.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














2009
رۆژین واز لە سەردار تورگۆت ناهێنێ
رووداو ـ كوێلن
هونەرمەندی كورد رۆژین سكاڵایەكی لە دادگا لەسەر رۆژنامەنووسێكی تورك تۆمار كرد، دوای ئەوەی ئەو رۆژنامەنووسە بە زمانێكی زۆر ناشیرین سووكایەتی بە رۆژین كرد، رۆژین بە (رووداو)ی راگەیاند سەرەڕای هەموو هەوڵدانەكان " واز لە سەردار توزگۆت ناهێنم".
رۆژنامەنووسیی تورك سەردار تورگۆت لە وتارێكیدا كە لە رۆژنامەی (ئاكشام)ی توركی بڵاویكردەوە، لەكاتی گەڕانەوەی دوو گرووپەكەی ئاشتی بۆ توركیا، تێیدا دەستەواژەی زۆر ناشرینی بەرامبەر كورد و رۆژین بەكارهێناون كە شایەنی دووبارە نووسینەوە نین. كە بەبێ بۆنە نێوی رۆژینی خستووەتە نێو نووسینەكەیەوەو سووكایەتی پێكردووە. رۆژینیش لەبەرامبەردا لە رێگەی پارێزەرەكەیەوە داوایەكی یاسایی لەسەر سەردار تۆرگۆت و رۆژنامەكە تۆمار كردووە. رۆژین داوای لە دادگا كردووە تورگوت سزا بدات و، رۆژنامەكەش بەهۆی ئەوەی كەسایەتیی ناوبراویان شكاندووە، قەرەبووی بكاتەوە.
رۆژین لە بارەی سكاڵاكەی بە(رووداو)ی راگەیاند كە چاوەڕوانی دادگایەكە دەكات "هەڵوێستی من نەگۆڕاوە، پارێزەرەكەم بەدواداچوونی دۆسیەكە دەكات، ئەو شتە تەنیا دژی كەسایەتی من نییە، بەڵكو دژی هەموو ژنان و كوردە، هۆكاری ئەم هێرشە ناحەزانەیەش لەبەرئەوەیە كە من ژنم و كوردم"، گوتیشی داوای لە دادگا كردووە كە دەبێ ئەو وتارە بە زووترین كات لەسەر ئینتەرنێتیش هەڵبگیرێت .
پارێزەری رۆژین ئوولكەری موجتەبا كلچ، كە داواكەی لە دادگای كۆماریی باكركۆی لە دژی سەردار تورگۆت تۆماری كردووە، زۆر پەسنی رۆژینی دا و بە (رووداو)ی راگەیاند"رۆژین بە هەوڵ و تەقەلای خۆی و دوعاكانی دایكی گەیشتووەتە ئەم ئاستە بەرزە، ژنێكی هونەرمەند، ناسراو و خاوەن زۆر گۆرانی و لاوكە، ناوی رۆژین بووەتە ماركە، لەبەرئەوە ئەو هێرشانە بە مەبەست كراونەتە سەری".
دوای بڵاوبوونەوەی وتارەكەی سەردار تۆرگۆت لە 24/10/2009، رێكخراوەكانی ژنان، رێكخراوە مەدەنی و كۆمەڵایەتییەكان و هونەرمەندان، ناڕەزایی خۆیان پێشاندا و رایگانگەیاند پشتیوانی لە رۆژین دەكەن. هەروەها ژنە پەرلەمانتارەكانی پارتی كۆمەڵگەی دیموكراتی DTP پشتیوانی خۆیان لە رۆژین راگەیاند و رۆژنامەنووسەكەیان شەرمەزار كرد.
پاش ئەم رووداوانە، رۆژنامەی (ئاكشام)لە لاپەرەی یەكەمیدا داوای لێبووردنی لە رۆژین و ئەو ژنانە كرد كە بەم وتارە دڵیان شكابوو. دوای رۆژێكیش سەردار تورگوت بە مانشێتی "رۆژین داوای لێبۆردنت لێدەكەم"وتارێكی نووسی و گوتی رۆژین بە هەڵە لە مەبەستەكەی گەیشتووە. بەڵام رۆژین لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ (رووداو) گوتی " بەردەوام دەبم لەسەر سكاڵاكەم".

لهسهر هێڵ نییه