.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














PNA - پیاوێکی ژاپۆنی به‌ناوی (توتوما یاما گاتچی) له کاتی شه‌ری جیهانی دووه‌م که یه‌که‌م بۆمبه ئهتۆمیيهکان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه به‌سه‌ر شاره‌کانی هیرۆشیماو ناکازاکیدا تاقیكرانه‌وه ، له‌و دوو شوێن ئاماده بوو. وه‌ک بێبه‌ختترین پیاوی ژاپۆن و جیهان ناسرا.
(یاماگاتچی) له 6ی ئابی 1945 به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی راسپارده‌یه‌کی کاری بۆ هیرۆشیما سه‌فه‌ری کردبوو، له کاتی دابه‌زینی له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که و ته‌نیا دوو کیلۆمه‌تر دوورتر، یه‌که‌م بۆمبی ئه‌تۆمی که‌وته‌خواره‌وه.
ئه‌و بۆمبه‌ی که گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا خوڵقاند، بوو به هۆی پچڕانی په‌رده‌ی گوێی (یاماگاتچی) و چاوه‌کانیشی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی كوێربوون. دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێک له حه‌شارگه‌یه‌ک، له سه‌فه‌ره‌که‌ی پاشگه‌زبۆوه و به‌ره‌و شاره‌که‌ی خۆی واتا ناکازاکی به ڕیکه‌وت.
سێ رۆژ دوای ئه‌و رووداوه کاتێک (یاماگاتچی) له ژووری کارکه‌ی سه‌رقاڵی قسه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی بوو، دووه‌م بۆمبی ئه‌تۆمی له دوو کیلۆمه‌تری ئه‌و که‌وته خواره‌وه.
(یاماگاتچی) له‌و دوو کاره‌ساته که له نزیک ئه‌و روویاندا ده‌ربازبوو، هه‌ر له‌و کاته‌وه وه‌ک یه‌کێک له گه‌وره‌ترین که‌سانی دژ به پیتاندنی یۆرانیۆم و بۆمبی ئه‌تۆمی کار ده‌کات.
(یاماگاتچی) که ئێستا ته‌مه‌نی 93 ساڵه، چه‌ندین کتێبی سه‌باره‌ت به ئهزموونهکانهی نووسیوه تاکو له‌و رێگایه‌وه خه‌ڵک له مه‌ترسییه‌کانی بۆمبی ئه‌تۆمی ئاگادار بکاته‌وه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh rayan gyan har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas
له‌سه‌ر هێڵ نییه