.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










پڕۆژه‌ی تـــهبا : با هه‌موومان بابه‌ت بنووسین..
دروشم: با تهبــا بین له‌گه‌ڵ نووسین وخوێندنه‌وه..
پڕۆژه‌ی گشتی بۆ سوودی گشتی
به ناوی خوا
بیرم له‌وه كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك یان خولێك بكه‌مه‌وه له‌و یانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان فێربن هیچ نه‌بێت چۆنیه‌تی نووسینی بابه‌ت فێر بن جا ئه‌و بابه‌ته له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی وخێزان یان بواری سیاسی و فیكری یان له بواری رۆشنبری یانیش له بواری كۆمپیوته‌ر یان نووسینی توێژینه‌وه..بێت.
ئایا بابه‌ت نووسین كارێكی گرانه؟
وه‌ڵام:نه‌خێر چونكه بابه‌ت نووسین وه‌ك كه‌سێك وایه كه كۆمپیوته‌ر نازانێت به‌كار بێنێت ئه‌و كاته‌ی كه ده‌یكڕێت به‌لام به هۆی به‌كار هێنانی كۆمپیوته‌ره‌كه رۆژانه ده‌بێته باشترین كه‌س له بواری كۆمپیوته‌ر واتا به‌و مانایه‌ی كه هه‌موو شتێك سه‌ره‌تا كه‌مێك گرانه بةڵام دوایی ئه‌وه‌ی فێر بوویت زۆر به ئاسانی تێده‌گه‌یت..
بۆچی بابه‌ت بنووســـــین؟
وه‌ڵام:ته‌كنه‌لۆژیا هێنده به‌ر فراوان بووه به‌شێك له ژیانی تاكه‌كانی داپۆشیوه له‌و كاره‌ش چه‌ندان جۆری بڵاو كردنه‌وه هه‌یه له سایت بگره تا رۆژنامه‌ی ئه‌لكتڕۆنی،زۆر جار تاك به هۆی ئه‌وه‌ی زۆر شت لای گه‌ڵاڵه ده‌بێت نازانێت چۆن ده‌ریبڕێت بۆیه زۆر جار ئه‌و تاكه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی دێت له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه‌سێك نادۆزێته‌وه ئه‌و قسانه‌ی خۆی لا بكات ئه‌وه‌ش به هه‌ر هۆكارێك بێت هۆكاری متمانه یان شتی تر..
شێوازه‌كانی
• له ڕێگای فێربوونی یاساكانی نووسین.
• بابه‌تی ئه‌وانه‌ی كه شاره‌زان له نووسین.
• له ڕیگای دانانی بابه‌تی ئه‌ندامان.
• ئه‌و ده‌یه‌وێت فێربێت ده‌توانێ داوایی یارمه‌تی له‌و كه‌سانه بكات كه شاره‌زان.له ڕیگای په‌یامی تایبه‌ت.
• ئه‌وانه‌ی شاره‌زایان هه‌یه خۆیان بناسێنن..
چۆن ده‌ست پێبكه‌ین؟
له دوایی ئه‌وه‌ی چه‌ند وانه‌یه‌كی فێركاری چۆنیه‌تی نووسین داده‌نێن ئه‌ندامان ده‌توانن ئه‌و بابه‌ته‌كانیان له‌و به‌شه بخه‌نه ڕوو ،ئه‌ندامانی شاره‌زاش بۆچوونی خۆیان بخه‌نه ڕوو به‌م جۆره هه‌موومان ده‌توانین بنووسین.
چۆنیه‌تی نووسین؟
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه بابه‌ت ده‌نووسێت پێویسته ئه‌و مه‌رجانه بزانێت؟
1. له سه‌ره‌تایی بابه‌ت ناوی بواری نووسینه‌كه بنووسێت.بۆ نموونه كۆمه‌ڵایه‌تی یان كۆمپیوته‌ر هتد..
2. ناوی نووسه‌ر بنووسرێت..
3. دواتر به‌رواری نووسینه‌كه‌و كاتی نووسینه‌كه بنوسێت.
4. له پاشان بابه‌ته‌كه بنووسێت.
وانه‌ی یه‌كه‌م بۆ فێربوونی نووسینی بابه‌ت.
بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ت سه‌رنج ڕاكێش بێت..
سه‌ردێری بابه‌ت.
گرینگ‌ترین بنه‌ما بۆ نووسینێكی سه‌رنج ڕاكیش و خوێندراوه ،بریتییه له سه‌ردێری بابه‌ت،سه‌ردێری بابه‌ت چه‌ند جوان و به مانا وسه‌رنج ڕاكێش بێت ئه‌وه‌نه زیاتر ئه‌و بابه‌ته گرینگی ده‌بێت و ده‌خوێندرێته‌وه ،به پێچه‌وانه‌وه بابه‌ت بێ بایه‌خ و فه‌رامۆش ده‌كرێت و كه‌مترین میوانی ده‌بێت ،ده‌زانن سه‌ردێری بابه‌ت دڵی بابه‌ته ئه‌گه‌ر باش بوو ئه‌وه بابه‌ته‌كه‌ش باش و ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر خراپ بوو ئه‌وا بێ بابه‌خی زیاتر سوود به نووسه‌ره‌كه ناگه‌ێنێت،به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌ر بابه‌تێك سه‌ردێری سه‌رنج ڕاكێش بوو بابه‌تێكی به سووده.
سه‌ردێر بابه‌ت چۆن بێت باشه؟
سه‌ردێری بابه‌ت به پووخت و كورت و به مانا بێت به‌و شێوانه..
یه‌كه‌م: به مانا بێت و ووشه‌كانی ساده بن.
دووه‌م:ده‌كرێت په‌ندێك به ده‌ستكاریه‌وه بكه‌یته سه‌ردێری بابه‌ته‌كه‌ت.
سێیه‌م:كۆپڵه شیعرێك په‌سوه‌ندی به‌و بابه‌ته به‌ڵام به‌شێكی.
ده‌ته‌وێت بابه‌تێك له‌سه‌ر پسپۆڕی كاره‌كان بنووسیت ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌و په‌ند به‌كار بێنت كه ده‌ڵێـت((نان بۆ نانه‌وا و گۆشتیش بۆ قه‌ساب))
یان بته‌وێت بابه‌تێك له‌سه‌ر زۆرداری بنووسیت ده‌كرێت ئه‌وا ده‌سته‌واژه‌ی(گورگ) به‌كار بێنیت له بری زۆردار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گورگ پێناسه له نیشانه‌ی زۆرداری ده‌كات،یان ووشه‌ی (گوڵ) له جیاتی ئامانج به‌كار بێنیت.
یان ئه‌گه‌ر بته‌وێت به كۆپڵه شیعرێك سه‌ردێر دابڕێژیت ئه‌وا ده‌ركرێت به‌و جۆره .بۆ نموونه تۆ تۆ ده‌ته‌وێت باس له ئازادی بكه‌یت ئه‌وا ده‌كرێت به‌و كۆپڵه شیعره سه‌ردێر بنووسیت...((داری ئازادی به خوێن ئاو نه‌درێت قه‌ت به‌ر ناگرێ))
هه‌ندێك نموونه‌ی سه‌ردێری سه‌رنج ڕاكێش (منداڵ منداڵه‌و ژیریش ژیرییه)(عه‌قڵ كار و لاشه‌ش مار)
چاوه‌ڕوانی وانه‌ی تر بن....
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن قاسم سروش (2009-11-16 19:45:38)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌ربژیت به‌هیوای به‌رده‌وامیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش کاک قاسم سروش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته،،
بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوان بوو به‌لامه‌وه به‌س سه‌رنجێکم هه‌یه له‌سه‌ر بابهبهتهکهت!
له ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ت باسی سه‌ردێری بابه‌تت کردووه‌و زۆر جوان روونت کردووه‌ته‌وه،،
به‌ڵام سهرێری بابه‌ته‌که‌ی خۆت بابهتهکهتی کوشتووه،،تۆله ناو بابه‌ته‌که‌ت باسی پرۆژه‌که‌ت کردووه
نه‌ده‌بوو له سه‌ردێر بینوسیت،،، هیوادارم به‌سنگێکی فراوان تێبینیه‌که‌م قبوڵ بکه‌یت..
چونکهبابهتهکهتم لا جوانه‌و پیم خۆشه زۆرترین میوانی هه‌بێت.....
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و تێبینیه.. سوپاس بۆ تۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش به‌ڕێزم به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوان‌و پێویسته


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاک قاسم سروش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته،،
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Gerilla (2009-11-17 15:22:34)

له‌سه‌ر هێڵ نییه




وانه‌ی دووه‌م:به‌شی یه‌كه‌م
بابه‌ت له چه‌ند به‌ش پێك دێت ؟
وه‌ڵام:بابه‌ت له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت به بێ سه‌ردێره‌كه‌ی ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م به‌ش :پێشه‌كی
دووه‌م:ناوهڕۆك
سێ یه‌م به‌ش:كۆتاییه.
یـــــهكهم:
پێشه‌كی:ناساندێكی خێرا و پووخته ، وه‌ك پێناسه وایه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌ته‌وێت له‌سه‌ری بنووسیت،گرینگی تایبه‌ت و به سوودی هه‌یه،ده‌توانیت وا خوێنه‌ر بكه‌یت له بابه‌ت و مه‌به‌ستت بگات،به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌دتوانی پێشه‌كی بابه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی پووخت و سه‌رنج ڕاكیش بنووسیت ئه‌وا به‌شێكی گه‌وره‌ت له‌و بابه‌ته وون كردووه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر كاتێك بابه‌تێك ده‌خوێنێته‌وه سه‌ره‌تا پێشه‌كی بابه‌ت ده‌خوێنێته‌وه نه‌ك كۆتایی بابه‌ت.
بۆ نموونه:
ئه‌گه‌ر بابه‌تێك له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی بنووسیت ده‌كرێت به‌و شێوه‌یه پێشه‌كی بۆ بنووسیت.
خۆشه‌ویستی ژیانه‌وه‌یه ،مانای ڕاسته‌قینه‌ی بوون و گه‌ردوونه ،بێ خۆشه‌ویستی، ژیان تاریك ولێله ،رۆشنایی سه‌فری ده‌ست پێناكات بۆ شوێنێك كه تاریكی باڵی به‌سه‌ر كێشابێت ونخرۆیی بێ هیوای ده‌بێ ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆشه‌ویستی تێدا مه‌حاڵ و شتێكی ئه‌فسانه بێت.
پرسیار: ئــایا ده‌كرێت كورته چیڕۆك بكرێته پێشه‌كی بابه‌ت؟
وه‌ڵام:به‌ڵی ده‌كرێت ،بابه‌ت به چیڕۆك به‌هێز ده‌بێت و خوێنه‌ر زیاتر بابه‌ته‌كه‌ی لا خۆشتر و جوانتر ده‌بێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چیڕۆك گاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه ،به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌وه‌مان له یاد نه‌چێت كه ئه‌و چیڕۆكه كورت و پووخت بێت نه‌ك زۆر و درێژ ،له‌به‌ر نووسینی بابه‌ت نه‌ك چیڕۆك.
* ئایا ده‌كرێت سوود له پێناسه‌یه‌كی ئاماده وه‌ربگریت بۆ نووسینی پێشه‌كی؟
__ به‌ڵێ ده‌كرێت چونكه ئه‌و پیناسانه‌ی كه كراون له ڕابردوو له‌وانیه سه‌نگ و گرانی و تێگه‌یشتنی تایبه‌تی هه‌بێت و بابه‌ت به هێز بكات،به‌ڵام باشتر وایه ئه‌و كه‌سه‌ی كه بابه‌ت ده‌نووسێت ،پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به نووسین بكات له بابه‌تێك بیربكاته‌وه تێڕامانی ووردی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بخاته ڕوو ،دواتر پێشه‌كی بابه‌ته‌كه دابڕێژێت.
چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌م بن..
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش به‌ڕێزم زۆر خۆشحاڵم به بڵاو کردنه‌وه و گرنگی دان به‌م بابه‌ته.تکایه تکایه تکایه سه‌رجه‌م وانه‌کان بنوسه و به‌رده‌وام به به‌ڕاستی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر گرنگ و به‌سوده
زۆۆۆۆۆۆۆۆۆر سوپاس بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته
له‌سه‌ر هێڵ نییه



پڕۆژه‌ی تــــــــــــهبا…پڕۆژه‌یه‌كی گشتی یه له كۆمه‌ڵێك
زانیاری كارده‌كات به‌و هیوای ببێته پڕۆژه‌یه‌كه گه‌وره له داهاتوو..
سه‌رپه‌رشتیاران:
قاسم سروش،هه‌ڵوێست،
یاریده‌ده‌ر:
ڕاستی خورماڵی،ئازاد باتاسی
وانه‌ی دووه‌م/به‌شی دووه‌م…
چه‌ند تێبینیه‌ك له‌سه‌ر چونیه‌تی نووسین؟
له‌سه‌ر به‌كار هێنانی وێر گوڵ(فاریزه)
• به‌كار هێنانی وێرگوڵ واتا (فاریزه) له ناو بابه‌ت به‌كاردێت ،فرمانی وێرگوڵ بریتیه له ڕاوه‌ستانی كه‌م وڕاسته‌وخۆ دوایی ڕاوهساتن ڕۆیشتن و ده‌ست پێكردنه‌وه،
• زۆر كات وێرگوڵ و گوزارشت له پیتی (و)ده‌كات ،به‌ڵام زۆر به‌كارهێنانی پیتی(و)له بابه‌ت ،له‌وانه‌یه گاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه هه‌بێت به جۆرێك ستانده‌ری بابه‌ت له ده‌ست بدات.
• به‌كار دێت له نێوان دوو ڕسته یان چه‌ند رێزیك ،به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ردوو ڕسته‌كه یان چه‌ند رێزه‌كان په‌یوه‌ندیان پێكه‌وه هه‌بێت بۆ نموونه:
(خۆشه‌ویستی دڵ ئارام ده‌كات و جوڵه‌یه‌كی نوێی پێده‌به‌خشێت ، به‌و جۆره‌ی كه هه‌ستی كامه‌رانی لای تاك دروست بێت و به‌ره‌و داهێنان وژیانه‌وه هه‌نگاو بنێت،له‌ڕووی بیره‌وه بگاته لووتكه.)
شیكار:
له‌و ریزو نیوه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ،كه 3 پیتی (و) و 2 وێر گوڵ(فاریزه) هه‌یه،رسته‌كه جوانیه‌كی باشتری هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بووایه ،كه 5 پیتی (و)به‌كار هاتبا، ،ده‌بووه هۆی تێكدانی ڕسته‌كه. به‌م جۆره
(خۆشه‌ویستی دڵ ئارام ده‌كات و جوڵه‌یه‌كی نوێی پێده‌به‌خشێت و به‌و جۆره‌ی كه هه‌ستی كامه‌رانی لای تاك دروست بێت و به‌ره‌و داهێنان وژیانه‌وه هه‌نگاو بنێت و له‌ڕووی بیره‌وه بگاته لووتكه.)
بڕیاربده ئایا ڕسته‌ی یهكهمرێك تره یان ڕسته‌ی دووه‌م؟
ده‌توانن ڕای خۆتان بنووسن؟
• وێرگوڵ(فاریزه) به‌كاردێت له نێوان دوو ڕسته‌ی پرسیاری.
زیندوو.. ئایا ژیان كۆتایی هاتووه،ئایا ڕیگایه‌كی تر نیه بۆ سه‌ركه‌وتن،كه گه‌نجه‌كانمان سه‌رین نزم كردووه بۆ بێ هیوای.
• وێرگوڵ(فاریزه) له نێوان دوو شار یان دوو شوێن یان له نێوان دوو ناو ،جا ئه‌و دوو ناوه ناوی مرۆڤ بێت یان ناوی ئاژه‌ڵ.به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌موو جارێك ئه‌و ڕوو بدات زۆر جار پیتی (و) به‌كاردێت.
زیندوو... سه‌ركه‌وت و ژیان رێگایهكهیان كورت كرده‌وه ،بۆ گه‌یشتن به ئامانج،له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستی.
* كێشه‌كانی نێوان عێراق ،به‌رلین هه‌ر به‌رده‌وامه و چاره‌سه‌ریش لای په‌رله‌مانه.
• وێرگوڵ(فاریزه)له پێش ووشه‌ی چونكه،به‌ڵام،له‌وانه‌یه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی،.هتد؟
زیندوو..ئه‌و رێگایه‌یی كه كورد له ده‌ستی ماوه بۆ گه‌یشت به ئاوات ،رێگایه‌كی درێژه و پێویستی به هه‌ناسه‌ی زۆر و قووڵ هه‌یه،چونكه كورد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی كه‌وتۆته كێشه وكێبڕكێ.
وێرگوڵ(فاریزه) هه‌ندێك جار له بڕی ووشه‌ی (یان) به‌كار دێت.
بهكـــارهێنانی (.) به مانای نووكته ، دۆت ، خاڵ یان شتی تر
• دوایی ئه‌وه‌ی پێشه‌كی یان ناوهڕۆك یان كۆتایی ته‌واو ده‌كه‌یت له كۆتایی (.) خاڵ داده‌نێت.
• له نێو ناوه‌ڕاستی بابه‌ت زۆر به‌كه‌می ده‌كرێت بڵێن هه‌رگیز خاڵ به‌كار نایه‌ت.
زیندوو..ئه‌گه‌ر سه‌یری كۆتایی هه‌موو تێبینیه‌كانت كردبێت خاڵ به‌كار هاته‌وه ،له‌به‌ر ته‌واو بوونی تێبینیه‌كه.
به‌كارھێنانی( () ) جووت كه‌وانه؟
• گرینگی تایبه‌تی هه‌یه له بابه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه بهكرا دێت، له نێو هه رشوێنێكی بابه‌ت ده‌كرێت به‌كار بێت؟
• بۆ ناوه تایبه‌ته‌كان وه‌ك ناوی رۆژنامه‌كان،كه‌سایه‌تیه‌كان،ووڵاتان،ساڵه‌كان به ژماره ،مانگه‌كان به ژماره ،رێكه‌وته‌كان واتا بهروراهكان ..هتد.
• به‌كاردێت له ناو بابه‌ت، كه دوو ووشه‌ی وه‌ك یه‌ك(یه‌ك واتا) به‌كار بێنیت،هه‌ردوو ووشهكه یه‌ك مانیان هه‌بێت.
زیــــندوو: كارێكی زیندووی ده‌ستی خۆت ،باشتره له سه‌د كاری خه‌ڵكی تر،به‌و مانایه‌یی كه تۆ ئه‌كتیف(چالاك) نیت له كۆمه‌ڵگا، له كاتی خوێندنه‌وه ووشه‌ی چالاك ناخوێندریتهوه ،ته‌نها بۆ تێگه‌یشتنه له مانای ووشه‌ی ئه‌كتیف كه ووشه‌یه‌كی ئینگلیزیه.
نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان (!)؟
نیشانه‌ی سه‌ر سوڕمان له یه‌ك كات به‌كار دێت ئه‌ویش بریتیی یه له ڕستهكی سه‌رسوڕمان.
زێـــندوو: یان ئه‌م هه‌وڵش وه‌ك هه‌وڵه‌كانى تر به‌كوده‌تا كۆتاى پێدێت ؟ یان پارتى دادوو گه‌شه پێدان ناچار به‌پاشه‌كشه ده‌كه‌ن ، وهلاَمى ئه‌م پرسیاره جىَ دێڵین با زه‌مه‌ن وهلاَممان بداته‌وه !
نیشانه‌ی پرسیار(؟)؟
له كاتی ڕسته‌یه‌كی پرسیاری به‌كار دێت.
زیـــندوو: یان ئه‌م هه‌وڵش وه‌ك هه‌وڵه‌كانى تر به‌كوده‌تا كۆتاى پێدێت ؟ یان پارتى دادوو گه‌شه پێدان ناچار به‌پاشه‌كشه ده‌كه‌ن ، وهلاَمى ئه‌م پرسیاره جێ دێڵین با زه‌مه‌ن وهلاَممان بداته‌وه !
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasttt xosh bet harbzhi barasti to mamostai kak qasm
له‌سه‌ر هێڵ نییه



بابه‌ت نووسین توانا و شاره‌زایی تایبه‌ت و زۆری ده‌وێت..هێنده ئاسان نیه،نووسین له
ژیانی هه‌ر مرۆڤێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه..
چۆنیه‌تی نووسینی ناوهڕۆك؟
ناوهڕۆك دووه‌م به‌شی نووسینه كه گرینگی له هیچ له یهكێمك له‌به‌شه‌كانی تر كه‌متر نیه
ناوهڕۆك، بریتییه له شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته به شێوه‌یه‌كی درێژ به مرجێك له به‌شی یه‌كه‌م و سێ یه‌م
زیاتر بێت ،واتا(كۆتایی بابه‌ت و پێشه‌كی بابه‌ت)
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر باسی گرفتێك ده‌كه‌ین ،ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ش بخه‌یته ڕوو،بۆ نموونه تۆ باسی كێشه‌ی ته‌مه‌به‌ڵی
قوتابیان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كه‌یت له بابه‌ته‌كه‌ت،پێویسته هۆیه‌كی دیاری بخه‌یت و هه‌وڵبده‌یت ،پێشنیار بخه‌یته ڕوو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه