❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-27 22:05:36

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

سلاوتان لی هاورێان و خۆشه‌ویستانی یانه‌ی کوردژین
حه‌زم کرد جیرۆکێکتان بۆ بنوسمه‌وه‌ لێره‌دا بۆتان بلاوکه‌مه‌وه‌
هیوادارم به‌دلێ ئێوه‌ش بێت



ئاماده‌کردن و نوسی ::: بێستون گۆران ::
28/10/2009



رۆژێك له‌ شاری هه‌ولێر  له‌ ناو پارك پیاسه‌م ئه‌که‌رد به‌ ته‌نیا  ویستم بجم بیبسی یه‌ک شه‌ربه‌تێك بخۆم
کاتێ گه‌یشتمه‌ به‌رده‌م دووکانه‌که‌ بینیم گه‌نجێکی روح سوك به‌رچاوم که‌وت چاوی بریبووه‌ چاوم
منیش وه‌ك ئه‌وه‌ی بلێ حه‌ز به‌ هاورێه‌تی ئه‌و که‌سه‌ بکه‌م بێ ئه‌وه‌ی له‌خۆم ببپرسم بێلێمه‌ خۆم
ئایه‌ من هاورێه‌تی له‌گه‌ل ئه‌م گه‌نجه‌ ده‌که‌م باشه‌ خراپه‌ یان رازی ئه‌بێت یان نابێت
به‌هه‌ر حال جومه‌ به‌ردم گه‌نجه‌که‌ سلاوێکم لێ کرد
ئه‌ویش ئاسایی ولامی سه‌لامه‌که‌ی منی داوه‌و
پێم وت ئه‌توانم ببم  که‌مێك کات پێکه‌ به‌سه‌ر ببین
ئه‌ویش وه‌ک ئه‌وه‌ی شه‌رمێك دایگرت و به‌ هه‌ر جۆنێك بێت داواکه‌مه‌ی قبول کرد
منیش زۆر خۆشحال بوم
لای دانیشتم پاشان جوم بیبسیه‌کم بۆ ئه‌ویش هێنا
دانیشتین و یه‌که‌و چگه‌ره‌مان داگیرسان
پێش ئه‌وه‌ی که‌ پرسیاری لێ بکه‌م بزانم ئه‌م گه‌نجه‌ کێ یه‌
ناوی جیه‌ و ته‌مه‌نی جه‌نده‌ خه‌لکی کوێه‌
که‌وتینه‌ به‌ر باسی ژیانی رۆژانه‌ی خۆمان
کاتێكی خۆشمان پێکه‌وه‌ به‌سه‌ر برد
کات درنگ بوو من داوام لێ کرد ئه‌بێت بگه‌رێمه‌وه‌ بۆ ماله‌وه‌
ئه‌ویش زۆر خۆشحال بوو که‌ بوینه‌ هاورێ یه‌کتری
پێش ئه‌وه‌ی خوا  حافیزی لێکتری بکه‌ین
ژماره‌ ته‌له‌فۆنی یه‌کترمان لای خۆمان خه‌زن کرد
ئه‌وکات پرسیم ناوت جیه‌؟
پێ وتم ناوم (سه‌رهه‌د)ه‌
منیش پێم وت کاکه‌ سه‌رهه‌د گیان زۆر خۆشحال بووم به‌ ناسینت
منیش ناوم (هاوکاره‌)
ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی من وتی منیش خۆشحاڵ بۆم به‌ هاورێه‌تی تۆ
پاشان خوا حافیزیمان لێك تری کرد
هه‌ر که‌سه‌و بۆ مالی خۆمان به‌رێ که‌وتین
بۆ به‌یانی ته‌له‌فۆنی بۆ کردم
وتی. ئه‌م ئێواره‌یه‌ ئه‌توانی بێته‌وه‌ پارك هه‌مان شوێنی دوونی شه‌و لێ بووین
منیش نه‌م ده‌توانی به‌لام دلنیام کرده‌وه‌ که‌ بۆ شه‌وێکی تر بێت
ئه‌ویش وتی باشه‌ به‌س سبه‌ی شه‌و ئه‌بێت هه‌ر بێت ده‌نا من دێم
کاتی ئه‌و قسه‌ی کرد هه‌ستم کرد زۆر په‌رۆشه‌ بۆ دووباره‌ دانیشتن به‌ یه‌که‌وه‌
بۆیه‌ دلیم نه‌شکان وتم باشه‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ سه‌عات (8) ئه‌گه‌م لات
زۆری پێ خۆش بوو کاتی وتم دێم بۆ لات
بۆئێواره‌ کاتی بۆ سه‌عات (8) من گه‌یشتمته‌ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ شه‌وێ رابردوو لێ دانیشتبووی
بینیم ئه‌و چاوه‌رێ من ده‌کات
کاتێ چاوی پێم که‌وت
وه‌ك ئه‌وه‌ی بلێن که‌سێك برایه‌کی خۆی جه‌ند سالێك نه‌بینیبێت بیبینێته‌وه‌ هات به‌ پیلمه‌وه‌ زۆر ماچی لێ کردم
وتی به‌خوا له‌ کاتژمێر(7)ه‌وه‌ چاوه‌رێتم
منیش وتم ئێ برام خۆ ئێمه‌ وتمانکاتژمێر(8)
وتی راسته‌ به‌س من حه‌زم کرد پێش تۆ لێره‌ بم
وتی کاکه‌ (هاوکار) گیان زۆر زۆر خۆشحالم که‌ دووباره‌ ئه‌تبینمه‌وه‌
منیش هه‌مان قسه‌ی ئه‌وم بۆی کرد و زۆر دلێ خۆش بوو
پاشان هه‌لساین جوین بۆ ناو شار جوینه‌ جێشتخانه‌یه‌ك پێکه‌وه‌ دانیشتین و نانێکمان پێکه‌وه‌ خوارد
پاشان گه‌راینه‌وه‌ پارك
له‌ پارك که‌وتینه‌وه‌ گفتوگۆ کردن له‌گه‌ل یه‌ك تری
وتم کاکه‌ سه‌رهه‌د ئه‌توانم که‌مێك پرسیارت لێ بکه‌م ده‌رباره‌ی ژیانی تۆ
وتی ئا به‌لێ بۆ نا فه‌موو برام
وتم باشه‌ سوپاس بۆ قبول کردنت
وتم کاکه‌ سه‌رهه‌د گیان ته‌مه‌نت جه‌نده‌؟
سه‌رده‌ت .وتی 25 سالم
وتم له‌کام گه‌ره‌کی ئه‌م شاره‌ داده‌نیشیت؟
سه‌رهه‌د.. وتی له‌گه‌ره‌کی برایه‌تی دائه‌نیشین
وتم کاکه‌ سه‌رهه‌د خێزان داریت؟
له‌م پرسیاره‌م دا ئاهێکی هه‌لكێشا به‌لام ئاهێکی زۆر زۆر به‌ مانا
منیش وتم کاکه‌ سه‌رهه‌د بۆ ئه‌م ئاهه‌ هه‌لئه‌کێشیت
وتی کاکه‌ هاوکار گیان به‌لێ من خێزان دارم ئێستا خاوه‌ن کجێك
منیش وتم ئێ زۆر باشه‌ یاخوا پیرۆزی یه‌کتر بن و خوا لێکتان نه‌کات
منداله‌کشتان به‌ دایه‌و باوه‌ گه‌وره‌بێت
ئینشاءالله‌ منداله‌که‌ ئه‌بێته‌ هۆی زیاتر خۆشه‌ویستی نێوانتان
له‌م قسانه‌دا بوم ئاهێکی تری هه‌لکێشاو
سه‌یریكی کردم وتی کاکه‌ هاوکار گیان
راسته‌ باشه‌ من خێزانم پێک هێناوه‌ و مندالێکم هه‌یه‌ ئه‌ویش هه‌ر باشه‌
به‌لام ج جۆره‌ ژن هێنانێك
منیش زۆرم پێ سه‌یر بوو کاتی ئه‌م قسه‌ی کرد
وتم کاکه‌ سه‌رهه‌د گیان بۆ ئاخر بۆ ؟
وتی کاکه‌ هاوکار ئه‌ته‌وێت بۆت باس بکه‌م که‌ جۆن خێزانم ێك هێناوه‌؟؟
منیش وتم به‌لی به‌س به‌ مه‌رجێك گه‌ر ده‌زانی حه‌زناکه‌ی بۆم باس بکه‌یت یان شتێكی باش نیه‌ بۆت ئه‌وه‌ ئاسایه‌ باسی مه‌که‌
به‌ڵام ئه‌و وتی نا کاکه‌ هاوکار گیان من خۆشحالم که‌ بۆتی باس ده‌که‌م جونکه‌ تاوه‌کوو ئێستا که‌س نه‌بووه‌ گوێم بۆ راگریت
بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێك ئازاری دلم که‌م کاته‌وه‌
منیش وتم باشه‌ بۆ باس بکه‌ و ئه‌وه‌ی له‌دڵت دایه‌ ئه‌م شه‌وه‌ هه‌موویم بۆ باس بکه‌
وتی باشه‌ گوێ خۆتم بۆ راگره‌ با بۆتی باس بکه‌م
وتم فه‌رموو
وتی کاکه‌ هاوکار گیان من له‌ سالی 1980 له‌ هه‌ولێر له‌دایك بوومه‌
له‌سالی 1998دا داوام له‌دایکم کرد که‌ هه‌ولێکم بۆ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خێزان پێک بێنم
دایکم پێ ده‌وتم کێت ده‌وێت و گه‌ر که‌سێکت ده‌ویت ئه‌وه‌ ئه‌بێت به‌ باوکت بلیت
منیش له‌ رووم نه‌ده‌هات به‌ باوکم بلیم تا وای لێ هات ده‌نگی من و دایکم گه‌یشته‌ باوکم
باوکیشم هه‌ر ده‌یت هێشتا زووه‌ بۆ ژن هێنان
هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ من داوای ژن هێنانم ده‌کرد تاوه‌کوو سالی 2002
که‌ جوار سالی تێدا په‌راند هیج کات ئامده‌ نه‌بوون ژنم بۆ بێنن
منیش ئه‌وکات له‌گه‌ل باوکم له‌ دووکان کارم ده‌کرد به‌رده‌ستیم ده‌کرد
پاشان له‌ خۆم بێزار بووم داوام له‌ باوکم کرد که‌ دووکانێك بۆخۆم به‌ ته‌نیا دابنێم
ئه‌و رازی نه‌بوو تا وای لێ هات به‌ زۆر دووکنێکم دانا به‌ته‌نیا
پاش ئه‌وه‌ی که‌ دووکانێکم بۆ خۆم دانان و دوو سالی به‌سه‌ر دا تێپه‌ری هیج کات داوای ژن هێنانم نه‌کرده‌وه‌
به‌هیج شێوه‌یه‌ك
به‌لام رۆژێکیان له‌مێشکیدام که‌ برۆم له‌ کوردستان نه‌مینم برۆم بۆ ئۆرپا
هه‌موو شتێکم بۆ خۆم ته‌واو کرد ته‌نها ئه‌وه‌ مابوو که‌ دووکانه‌که‌ بفرۆشم و برۆم
به‌لام نازانم له‌ ده‌می کێ ئه‌و هه‌واله‌گه‌یشته‌ به‌ر گوێ دایکم
دایکیشم به‌ باوکمی وت و باوکێشم به‌ خال و مام و که‌س وکارمی وت
زۆریان هاتن که‌ بزانن هۆکاری جونم بۆ ئۆرپا جیه‌
به‌لام هیج کات هیجم بۆیان نه‌ده‌وت به‌س ئه‌م وت حه‌زده‌که‌م بجم لێره‌ نه‌مینم و لێره‌ بێزارم
ئه‌وانیش رازی نه‌ئه‌بوون به‌م کاره‌ی من که‌ ده‌یکه‌م
به‌لام پاش ئه‌وه‌ی که‌ پێیان وتم نابێت برۆی ئه‌بێت ژن بێهێنیت منیش ئه‌وکات هیج دلم له‌سه‌ر ژن هێنان نه‌بوو
دلم له‌وه‌ ره‌ش بوو که‌ ژن بێنم هیج کات بیرم لێ نه‌ده‌کرده‌وه‌
به‌لام به‌هه‌ر حال هه‌ر له‌ناو خۆیان کجێکیان بۆ دیتمه‌وه‌ ده‌سنیشانیان کرد
رۆژێکیان مامێکم و خالێکم هاتن بۆدووکان وتیان سه‌رهه‌د دووکان دابێخه‌ کارمان پێته‌
منیش وتم ئاخر ج کارێك جیه‌ بۆ؟
هیجیان پێ نه‌وتم به‌س ئه‌وه‌نده‌یان وت کارمان پێته‌
منیش وتم باشه‌ ئێستا دووکانه‌که‌م داخست و به‌گه‌لیان که‌وتم تا گه‌یشتینه‌ پشت سه‌یته‌ره‌ی شاوێس
له‌وێ لایان داو وتیان ئێستا ئێمه‌ هه‌ندێك داواکاریمان لێت هه‌یه‌ گه‌ر رازی ئه‌بیت رازی به‌ گه‌ر رازی نابیت ئه‌وه‌ بۆ خۆت خراپه‌
پاشان هیج گله‌یی له‌ ئێمه‌ نه‌که‌
منیش وتم باشه‌ فه‌رموون
وتیان جه‌ند پاره‌ت هه‌یه‌ ئێستا ئه‌گه‌رێنه‌وه‌ ماله‌وه‌ هه‌موویان ئه‌هێنیت ئه‌یانده‌یته‌ ده‌ست ئێمه‌
وتم ئێ به‌س نابێت بزانم ئێوه‌ پاره‌ی منتان بۆ جیه‌
وتیان ئه‌مه‌ یه‌ك
دووه‌م کامه‌ کجت ده‌وێت پێمان بڵێ
ده‌نا فلانه‌ کجمان بۆت داناوه‌ یان خۆت داینێ یان ئه‌وه‌تا بۆتمان داناوه‌
منیش وتم باشه‌ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌ستنیشانتان کردووه‌ باشه‌ خراپ نیه‌ ئه‌مه‌وێت
من له‌ترسی خۆم به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بژیم هه‌موو داواکاری ئه‌وانم قبول کرد
پاشان به‌ پاره‌ی من هه‌لسان ژنیان بۆ هێنام و پاره‌شیان لێ خواردم و منیان له‌ماله‌وه‌ش ده‌ر کرده‌ ده‌ره‌وه‌
ئێستاش خێزانه‌که‌م له‌گه‌ل کجه‌که‌م له‌ خانویه‌کێن بێ ئه‌وه‌ی هیجان هه‌بێت
هیج که‌سیش لێمان ببپێجته‌وه‌
منیش وتم باشه‌ کاکه‌ سه‌رهه‌د گیان ئه‌ی خێزانه‌که‌ت ئه‌لی جی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌
وتی کاکه‌ هاوکار گیان خێزانه‌که‌شم وه‌ک منیان لێ کردووه‌
خێزانه‌که‌م به‌ کجیه‌تی کاری خه‌یاتی ده‌کرد هه‌ر پاره‌یه‌کی به‌ر ده‌ست ده‌که‌وت هه‌لی ده‌گرت و تاوه‌کو ئه‌بوو زۆر ئه‌وکات ئه‌جوو به‌ زێری ئه‌دا و هه‌لی ده‌گرت
پاش ئه‌وه‌ی وتیان ئه‌بێت شو به‌م کوره‌ بکه‌یت
به‌ درۆ شه‌ویكیان کردیان به‌ هات وو هاوار وتیان دزه‌ بیگرن هیج که‌سیش دیار نه‌بوو هیج که‌سیش نه‌هاتبووه‌ ئه‌و شوێنه‌
به‌س بۆ ئه‌وه‌ی زێره‌که‌ی لێ بستینن
پاشان که‌ دایان به‌من و ئێمه‌شیان ده‌رکرده‌ ده‌ره‌وه‌ دووکانیشیان لێ سندین و هیجیشیان نه‌داینێ
ئیستاش هیج کار نیه‌ بیکه‌م نازانم جی بکه‌م
له‌ئاخیری قسه‌کانی فرمێسکی هاته‌ واره‌وه‌ زۆر به‌هێواشی
وتی کاکه‌ هاوکار گیان من داوای لێ بوردن ده‌که‌م له‌وانیه‌ ئه‌م شه‌وه‌ وه‌ک شه‌وی پێشتر نه‌بووبێ
منیش وتم کاکه‌ سه‌رهه‌د گیان نا به‌ حه‌کسه‌وه‌ ئه‌م شه‌وه‌ له‌ شه‌وی رابردوو خۆشتر بوو
جونکه‌ من ئه‌وه‌ که‌سه‌ی حه‌زم کرد ببم به‌ هاورێ و بیکه‌م به‌ برایه‌کی خۆم به‌ده‌ستم هێنا و هه‌موو شتێکی خۆی بۆ باس کردم
منیش له‌و شه‌وه‌وه‌ هه‌لسام گه‌رامه‌وه‌ ماله‌وه‌ به‌ دلێکی پر خه‌ماوی تا سێ رۆژان هیجم بۆ نه‌ده‌وترا
جونکه‌ ژیانی هاورێه‌که‌م زۆر ناخۆشه‌ منیش له‌وانیه‌ ژیانم خۆشبێت ئه‌م وت ئه‌بێت بۆ ئه‌و وابێت منیش وا بم
تا سێ رۆژ ته‌واو بوو من مووبایله‌که‌شم داخراوه‌بوو
رۆژی سێ یه‌م دایکم هات سه‌رم پێ وتم کورم هاوکار بۆ وا بێ تاقه‌تی
منیش هه‌ر سه‌رهه‌دم له‌ ناو مێش ئه‌هات و ئه‌جوو
ه‌ستم کرد به‌ گریان
دایکم زۆری پێ سه‌یر بوو که‌ بینی من ده‌گه‌ریم
وتی کورم بۆ ده‌گریت هیج بووه‌
وتم دایه‌ گیان من تازه‌ که‌سێك بووته‌ هاوریم به‌لام تا بڵێ ژیانی ناخۆشه‌
کاتی من ئه‌م قسه‌یه‌م کرد بۆ دایکم دایکم هه‌لسا جووه‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌گه‌راوه‌ ژوره‌وه‌
دیاربوو له‌ کاته‌ی لای من هه‌لسا ته‌له‌فۆنی بۆ باوکم کردبوو پێ وتبوو وه‌ره‌ ماله‌وه‌ کارم پێته‌
باوکیشم گه‌رایه‌وه‌ ماله‌وه‌
دایکیشم هه‌مووی بۆ باس کردبووه‌ وتی کوره‌که‌مان بۆیه‌ نه‌خۆش که‌وتووه‌
باوکیشم هاته‌ لام سه‌یرێکی کردم و پێ وتم کورم هاوکار
ئه‌و هاورێه‌یی تۆ زۆرت خۆش ده‌وێت
وتم به‌لێ باوکه‌ به‌س زۆر فه‌قیرن بۆیه‌ش من ئه‌وه‌نده‌ بێ تاقه‌تم
هاته‌ ته‌نیشتم دانیشت و پێ وتم کورم باشه‌ هیج نیه‌ تۆ بۆ ئه‌وه‌نده‌ خۆت دڵ گران کردووه‌
به‌س تۆ هه‌لسه‌وه‌ من هه‌موو شتێك بۆ ئه‌م کوره‌ده‌که‌م به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌س تۆ رازی بیت و تۆ هه‌لسیه‌وه‌ سه‌ر پێ خۆت وه‌ك پێشترت لێ بێته‌وه‌
کاتی ئه‌م قسه‌یه‌م گوێ لێ بوو خه‌ریك بوو له‌ خۆشیان بال بگرم بفه‌رمه‌ ئاسمانه‌وه‌
بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌م نه‌خۆشم هه‌لسام راست جووم بۆ حه‌مام ئاوێکم کرد به‌ خۆمه‌وه‌
موبایله‌که‌م کرده‌وه‌ ته‌له‌فۆنێکم بۆی کرد و پێم وت ئه‌م ئێواره‌یه‌ ئه‌توانی بێ بۆ هه‌مان شوێن له‌ پارك
وتی کاکه‌ هاوکار گیان به‌خوا زۆر زۆر نه‌خۆشم ناتوانم هه‌لسمه‌وه‌ سه‌ر پێ خۆشم
وتم باشه‌ به‌س عینوانی مالی خۆتانم بدی ئه‌وه‌ من دێم هه‌ر ئێستا
سه‌رهه‌د هه‌موو عینوانی خۆی بۆ وتم منیش له‌سه‌ر عینوانه‌که‌ جومه‌ مالیان وهه‌لم گرد بردم بۆ نه‌خۆشخانه‌
پاشان باوکم خانویه‌کی بۆ کری له‌ نزیك مالی خۆمان مالیانمان گواسته‌وه‌ ناو خانوه‌که‌
باوکم پاره‌ی پێ دا وله‌سه‌ر کار داینا و هه‌موو پێداویسته‌یانی ناو مالی بۆ جێ به‌جێ کرد
هه‌موو کاتێکیش له‌مالی ئێمه‌ بوون زۆر دلیان به‌ ئێمه‌ خۆش بوو
مالی ئێمه‌ وه‌ك مالی باوکی سه‌رهه‌د و خێزانه‌که‌ی بوو
گه‌ر رۆژێك ده‌نگه‌ ه‌نگیان بکردبایه‌ ئه‌وه‌ ده‌هاتن به‌ باوکمیان ده‌وت باوکیشم کێشه‌که‌ی بۆیان جاره‌سه‌ر ده‌کرد
تاوه‌کوو ئێستاش ئه‌م هاورێه‌م ژیانێکی خۆش به‌سه‌ر ده‌بات و منیش زۆر زۆر دلخۆشم کاتی له‌گه‌لی پیاسه‌ ده‌که‌م وله‌گه‌لی دائه‌نیشم





ئاماده‌کردنه‌ و نوسی ::: بێستون گۆران :::

تایبه‌ته‌ به‌ یانه‌ی و مالپه‌ری کوردژین

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-27 22:31:57

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

ده سته کانتخۆش
شتێکی جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-28 10:43:19

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

سوپاس کاکه‌ دێوالی گیان
سوپاس بۆ به‌شداریت برای به‌ریزم
هیوادارم به‌دڵتبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-28 12:34:06

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

به راستى به سه رهاتيك بو سه ره تايه كى مامناوه ند
و ناوه راستيكى ناخوش و كوتاييه كى خوشى هه بوو
هه ر بمينيت بومان مه مه بيستون ده سته كانت خوشبيت براى به ريزم
به راستى بابه تيكى جوانت بيشكه ش به ئيمه كردوه
زوور سه ير بونه ته هاورئ به راستى تو سه يرى ئه و سوتفه بكه

گه‌یشتمه‌ به‌رده‌م دووکانه‌که‌ بینیم گه‌نجێکی روح سوك به‌رچاوم که‌وت چاوی بریبووه‌ چاوم
منیش وه‌ك ئه‌وه‌ی بلێ حه‌ز به‌ هاورێه‌تی ئه‌و که‌سه‌ بکه‌م بێ ئه‌وه‌ی له‌خۆم ببپرسم بێلێمه‌ خۆم
ئایه‌ من هاورێه‌تی له‌گه‌ل ئه‌م گه‌نجه‌ ده‌که‌م باشه‌ خراپه‌ یان رازی ئه‌بێت یان نابێت
به‌هه‌ر حال جومه‌ به‌ردم گه‌نجه‌که‌ سلاوێکم لێ کرد

ئينجا سه ره تا زنى ويستوه بويان نه هيناوه دواتر وتويه تى نامه ويت وازيان لينه هيناوه
زوور به داخه وه بو كومه لكاى ئيمه كه شتيك بيمان خوشه نايه لن
بيمان خوشنه  بيت به زوور ده بيت بيكه ين و مافمان ليده سه ننه وه

كۆد:

باوکیشم گه‌رایه‌وه‌ ماله‌وه‌
دایکیشم هه‌مووی بۆ باس کردبووه‌ وتی کوره‌که‌مان بۆیه‌ نه‌خۆش که‌وتووه‌
باوکیشم هاته‌ لام سه‌یرێکی کردم و پێ وتم کورم هاوکار 
ئه‌و هاورێه‌یی تۆ زۆرت خۆش ده‌وێت 
وتم به‌لێ باوکه‌ به‌س زۆر فه‌قیرن بۆیه‌ش من ئه‌وه‌نده‌ بێ تاقه‌تم
هاته‌ ته‌نیشتم دانیشت و پێ وتم کورم باشه‌ هیج نیه‌ تۆ بۆ ئه‌وه‌نده‌ خۆت دڵ گران کردووه‌ 
به‌س تۆ هه‌لسه‌وه‌ من هه‌موو شتێك بۆ ئه‌م کوره‌ده‌که‌م به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌س تۆ رازی بیت و تۆ هه‌لسیه‌وه‌ سه‌ر پێ خۆت وه‌ك پێشترت لێ بێته‌وه‌

وه ئافه رم بودايك و باوكى هاوكار خودا نمونه يان زيادبكات
كه هه م كوره كه يان ى دل خوش كردوه و هه م هاوريى كوره كه يان


به هه رحال نمونه ى وه ك سه رهه د و هاوكار زوور كه من
هيوادارم خودا يارمه تيان بدات هه ميشه بيكه وه خوشيه كان به ش بكه ن
و بو ناخوشه كانيش ته واو كه رى يه كدى بن ده سته كانت خوشبيت بابه تيكى كاريكه ر بوو

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-10-28 13:18:18

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

ده‌سته‌کانت خۆش بێت برا ئازیزه‌که‌م کاکه‌ بێستون گیان بۆ نوسینی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ جوانه ، به‌راستی زۆر سه‌رسام بووم به‌ خوێنده‌نه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌،له‌م به‌سه‌ر هاته‌دا نمونه‌ی هاورێیه‌تی به‌ مانایه‌کی زۆر پیرۆز نیشانده‌دات،‌ هیوای سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم به‌ قوربان ، هه‌میشه‌ بیرو هۆشت کراوه‌و فروان بێت بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانانه‌ ، هیوای به‌رده‌امی و له‌ش ساغیت بۆ ده‌خوازم له‌ ژیاندا ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان سود وه‌ربگرن له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانی به‌رێزتان ،
دووباره‌ ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م بۆ بابه‌ته‌که‌ت ، چاوت ماچ ده‌که‌م به‌ قوربان ، بمێنیت به‌ خۆشی و شادی.

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-10-28 19:07:13

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPMSIE

Re: گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

ده‌سته‌کانت خۆش بێت برا ئازیزه‌که‌م کاکه‌ بێستون گیان بۆ نوسینی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ئاراگۆن (2009-10-28 19:12:25)

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-10-28 19:42:48

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

په‌پوله‌ی ناسك زۆر زۆر سوپاست ده‌که‌م که‌ به‌بابه‌ته‌که‌م دڵ خۆش بوویی
سوپاس بۆ خوێنه‌ده‌نه‌وه‌ی هه‌موو به‌سه‌رهاته‌که‌
منیش ئه‌لێم ئینشاءالله‌ هه‌موو که‌سێك قه‌دری هاورێه‌تی و مانای هاورێه‌تی ئه‌زانێت
وه‌ هه‌ر وه‌ها کۆمه‌لگای ئێمه‌ واز له‌م کارانه‌ بێنن که‌ که‌سانی خۆمان شتێکیان ئه‌وێت بۆ ناکه‌ن
که‌جی له‌هه‌مان کاتدا شتیك به‌دلێ نه‌بێت ئه‌وه‌ به‌ زۆر پێ ئه‌که‌ن
به‌هه‌ر حال په‌پوله‌ دل ناسك دووباره‌ سوپاست ده‌که‌م بۆ به‌شداریت


کاکه‌ یادگاری برام نازانم جۆن سوپاست بکه‌م به‌ وته‌ جوانه‌کانت
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئه‌لێم خوا لێت رازێبێت
ئینشاءالله‌ خوا پشت راستت ئه‌کات له‌ هه‌موو کاره‌کانت
سوپاس بۆ به‌شداریت و وته‌کانت


ئاراگۆنی ئازیز سوپاس بۆ تۆش به‌قوربان بۆ به‌شداریت
سوپاست ده‌که‌م هیوادارم بابه‌ته‌که‌ به‌دڵی تۆش بێت




له‌گه‌ل دوونیایه‌ك رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ ئێوه‌ به‌جێ بمینێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-10-29 10:02:01

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

[size=16][color=green]yadgar    نووسى

ده‌سته‌کانت خۆش بێت برا ئازیزه‌که‌م کاکه‌ بێستون گیان بۆ نوسینی ئ%D

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-10-29 11:22:00

Kiche_Bafer
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2014-01-09
په‌یامه‌كان: 41
WindowsVistaMSIE7

Re: گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

daste xosh bet sar kw to bet

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Kiche_Bafer (2009-10-29 11:22:31)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-10-29 17:49:08

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

سوپاس بۆ ئێوه‌ش ئازیزانم ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2009-10-29 20:28:56

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک بێستوون گیان،،بابه‌تێکی زۆر زۆر‌ جوان بووبه‌لامه‌وه‌ یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت،،، کاتێک سه‌ره‌تاکه‌م خوێنده‌وه‌ نه‌م ده‌زانی چۆن بخوێنمه‌وه‌ به‌ خێرای تا بگه‌مه‌ کۆتاییه‌که‌ی ،،وا به‌ شێوه‌یه‌کی جوان نوسیوته‌ ئه‌تگوت فیلمه‌ له‌ پیش چاوم سه‌رکه‌وتوو بیت هیوام وایه‌ له‌م بابه‌ته‌جوانانه‌ت بێ به‌شمان نه‌که‌یت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2009-10-30 15:08:11

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: گه‌نجێکی غه‌در لێ کراو

سۆزی خوشکه‌که‌م زۆر زۆر سوپاست ده‌که‌م بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت
سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌ی جیرۆکه‌که‌
پشت به‌خوا په‌ره‌ به‌م کاره‌ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌که‌شمان جیرۆك نوسی تێدابێت
دووباره‌ سوپاست ده‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net