.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سێبه‌ری به‌رد
ئه‌م جاره‌یان گوێ له‌قیژه‌ی
سێبه‌رێكی به‌ر تهلاَنی خودابگرن ..
له‌سوره‌تی سه‌فه‌رێكی بێچریكهو
له‌هه‌وه‌سی پرِله سیحری مناڵێكی رِیشن بگرن ..
ئه‌م جاره‌یان له‌وه ناچێ له بێژنگی عیشقه‌وه خۆر چرۆ بكا
له‌وه ناچێ ماچ به‌خه‌تی شڵه‌ژاوی پرِ ترسه‌وه
حیكایه‌تێك بێنێته بوون .
ده‌بوو ئێمه یه‌كه‌م عه‌سری پێكه‌نینمان
خاڵی بوایه له رِووت بونه‌وه‌ی له‌ززه‌ت و
له‌و شیعرانه‌ی حه‌رف حه‌رف بۆنی فیرقهتیان لێ ئه‌تكا ..
تۆ برِوانه چۆن بێ په‌روا دڵم ئه‌گری و ده‌ستم ئه‌گری و
چاوم هێشتا له فیرده‌وسی ( با ) دا ئه‌ژی ؟
تۆ كه ئێسته‌ش شیناییهك بهسیماتهوه دیار نه‌بێت
چۆن ئه‌توانی له پاییزێكا ههڵفرِی
حه‌رام بێ كۆچی په‌پوله‌ش ..
چۆن ئه‌توانی عیشقی شه‌وێك بخنكێنی
كه دڵنیای هه‌ر باوه‌شم نیشتمانته !
تۆ له‌سێبه‌ری به‌ردێكا چپهچپت بوو له‌گه‌ڵ خۆت
ئه‌توت تێناگه‌م له عیشقی ..
هێنده هه‌وه‌سم له‌وه‌یه تێكه‌ڵ به هه‌ناسه‌كانی ببم
به‌و هێنده‌یه حه‌زم نییه له ئیره‌یی و
له رِشتنی عه‌تری جوانیم ..
بۆیه منیش دڵم دایه خورِهمی ئه‌و داره تووه‌ی
عه‌یارانه رِۆحی تكانده گیانمه‌وه و
عاتیفهمی ناسانده‌وه به سبه‌ینێ ,
ئیدی خه‌تی له‌پی ده‌ستم نه‌پێم ئه‌ڵێ نهێنییه‌ك
گوڵه‌كانی به‌ر په‌نجه‌ره‌ت ئهژاكێنێ و
نهسهفهریش به‌ده‌م حوزنه‌وه بزه‌ی دێ ..
تۆ نازانی .. ئه‌وان هاتن ده‌ستیان پرِكردی له درۆ و
رِهنگیان پرِكردی له دوكه‌ڵ
بێئه‌وه‌ی ئه‌ڵوه‌نی شیعرێك
به‌ده‌م سۆزی كچێنیتدا هیوایه‌كت دابپۆشێ !
ئه‌وان هاتن له‌درزی بههارێكهوه خۆیان هاویشته ئینجانه‌كان و
بستێ خاكمان پێدانهبرِا چڵێ ژیان شه‌تڵ بكه‌ین ..
ئاخر ئێمه هه‌موو گوناهمان ئه‌وه بوو پرِ بووین له ههلاَڵهی عیشق و
ته‌نیاییمان دابویه ده‌ست پیره قه‌ڵه‌مێكی غوربه‌ت
تا له شه‌وی نوسینه‌وه‌ی هه‌ر دێرِێكیا
بۆنی سوتانمان نه‌گاتێ .
ده‌پێم بڵێ چۆن له‌به‌حری پاییزێكا مه‌له ئه‌كه‌ی
كهسپێدهت ژه‌هر بیبا وسه‌رت پرِبێ له بۆنی من ..؟
چ سیحرێكه وه‌نه‌وشه‌یه‌ك به‌هار به‌هار بالاَ بكا و
به خۆرِایی له به‌رده‌ركی له‌تێ مۆمدا
بیره‌وه‌رییه سوره‌كانی بكا به ئاو .
من له دوعای ده‌م كتێبی مهعشوقێكدا فێركراوم
ئه‌گه‌ر دڵم به شكۆفه‌ی گوڵه باخێكدا هه‌ڵزنا
ئاورِ له هیچ رِهشهبایهك نه‌ده‌مه‌وه
له كاتێكدا هه‌موو دونیا له چه‌شنی كۆلارهیهكدا به‌رز بفرِێ ..
كه‌چی تۆش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
ده‌ستت له حه‌رفی قه‌ڵه‌م و كه‌مه‌ری شیعرم بوویه‌وه
ئیدی رِۆحت نایه ژێر پێی نه‌فه‌سه‌كانی پاییز و
چاوت پرِ كرد له ئاوێنه‌ی ئه‌و سێوانه‌ی تاهه‌نوكه‌ش هه‌رمناڵن ..
گه‌ر ئه‌ته‌وێ رِۆژهكانت له‌مه زیاتر نه‌بنه خۆراكی قه‌ده‌ر و
غوربه‌ت یاری به ملوانكه‌ی تهرِو پرِی جوانیت نه‌كا ،
یان به‌چه‌شنی هێشوهكانی چاوهرِوانی
شوشه‌ی دڵت به‌خه‌م نه‌شكێ ،
وه‌ره تاوێ له رِههێڵهی تۆراوی سهرلێوهكانم پشوویه‌ك به‌و
جگه‌ره‌یه‌ك به‌دیاری بۆ شیعر به‌ره .
وه‌ره قه‌تڵی ئه‌م فیرقه‌ته له شه‌وێكا ئاشت كه‌ره‌وه
نۆتهیهكیش نه‌مابێ بۆ حونجهكردنی ئه‌وگۆرانییه درۆزنانه‌ی
كه من و تۆی له یه‌كتر كرد .
وه‌ره و فریای بارانی پێنجه‌مین وه‌رزی دڵم كه‌وه
هێشتا زووه چنینه‌وه‌ی ترێی ئه‌م وه‌رزه بێناوه .
له بیرت دێ .. به دیار رِهحمی دارێكه‌وه
كات تێپهرِی و عه‌ده‌م رِیشی سپی كرد‌و
ئێمه هێشتا هه‌ر چرۆ بووین ؟
له بیرت دێ كه ئهلف وبێی عیشق خوێنرا
ئیمه یه‌كه‌مین میوان بوین كه فێركراین له زمانی ته‌نیایی بگه‌ین ؟
ئه‌و ده‌م ئێمه دوا وه‌سێتمان دایه رِۆحی گوێ چه‌مێك و
له مه‌غریبی سه‌فه‌رێكا خه‌ونه‌كانمان به‌یه‌ك به‌خشی ..
بۆیه ئێسته‌ش چاوهرِوانی فرسهتێكین
قه‌ده‌ر به‌ینه‌وه ده‌ست خاچ و
نیشتمانیش له شه‌تاوی نه‌عنای ماچێكا ههڵژهنین ..
نوسه‌رو شاعیر بێستون حه‌سه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh gyana har sarkawto bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas bo haste naskt hawrey azizm zhyar gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه






وه‌ره و فریای بارانی پێنجه‌مین وه‌رزی دڵم كه‌وه
هێشتا زووه چنینه‌وه‌ی ترێی ئه‌م وه‌رزه بێناوه .
له بیرت دێ .. به دیار رِهحمی دارێكه‌وه
كات تێپهرِی و عه‌ده‌م رِیشی سپی كرد‌و
ئێمه هێشتا هه‌ر چرۆ بووین
ده‌ست و په‌نجه زێرینهکانت خۆش ((love...p)) گیان ته‌مه‌ن درێژ بیت گیانه 

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet gyan hunraweke jwana sarkwtu bet hamesha
بوو ئێمه یه‌كه‌م عه‌سری پێكه‌نینمان
خاڵی بوایه له رِووت بونه‌وه‌ی له‌ززه‌ت و
له‌و شیعرانه‌ی حه‌رف حه‌رف بۆنی فیرقهتیان لێ ئه‌تكا ..
تۆ برِوانه چۆن بێ په‌روا دڵم ئه‌گری و ده‌ستم ئه‌گری و
چاوم هێشتا له فیرده‌وسی ( با ) دا ئه‌ژی ؟تۆ كه ئێسته‌ش شیناییهك بهسیماتهوه دیار نه‌بێت
چۆن ئه‌توانی له پاییزێكا ههڵفرِی
حه‌رام بێ كۆچی په‌پوله‌ش ..
چۆن ئه‌توانی عیشقی شه‌وێك بخنكێنی


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zorrrrrrrrr supase haste jwantan dakam azizanm supas bo payama jwanakantan barezan
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xoshi bo nusari barez ,ham bo toy azizish ba hewam har bardawam bit ...har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas bo haste jwant bray barez
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakant xosh bet barez
serkaw tu bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas bo haste jwant azizm
له‌سه‌ر هێڵ نییه