.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











كولبوونی گەدە یان دوازدەگرێ (Peptic Ulcer)نەخۆشییەكی درێژخایەنە، تا ئێستا چارەسەرێكی بنبڕ و یەكجارەكی نییە، تووشبوو بەردەوام پێویستی بە دەرمان و پارێزی خۆراكەوە دەبێت. بە گشتی نەخۆش دەبێ دووركەوێتەوە لە هەر خۆراكێك كە دەبێتە ئەگەری زیاد دەردانی ترشەلۆكی گەدە(ترشی هایدرۆكلۆرێك)، بۆ نموونە كەمكردنەوەی خۆراكی تیژ و ئەو خۆراكانەی كە سركەیان(خل) تێدایە وەكو ترشیات،عەنبە، مایۆنێز،خیار شور. هەروەها دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان و ئەو خواردنەوانەی كە رێژەیەكی زۆریان لە مادەی كافائین تێدایە وەكو قاوە، كاكاو، شوكولاتە، نسكافە، كۆلا.
شیر ئەگەر چی ترشێتی ناو گەدە هاوسەنگ دەكاتەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا هاندەرە بۆ دەردانی ترشەلۆكی گەدە، بۆیە پێویستە رۆژانە تەنها دوو كوپ شیر بخورێتەوە لە لایەن ئەم نەخۆشانەوە. بۆ تووشبووان باشترە كە رۆژانە جگە لە سێ ژەمی خۆراك، یەك یان دوو ژەمی بچووكی خۆراكیش بخورێت بە مەبەستی هاوسەنگكردنەوەی ترشێتی گەدە و دەرەنجام كەمكردنەوەی ئەگەری سەرهەڵدانی نیشانەكان. ئێستا خۆشبەختانە دەرمانی زۆر باشتر لە پێشان كەتوونەتە بەر دەستی نەخۆشەكان، بە تایبەتی پاش دۆزینەوەی بەكتریایەك بە ناوی( هێلیكۆبەكتیر پایلۆری H.pylori) لە لایەن دوو زانای ئوسترالییەوە كە هۆكاری كولبوونی گەدە و دوازدەگرێیە، لەگەڵ دەرمانی نوێ بۆ كەمكردنەوەی دەردانی ترشەلۆكی گەدە.
سهرچاوه / گوڵان
لهسهر هێڵ نییه








بابهتێکی به سوود بوو دهست خۆش.
لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاس
لهسهر هێڵ نییه