❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ تۆڵە کردنەوە لە خۆشەویستەکەى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-25 11:02:01

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

بۆ تۆڵە کردنەوە لە خۆشەویستەکەى

بۆ تۆڵە کردنەوە لە خۆشەویستەکەى کارى سێکسى لە گەڵدا کرد و کوشتى


ئاسو\ لە یەکەم ڕۆژەوە کە لە قۆناغى سەرەتایى قوتابخانەوە دەستمان بە خوێندنکرد لەگەڵ ئەڤینى دراوسێماندا ئاشنابووین، سەرەتا وەکو دوو هاورێ یەکتریمان زۆر خۆشدەویست، بەڵام دواتر لە خۆشەویستییەکى ڕاستەقینەدا خۆمان بینیەوە، بەردەوام سەردان و هاتوچۆى یەکتریمان دەکرد، بەڕادەیەک نەماندەتوانى بۆ چرکە ساتێک لە یەکترى دوور بکەوینەوە.
هەموو ئاواتمان ئەوەبوو لە دواى خوێندن ژیانى هاوسەرى پێکبهێنین، خۆشەویستیمان ئەوەندە بەهێز بوو کە تەواوى کەسوکارى هەردوو لامان ئیرەییان پێدەبردین و دایکیشم بەردەوام بە (ئەڤینى بووکە خۆشەویستەکەم) ناوى دەبرد، بەڵام دواى ڕوودانى چەند کارەساتێکى نەخوازراو گۆڕانکارى گەورە کەوتە نێو ژیانمانەوە، لەدوا قۆناغەکانى خوێندندابووم باوکم کۆچى دوایى کرد ئیتر دەستکورتى و هەژارى باڵى کێشا بە سەرماندا، بەڕادەیەک کەمن ناچاربووم واز لە خوێندن بهێنم، بۆ ئەوەى بژێوى چوار خوشەکەکەم و دایکم پەیدا بکەم، دەستمدایە کرێکارى و کاسبیکردن، بەڵام هەر دەرى نەدەهێنا بۆمان تا دەهات بارى گوزەرانمان خراپتر دەبوو، بۆ ئەوەى کەمێک ژیانمان خۆشتر بێت دەستمدایە دزیکردن، تا شەوێک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرام و خرامە زیندانەوە".
کامەرانى تەمەن (28) ساڵ، بەم جۆرە بەسەرهاتى پر ِلە دەردى سەرى خۆى دەگێڕێتەوەو دەڵێت: "دواى ئەوەى دەستگیرکرام و دوو مانگ زیندانى کرام، لەلایەن ئامۆزاکەمەوە هەواڵى مردنى دایکم پێگەیشت، ئەم کۆسپەش بۆ من زۆر ناخۆش بوو، داوام لە ئامۆزاکەم کرد چاوێکى لەو خوشکانەم بێت تا تەکلیفى من لەم زیندانە ڕوون دەبێتەوە، هەر لەو ماوەیەدا هەواڵى ئەوەیان پێدام کە ئەڤینى خۆشەویستم شووى کردووە و بە خوشکەکەمى وتووە (خۆشەویستى من ء کامەران کۆتایى پێهاتووە و دەڕۆم بە شوێن ژیانى خۆمدا).
دەڵێت: "منیش بەو قسانە تەواو تێکچووم و بڕیارمدا دواى دەرچوون لە زیندان بە هەر نرخێک بێت تۆڵەى خۆمى لێبکەمەوە".
کامەران دەڵێت: "پاش ساڵێک بەندکران و ژیان بەسەر بردن لە چوار دیوارى زینداندا ئازاد کرام، لەگەڵ هەر چوار خوشکەکەمدا ڕوومانکردە ماڵى مامێکم تا لەوێ ژیان بەسەر بەرین، چونکە ئەوان دوو کوڕیان لەدەرەوەى وڵات بوو، بارى گوزەرانیان زۆر باشبوو، دواى ئەوەى هەواى پاکى دەرەوەم هەڵمژى و لە زیندانى تاریک ڕزگارم بوو، بڕیارمدا بگەڕێم بەشوێن ماڵى ئەڤیندا، بەڵام بۆم نەدۆزرایەوە، ڕۆژێک لەناو بازاڕدا ئەڤینم بینى دەستى لەناو دەستى گەنجێکى باریکەلانەى باڵا بەرزدابوو، کاتێک ئەو دیمەنەم بینى تەواو پێى تێکچووم، دوور و نزیک دوایان کەوتم تا شوێن پێیان هەڵبگرم و ماڵەکەیان بدۆزمەوە، ئەوان سوار ئۆتۆمبێلێکى جۆرى (ئۆپڵ) بوون، منیش بۆ ئەوەى لە چاوم ون نەبن بە سوارى (تاکسییەک) بە شوێنیاندا ڕۆیشتم، تا لە ماڵەوەیان نزیک بوونەوە و منیش لەسەرى کۆڵانەکە تەماشام دەکردن تابزانم دەچنە کام ماڵەوە.
دواى ئەوەى ماڵەکەیانم دەست نیشانکرد، بەیانییەک دواى دەرچوونى هاوسەرەکەى لە ماڵ و دوورکەوتنەوەى، چوومە بەردەم ماڵەکە و لە دەرگاى حەوشەمدا، کاتێک ئەڤین دەرگاکەى کردەوە و تەماشاى منى کرد بەبێ ئەوەى هیچ خۆى تێکبدات و شەرمەزارییەک بە ڕووخسارییەوە دیاربێت وتى: "کاکە فەرموو چیت دەوێت؟".
منیش زۆر توڕەبووم و پێم وت: "بۆچى خۆتم لێ نەناس دەکەى گوایا نامناسیتەوە کوا ئەو بەڵێنەى بەمنتدا، بۆچى درۆت لە گەڵدا کردم، بڕیار نەبوو بەیەکەوە زەواج بکەین، ئێستا بۆچى خۆت لەگێلى دەدەى؟". بەڵام زۆر چاو قایمانە وتى: "هەموو بەڵێنەکانم لەگەڵ دزى و زیندانکردنتدا ئەسپاردەى خاک کرد، من هەموو شتێکم کۆتایى پێهێناوە، تۆش لەم ناوە بڕۆ تا تەواوى گەڕەکم نەهێناوەتە سەرت". ئەم قسانەى کرد و بە توندى دەرگاکەى داخست و ڕۆیشتە ژوورەوە، منیش ئەوەندەى تر دەهرى بووم و خوێن بەرى چاومى گرت، بڕیارمدا تۆڵەى بە کوشتن لێبکەمەوە ئەگەر هەموو ژیانیش لە زیندان بەسەر بەرم".
کامەران دەڵێت: "لەدواى ئەو ڕۆژەى سوکایەتیم پێکرا کەوتمە پلاندانان تا ئێوارەیەک لەگەڵ یەکێک لە برادەرەکانمدا دەمانچەیەکمان هەڵگرت و ڕۆیشتین بەرەو ماڵى ئەڤین، کاتى نانخواردنى ئێوارە بوو، ئەوان لە خۆشترین ساتى ژیاندابوون ئەوەى پێشبینیان نەدەکرد ئەو تراژدیایەبوو کە لەو ماڵەدا ڕوویدا، خۆمانکرد بەماڵەکەدا، ئەڤین لەگەڵ مێردەکەیدا خەریکى نانخواردن بوون، هەر کە من و برادەرەکەمیان بینى تەواو ڕەنگیان تێکچوو، بە ئەندازەیەک کە هیچیان قسەیان بۆ نەدەکرا، زۆر دڵڕەقانە لولەى دەمانچەکەم ئاڕاستە کردن و وتم: "ئەگەر هەر کاردانەوەیەکتان لێ ببینم هەر دووکتان دەکوژم، دەست و قاچى هاوسەرەکەیمان تووند بەستەوە و بە شێوەیەکى دوور لە ویژدان و بەهاى مرۆڤانە کەوتینە لاقەکردنى ئەو ئەڤینەى کە سەردەمانێک وەک پەرستن دەم پەرست و کارى دڕاندانەى سێکسیمان لە گەڵدا کرد بە بەر چاوى هاوسەرەکەیەوە، ئەڤین هەر هاوارى دەکرد و قسەى ناشرینى بە ئێمە دەوت، منیش لولەى دەمانچەکەم ئاڕاستەکرد و تا فیشەکى تێدابوو پەنجەم لەسەر پەلەپیتکە هەڵنەگرت، ئیتر لاشەى ئەڤین کەوتە سەر زەوى و خەڵتانى خوێن بوو گیانى لە دەستدا، بۆ ئەوەى ئەم کارە دڕندانەمان بە نهێنى بمێنێتەوەو پۆلیس پێمان نەزانێت هاوسەرەکەیشیمان دایە بەر چەقۆ تا ئەویش گیانى دەرچوو". کامەران بەردەوام دەبێت لەسەر گێرانەوەى کارە دڕندانەکەى و دەڵێت: "دواى کارەکەمان ویستمان بەپەلە ئەو ناوچەیەو ماڵەکە جێبیهێڵین، بەڵام خودا ئەو زوڵمە ناهەقەى ئێمەى قبوڵ نەکرد، یەکێک لەدراوسێکان گوێى لەتەقەکان بووبوو پۆلیسى ئاگادار کردبوو، بەر لە ڕاکردنى ئێمە پۆلیس چواردەورى ماڵەکەى گرت و دووبارە خرامەوە ناو زیندان، ئەوە بۆ ماوەى دوو ساڵە لە زینداندام و حوکمدراوم بۆ ماوەى (15) ساڵ، لەبەر ئەو کارە قێزەونەم کەسیش سەردانم ناکات، جگە لە خوشکەکانم، ئەگەرچى ئەوانیش زۆر ڕقیان لەو کردەوەیەى من دەبێتەوە، منیش زۆر پەشیمانم لەو کارەى کردم، لەبەر ئەوەى ژیانى خۆم و خوشکەکانم لەناو برد".
* ئەم ڕووداوە لە 7/11/2005 دا ڕووى داوەو ناوەکانیش خوازراون.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-11-26 11:56:17

rawandikurd
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-26
دواترین سه‌ردان: 2007-12-05
په‌یامه‌كان: 4

Re: بۆ تۆڵە کردنەوە لە خۆشەویستەکەى

سلاو بةريزان بةراى من ئةوة تولة كردنةوة نيية ئةو مال ويران كردنى خةلكةيان مروفكوشتنة
ئةوةى لة م بة سةرهاتة كوي بيست بوين بةلى بالى نةهامةتى روى لة م خيزانة كردو بةتايبةت كة ئةوكورة كةوتة زيندانةوة  لة بةرهةر هويةك بيت ديارة بيرو بوجونى بةرامبةر كورانى بةسةرهاتووة يان لةبةقسةىخةلك يان لة زير كارى كةرى خيزانةكةى دا باشكةز بووة تةوة   هاوريان ئيمة زوربةى كات سروشت نايةليت بكةينة ئامانجةكانمان
وةتاوانى كةسى تيانيية بةتايبةت ئةوكجانة ى دةبنة قوربانى بةهو ئةوة روزيك بةيمانيكى خوشةويستى بة ستووة و
ئيستا ئةوكورةى بة يمانى بياوة دروى لة كةل ئة كات يان ناتوانيت لة بة رهة رهوية كبيت ئة وائةوناتوانيت بة ردةوامبيت لةبةيمانةكةى تولةسةندنةوة نيية بة لكو لة رى لادانة
                                                                                             سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-11-26 14:45:39

kuri germyan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Deutschland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-27
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 55

Re: بۆ تۆڵە کردنەوە لە خۆشەویستەکەى

ده‌ست خۆش بۆ ماندوو بونت کاتێك ده‌ڵێم ئێمه‌ نازانی خۆشه‌ویسستی مانای چیه‌ زۆر له‌ براده‌رانم پێم پێده‌که‌نن ،ئایه‌ ئه‌گه‌ر خۆی کچه‌کی که‌ی بهێنایه‌ باوه‌ڕی به‌و په‌یمانه‌ی نێوانیان ئه‌بوو به‌ دڵنیایه‌وه‌ نه‌خێڕ،،مرۆڤ کاتێك که‌سێکی خۆش ئه‌وێت گه‌ر بۆ ئه‌ویش نه‌ بێت ئه‌بێت هه‌ر هیوای کامه‌رانی بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی بخوازێت ،،،منیش زۆر بابه‌تی سه‌یرم لایه‌ به‌لام حه‌ز ناکه‌م باسی که‌م چونکه‌ ته‌ئسیراتی سلبی زۆر تر ئه‌بێت تاوه‌کو ئیجابی،،، له‌ کۆتاییدا هیوادارم رۆژێك ئێمه‌ش فێری ئه‌وه‌ بین بزانین خۆشه‌ویستی یانی چی کاتێکی خۆش

Kurdzhin
http://img522.imageshack.us/img522/2171/2woly4zth0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2007-11-28 01:42:16

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

Re: بۆ تۆڵە کردنەوە لە خۆشەویستەکەى

ده ست خوش ره وه ند ى كورد .......... سوباس بو وته جوانه كانت به ريزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2007-11-28 01:47:33

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

Re: بۆ تۆڵە کردنەوە لە خۆشەویستەکەى

ده ستى توش خوش بيت كورى كه رميان ............ زور سوباس بو وته جوانه كانى توى به ريزيش..........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-03-20 17:38:43

shvan.kurdi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-28
په‌یامه‌كان: 52
WindowsXPMSIE

Re: بۆ تۆڵە کردنەوە لە خۆشەویستەکەى

   ده ست خوش ؟؟ خوزكه هه موك كه س مانايى زييان زانيبايه كه س وا نه ده كرد هه مو ريكرا وه بون دنيا بره له كج  زييانى خويو ئه و كجه تالكرد 

Kurdzhin
هه مو كرداره كانت باشبن ؟؟؟ باشى ديته ريى تو ؟؟؟؟
دلت باك بيت ؟ خه فه فه ت له كه س نا خويت ؟؟؟
  دلى كه س مه شكينه ؟؟؟ دلى تو ش ناشكيت ؟؟؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net