سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ ده‌سه‌ڵاتداران مێژوویان نووسیوه‌ته‌وه‌ – كه‌ بێگومان هه‌رگیز كورد نه‌بوون - ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد هه‌میشه‌ پشتگوێ‌ خراوون یان كراونه‌ته‌ موڵكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان...ئه‌ده‌بی ڕه‌سه‌نی كوردی له‌م میانه‌یه‌دا نموونه‌یه‌كی زیندووه‌... زۆرێك هه‌ر ئاگادارنین شتێك هه‌بێ‌ به‌ناوی ئه‌ده‌بیاتی كوردی... له‌ ڕاستیدا هیچ تۆمارێكی ئه‌ده‌بیی كوردیی پێش ئیسلامیی له‌به‌رده‌ست نییه‌، بێگومان به‌شێكیان به‌هۆی ئه‌و ململانێ‌ كه‌مته‌رخه‌مانه‌ی كوردستانیان ته‌نیوه‌... جگه‌ له‌مه‌ زۆرێك له‌ ئه‌دیب و نووسه‌ره‌ كورده‌كانی پێشوو به‌ عه‌ره‌بی و توركی و فارسی نووسیویانه‌ و زۆرێك له‌ مۆدێرنه‌كانیش به‌ زمانه‌ ڕۆژئاواییه‌كان ده‌نووسن، ئه‌مه‌ش كوردێتیی ئه‌ده‌بیاتی كوردی لێڵ كردووه‌...

داستانه‌ كوردییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی پشتگوێخراو به‌ڵام ئاڵۆز و فره‌ڕووی ده‌نگی كپكراوو له‌بیركراوی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی كوردین... له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 16 دا دیپلۆماتكار و زانای كورد ئیدریس به‌تلیسی (ساڵی 1520 كۆچی دوایی كردووه‌) هه‌شت به‌هه‌شتی نووسیوه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی مێَژووی به‌رایی عوسمانییه‌كان ده‌دوێ‌... به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا، ئیدریس به‌تلیسی یاریده‌ی ڕێككه‌وتنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و 16 میرنشینی كوردی داوه‌...

شه‌ره‌فخان بتلیسی (1543-1603) كتێبی شه‌ره‌فنامه‌ی نووسیوه‌، كه‌ مێژوونامه‌یه‌كی زیره‌كانه‌ی بنه‌ماڵه‌ كورده‌ فه‌رمانڕه‌واكانه‌... شه‌ره‌فنامه‌ به‌ فارسی نووسراوه‌ و به‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌ی مێژووی كورد داده‌نرێ‌... شه‌ره‌فنامه‌ به‌چوار قۆناغ مێژووه‌كه‌ی دابه‌شكردووه‌: یه‌كه‌م باسی میرنشینه‌ كوردییه‌كانی دیاربه‌كر و شاره‌زوور و لوڕستان و فه‌رمانڕه‌وا ئه‌یوبییه‌كان ده‌كات... له‌ به‌شی دووه‌مدا ئه‌و میره‌ كوردییانه‌ی ڕیز كردووه‌ كه‌ پاره‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان ده‌ركردووه‌ و له‌ ووتاری هه‌ینیدا دوای پێغه‌مبه‌ر و چوار خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌می ئیسلامدا ناویان هێنراوه‌... سێیه‌م به‌ش تایبه‌ته‌ به‌و خێزانه‌ كوردانه‌ی پشتاوپشت حوكمڕانییان كردووه‌... هه‌رچی چواره‌م به‌شه‌ ئه‌وه‌ تایبه‌ته‌ به‌ میرانی بتلیس...

شه‌ره‌فنامه‌ بناغه‌ی بۆ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ داناوه‌ كه‌ ده‌ڵێ‌ كورد هه‌رگیز خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوون...

داستانی مه‌م و زین له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی خانی (1650-1706) نووسراوه‌ و ئه‌میش به‌ داستانێكی نه‌ته‌وه‌یی كورد داده‌نرێ‌، چونكه‌ له‌ به‌شه‌كانی پێشه‌وه‌یدا بیروڕای نه‌ته‌وه‌یی كوردی خراونه‌ته‌ پێشچاو: "ئه‌گه‌ر له‌ نێوان ئێمه‌دا یه‌ك ده‌نگی هه‌بێت و گوێ‌ ڕایه‌ڵی یه‌ك كه‌سی نێو خۆمان بین عه‌ره‌ب و تورك و فارس ئه‌بن به‌ نۆكه‌رمان. ئاین و  ولاتی خۆمان رێك ده‌خه‌ین و خۆمان به‌ زانین و ژیریی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ین ". له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی داستانه‌كه‌ له‌ كاتێكدا نوسرا وه‌ كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بیری نه‌ته‌وایه‌تی بوونی نه‌بوو، بۆیه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان مشت و مڕی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نه‌ته‌وایه‌تی لای كورده‌كان كۆنترین نه‌ته‌وه‌ په‌رستیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا...داستانه‌كه‌ 2,650 به‌یته‌ و باس له‌ عه‌شقێكی تراژیدی ده‌كات و هه‌ندێك به‌ ڕۆمیۆ و جولێت ی كوردی ناوی ده‌به‌ن...مه‌م و زین دوو عاشق بوون ..به‌ فێڵی "به‌كر" مه‌م ده‌كوژرێت و دواتر زین له‌ په‌ژاره‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ستده‌دات...دواتر به‌كر به‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌كوژرێت... خوێنی به‌كر دڕكێكی لێ‌ په‌یدا ده‌بێ‌ كه‌ ڕه‌گه‌كانی ئه‌و دڕكه‌، ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته‌ ته‌نانه‌ت له‌ مه‌رگیشدا لێك داده‌بڕێ‌... كورد ئه‌مه‌ وه‌ك خوازه‌یه‌ك ده‌بیننه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ دابه‌شكردنی كورد له‌لایه‌ن دراوسێكانیانه‌وه‌...

هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی مۆدێرنی كوردی له‌لایه‌ن حاجی قادری كۆیی (1817-1897) و حاجی تۆفیقی پیره‌مێرد (1863-1950) وروژێنراوه‌...ئیستاكه‌ له‌ سلێمانی، دووه‌مین گه‌وره‌ شاری هه‌رێمی كوردستان، په‌یكه‌رێك بۆ پیره‌مێرد درووستكراوه‌...

نیشتمان ناوی ڕۆژنامه‌یه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی 1940 كاندا له‌ مهاباد و له‌ سایه‌ی كۆماری كوردستان له‌ ئێران ده‌رچووه‌... كورد به‌ حه‌ماسه‌ته‌وه‌ پێشوازیان له‌و ڕۆژنامه‌یه‌ كردووه‌ و تاڕاده‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆری لێ‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌... هه‌ر له‌ ژماره‌ی یه‌كه‌میدا جگه‌ له‌ هۆنراوه‌ و په‌خشانگه‌لێك، ده‌ستووری كوردستان و چه‌ند ووتارێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردیی تێدا بڵاو كراوته‌وه‌... له‌ سه‌رجه‌م 12 ژماره‌كه‌یدا درووشمی گۆڤاره‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌ "بژی كوردستانی گه‌وره‌" و ئه‌مه‌ش ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی تموحی پان - كوردستانیی كورده‌كان بووه‌... له‌ ئاداری 1945 دا كوردانی مهاباد ئۆپێرایه‌كی درامییان پێشكه‌ش كرد به‌ناوی "دایكی نیشتمان"... ئۆپێراكه‌ باس له‌ چیرۆكی ژنێك ده‌كات به‌ناوی "دایكی نیشتمان" كه‌ له‌لایه‌ن سێ‌ سته‌مكاره‌وه‌ ده‌چه‌وسێنرایه‌وه‌، مه‌به‌ست له‌و سێ‌ كه‌سه‌ تاوانباره‌ ئێراق و ئێران و توركیا بوون و "دایكی نیشتمانیش" به‌رجه‌سته‌كه‌ری كوردستان بوو.. دواجار "دایكی نیشتمان" له‌لایه‌ن كوڕه‌ ئازاكانییه‌وه‌ رزگار ده‌كرێ‌... ئۆپێراكه‌ بۆماوه‌ی چه‌ندین مانگ له‌ مهاباد و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری پێشكه‌ش كرا و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ و عاتیفی له‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌جێ‌ هێشت... ئیتر له‌وه‌به‌دوا زاراوه‌كانی "نیشتمان" و "كوردستان" له‌ زمانی كوردیدا هه‌روه‌ك هاوواتیان لێهات...

*به‌ڕێز گه‌نته‌ر به‌ تایبه‌ت ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ به‌نده‌ ناردوه‌

*ڤێرژنی چاپكراوی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ گۆڤاری سڤیل بڵاوبۆته‌وه‌

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-25 14:41:15

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsVistaMSIE7

Re: داستانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد: وورووژاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد

dast xosh bat ba heway bardawamet

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-25 15:03:00

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: داستانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد: وورووژاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد

zooooooooooooooooooor swpas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net