.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هه‌ر وه‌ک پێشوتریش باسمکردووه، من به‌ر له مه‌رگی دایکم، هیچ پلانێکم بۆ ئه‌وه نه‌بوو ببم به گۆرانیبێژ! به‌ڵام به‌دوای ئه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌رهه‌مم که ته‌واوکردنی کاره‌کانی دایکم بوو، پاش بڵاوکردنه‌وه‌شی ئه‌و پێشوازیی‌و خۆشه‌ویستییه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌به‌رهه‌مه‌که، وایلێکردم که بیر له‌وه بکه‌مه‌وه ئاواتی دایکم به گۆرانیوتن بۆ ئه‌و خه‌ڵکه خۆشه‌ویسته به جێبگه‌یه‌نم.
بۆیه‌ش له هه‌وڵ‌و کۆششی ئه‌وه‌دام که به یارمه‌تی باوکم‌و که‌سانی تری شاره‌زا له کاری مو‌زیکی کوردی‌دا، بتوانم به‌رهه‌می ڕێکوپێک ئاماده‌و پێشکه‌شبکه‌م، به‌ڵام بۆ ئه‌مکاره هیچ پلانێکی زه‌مه‌نیم دانه‌ناوه.
به‌و ده‌ستپێکه‌ی سه‌ره‌وه، گفتوگۆیه‌کی تایبه‌تیمان له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند دڵنیا ڕه‌زازی ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ک لێمانپرسی:
* دڵنیا، تاچه‌ند ئاره‌زووی ستایلی ته‌ره‌ب ده‌کات‌و به‌نیازنیت له‌م ستایله کار بکه‌یت؟
- به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له منداڵییه‌وه گوێم به هه‌موو سه‌پکێکی مو‌زیکی کوردی ئاشنایه، بۆیه زۆر زوو له‌وه تێگه‌یشتم که سه‌پکی ته‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ده‌نگی من نایه‌ته‌وه، بۆیه‌ش دڵنیام که له داهاتووشدا خۆم له شێوه‌ی ته‌ره‌ب دوور ئه‌گرم.
- هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندان سوود له مو‌زیکی دراوسێ وه‌ر ده‌گرن‌و ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێ مو‌زیکی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین! بۆیه ده‌پرسین مو‌زیکی کوردی ده‌کرێت به سوودوه‌رگرتن له مو‌زیکی دراوسێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت؟ یاخود ڕیگه‌ی تر هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی؟
* به‌هۆی پێشکه‌وتنی موزیک له بواری ئامێردا، ته‌کنیک‌و هه‌روه‌ها دانانی میلۆدی زۆر پێشکه‌وتووه. بۆ نموونه له وڵاتێکی وه‌ک سوێد پێموایه سوودوه‌رگرتن له‌و پێشکه‌وتنانه بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی مۆسیقای کوردی هیچ کێشه‌یه‌کی تێدانییه‌و ئێمه ئه‌وبواره به خۆمان بده‌ین.
- هه‌ندێ له ڕۆژنامه نووسان له کاتی ڕێکخستنی دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندان هه‌وڵده‌ده‌ن زیاتر تیشک بخه‌نه سه‌ر پرسیاره تایبه‌تییه‌کانی ژیانی هونه‌رمه‌ندان، واتا باسکردنی کێشه‌ی نێوان هونه‌رمه‌ندان! ئه‌مه چۆن ده‌بینی هیچکات وابووه پرسیاری وات ئاراسته‌بکرێت به شیاوی ڕۆژنامه‌ت نه‌زانی بێت؟
- وه‌ک مرۆڤێک ڕێزم هه‌یه بۆ ژیانی تایبه‌تی‌و مه‌سه‌له‌ی شه‌خسی هه‌ر که‌سێک، بۆیه پێموایه ئه‌مجۆره پرسیارانه که ده‌توانێ کێشه دروستبکات ده‌بێ ڕۆژنامه‌نووسه‌کان خۆیانی لێ بپارێزن، بێگومان له‌مجۆره پرسیارانه‌م لێکراوه، به‌ڵام وه‌ڵامم نه‌داوه‌ته‌وه.
- که گه‌ڕایته‌وه کوردستان،ئاره‌زووده‌که‌یت یه‌که‌م شوێن بۆ کوێ بچیت‌و بۆ؟ ئاره‌زووی بینینی کام شاری کوردستان ده‌که‌ی؟
* تایبه‌ته‌ن هه‌ر جارێک که بێمه‌وه بۆ کوردستان یه‌که‌م شوێن که ده‌چم، سه‌ردانی گڵکۆکه‌ی دایکم ده‌که‌م له گردی سه‌یوان-ی شاری سلێمانی، به‌ڵام هه‌موو شوێنێکی کوردستانم پێخۆشه‌و حه‌زده‌که‌م بیبینم.
- له ئاهه‌نگه‌کاندا به جلوبه‌رگی کوردییه‌وه ده‌بینرێت بۆچی؟ زۆر که‌س گۆڕانکارییان له جلوبه‌رگی کوردی به شێوازێک کردووه که شێوازه کوردییه‌که‌ی خۆی که‌متر پێوه‌دیاره، به‌ڵام به‌ڕێزت واتنه‌کردووه، سیمایه‌کی کورده‌واری جوان به جلوبه‌رگته‌وه دیاره ئه‌مه‌یان چۆنه؟
* هه‌ر له منداڵییه‌وه فێری له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی کوردی بووم، ئه‌وه‌ش هۆی ئه‌وه بوو که دایکم ئاشقی جلوبه‌رگی کوردی بووه‌و منیشی واڕاهێناوه، دیاره باوکیشم هه‌ر به‌و شێوه‌یه.. هه‌میشه جلوبه‌رگی کوردی به‌لاوه په‌سه‌ندبووه.
- ئه‌گه‌ر داواتلێبکرێت ڕۆڵ بگێریت له دراما یان فلیمێکی سینه‌مایی کوردی دا، ئاماده‌ی به‌شداربیت؟ ئایا مه‌رجت چییه‌و ئاره‌زووی چ ڕۆڵێک ده‌که‌یت؟
* بێگومان ئه‌گه‌ر داوام لێبکرێت بۆ ڕۆڵگێڕان له فلیمێک یان کارێکی شانۆیی باش، ده‌توانم ئه‌م کاره بکه‌م، مه‌رجه‌که‌یشم ئه‌وه‌یه که ڕۆڵه‌که شایه‌نی کچێکی کورد بێت هه‌موو ڕێزێکی بۆ دابنرێت.
serchawa:kurdsat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه