❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فشاره ده‌روونییه‌کانی ته‌مه‌نی منداڵی و کاریگه‌ری بۆ داهاتووی ژیان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-10 15:23:05

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

فشاره ده‌روونییه‌کانی ته‌مه‌نی منداڵی و کاریگه‌ری بۆ داهاتووی ژیان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-340fb2f4cd.jpg
تراومای ته‌مه‌نی منداڵی کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ساڵه‌کانی داهاتووی ته‌مه‌ن هه‌یه و ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کانی وه‌ك خه‌مۆکی و ترس له‌بارده‌کات. ئێستا توێژه‌ران توانیویانه له‌ڕێگای لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵی تاقیگه بۆیان ده‌ربکه‌وێت، بۆچی باری سترێس ده‌توانێت به‌درێژایی ژیان کاریگه‌ری بکاته سه‌ر چالاکی جینه‌کان.

بۆچی له‌دوای ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کارییه‌وه مرۆڤ دووچاری خه‌مۆکی و باره‌کانی ترس ده‌بێته‌وه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره چه‌ندین هۆکار بوونیان هه‌یه. لێره‌دا فاکته‌ره ده‌روونییه‌کان ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینن و به‌درێژایی ژیان هاوتای مرۆڤ ده‌بن. ئێستا توێژه‌ران له په‌یمانگای "Max-Planck" بۆ نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان له شاری "München" هۆکارێکی جینییان نیشانداوه: تراوما یان ناله‌باربوونی ژیان له‌ته‌مه‌نی منداڵیدا ده‌توانێت چالاکی جینی به‌به‌رده‌وام بگۆڕێت. ده‌رئه‌نجام ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش ده‌بێته له‌بارکردنی تووشبوون به سترێس و نه‌خۆشییه‌کانی ترس.

زانا ئه‌ڵمانییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که بۆماوه‌یی به‌رانبه‌ر تووشبوون به سترێسی ده‌روونی قورس لێپرسراوه، به‌جۆرێك چالاکی جینی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت. ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش ده‌رئه‌نجامی که‌ڵکه‌بوونه له‌ڕێگای گروپه‌‌کانی "Methyl"یه‌وه‌یه. توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature Neuroscience"دا ده‌نووسن، که ئه‌م گۆڕانکارییه‌‌ش ڕێگا وه‌به‌رهه‌مهێنانی بڕێکی زیاتر له هۆرمۆنی سترێس ده‌دات.

بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ توێژه‌ران سوودیان له مشکه‌ تازه له‌دایکبووه‌کانی ناو تاقیگه‌ وه‌رگرت، که که‌مێك پاش له‌دایکبوونیان له‌دایکه‌کانیان دوورخرابوونه‌وه. دواتر ئاژه‌ڵه‌کان توانیویانه ته‌نها خۆیان له بارێکی سترێسدا ببینه‌وه - ئه‌وه‌ش به‌درێژایی ته‌مه‌نیان. هزریان ڕوویان له‌تێکچوون کرد، چونکه مێشکیان بڕێکی زیاتر له "Vasopressin" به‌رهه‌مده‌هێنا. توێژه‌ران توانیویانه هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه بۆ مشکه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه، که که‌ڵکه‌بوونێکی گروپی "Methyl" سترانگێکی بۆماوه‌یی مشکه‌کان که‌مده‌کات‌، ئه‌‌مه‌ش له مشکی ته‌ندروستدا ده‌بێته وه‌ستاندنی وه‌به‌رهه‌مهێنانی زۆری هۆرمۆنی سترێس.

"Florian Holsboer"، به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای "Max-Planck"، پێیوایه، که چاره‌سه‌رکردنی کاریگه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان پێویسته له داهاتوودا لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بکرێت، تا بزانرێت، چۆن ژینگه‌ی چوارده‌ووه‌ر کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر گۆڕانی بۆماوه‌یی مرۆڤێك.


                                                                  سه‌رچاوه‌     xozga

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net