.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














فرمانی دڵ
فرمانی دڵ بوو هه‌ر کارێ له ژیانم کریاو کردم
ئه‌و ده‌ستی ده‌گرتم به تاریک ورۆشنی ده‌بردم
زه‌مه‌نی له‌سه‌ر به‌رماڵی مزگه‌وت نوێژی پێ ده‌کردم
که‌چی دوێنێ له‌گۆشه‌ی مه‌یخانه‌یه‌ک سه‌رخۆشی کردم
سه‌رده‌مێ بوو له ئامێزی گه‌رمی دایه‌ی ده‌گرتم
ئه‌مڕۆش به‌ره‌و باوه‌شی کیژیکی خوێن گه‌رمی بردم
به‌ر له سڵاو و بیستنی ناوم لێوه‌کانی بۆ گه‌ش کردم
پرسیم له کیژی دڵ په‌پوله چ زوو باوه‌ڕت پێ کردم
له تاریکی کام شه‌و ترسای به گه‌رمی ده‌ستت گرتم
کام دادگا فرمانی دا که زیندانی قه‌فه‌زی دڵت کردم
کیژی دڵ وه‌ک په‌پوله هاته ووڵام ورووی تێ کردم
هه‌رچی کریاو کردم فرمانی دڵ بوو ئه‌و فێری کردم
هۆنراوه‌ی
په‌یوه‌ند خه‌ییام
ئەفسوس بۆ دڵی شێتم
من گله‌یم نیه شهر ناگێرم خهواڵوش نیم که دێمه سه‌ر ڕێت
ئه‌و مه‌سته‌ی مه‌یخانه‌ش نیم به‌لایه بچم و تا رێم لێ وون بووبێت
هاتووم بۆ لای تۆ قوربان له‌به‌ر تۆیه که رێگای دوور ئه‌بڕم
ده‌سا تۆش ده‌ست مه‌نێ به رووم لێم گه‌رێ رازی دڵ ده‌ربڕم
ئه‌و شه‌وانه‌ی له خه‌و را ئهچهلهکێم ده‌نگی تۆیه با‌نگم ئه‌که‌ن
که زمانم گۆ ناکاو ووشه‌م بۆ نایه ماچی تۆیه ده‌مم ده‌گرن
هه‌ناسه‌که‌م زۆرم مه‌به‌سته له تاریکی ئه‌م غوربه‌ته‌دا به‌تۆ بگه‌م
له‌سایه‌ی عه‌شقی روونی تۆدا بژیم و هه‌ناسه‌ی شادی بده‌م
وه‌ره گوڵم ده‌ستی ته‌نیام بگره تا تاریکی وونی نه‌کردوین
تا ئه‌و زریانه‌ی به ده‌م باوه دێ له گه‌ل خۆیدا نهیبردوین
وه‌ره گوڵم زه‌رده خه‌نه تۆراوه‌کانم به په‌یمانێک ئاشت بکه‌وه
ئه‌و په‌یمانه‌ی دڵمان له‌یه‌ک گرێ ده‌داو به هیچ به‌دکارێ ناکرێته‌وه
منیش به‌لێن ئه‌ده‌م له ناو خه‌م و ناسۆری عه‌شقدا بمرم
خۆشه‌ویستیت پادشای دڵم بێ و ئه‌وینت بکه‌م به تاجی سه‌رم
وا تێ نه‌گه‌ی که له ووڵاتی خۆرئاوا ده‌ژیم ئیدی عاشقێکی درۆزنم
یاری به دڵت ناکه‌م گوڵم هه‌ر ئه‌و کوره کورده‌ی جارانم
نه‌فره‌ت له‌وه‌ی سوێندی درۆ ده‌خوا تۆش بروای پێ ده‌که‌ی
ئاخ له‌و خوایه‌ی به دڵی عاشق ناکاو تۆش سوژده‌ی بۆ ده‌به‌ی
ئه‌فسوس بۆ ئه‌و دڵه شێته‌ی منیش که هه‌ر عاشق به تۆ بووه
سه‌دان جار داوای تۆی کرد تۆش سه‌دان جار حه‌زت لێ شکاندووه
هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خه‌ییام
عەشقێکی نوێ
گولم له‌و رۆژه‌وه‌ی که دلت بردووم
بوی به خه‌یالی شه‌وانم و نه‌نوستووم
له‌و چرکه ساته‌ی که ده‌نگم بیستووی
هێنده‌ی قوڵی ده‌ریا خۆشم ویستووی
که خۆشم به‌و راده خۆش نه‌ویستووه
گیانهله سه دلم ناوتم هه‌لکه‌ندووه
ده تۆش بم که به گلێنه‌ی چاوه‌کانت
یا بمبه‌سته به تالی قژی خاوت
له‌م غه‌ریبی یه به‌ته‌نیا تۆ شک ئه‌به‌م
له شه‌وانی بێ ئارامی هانای بۆ ببه‌م
تۆم گه‌ر نه بێ غوربه‌ت پر زامم ده‌کا
بێ تۆ هیچ ئاوازێک شادم ناکا
ئه‌گه‌ر عیشقی پیرۆزی تۆ نه‌ده‌بوو
ئیلهامی شعرێکی ئاوام له کوێ ده‌بوو
هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خه‌ییام
پاییزی 2005

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh har sarkawto bet ba heway bardawamet

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet giyan her sarkawtu bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zorrrr supas bo payama jwanakantan azizanm daste ewashxoshbeyt barezan
له‌سه‌ر هێڵ نییه