.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كۆچت به خێر
چ عهشقیێك بوو وا تۆی گۆڕی منت له‌به‌ر چاو كهوهتوو ه
به جۆرێ خۆت نیشان ده‌ده‌ی قه‌ت منت خۆش نه‌ویسـتووه
خۆ هه‌ر خۆت بووی بـــه‌ڵێن دا ووتــت تــالــه‌ژینا مــاوم
گه‌ر عه‌شقی تۆ له‌یاد بــكهم یاخوا كۆێربی هه‌ر دوو چاوم
ڕۆشتی ڕۆشتی كۆچــت به‌خێر بۆ وێنه‌که‌ت جێ هێشتووه
چه‌ند ده‌که‌م ژیر نـــابێتـه‌وه كۆڕی گریـــانی بـــه ستــووه
هه‌موو ڕۆژێ ماچی ده‌کــه‌م ده‌ڵێم نــه‌بــا بــێ تاقه‌ت بــێ
له‌هه‌ر كوێ بی ڕۆژی ده‌جار ڕوحی عمران به‌ساقه‌ت بێ
شێته گیان
لێم ببــوره گه‌ر جــار و بــار ئــه‌گــه‌ر ناوم بردی به شێت
توخــوا گوڵم وا هه‌ست نه‌که‌ی خوا نه‌خواسته كهڕقمه لێت
هێـنـده خـــۆشــهوێستی لــه لام بــه دڵ و گـیان حه‌زم لێته
بۆیه زۆر جـار دێت بــه دهمــا بــانـگت ده‌کــه‌م ده‌ڵێم شێته
خۆشه‌ویستیت وای لێكردووم بـه هــه‌زار نــاو بانگت بكه‌م
بۆ تۆ ده‌ژیم تاكو عه‌شقت بــه مـــهرگی خۆم ئــاشنا ده‌که‌م
OMRAN
چــاوهروانــم
ئــێــوارهیــــه و لــه ژوانـدا راوهستــاوم
چـاوه‌روانی نیــگای تۆیه هــه‌ردوو چاوم
چــاوهروانــم به ده‌رکه‌ویت وه‌ک و په‌ری
ده‌ستم بگری به‌ره‌و هه‌واری نـوێم به‌ری
چاوم تیــنــوی بینینێکی تــۆی ئــــازیزه
دهدهرکـــهوه بـــــێ تــــۆ ژیانــم پــایزه
زۆر بێزارم ئه‌و کاتانه‌ی که دوور لـه تۆم
بۆیه ئێستا چاوه‌رێی رێژنه‌ی ووته‌ی تۆم
گه‌ر تۆ نهبـــی من شاعیرێکی بێ شیعرم
گه‌ر تۆ نه‌بی مــن ئیلهام له کێ وه‌ربگرم
ده‌ده‌رکه‌وه ئـــه‌ی شاجوانی ناو ئه‌م شاره
ده‌ده‌رکه‌وه بــه‌هه‌شت به بێ تۆ بـــه‌هاره

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئــێــوارهیــــه و لــه ژوانـدا راوهستــاوم
چـاوه‌روانی نیــگای تۆیه هــه‌ردوو چاوم
چــاوهروانــم به ده‌رکه‌ویت وه‌ک و په‌ری
ده‌ستم بگری به‌ره‌و هه‌واری نـوێم به‌ری
ده‌ستت خۆش لۆڤی گیان بۆ ئهوهۆنراوهجوانانهت سه‌رکه‌وتوبیت ماڵه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas bo haste jwant bray barez
له‌سه‌ر هێڵ نییه