.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














چاوى شانیا له‌ماڵه‌وه بێ‌ناز كه‌وتووه!
هه‌ولێر، كرێكار ته‌حسین
12/11/2009
دوایئه‌وه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار كچه ده‌نگ خۆشى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب (شانیا) یه‌كه‌م ئه‌لبومى خۆى به‌زمانى كوردى به‌رهه‌مهێنا، له‌لێدوانێكیدا بهكوردستانى نوىَ-ى وت:
كاره هونه‌رییه‌كانم پێش هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان لۆكه‌و دهشنىَ و هانى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌نجامدا، كه له (9) تراك پێكهاتووه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم نزیكه‌ى (15) هه‌زار دۆلارم خه‌رجكردووه، كه‌چى تائێستا بهڵێنهكانییان ته‌نیا هه‌ر قسه‌یه‌و ئهلبومهكهشم له‌ماڵه‌وه خه‌وتووه‌و تۆزى له‌سه‌ر نیشتووه!.
وتیشى: بۆچى ئه‌لبومه‌كه‌ى دهشنىَ كه له‌دواى من كاره‌كانى بۆ كردووه بڵاوده‌بێته‌وه، كه‌چى ئه‌و ئهلبوومهى من كه‌پێش ئه‌و كاره‌كانى ته‌واوبوو، هێشتا هه‌ر بڵاونه‌كرایه‌وه؟
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكى ئهلبوومهكهشى شانیا پێیوتین: ئهلبومهمهكه ناوى (جوانترین چاو)هو سه‌رجه‌م كارى میلۆدییهكانیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر-ه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و تێكستهكانیشى هى هه‌ریه‌كه له دهربازو هێمن قهسهرهى و دكتۆر ئاراس عهبدولكهریمء حه‌مه سه‌عید ئیبراهیم و شێركۆ بێكه‌س و ره‌نج سه‌نگاوی-ه.
ئاشكراشیكرد: كه سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئه‌لبومه‌كه‌ى كۆتایپێهاتووهء ته‌نیا كارى مایسترینگى ماوه‌و هیواداریش بوو ده‌زگا هونه‌رییه‌كان له‌و پێناوه‌دا هاوكاریى بكه‌ن.
له‌كۆتایى قسه‌كانیشیدا شانیا ئه‌وه‌ى دركاندو وتى: هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر نییه، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه هه‌یه كه بڵێم، نازانم بۆ ئه‌لبومه‌كه‌م بهبىَ نازى و له‌ماڵه‌وه كه‌وتووه؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dasakant xosh hewadarm sar kawtw bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه