.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















كۆمپانیای فینلاندی نۆكیا به‌مزووانه چوار هاندی نوێ‌و هه‌رزان نرخی به ناوه‌كانی 1616, 1800, 2220 slideو 2690 ده‌خاته بازاڕه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی جی ئێسم ئێم ئارێنا هانده نوێكانی نۆكیا هه‌موویان ده‌چنه خانه‌ی هانده هه‌رزان نرخ‌و سادهكانهوهو ته‌نیا كاره پێویسته‌كانی هاندی مۆبایل ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
یه‌كه‌مین هاندی 2690ه كه له كۆمه‌ڵه‌ی S40 ی نۆكیا پشتیوانی دهكاتو كامێرای VGA، رادیۆی FM با RDSو سپیكه‌ری 3.5 میلی مه‌تری هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌م هانده پشتیوانی له په‌یوه‌ندی بلوتوزو microUSB ده‌كات.
یه‌كێكی دیكه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و هانده پشتیوانییه له چوار باندی GSM/GPRS/EDGE كه نوكیای 2690 بۆ رۆمینگی جیهانی ئاماده ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌و هانده له میمۆری كارتی microSD تا 8 گێگابایت پشتیوانی ده‌كات.
شاشه‌ی ئه‌م هانده 1.8 ئینچی TFT LCD به كوالێتی 128 × 160 پێكسڵهو پشتیوانی له 262 هه‌زار رهنگدهكات.
نۆكیا ئه‌و هانده له ره‌نگه‌كانی ره‌ساسی، زیوی، پهمهییو شین دڵ له سێ مانگه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2010 دا ده‌خاته به‌رده‌ست. نرخی ئه‌و هانده 54 یۆرۆ ده‌بێت.
هاندێكی دیكه 2220 له كۆمه‌ڵه‌ی S40ی نۆكیایه.
ئه‌م هانده سكهییهو پشتیوانی له رادیۆ FM، كامێرای VGAو په‌یوه‌ندییه‌كانی EDGEو دوو باندی تۆری 900/1800 MHzو 850/1900 MHz GSM ده‌كات.
شاشه‌ی ئه‌م هانده پشتیوانی له 65 هه‌زار رهنگو كوالێتی 128×160 پێكسڵ دهگاتو له شه‌ش ره‌نگی په‌مه‌یی، ره‌ساسی، پیرۆزه‌یی، زیوی، بهنهوشو شین به نرخی 45 یۆرۆ تا پێش كۆتایی ساڵ ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست.
دوو هانده‌كه‌ی دیكه‌ش كه ده‌چنه خانه‌ی هانده هه‌رزانه‌كانی نۆكیاوه، 1616و 1800ن.
ئه‌م هاندانه شاشه‌ی LCDیان هه‌یه كه له 65 هه‌زار رهنگو كوالێتی 128×160 پێكسڵ پشتیوانی ده‌كات.
هاندی 1616 سپیكه‌ری ستانداردی 3.5 میلی مه‌تری هه‌یه، له‌كاتێكدا كه 1800 رادیۆی FMی هه‌یه.
هاندی 1616 له ره‌نگه‌كانی ره‌ش، شینی تۆخ، ره‌ساسی تۆخ‌و سووری چڵكن له سێ مانگه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2010 به نرخی 24 یۆرۆ ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست.
به‌ڵام هاندی 1800 نۆكیا سێ مانگه‌ی دووه‌می ساڵ داهاتوو له ره‌نگه‌كانی ره‌ساسی زیوی، ره‌ش، سوور‌و شین به نرخی 26 یۆرۆ ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
سه‌رچاوه hawlati

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی جوانه هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه