.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












پرۆستات گلاندێكە كەوتۆتە ژێرەوە و پێشەوەی میزڵدان، قەبارەكەی بەقەد دەنكە گوێزێكە و كێشەكەی تەنها 20 گرامە، دەوری بۆڕی میزی داوە (بەشی دواوەی بۆڕی میز)، دەردراوەكانی بە چەند جۆگەی ورد دەچنە ناو ئەم بەشەی بۆڕی میزەوە. فرمانەكانی پرۆستات بریتین لە:
1-دروستكردنی بەشێكی شلەی تۆواو (پلازمای تۆواو).
2-كۆنترۆڵكردنی میزكردن.
3-پاراستنی دەزگای میزەڕۆ و دەزگای زاوزێ لە هەوكردن بە میكرۆبەكان، ئەمەش بە دەردانی ئەنزیم و دەردراوی تر بۆ پاككردنەوەی بۆڕی میز دێتە ئەنجام .
4-گرژبوونەوە لەكاتی پرژانی تۆواودا، ئەمەش وادەكات كە پرژانی تۆواو بەهێز و بە تەوژم بێت.
ئاوسانی سادەی پرۆستات BPH زیاتر لەپاش 50 ساڵیدا سەرهەڵدەدات، هۆكاری تووشبوون جگە لە تەمەن نادیارە. ئێستا بە رێژەی 90% تەنها بە دەرمان چارەسەر دەكرێ و چاك دەبێتەوە (ئاوسانەكە و نیشانەكان نامێنن)،هەروەها مایكرووێڤ و چارەسەر بە لێزەر سوودیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی پرۆستات لە دەوری بۆڕی میز و كەمكردنەوەی نیشانەكانی پرۆستاتی ئاوساو. هەندێك جار ئاوسانی سادەی پرۆستات چەند ماكێكی لێدەكەوێتەوە وەكو: پەیدابوونی بەردی پرۆستات، كیس )بۆقكردن Diverticulum ( لە دیواری میزڵداندا، زوو زوو میزگیران و دووبارەبوونەوەی، خوێنبەربوون لەگەڵ میزدا (میزی خوێناوی)، تێكچوون لە فرمانی گورچیلەكاندا.
سهرچاوه / گوڵان
لهسهر هێڵ نییه