.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














د.سیلڤاراژی و زایناڵ ئهزنام یوسف
وهرگێرِان : رێباز شه‌ریف
پاش سه‌ربه‌خۆبوونى له‌ژێر ده‌ستى به‌ریتانیا له‌ساڵى 1957 مالیزیا بهولاَتێكی داهات مامناوه‌ند داده‌نرا، له‌وساته‌وه مالیزیا له‌گه‌شه‌كردندایه به‌هۆى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى رِهوانهى ده‌ره‌وه‌ى ده‌كرد وه‌ك"لاستیك، ته‌نه‌كه، رِۆنى خورما، پترۆڵیۆم"، له‌ساڵى 1970وه تاساڵى 2000 سالاَنه داهاتى مالیزیا 6-7% له‌زیاد بووندا بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژهى هه‌ژاران لهولاَت. له‌ساڵى 2007 داهاتى سالاَنهى هه‌ر تاكێك 5,300 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى بوو، به‌مه‌ش مالیزیا بهولاَتێكی داهات سه‌رو مامناوه‌ند داده‌نرێت.
له‌ساڵى 1970وه مالیزیا ستراتیژییه‌تى پێشكه‌وتنى ئابوورى له‌سه‌ر سىَ پلان داناوه:-
1)پلانى نوێى ئابوورى(1970-1990).
2)پلانى پێشكه‌وتنى نیشتیمانى (1990-2000).
3)پلانى خه‌ونى نیشتیمانى (2001-2010).
ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م پلانه درێژخایه‌نانه بریتین له:-
1)گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى.
2)سودمه‌ند بوونى هه‌موو هاوولاَتیان به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان.
3)پاراستنى یه‌كێتى نیشتیمانى.
4)بنبرِكردنى هه‌ژارى.
5)بنیاتنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى مالیزى.
قۆناغه‌كانى گه‌شه‌سه‌ندن
قۆناغه‌كانى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى مالیزیا له‌پاش جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه بۆ چوار قۆناغ دابه‌ش ده‌بێت:-
1)(1957-1970) سالاَنى رِاستهوخۆى دواى سه‌ربه‌خۆبوونى مالیزیا ده‌گرێته‌وه كه به‌رهه‌مى سه‌ره‌كى لاستیكء ته‌نه‌كه بوون.
2)(1971-1990) كه زیاتر پێناسه‌كردنه‌وه‌ى رِووداوو ستراتیژییهتهكانى له‌خۆده‌گرت كه لهبنهرِهتهوه پێكهاته‌ى ئابوورى ولاَتیان پێكهێنابوو.
3)(1991-2000) له‌م قۆناغه‌دا مالیزیا توانى له‌و تهنگء چه‌ڵه‌مانه رِزگارى بێت كه تووشى ئابوورى ئاسیا هاتبوون.
4)(200-2007) یه‌كێكه له‌و قۆناغانه‌ى كه‌ئابوورى ولاَت زۆر به‌خاوى گه‌شه‌ى كرد ئه‌مه‌ش به‌هۆى هێرشه‌كانى 11ى ئه‌یلولى سه‌ر ئهمهریكاو، هه‌روه‌ها هه‌ندێك هۆكارى تر.
ئه‌و پلانء به‌رنامه‌و هه‌نگاوانه‌ى مالیزیا گرتیه‌به‌ر بۆ پێشكه‌وتنى ئابوورى
1)رِووبهرِووبوونهوهى هه‌ژارىء بنهبرِكردنى:
ستراتیژییه‌تى سه‌ره‌كى بۆ بنهبرِكردنى هه‌ژارى بریتى بوو له دابینكردنى هه‌لى كارى موچه به‌رز، له‌هه‌مانكاتدا پاره‌ى خێرخوازى زیاتر بۆ پیرو په‌ككه‌وته‌و كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ته‌رخانكران. ئه‌و به‌رنامانه‌ش كه بۆ نه‌هێشتنى هه‌ژارى دانران ئه‌مانه بوون:-
ڕ)دابینكردنى شوێنى نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌وانه‌ى بىَ شوێنء جێگان، له‌گه‌ڵ دابینكردنى ئاو‌و كاره‌با بۆیان.
ب)بوژاندنه‌وه‌ى زه‌ویه كشتوكاڵییهكانء چاندنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه كۆنه‌كان به ته‌كنیكى نوىَ.
ت)دامه‌زراندنى "بازارِى جوتیاران" تاكو به‌رهه‌مى كێڵگه‌كان رِاستهوخۆ بفرۆشرێنء نرخى زیاتر بكه‌ن.
پ)كردنه‌وه‌ى خولى رِاهێنانء په‌روه‌رده بۆ جوتیاران له‌وبابه‌تانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به كشتوكاڵء كێڵگه‌وه هه‌یه، تاكو به‌رهه‌میان زیادبكات.
ج)به‌خشینى پاره به مندالاَنى خێزانه هه‌ژاره‌كان تاكو بتوانن له‌خوێندن به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها دابینكردنى پهرِتوكء پێداویستییه‌كانى تر.
ح)چاككردنى رِێگاوبانى گوند‌و ناوچه دووره دهستهكانء گه‌یاندنى كاره‌باو خزمه‌تگوزارییه تهندروستییهكانء دروستكردنى قوتابخانه بۆیان.
گرنگیدان به‌لایه‌نى ته‌ندروستى
له‌ساڵى 2005 ژماره‌ى دانیشتوانى مالیزیا زیاتر بوو له 26 ملیۆن كه‌س. كه زیاتر 60%ى له شاره‌كاندا نیشته‌جێبوون. زۆربه‌ى ژماره‌ى دانیشتوانى مالیزیا گه‌نجن به‌شێوه‌یه‌ك 42,3% ته‌مه‌نیان له‌ژێر بیست ساڵیدایه‌و 6,6% له‌سه‌ره‌وه‌ى شه‌ست ساڵیدان. تێكرِاى درێژى ژیانى هه‌ر تاكێك له‌و ولاَته بۆ هه‌ردوو رِهگهز له‌زیادبووندایه، له‌ساڵى 1990 تێكرِاى درێژى ژیان بۆ رِهگهزى نێر 68 ساڵ بووه‌و بۆ رِهگهزى مێینه‌ش 73 ساڵ بووه، له ساڵى 2005 ئه‌م رِێژهیه بۆ رِهگهزى نێر بوو به 70 ساڵء بۆ مێینه‌ش بوو به 76 ساڵ. چاودێرى ته‌ندروستى له‌لایه‌ن كه‌رتى گشتىء تایبه‌تء رِێكخراوه نا حكومییه‌كانه‌وه دابینكراوه. له ساڵى 2005 دوو هه‌زارو هه‌شت سه‌دو حه‌فتاو حه‌وت بنكه‌ى ته‌ندروستى هه‌بوون له‌گه‌ڵ 125 نه‌خۆشخانه‌ى حكومى كه نۆ هه‌زارو پێنج سه‌د دكتۆر تیایاندا كاریان ده‌كرد. هه‌ر له ساڵى 2005دا 225 نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت هه‌بوون له كاتێكدا له‌ساڵى 1980دا ته‌نها په‌نجا نه‌خۆشخانه هه‌بوون.
گرنگیدان به‌ناوچه لادێییه‌كان
مالیزیا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى له پێشكه‌وتنى ناوچه لادێییهكانیدا به‌ده‌ستهێنا به تایبه‌ت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى. له‌پرۆسه‌كه‌دا گونده‌كان له‌لایه‌نى ژێرخان، ته‌ندروستى، قوتابخانه گرنگیان پێدرا، تاكو پشتیوان بن له پێشكه‌وتنى ئابوورى وولاَت، به‌مه‌ش به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى په‌ره‌ى سه‌ند. ئه‌و پێشكه‌وتنء گرنگیدانه به ناوچه لادێییه‌كان هه‌ستێكى واى لاى خه‌ڵكى ناوچه‌كان دروستكرد كه ئه‌وانیش به‌شێكن له پێشكه‌وتنى ئابوورى ولاَتداو هه‌روه‌ها ئه‌وان په‌راوێز نه‌خراون.
ناوچه لادێییه‌كان پشكى گه‌وره‌ى پلانء ستراتیژیه‌تى حكومه‌تیان به‌ركه‌وت كه بۆ پێشكه‌وتنى ئابوورى داده‌نران، هه‌روه‌ها به‌شێكى زۆرى وه‌به‌رهێنانیش له‌و ناوچانه‌دا ده‌كران. یارمه‌تیدانى لادێیه‌كان خۆى له‌م خالاَنهدا ده‌بینیه‌وه:-
1)دروستكردنى رِێگاوبان
2)دابینكردنى كاره‌با
3)دابینكردنى ئاو
4)هۆیه‌كانى ئاسودهییى كۆمهلاَیهتى(هۆڵى ئاهه‌نگ گێرِان، كتێبخانه)
5)دروستكردنى بنكه ته‌ندروستییه‌كان
6)دروستكردنى قوتابخانه
7)دابینكردنى هێڵه‌كانى ته‌له‌فۆن
ئه‌و وانانه‌ى له‌پێشكه‌وتنى مالیزیاوه فێرى ده‌بین
پێشكه‌وتنى مالیزیا‌و ئه‌زموونه‌كه‌ى له‌ماوه‌ى زیاتر سى ساڵدا ده‌كرێت ببێت به نموونه‌یه‌ك بۆ ولاَتانى تر:-
1)ئه‌زموونى مالیزیا ئه‌زموونى وولاَتێكه كه‌توانیویه‌تى له ئابوورییه‌كى كشتوكاڵییه‌وه پێشبكهوێتء ببێت به ئابوورییه‌كى پیشه‌سازى.
2)دانانى به‌رنامه‌و پلانى گونجاو له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
3)رۆڵی سه‌ركردایه‌تى سیاسى لهپێشكهوتنء گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورییدا.
4)به‌تایبه‌تكردن: بهتایبهتكردنیش یه‌كێكه له‌و هۆكاره گرنگانه‌ى كه ئه‌گه‌ر گرنگى. پێبدرێت ده‌توانێت رۆڵی خۆى ببینێت له‌پێشكه‌وتنى ولاَت.
5)گرنگیدان به پیشه‌سازییه قورسه‌كان.
6)گهرِان به‌دواى سه‌رچاوه‌ى نوىَ كه سودیان زۆره بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى.
گوڵان


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet kak sweren babteke xosha u zanreky ba swda sarkwtu bet hamesha


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه