❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(ص)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-03 19:38:39

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsXPFirefox

کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(ص)



کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام
محمد(ص) به‌هۆنراوه‌ی مامۆستا(عوسمان جوتیار)که‌ له‌کۆتایی
ساڵی حه‌فتاکاندا وتراوه‌ فه‌رموون

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
به‌دیهێنه‌ری ئه‌رز و ئاسمان
دیسان به‌ناوی ڕه‌هبه‌ری هه‌موو
ئه‌و مه‌رده‌ی مانگی مه‌ولوود په‌یدا بوو
یادی چاکترین به‌نده‌ی سه‌رزه‌مین
سه‌رداری ئێمه‌ و خه‌تم المرسلین
له‌شه‌وی 12 له‌مانگی مه‌ولوود
سه‌رداری ئیسلام هاتووه‌ته‌ وجوود
ته‌شریفی هێنا بێ باوک و برا
وشه‌ی هه‌تیوی به‌سه‌را درا
له‌ شه‌ش ساڵیدا دایکی کۆچی کرد
کاروانی ئه‌جه‌ل زه‌فه‌ری پێ برد
به‌بێ که‌س و کار دایان به‌دایه‌ن
پاشان باپیره‌ی هێنده‌ی نه‌خایه‌ن
به‌کورتی بڵێم به‌ ده‌ردوو مه‌ینه‌ت
هه‌تا پێگه‌یشت به‌ هه‌زار زه‌حمه‌ت
هێشتا هه‌ر لاو بوو ناونرا ئه‌مین
له‌به‌ر ڕاستگۆیی و کرده‌وه‌ی شیرین
زاتێکی وابوو له‌ناو عه‌ره‌بدا
له‌ وێنه‌ی نه‌بوو له‌ڕوی ئه‌ده‌بدا
له‌نا قوڕه‌یشدا ده‌نگی دایه‌وه‌
زۆر شه‌وی بێ شیو سه‌ری ئه‌نایه‌وه‌
هه‌میشه‌ و دایم یادی خوای ده‌کرد
جارجار بۆ حه‌ڕرا ته‌شریفی ئه‌برد
چونکه‌ ئه‌وه بڕوای نه‌بوو به‌و دینه‌
که‌ له‌سه‌ری بوون مه‌ککه‌ و مه‌دینه‌
ئه‌ویش ئه‌وه‌ بوو چه‌ند وه‌ستای ناشی
له‌ دارو له‌به‌رد خوایان ئه‌تاشی
یان ئه‌چون خورما و شتیان ئه‌هێنا
دروستیان ئه‌کرد پێیان ئه‌وت خوا
بۆ موباره‌کی تێریان لێ ئه‌خوارد
یاخود به‌دیاری بۆ یه‌کیان ئه‌نارد
به‌ڵام محمد ئه‌یکرده‌وه‌ بیر
که‌چۆن کۆمه‌ڵی نه‌فام بکات ژیر
بیری کرده‌وه‌ بێ خاوه‌ن نابێت
ئه‌م شه‌و و ڕۆژه‌ وا دانرا بێت
ڕه‌وشتی وابوو هه‌ر به‌منداڵی
هه‌تا ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ (40) ساڵی
ناکاو له‌شه‌وی(لیله القدرا)
بۆ پێغه‌مبه‌ری مژده‌ی پێدرا
پێغه‌مبه‌رێکه‌ هه‌تا هه‌تایه‌
ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ نێردراوی خوایه‌
هه‌رکه‌سێ ڕێگای محمد نه‌گرێ
نوێژی ناو که‌عبه‌ی لێ وه‌رناگیرێ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری ڕابه‌ری ئیسلام
بڕژێ به‌سه‌رتا هه‌زاران سه‌لام

و صلی الله و سلم علی محمد و علی آله و اصحابه اجمعین

هه‌رکه‌سێک ئه‌م بابه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌ با ساڵاوت بدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (ص) به‌ڕاستی باشترین په‌یامی بۆ ئێمه‌ هێناوه‌ و له‌ نه‌فامی ڕزگاری کردووین.



سه‌رچاوه‌
مه‌کۆی به‌هه‌شت

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-03 19:46:41

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(ص)

ده‌سته‌کانت  خۆش
بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سوود بوو‌
کامه‌ران بیت

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-03 19:57:16

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsXPFirefox

Re: کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(ص)

زۆر سوپاس به‌ڕێز گه‌ڕیلا ڕێزت هه‌یه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-03 19:59:14

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(ص)

dast xosh belal gyan har sarkawto bet azezm

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net