.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئەستێرەی تۆپی پێ و یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی (بایرن میونیخ)ـ،(فرانك بیلال ڕیبێری) لە كتێبێكیدا كە بەم دواییە بڵاوی كردووەتەوە، سەربردەی ژیانی خۆی و چەند نهێنییەكی شاراوەی ژیانی تایبەتی خۆیی تێدا باس كردووە.
"كوڕێك لە باكوورەوە گەورە بوو"
(ڕێبێری) لە كتێبەكەیدا كە ناونیشانەكەی بریتیە لە " فرانك ڕیبێری، ئەو كوڕەی لە باكوورەوە گەورە بوو". نووسەری بەنێوبانگی فەڕەنسی (كلۆد مۆرۆ) نووسیویەتیەوە، یانەی (بایرن میونیخ) ئەركومەسرەفەكەی لە ئەستۆ گرتووە، دەستگای (ڤاڤەر)ـی سویسری بڵاوی دەكاتەوە.
چۆن موسڵمان بووم!؟
لە بەشێكی تایبەتدا چۆنیەتی و هۆكاری موسڵمانبوونی خۆی دەگێڕێتەوەو دەڵێت:"من لە بنەچەدا فەڕەنسی نیم. بەڵام خۆم خێزانێكی مەسیحی كاسۆلیكی لە فەڕەنسا دایك بووم، هەرگیز بە بیرمدا نەدەهات ئەو ئایین و بیروباوەڕە دینییانەی كە لە منداڵییەوە باوكم فێری كردبووم، بیگۆڕم یان دەستی لێ هەڵگرم. تا ئەوكاتەی كەوتمە داوی عەشقی كچێكی موسڵمانی جەزائیرییەوە. ئەو نە لە كچەكانی دیكە دەچوو، نەمنیش دەمتوانی وەكو هەر ئەزموونێكی ڕابردووی سۆزداریم مامەڵەی لەگەڵدا بكەم. ئەو كچە موسڵمان بوو، تاكە مەرجی بۆ شووكردنی بەمن موسڵمانبوونم بوو. ئەو كچە بە شێوەیەك كاریگەی لەسەر دروست كردبووم كە دەستم بە خوێندنەوە و گەڕان سەبارەت بە ئاینی ئیسلام كرد. پاش خوێندنەوە و بیركردنەوەیەكی زۆر بە قەناعەتەوە بڕیاری موسڵمانبوونم دا. نەك بۆ ئەوەی (وەهیبە)ـم دەست كەوێت، بەڵكو خۆم قەناعەتی تەواوم بۆ دروست بووبوو.
پاشان توانیم ئەو كچەی كە هەموو ژیانی گۆڕیم بكەمە هاوسەری خۆم، هەر ئەویش ناوی (بیلال)ـی بۆ دانام . حەزیش دەكەم هەمیشە بەو ناوەوە بانگ بكرێم....".
هەر لە كتێبەكەیدا باس لەوە دەكات كە مەراسیمی مارەكردنی خێزانەكەی لە مزگەوتێكی شاری
"بۆڵۆن" بووە. ئەوەیشی دركاندووە كە (وەهیبە)ـی لە ڕێگەی براكەیەوە كە ناوی (مالیك)ـە ناسیووە، بەو پێیەی كە (ڕیبێری) پێوەندییەكی زۆر بەهێزی لەگەڵدا هەبووە.
تا موسڵمان نەبووم كەسێك نەی دەناسیم
(ڕێبێری) لە بەشێكی دیكەی ئەو باسەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لە یەكەمین ساڵیادی هاوسەرگیریاندا، لەگەڵ هاوسەرەكەیدا چوونەتە سعوودییە و لەوێ فەریزەی حەجی بە ئەنجام گەیاندووە. هەروەها جارێكیش لەگەڵ (وەهیبە)ـی خێزانیدا چوونەتە جەزائیر و تەنیا 7 ڕۆژ لەوێ ماونەتەوە.
هەر لە كتێبەكەدا ئەوە باسكراوە كە ئێستا (ڕیبێری) دو كچی هەیە بە ناوەكانی (حیزییە) كە تەمەنی 4 ساڵە و (شاهیناز) تەمەنی 18 مانگە.
باسی لەوەیش كردووە كە هەڤاڵەكانی چ لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا و چ لە (بایرن میونیخ)ـیش زۆر ڕێز لە بیروباوەڕە ئاینییەكانی دەگرن و تا ئێستا هیچ كێشەیەكی بەهۆی موسڵمانبوونیەوە تووش نەهاتووە. بەڵكو ئیسلام وای لێكردوو كە متمانەی بەخۆی زیاتر بێت و زیاتر هەوڵ بدات. ئەوەیش باس دەكات كە "من تاكوو موسڵمان نەبووم، هیچ نەبووم، كەسیش نەیدەناسیم".
"hawler.in".

لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بێت بۆ دانانى ئهوبابهته بهڕێزم هيواى سهركهوتنت بۆ دهخوازم

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس ههنه گیان بۆ پهیامهکهت سهرکهوتووبیت گولهکهم
لهسهر هێڵ نییه