.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













yadgar نووسى
ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته سه‌رکه‌وتوو بیت ،،
سه‌ره‌تا هۆکاره‌کانی دروست بوونی هاوسه‌ر گیری ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی ( خزمه‌وه بێت یاخود هاورێ یاخود نێت یاخود ته‌له‌فۆن یان هه‌ر هۆکارێکی تر .....) ئه‌م جۆره هۆکارانه کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆیان نیه له سه‌رکه‌وتنی یاخود سه‌رنه‌که‌وتنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ر گیری له نێوان که‌سه‌کاندا چونکه ئێمه هه‌موومان مرۆڤین و خوای گه‌وره عه‌قڵ و هۆشی پێداوین بۆ ئه‌وه‌ی بیری پێ بکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر دابین کردنی پێداویستیه‌کانی ژیانمان ... هاوسه‌ر گیریش یه‌کێکه له پێداویستیه‌کانی مرۆڤ له ژیاندا .... جا بۆیه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری له رێگه‌ی خزمایهتیشهوه بێت که‌سه‌کان له ته‌ره‌فی هه‌ردوو لا تا راده‌یه‌ک به دواداچون و پرسیار ده‌که‌ن بۆ ماوه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان ده‌ست بکه‌وێت له‌سه‌ر یه‌کتر بۆ مه‌به‌ستی په‌یدا کردنی شاره‌زا له‌سه‌ر که‌سه‌کان تاکو له دوارۆژدا نه‌که‌ونه هه‌ڵه‌وه ،،وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی نێت و سوتفه‌و ته‌له‌فونیشه‌وه بێت له بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو لا به دواداچون ده‌که‌ن له‌سه‌ر که‌سه‌کان ، بۆیه لێره‌دا ناتوانین بڵێن ته‌نیا له رێگه‌ی خزمایه‌تیه‌وه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌رکه‌وتووه وه هه‌موو رێگه‌کانی تر به‌هه‌ڵه بزانین بۆ دروست کردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری .....وه‌کو نمونه له‌وانه زۆرێک له ئێمه چه‌نده‌ها پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریمان بینیبێت که له نێوان (( دوو ئامۆزادا یان پورزادا یان خالۆزا))دا کراوه و سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه به هه‌مان شێوه بۆ رێگه‌کانی تریش .....
گرینگ‌ترین شت له دروست بوونی په‌یوه‌ندی پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری سه‌رکه‌وتوو بریتی یه له ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری که‌سه‌کان و بیر کردنه‌وه‌ی که‌سه‌کان به عه‌قڵ نه‌وه‌کو به‌سۆز و عاتیفه له‌م پرۆسه‌یه‌دا ،،
به هیوای سه‌رکه‌وتنی هه‌موو لایه‌ک له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیردا ،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه