❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-16 17:07:34

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

زوو زوو سه‌ر‌دانی ماڵی هاورێیه‌کم ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی بزانم،،
پاش نیوه‌رۆیه‌ک هێدی هێدی به‌ره‌و مالیان به‌رێ که‌وتم
تا گه‌یشتمه‌ مالیان منیش له‌ ده‌رگای مالیانم دا و خوشکێکی ده‌رگای لێ کردمه‌وه‌...
پێی وتم:فه‌رموو کاکه‌ (شوان)
منیش وه‌ڵامیم داوه‌:نا سوپاس به‌س هاتم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌والێ کاکه‌ (فریاد) بزانم،
وتی : به‌خوا هاتووته‌وه‌ به‌ڵام هیج باش نیه،‌
منیش وتم: بۆ؟
وتی: له‌و کاته‌ی هاتووته‌وه‌ له‌ ژوره‌که‌ی خۆیه‌تی نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌،
وتم: باشه‌ به‌س ئه‌کرێت بێمه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاوم پی بکه‌وه‌ێت؟
وتی: فه‌رموو بۆ نا!!
چومه‌ ژوره‌وه‌ بینیم  دایکی له‌سه‌ر جێگادا پاڵ که‌وتبوو،
سلاوم لێ کردوو هیوای ته‌ندروستیه‌کی باشم بۆ خواست...
پاشان چومه‌ به‌رده‌م ده‌رگای ژووره‌که‌ی (فریاد) له‌ده‌رگام داو وتم کاکه‌ (فریاد) منم (شوان)
هات ده‌رگای لێ کردمه‌وه‌ ئه‌م لاو ئه‌و لای یه‌کترمان ماچ کردوو به‌خێرهاتم کردوو
پاش دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌کتری و که‌وتینه‌ گفتوو گۆکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتری،
به‌ڵام هه‌ستم کرد هیچ تاقه‌تی گفتوگۆی نیه،‌
وتم: کاکه‌ (فریاد) وا هه‌ست ده‌که‌م شتێك هه‌بێت به‌من نه‌ڵێت؟
فریاد وتی: به‌ڵێ شتی زۆر هه‌یه‌ به‌ڵام جی بکه‌م به‌ تۆش جاره‌ ناکرێت،
چونکه‌ ئێمه‌ هه‌ردووکمان فه‌قیرین و هیچ توانایه‌کی وامان نیه‌ که‌ چاره‌ی بکه‌ین..
وتم: وایه‌ به‌س با بزانم چیه‌ ئه‌وه‌ی تۆ مه‌به‌سته‌ بیڵێیت با منیش بزانم؟
وتی: کاکه‌ (شوان) ئه‌وه‌ی راستی بێت من زانکۆم ته‌واو کردووه،‌
به‌س ئه‌وه‌ ماوه‌ی سالێکه‌ دایکم له‌سه‌ر جێگادا که‌وتووه‌ هیج توانایه‌کی وامان نیه‌ که‌ چاره‌سه‌ری دایکم بکه‌م،
تۆش باش ئه‌زانی که‌ ئێمه‌ فه‌قیرین و هیچیش شك ناکه‌م که‌ نرخی هه‌بێت و بیفرۆشم و بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دایکم بکه‌م
وتم: کاکه‌ (فریاد) وایه‌ راسته‌ ئێمه‌ هیچمان نیه‌،، به‌ڵام ئێمه‌ی فه‌قیر (خوا)مان هه‌یه‌ و به‌س...
فریاد وتی: وایه‌ ئه‌مه‌ ئه‌زانم،،
به‌س من بۆ ئه‌وه‌ بێ تاقه‌تم که‌ هیچمان نیه‌ بۆ چاره‌سه‌ری دایكم
وتم: باشه‌ کاکه‌ (فریاد) به‌س تۆ خۆت بێ تاقه‌ت مه‌که،‌
وه‌ره‌ با وه‌ك جاران پیاسه‌یه‌ك بکه‌ین به‌ناو شاردا
فریاد وتی: باشه‌ با ئه‌م جاره‌ دلێ تۆ له‌خۆم نه‌ره‌نجینم با برۆین
جووین بۆ ناو شار و تا ئێواره‌ پیاسه‌مان کرد به‌ناو کوجه‌ و کۆڵانه‌کانی شاردا وه‌ك یادی جاران
پاشان گه‌راینه‌وه‌ هه‌رکه‌سه‌و بۆ مالی خۆمان گه‌راینه‌وه...‌
به‌ڵام ئه‌وشه‌وه‌ تاوه‌کوو به‌یانی خه‌ون نه‌جووه‌ چاوم هه‌ر بیرم له‌ وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ چی بکه‌م ده‌توانم
یارمه‌تی هاورێه‌کم بده‌م؟؟
چیم پێ ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هاورێکه‌م بده‌م؟؟
به‌ڵام منیش هیچم شك نه‌برد که‌ پێم بکرێت یارمه‌تی دایکی فریاد بده‌م...
ته‌نها کار کردن نه‌بێت کارکردنیش ئه‌و پاره‌یه‌ په‌یدا ناکات که‌ ئه‌وه‌نده‌ی که‌ ده‌یه‌وێت جاره‌ی بکرێت،
به‌هه‌ر حال به‌یانی کاتی رۆژبوویه‌وه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و‌ مالی (فریاد) به‌رێ که‌وتمه‌  رێ
چومه‌ ماڵیان و به‌ فریادم وت براکه‌م ئه‌بێت من و تۆ پێکه‌وه‌ کارێك بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ په‌یدا بکه‌ین...
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جاره‌سه‌ری دایکت بکه‌ین..
فریاد کاتی گۆێ له‌م قسه‌یه‌ بوو
پێ وتم: باشه‌ کاکه‌ (شوان) ئه‌ی مالی ئێوه‌ خۆ ئێوه‌ش پێویستیتان به‌ که‌سێك هه‌یه‌ که‌ کاریان بۆ بکات؟
چونکه‌ ئێوه‌ش وه‌ك ئێمه‌ فه‌قیرن
وتم: وایه‌ راسته‌ به‌س ئێمه‌ له‌ماله‌وه‌ له‌ ئێوه‌ باشترین و برایه‌کم و باوکم کارمان بۆ ده‌که‌ن
بۆیه‌ من بریارم دا که‌ منیش کار بۆ ئێوه‌ بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دایكت بکه‌ین به‌ هه‌ردووکمان
به‌م قسه‌یه‌ زۆر دڵخۆش بوو وتی باشه‌ من مه‌منونی تۆمه‌ کاکه‌ (شوان)...
وتم: کاکه‌ (فریاد) بۆ مه‌منوی من ده‌بیت ئه‌وه‌ ئه‌رکێکه‌ له‌سه‌ر هه‌موومانه‌ ئه‌بێت جێ به‌جێ بکه‌ین،
راسته‌ ئێمه‌ هاورێين‌ به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیشدا ئێمه‌ له‌ هاورێيه‌تی ده‌رچوینه‌ بوینه‌ برای یه‌كتری
فریاد وتی: وایه‌زۆر ڕاسته‌.‌
وتم: باشه‌ له‌ به‌یانیه‌وه‌ ده‌ست به‌کار کردن ده‌که‌ین،
ئه‌گه‌رێن تا شوێنێكمان ده‌ست ئه‌که‌وێت که‌ کاری تێدا بکه‌ین
فریاد وتی: باشه...‌
منیش گه‌رامه‌وه‌ ماله‌وه‌ کاتی نیوه‌روان بوو له‌سه‌ر سفره‌ی نیوه‌روان دانیشتوین بۆ ئه‌وه‌ی نان بخۆێن
وتم: باوکه‌ دایکه‌ هه‌مووتان گوێم بۆ بگرن بزانن من ئه‌لیم جی و باسی جیتان بۆ ده‌که‌م
پاش ته‌واوبونی قسه‌کانم ئێوه‌ش رای خۆتانم پی بلین،،،
به‌س هه‌ر یه‌ك رایه‌ك ئه‌لێت ئه‌بێت به‌ جوانی تێم گه‌ینیت بۆ ئه‌وه‌ی منیش قه‌ناعه‌تم بۆ دروست بێت..
هه‌موویان وتیان فه‌رموو (شوان) بزانین ئه‌ڵێی چی؟
وتم: ئه‌وه‌ ئێوه‌ باش ئه‌زانن که‌ (فریاد) هاورێمه‌ و زۆریش ده‌مێکه‌ پێکه‌وین،
وتیان: به‌لێ وایه..‌
وتم: ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌وان باوکیان نه‌ماوه‌ و دایکیشیان له‌سه‌ر جێگادا که‌وتووه‌
توشی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ هاتووه‌
وتيان: ئێ ئینجا به‌ته‌مای جی بکه‌یت؟؟
وتم: من و فریاد بریارمان داوه‌ که‌ پێکه‌وه‌ کار بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ په‌یدا بکه‌ین چاره‌سه‌ری دایکی بکه‌ین..
پاش ته‌واو بونی قسه‌که‌م یه‌که‌م که‌س که‌ ویستم رای وه‌رگرم باوکم بوو
وتم: باوکه‌ تۆ بۆ ئه‌م کاره‌ی من ده‌یکه‌م رات چیه‌ به‌رمبه‌ری؟
باوکم وتی: کوره‌که‌م به‌خوا منیش حه‌زده‌که‌م تۆ هیچ کات کار نه‌که‌یت و من هه‌موو شتیکت بۆ بکه‌م،،
خۆت باش ئه‌زانی من نه‌م توانیوه‌ که‌ پێداویستی ئێوه‌ دابین بکه‌م وه‌ك پێویست،،
به‌لام ئه‌وه‌کاره‌ی تۆش که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م هاورێيه‌ت ده‌که‌یت کارێکی پیرۆزه‌ و خراپ نیه،‌
من رازیم گه‌ر ماله‌وه‌ رازی بن...
پاش ته‌وابونی قسه‌ی باوکم زۆر زۆر سوپاسی باوکم کرد و رووم کرده دایکم،
وتم دایه‌ گیان ئه‌ی تۆ جی ئه‌ڵێت؟
بینیم دایکم چاوی پر بوو له‌ فرمێسك هیج بۆ نه‌ده‌هات!!
وتم دایه‌ گیان ئه‌وه‌ جیته‌ بۆ ده‌گریت؟
دایکم پێى وتم: کوره‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ ده‌گریم منداڵی باش ئه‌وه‌نده‌ چاوی له‌ دایك و باوکیه‌تی هیچ کات حه‌ز به‌وه‌ ناکات
دایكی یان باوکی توشی نه‌خۆشی بێت...
ئه‌ها بزانه‌ که‌ ئه‌م کوره‌ باوکی نه‌ماوه‌ و دایکیشی نه‌خۆشه‌ و پێویستی به‌ چاره‌سه‌رکردنه‌
به‌ڵام پێ ناکرێت چاره‌سه‌ری بکات چونکه‌ پاره‌ی نیه..‌
چونکه‌ خۆی باشه‌ خوا ئه‌وی به‌ هاورێه‌کی باشی ناساندووه‌
ئه‌و هاورێه‌ش کوری منه!!‌
بۆ ئه‌وکاره‌ی تۆ ده‌یکه‌یت به‌رامبه‌ر هاورێه‌که‌ت من رازیمه‌ و منیش دووعاتان بۆ ده‌که‌م
ئینشاءالله‌ خوا سه‌رکه‌وتووتان ئه‌کات
کاتێ گوێم له‌م قسانه‌ بوو زۆرم بزیه‌ی به‌خۆم داهاته‌وه‌
هه‌ر له‌ خه‌یالی خۆمدا ئه‌م وت یاره‌بی خۆایه‌ ئه‌بێت من سه‌رکه‌وم له‌م کاره‌ و پاشانیش
بتوانم کار بۆ مالی خۆمان بکه‌م؟
پاشان به‌ خوشکه‌‌کانم و براکانم وت ئه‌وانیش رازی بوون...
زۆر دڵ خۆش بووم که‌ ماله‌وه‌مان رازی بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی من کار بۆ هاورێ خۆم بکه‌م
بۆ به‌یانی زوو زوو هه‌ڵسام له‌خه‌و جومه‌ مالی (فریاد) له‌ده‌رگام دا  و هاته‌ ده‌ره‌وه‌
من و فریاد پێکه‌وه‌ روومان کرده‌ بازار و شوێنه‌کانمان زۆر کرد بۆ ئه‌وه‌ی کاریان له‌گه‌ل بکه‌ین
به‌ڵام ئه‌چووینه‌ هه‌ر شوێنێك ئه‌یان وت پێویستمان پێتان نیه‌ چونکه‌ که‌سانی خۆمان هه‌یه‌
پاش عه‌سرێکی دره‌نگ بینیمان بینایه‌کی گه‌وره‌ چاک ئه‌کرا
وتم: کاکه‌ فریاد پێت جۆنه‌ بچینه‌ ئێره‌ش؟؟
باپرسێك بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین (عه‌مه‌له‌)یان ناوێت کاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ین
وتی: باشه‌ با بچین..

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-16 17:19:22

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

چوین به‌ره‌و رووی بینایه‌که‌
بینیمان دووکه‌س پێکه‌وه‌ راوه‌ستاون ئێمه‌ش به‌ره‌و روویان رۆیشتین
سلاومان کرد
ئه‌وانیش سلاوه‌که‌یان ولام داوه‌
وتیان: فه‌رموو کارێکتان هه‌بوو یان پێویستان به‌ که‌سێکه‌
وتم: ببورن ئێمه‌ له‌کار ئه‌گه‌رێن گه‌ر ئێوه‌ کارمان پێ بکه‌ن؟
پیاوێك له‌گه‌لیاندا بوو چاکێتێکی له‌به‌ردابوو له‌گه‌ڵ پانتۆرێك
وتی؟ به‌دوام که‌ون کارم پێتانه..‌
ئێمه‌ش به‌دوای که‌وتین تا له‌ بینایه‌که‌ که‌مێك دوور که‌وتینه‌وه‌
وتی :حه‌زده‌که‌م قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتان بکه‌م
منیش وتم: مامه‌ گیان سه‌باره‌ت به‌چی قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت؟
وتی: ئێوه‌ یه‌کتان وه‌رن من قه‌سه‌ی له‌گه‌ل ده‌که‌م ئینجا تێ ئه‌گه‌ن
وتم: کاکه‌ فریاد تۆ برۆ..
فریاد وتی به‌خوا من نارۆم  ئه‌بێت تۆ بچیت
وتم: باشه‌ من ئه‌چم بزانم سه‌باره‌ت به‌ چی قسه‌م  له‌گه‌ڵ ده‌کات،،
چومه‌ به‌رده‌م کابرایه‌که‌ و پیم وت:  فه‌رموو مامه‌ ئه‌وه‌ من هاتم ئه‌ته‌وێت بلیت چی فه‌رموو؟
وتی: ناوت جیه‌؟
وتم: ناوم (شوان)ه‌
وتی: ئه‌ی ئه‌مه‌ ناوی جیه‌؟
وتم: ئه‌مه‌ ناوی (فریاد)ه‌
وتی: باشه‌ من کار به‌ئێوه‌ ده‌که‌م به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئێوه‌ گه‌نجن له‌وانیه‌ که‌مێك پاره‌تان ده‌ست که‌وێت
کاره‌که‌ به‌جێ بهێلن ئه‌بێت به‌ڵێنم پێ بده‌ن که‌ کاره‌که‌تان به‌جێ نه‌هێلن تا ئه‌و بینایه‌ ته‌واو ئه‌بێت؟
وتم: مامه‌ به‌ڵێنت ئه‌ده‌ینی ئه‌م کاره‌ به‌جێ ناهێلێن تا ئه‌و بینایه‌ ته‌واو ئه‌بێت،،،
وتی: ئه‌ی ئه‌م کوره‌یه‌ ئه‌ویش به‌لێن ئه‌دات؟
وتم: له‌جیاتی ئه‌ویش به‌لێنت ئه‌ده‌مێ،
وتی: ئێوه‌ هاورێن؟
وتم: به‌ڵێ..
پاش ئه‌وه‌ی پێکه‌وه‌ کارمان ئه‌کرد جه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر کارکردنمان تێپه‌ری
رۆژێکیان خاوه‌ن بینایه‌که‌ بانگی کردم
وتی: کاکه‌ (شوان) به‌یارمه‌تیت تا ئێره‌ وه‌ره‌
منیش لێ نزیك بوومه‌وه‌ پێم وت فه‌رموو مامه؟‌
وتی: من ئه‌وه‌ چه‌ند رۆژێکه‌ چاودێری ئێوه‌ ده‌که‌م هه‌ست ده‌کم ئێوه‌ زۆر رێك و پێکن
زۆر به‌جوانی کاره‌کانتان ده‌که‌ن
به‌س ئه‌وه‌ی من هه‌ستی پی بکه‌م که‌ ئێوه‌ زۆ پێویستان به‌ پاره‌ هه‌یه‌ نازانم پاره‌که‌شتان بۆ جیه‌ ؟
وتی: کاکه‌ (شوان) حه‌زده‌که‌م بێ ئه‌وه‌ی هیچم لێ بشاریته‌وه‌ پێم بلێ ئێوه‌ پێویستان به‌چی هه‌یه؟‌
وتم: مامه‌ ئه‌وه‌ی راستی بێت من هاورێ کاکه‌ (فریاد)م من  بۆ ئه‌وکار ده‌که‌م،،
خاوه‌ن بینایه‌که‌ وتی: بۆ تۆ بۆئه‌و کار ده‌که‌یت؟ زیاتر بۆم روون که‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شته‌کان بگه‌م
وتم: مامه‌ ئه‌وه‌ی راستی بێت (فریاد) هاورێمه‌ و من بۆ ئه‌وان کار ده‌که‌م
به‌ڵام کارکردنه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌نیه‌ که‌ پاره‌که‌م بۆ ئه‌وان بێت پاره‌ی من که‌ کار ده‌که‌م ته‌نها بۆ یارمه‌تی دانی دایکی (فریاد)ه‌
وتی: بۆ دایکی (فریاد) چییه‌تی ؟
وتم: مامه‌ گیان دایکی (فریاد) توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ هاتووه‌ باوکیشی نه‌ماوه،‌
خاوه‌ن دوو خوشك و برایه‌که‌ له‌خۆی بجوك تر به‌ڵام برایه‌که‌ی ناتوانێت کاری گه‌وه‌ره‌ بکات جونکه‌ ته‌مه‌نی منداڵه...‌
وتی: واتا ئێوه‌ کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ په‌یدا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری دایکی (فریاد) بکه‌ن؟
وتم: به‌ڵێ مامه‌ ته‌نها کارکردنمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی دایکی (فریاد)ه‌
وتی: باشه‌ منیش ئه‌توانم به‌شداریتان له‌گه‌ل بکه‌م بۆ چاره‌سه‌رکردنی دایکی (فریاد)..
ده‌زانی چۆن سوپاسی بکه‌م،، که‌ ئه‌م قسه‌یه‌م له‌ده‌می خاوه‌ن بینایه‌که‌ بیست زۆر خۆشحال بووم
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت وتم: مامه‌ گیان گه‌ر تۆش هاوکاریمان بکه‌یت ئه‌وه‌ ئێمه‌ش خۆشحاڵ ئه‌بین
وتی: باشه‌ به‌س ئه‌م قسه‌یه‌ له‌لای (فریاد) باس مه‌که‌ تا ده‌ست به‌کار ده‌بین..
وتم: باشه‌ با به‌ قسه‌ی تۆ بێت.
ئێواره‌ وه‌ك هه‌موو رۆژه‌کان پاره‌ی کاره‌که‌ی خۆمان وه‌رگرت و به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ به‌رێ که‌وتین
من زۆر دڵ خۆش بووم به‌لام به‌لێنم به‌ خاوه‌ن بینایه‌که‌ دابوو که‌ به‌ (فریاد) نه‌لێم
بۆ به‌یانی گه‌راینه‌وه‌ سه‌رکاره‌که‌ی خۆمان وه‌ك هه‌موو رۆژێك و ده‌ستمان کرد به‌ کار کردنی خۆمان،
به‌ڵام تا کاتژمێر(11)ی پێش نیوه‌رۆ خاوه‌ن بینا دیار نه‌بوو کاتێك بینیم هاته‌ سه‌رکاره‌کانمان
سه‌رێکی لێداین پێ وتم: (شوان) کورم گه‌ر ده‌ستان له‌کار هه‌ڵگرت وه‌ره‌ بۆ لام کارم پێته‌
وتم: باشه‌ مامه‌ با کاره‌کان ته‌وابێت دێم..
کاتی کاره‌کانمان ته‌واو کرد من جومه‌ لای پێم وت: فه‌رموو مامه‌ گیان کارێکیت به‌م بوو؟
وتی: به‌لێ کارم پێته‌ فه‌رموو داینشه،‌
دانیشتم له‌ ته‌نیشتی و پێم وت فه‌رموو مامه؟‌
وتی: دووێنێ ئێواره‌ کاتی گه‌رامه‌وه‌ جوومه‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت له‌وێ وتم نه‌خۆشێکمان هه‌یه‌
ئه‌مانه‌وێت به‌هه‌موو شێویه‌ك چاره‌سه‌ری بکه‌ن،
ئه‌وانیش پێان وتم: باشه‌ به‌ڵام پرسیاری ناوی نه‌خۆشه‌که‌یان لێ کردم وتیان ناوی ئه‌نوسین، منیش وتم ناوی نازانم به‌س ژماره‌که‌ی بۆم تۆمار بکه‌ن،‌
وتیان: باشه‌ ئه‌وه‌ ژماره‌که‌ی به‌ڵام ئه‌بێت به‌یانێ بیهینیت بۆ ئه‌وه‌ی فحوسات وشتی وای بۆ بکه‌ین
منیش وتم: باشه‌ مامه‌ گیان کارێکی باشت کردووه‌ ده‌ستت خۆشبێت خوا بۆ ئێمه‌ بهێلیت
وتی: کوره‌که‌م (شوان) تۆ به‌ کاکه‌ (فریاد)یش بلی بگه‌رێنه‌وه‌ ماله‌وه‌ دایکی فریادیشم بۆ ئاماده‌ بکه‌ن
ئینجا تۆ بگه‌رێوه‌ ئێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه‌ بچین دایکی (فریاد) و(فریاد) له‌گه‌ڵ خۆمان ببین بۆ نه‌خۆشخانه‌که‌
وتم: باشه‌ بانگی (فریاد)م کرد وه‌ره‌ با بچینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌...
فریاد وتی: ئاخر بۆ بچینه‌وه‌ ماله‌وه؟‌
وتم: خاوه‌ن بینایه‌که‌ کارێکی وای له‌گه‌ڵ ئێمه‌ کردووه‌...
فریاد زۆرزۆر خۆشحاڵ بووله‌خۆشی دا ده‌ستی به‌ گریان کرد!!‌
به‌په‌له‌ گه‌راینه‌وه‌ ماله‌وه‌ دایکی فریادمان ئاماده‌ کردوو منیش گه‌رامه‌وه‌ شوێنی کار کردن
بینیم ئه‌و له‌وێ چاوه‌رێ منی ده‌کرد کاتێ چاوی به‌من که‌وت
وتی: ها کوره‌که‌م ئێوه‌ ئاماده‌ن ؟
وتم: به‌ڵێ مامه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-16 17:20:06

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

ئینجا پێکه‌وه‌ به‌ره‌ مالی (فریاد)ی هاورێم به‌رێ که‌وتین و گه‌یشتینه‌ مالی (فریاد) سڵاومان کرد و که‌مێك دانیشتین و
ئینجا به‌رێ که‌وتین بۆ نه‌خۆشخانه‌
کاتێ گه‌یشتینه‌ نه‌خۆشخانه‌ بێ ئه‌وه‌ی رامان بگرن هه‌موو فه‌حسێكیان بۆ دایکی (فریاد) کرد
پاشان دکتۆرێك هات بۆ لامان پێمانی وت ئه‌م ئافره‌ته‌ که‌ توشی نه‌خۆشی (شێڕپه‌نچه‌)هاتووه‌
به‌ڵام ئه‌بێت (نه‌شته‌رگه‌ر)ی بۆ بکرێت
وتمان: باشه‌ دکتۆر (نه‌شته‌رگه‌ری) بۆ بکه‌ن ئێمه‌رازین...
دکتۆروتی: برۆنه‌ ئه‌م ژووره‌ و له‌وێ ناوی تۆمار بکه‌ن و ئیمزایه‌کیش بکه‌ن
ئێمه‌ش جوین بۆ ژوره‌که‌ و ناویمان تۆمار کرد و ئیمزایه‌کیشمان کرد...
وتیان: پاش دوو رۆژی تر (نه‌شته‌رگه‌ری) بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ین به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌و ئه‌ودوورۆژه‌ لێره‌ بمینێته‌وه‌
ئێمه‌ش ڕازی بوین دایکی(فریاد)مان له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌جێ هێشت و ئێمه‌ گه‌راینه‌وه‌ به‌ڵام
خاوه‌ن بینایه‌که‌ که‌ تا ئه‌وکاتیش ئێمه‌ نه‌مان ئه‌زانی ناویشی جیه..‌
کاتێ گه‌راینه‌وه‌ ماله‌وه‌ جووینه‌ ژوره‌وه‌ دانیشتین و خوشكی (فریاد) چایه‌یه‌کی بۆ کردین و بۆی هێناین
منیش خۆم بۆ نه‌گیرا وتم هه‌ر هیچ نه‌بێت با لێ بپرسم ناوی جیه‌ مالیان له‌ ج شوێنێکه‌
وتم :مامه‌ گیان ئه‌کرێت دوو سێ پرسیارت لێ بکه‌م ؟
وتی: فه‌رموو کوره‌که‌م،
وتم: مامه‌ گیان ئێمه‌ زۆر سوپاست ده‌که‌ین که‌ تۆ هاوکاری ئێمه‌ ده‌که‌یت
به‌س ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌مانوێت حه‌زده‌که‌ین خۆت بکه‌یت به‌ مامه‌ گه‌وره‌ی ئێمه‌ و خۆتمانیش بۆ بناسینیت
وتی:کوره‌کانم ئێستا هه‌موو شتێکی خۆمتان بۆ ده‌گیرمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی من بناسن
من ناوم (حسێن)ه‌ و خه‌لکی ئه‌م شاره‌شم له‌گه‌رکه‌ی (برایه‌تی) دائه‌نیشم
خاوه‌ن خیزان و منداڵم
ئه‌وه‌ ئه‌بێت ئێستا بچم ماله‌وه‌مان بهێنم بۆ ئێره‌ و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کچانه‌ دڵیان هیج نه‌کات
ئه‌وان لێره‌ به‌جێ ده‌هێلم من و فریادیش ئه‌رۆین بۆ مالی ئێمه‌ و تۆش ئه‌به‌ینه‌وه‌ مالی خۆتان
پاشان ئه‌و وتی به‌یارمه‌تیتان من ئه‌رۆم ئه‌گه‌رێمه‌وه‌
مامه‌(حسێن) رۆیشت و به‌ره‌و مالی خۆیان به‌رێ که‌وت و پاش سه‌عاتێك مامه‌ (حسێن)و خێزانه‌که‌ی و دوو کچ و کورێكی له‌گه‌ڵدا بوو
ئێمه‌ش چووینه‌ پێشوازیان و به‌خێرهاتمان کردن و هه‌موومان پێکه‌وه‌ دانیشتین و چایکمان پێکه‌وه‌ خوارد و پاشان
مامه‌ (حسین) وتی ده‌ی کورینه‌ هه‌ڵسن با ئێمه‌ برۆین و ئێوه‌ش لێره‌ بمینه‌وه‌ تا به‌یانی ئه‌گه‌رێنه‌وه‌
ئێمه‌ هه‌لساین و له‌گه‌ڵ مامه‌ (حسین) به‌رێ که‌وتین
منی گه‌یانه‌ده‌ مالێ ئێمه‌ و ئه‌وانیش به‌ره‌وه‌ مالی مامه‌(حسێن) به‌رێ که‌وتنه‌ رێ
بۆ ئێواره‌ کاتی نان خواردن بو هه‌موومان له‌ماله‌وه‌ دانیشتینه‌ سه‌ر سفره‌
پێم وت: گوێم بۆ راگرن بلێ چی بووه؟‌
هه‌موویان وتیان ده‌ی ئه‌م جاره‌ جیه‌ خێربێت ئینشاءالله‌
وتم :ئه‌وه‌ی خێر بکات خێر ده‌بێنیت
وتم: گوێم بۆ بگرن بزانم چی بووه‌؟
وتم: من له‌گه‌ڵ (فریاد) کارمان ده‌که‌رد له‌ بینایه‌ك که‌ تازه‌ چاك ده‌کرێت
به‌ڵام ئه‌و ماوه‌ی که‌ له‌وێ کارمان کرد پێواێکی لی بوو ناوی مام (حسێن)ه‌
ئه‌م مام (حسێن)ه‌ خاوه‌نی بینایه‌که‌یه‌ کاتێ بانگی کردم پرسیاری لێ کردم منیش ولامیم داوه‌
هه‌موو شتێکم بۆی باس کرد
ئه‌و مام(حسێن)ه‌ وتی منیش هاوکاریتان ده‌که‌م و ئه‌و جوو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی بۆ گرتین
ئه‌م ئێواره‌یه‌ دایکی (فریاد) مان برد بۆ نه‌خۆشخانه‌که‌ و مالی ئه‌م مام(حسێن)ه‌ ئێستا هه‌موویان له‌مالی (فریاد)ن
پاشانیش کوره‌که‌ی ئه‌م مام(حسێن)ه‌ و مام (حسێن) له‌گه‌ڵ(فریاد) جونه‌ مالی مام(حسێن)
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ دل خۆشم تا بلێ دڵ خۆشم ئه‌م دوو رۆژه!!!‌
هه‌مووماله‌وه‌مان دڵ خۆش بوون و دایکم زۆر دوعای خێری بۆ مام حسێن کرد،، وتیان به‌خوا ئه‌م مام(حسێن)ه‌ کارێکی باشی کردووه‌‌
ئینشاءالله‌ دایکی(فریاد)یش به‌زوترین کات جاك ده‌بێته‌وه‌
ئینجا بۆ به‌یانی کاتێ هه‌لسام له‌خه‌و نانی به‌یانیم خوار منیش به‌ره‌و کاره‌که‌م به‌رێ که‌وتمه‌ رێ
بێ ئه‌وه‌ی بچم سه‌ر له‌مالی (فریاد) بده‌م بزانم ئه‌ویش دێت یان نایه‌ت
من جومه‌ سه‌ر کاره‌که‌ و کاری خۆم کرد
به‌ڵام دیار بوو مام(حسێن) به‌شوێن هاتبوو ماڵه‌وه‌شمان پێان وتبوو که‌ من چومه‌ته‌ کاره‌که‌ی خۆم
کاتێك بینیم هات وتی کوره‌که‌م له‌مه‌ودووا من نامه‌وێت ئێوه‌ کار بکه‌ن
ئه‌بێت ئێوه‌ له‌گه‌ڵ من بن من چیم پێویست بوو ئه‌وه‌ بۆ من بکه‌ن
ده‌نا هیچی تر ناکه‌ن و هه‌موو سه‌ره‌مانگێکیش پاره‌ی خۆتان له‌مامی خۆتان وه‌رگرن
وتم باشه‌ مامه‌ به‌س من حه‌زه‌که‌م ئه‌م کاره‌ بکه‌م و به‌لێنیشم داوه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ بکه‌م تا بینایه‌که‌ ته‌واو ئه‌بێت
به‌ڵام مامه‌(حسێن)ئه‌مه‌ی قبوڵ نه‌کردوو پێ وتم هیج کات نامه‌وێت ئێوه‌ کار بکه‌ن ونامه‌وێتیش گوێشم له‌م قسانه‌بێته‌وه‌
وتم: باشه‌ مامه‌ با قسه‌ی تۆ بێت تۆ جۆنت پێ باشه‌ ئێمه‌ واده‌که‌ین و ته‌واو
پاش تێپه‌ربوونی سێ رۆژی تر به‌سه‌ر داخل کردنی دایکی (فریاد) له‌ نه‌خۆشخانه‌
کاتی (نه‌شته‌رگری) کردنی هات و (نه‌شته‌رگه‌ریان)بۆ کردوو
هه‌موان له‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ چاوه‌رێ وڵامێکی دکتۆره‌کانمان ده‌که‌رد بۆ ئه‌وه‌ی بزانین دایکی(فریاد) جی به‌سه‌رهاته‌وه؟؟‌
کاتێك بینیم دکتۆرێك هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و رووی له‌ ئێمه‌ کردوو و سڵاوێکی کردوو
وتی: له‌خوا به‌زیاد بێت زۆر به‌ سه‌رکه‌وتووی (نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌)مان ته‌واو کرد
به‌س گه‌ر بکرێت ئێوه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ ماله‌وه‌ به‌یانی وه‌رنه‌وه‌ ئێره‌ جونه‌که‌ ئێستا ناتوانێت قسه‌ بکات
جونکه‌ له‌ هۆش خۆی جووه‌
هه‌موومان فرمێسکی خۆشی له‌چاومان هاته‌خوار،،،وتمان مادام  ئه‌و باشه‌ به‌سه‌رکه‌وتووی ده‌رچوو ئه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌چینه‌وه‌ ماله‌وه‌
بۆ به‌یانی کاتی گه‌راینه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ دکتۆره‌که‌ زۆر به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ وتی ئێستا ئه‌توانن سه‌ردانی بکه‌ن
به‌س مه‌که‌ن هه‌را و قه‌لاباڵغی له‌سه‌ر سه‌ری
ئێمه‌ش دانه‌ دانه‌ ئه‌چووینه‌ سه‌ره‌دانی و قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌کرد و دوعای خیرمان بۆ ئه‌کرد
پاشان (فریاد) بانگی کردم وتی کاکه(شوان) ئه‌م کابرایه‌ زۆر به‌ ئێمه‌وه‌ ماندوو بوو‌ 
ئێمه‌ش هیچ مان له‌ده‌ست دێت بۆی بکه‌ی
وتم: ئه‌وپاره‌ هه‌یه‌ هه‌مووی کۆ که‌وه‌ بێنه‌ له‌ده‌ستی بکه‌وو پێ بلێ ئه‌وه‌نده‌مان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌نده‌مان لێ وه‌رگره‌
ئه‌وه‌ی تریش ئه‌وه‌ به‌خێری تۆ بێت...
فریادیش پاره‌کانی هه‌موو کۆ کرده‌وه‌ بانگی مام(حسێن)ی کرد و پێ وت مامه‌ گیان
خۆت ئه‌زانێ ئێمه‌ هیچمان نیه‌ ئه‌وه‌ی که‌ کاریشمان له‌گه‌ڵ تۆ کردووه‌ ئه‌وه‌ هه‌موو پاره‌که‌یه‌
ته‌نها که‌مێك نه‌بێت که‌ وه‌ك پێویست ده‌رمان هێناوه‌ بۆ خه‌جی ماڵه‌وه‌
مام حسێن وتی: ئێوه‌ شێت بوونه‌ یان ئه‌تانه‌وێت من شێت بکه‌ن؟
ئه‌مه‌ چ قسه‌یه‌ ده‌یکه‌ن و ئه‌مه‌ چ کارێکه‌ له‌گه‌ل من ده‌یکه‌ن؟
من گه‌ر بم زانیبایه‌ ئێوه‌ به‌م شێویه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ من ده‌که‌ن ئه‌وه‌ هه‌رگیز یارمه‌تی ئێوه‌م نه‌ئه‌دا
منیش جومه‌ پێشه‌وه‌ وتم مامه‌ به‌هه‌له‌ له‌ ئێمه‌ تێ مه‌گه‌
وتی: ئه‌ی به‌چی له‌ئێوه‌ تێ بگه‌م؟
وتم: مامه‌ گیان تۆ خۆت نه‌ت وت منیش حه‌زده‌که‌م به‌‌شداریتان له‌گه‌ل بکه‌م؟
وتی: به‌لێ وام وت،،
وتم: ئێ تۆ به‌شداریت له‌گه‌ل ئێمه‌ کرد و ئێمه‌ش مه‌منونی تۆین به‌ هاوکاری کردنت
به‌ڵام ئه‌و هه‌موو مه‌سروفه‌ نابێت هه‌مووی له‌سه‌ر حیسابی تۆ بێت ئه‌وه‌نده‌ش با له‌سه‌ر حیسابی ئێمه‌ بێت
وتی: نا گه‌ر ئه‌تانه‌وێت من ببم به‌ مامی ئێوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌بێت هه‌مووی من بیده‌م و ته‌واو
تووڕه‌بوو و وتی دیاره‌ ئێوه‌ ناتانه‌وێت من ببمبه‌ مامی ئێوه‌ ئه‌وه‌ پارکه‌تان لێ وه‌رئه‌گرم من ئه‌رۆم نامه‌وێت ئێوه‌ش ببینم
وتمان: نا مادام وات لێ کرد ئه‌وه‌ ته‌واو ئێمه‌ به‌ هه‌موو شتێکی تۆ رازین
پاشان وتی بێنن پاره‌که‌ بده‌ن به‌ من (فریاد)یش پاره‌که‌ی هێنا دایه‌ ده‌ستی
بانگی منی کرد وتی کوره‌که‌م (شوان) وه‌ره‌ کارم پێته‌
منیش جوومه‌ لای وتم فه‌رموو مامه‌
وتی: ئه‌م پاره‌یه‌ ببه‌ بۆ خۆت حه‌قت نه‌بێت به‌ (فریاد)
وتم: مامه‌ گیان ئه‌یبه‌م به‌س ئه‌وه‌نده‌ تایبه‌ت هی من نیه‌  به‌لکو ئه‌وه‌ نیوه‌ی هی منه‌ نیوه‌که‌ی تریش هی فریاده‌
وتی: کوره‌که‌م ئه‌زانم به‌س تۆ ئه‌وه‌نده‌ ببه‌ من دوای بۆ فریاد ئه‌هێنم
رازی بووم و پاره‌که‌م له‌ده‌ست مامه‌(حسێن) وه‌رگرت و برمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌
دام به‌ده‌ستی باوکم و وتم باوکه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ که‌ من و فریاد کارمان کرد پاره‌که‌ ئه‌مه‌یه‌ هه‌مووی
باوکم وتی: ئه‌ی به‌شی (فریاد) خۆ ئه‌مه‌ به‌س هی تۆ نیه‌ ؟
وتم: وایه‌ باوکه‌ به‌س ئه‌وه‌ مامه‌(حسێن) هه‌موو پاره‌که‌ی دا به‌م و وتیشی خه‌می(فریاد)ت نه‌بێت ئه‌وه‌ من بۆی چاره‌سه‌ر ده‌که‌م
باوکم وتی: کوره‌که‌م ئێوه‌ خۆتان ئه‌زانن من هیج نازانم به‌س ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت من متمانه‌ی ته‌وام پێت هه‌یه‌
پاشان دایکی (فریاد) جاك بووه‌ هاته‌وه‌ سه‌ر وه‌زعی جاران
هه‌موو رۆژێك ئه‌بوا سه‌ردانی مالیان بکه‌م
پاشان بۆ ماوه‌ی سالێك تێپه‌ری مام(حسێن) ئۆتۆموبێڵێكی بۆ (فریاد) کری
رۆژێکیان مام(حسێن) وتی کوره‌که‌م ئێمه‌ نیازمان وایه‌ که‌ رۆژی (هه‌ینی) سه‌فه‌رێك بکه‌ین تا ئێواره‌ ناگه‌رێنه‌وه‌
حه‌زده‌که‌ین ئێوه‌شمان له‌گه‌ڵ بێت
وتم: مامه‌ گیان ئه‌هاتین به‌س ئه‌وه‌ کوره‌ خالێکم خه‌ریکه‌ (خێزان) پیك ده‌هێنیت
واتا (ژن) ده‌گواسته‌وه‌ ئه‌بێت بچین بۆ ماڵی ئه‌وان ده‌نا ئه‌هاتین به‌س خوا که‌ریمه‌
با بۆ جارێکی تر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-16 17:21:24

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

هه‌رچۆن بوو مام حسێن رازی بوو وتی با بۆ جارێکی تر بێت گه‌ر خوا حه‌زبکات ئه‌وه‌ ئه‌بێت هه‌مووتان بێن بۆ ئه‌وی پێکه‌وه‌ گه‌ستێك بکه‌ین
وتم :مامه‌ گیان به‌سه‌رچاوم...
ئێمه‌ رۆژی(هه‌ینی) به‌ره‌و مالی (خاڵم) به‌رێ که‌وتینه‌ رێ و ئه‌وانیش بۆ سه‌فه‌رکردن چوون
به‌ڵام پێش ئێواره‌ ئۆتۆمیڵێك هاته‌ مالی خالۆم و کورێکی یرانمانی له‌گه‌ڵدا بوو به‌شوێن مندا هاتبوون
کاتێك بانگیان کردم وتیان (شوان) وه‌ره‌ ئه‌وانه‌ هاتوون به‌شوێن تۆیه‌
منیش هاتم بینیم پیاوێكه‌ و له‌گه‌ڵ کوره‌ دراوسێيه‌کمان و منیش به‌خێرهاتنیانم کرد و وتم خێره‌
فه‌موو با بزانم چیتان ئه‌ویت بۆجی هاتوون؟
وتیان: حه‌زده‌که‌ین له‌گه‌ڵمان بێت مامه‌ (حسین) کاری پێته‌
منیش دڵم خه‌به‌ری دا که‌ شتێك بووه‌ به‌ڵام به‌من نالێن
وتم: ئه‌رێ بیکه‌ن به‌خاتری خوا جی بووه‌ پێم بلێن ؟
وتیان: هیچ نیه‌ به‌س ئه‌و کاری پێته‌
باوکیشم پێ وتم کورم ده‌ برۆ بزانه‌ کاری چی پێته‌ و ئه‌گه‌رێته‌وه‌
منیش به‌گه‌لیان که‌وتم تا نه‌گه‌یشتینه‌ نه‌خۆشخانه‌ هیچیان پێ نه‌وتم
کاتێك گه‌یشتینه‌ نه‌خۆشخانه‌ وتم چی بووه‌ ئێوه‌ له‌منی ئه‌شارنه‌وه‌؟
هیچیان نه‌وت به‌س ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت وتیان وه‌ره‌ ژوره‌وه‌
کاتێك گه‌یشتمه‌ ژوره‌وه‌ بینیم مامه‌(حسین) ئه‌گریت و هه‌موو ماله‌وه‌یان له‌وێ نه‌و هه‌موشیان ئه‌گرین
کاتێك چاویان پێم که‌وت ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ستیان کرد به‌ گریان و هات و هاوار
منیش هیچم نه‌ئه‌زانێ و پێيانم وت ده‌ به‌منیش بلێن با بزانم چی بووه‌ ئێوه‌ بۆ ئه‌گرین
به‌ڵام دیاربوو له‌سه‌ر من راوه‌ستابوون تا من نێم مالێ (فریاد) له‌نه‌خۆشخانه‌ نه‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌
کاتێك دکتۆرێك پێ وتم: تۆ (شوانی)؟
وتم: به‌لێ دکتۆر
وتی: وه‌ره‌ کوره‌که‌م به‌س ئه‌بێت خۆ راگربیت و دڵت هیج نه‌کات
هیچ له‌گه‌ل کاری خوا ناکرێت و له‌گه‌ڵ قه‌زا و قه‌ده‌ریش هیچ ناکرێت
کاتێك ده‌رگای ژوره‌که‌ی بۆ کردمه‌وه‌ بینیم هه‌ندێك په‌رۆکی سپی به‌سه‌ر لاشه‌کان دادرابوو
وتم: دکتۆر ئه‌مه‌ چییه‌؟
وتی :کوره‌که‌م سه‌یریان  بکه‌و ئینجا ئه‌زانی...
کاتێك په‌رۆکه‌ سپیه‌که‌م له‌سه‌ر ده‌موو چاویان هه‌ڵدایه‌وه‌ بینیم هه‌موو مالێ کاکه‌(فریاد)ی هاورێمه‌ و (فریادیشیان)له‌گه‌ڵدایه‌
کاتێك ئه‌م دیمه‌نه‌م بینی هیج قوه‌تێك له‌ له‌شم نه‌ما هه‌تا ده‌نگم ئه‌رۆیشت هاوارم کرد و گریام
به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت منیان له‌ ته‌رمه‌کان دوورکرده‌وه‌
منیش هه‌ر به‌گریانه‌وه‌ له‌ مامه‌(حسێن)نزیك بومه‌
وتم :مامه‌ گیان ئه‌وانه‌ به‌ جی وایان لێ هاتووه؟‌
بۆهیچیان نه‌ماون؟
مامه‌(حسێن) به‌ گریانه‌وه‌ پێ وتم:
کوره‌که‌م ئه‌وه‌ له‌وکاته‌ی به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ گه‌راینه‌وه‌
له‌رێگادا ئوتۆمبێلێکی بارهه‌لگر خۆی پێاندا کێشا و ئوتومبێلی (فریاد)یش جووه‌ ژێر
ئوتومبێله‌ بارهه‌لگره‌که‌ هیچیان رزگاریان نه‌بوو خوا روحی هه‌موویانی بۆ لای خۆی برد
منیش سه‌ر له‌ نوێ ده‌ستم کرد به‌ هاوار کردن و گریان و ناڵه‌ ناڵ
هه‌موو ئه‌وکاتانه‌م بیر ئه‌هاته‌وه‌ که‌ جۆن له‌گه‌ڵ یه‌كتری قسه‌مان ئه‌کرد
جۆن بوو کارمان پێکه‌وه‌ ئه‌کرد
چیمان بۆیه‌ك تری کردبوو
به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت کاتی پرسه‌که‌ تێپه‌ریش من هه‌ر گریانم نه‌ئه‌وه‌ستا
جونکه‌ زۆر زۆر پێکه‌وه‌ بوبوین و زۆر کاته‌کانم له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌سه‌ر بردبوو
به‌ڵام له‌پاش مردنی کاکه‌(فریاد و ماله‌وه‌یان) مامه‌(حسێن)یش توشی نه‌خۆشی هات وهه‌ر ماوه‌ی دوومانگی پێ جوو
ئه‌ویش له‌ خه‌م و خه‌فه‌تا کۆجی دوایی کرد.......
کاتی مامه‌ (حسێن)یش کۆچی کرد،
منیش به‌رگه‌ی ئه‌وه‌م نه‌گه‌رت له‌ شاره‌که‌ش و وڵاته‌که‌ش بمینم،
بێ ئه‌وه‌ی که‌س بزانێت من چیم به‌سه‌رهات،
به‌ره‌و وڵاتانی غه‌ریبی به‌رێ که‌وتم و نه‌گه‌رامه‌وه‌ ماله‌وه،‌
ئێستاش له‌گه‌ڵدابێت من نازانم دایك و باوکم و خوشك و برام و که‌س و کارم جیان به‌سه‌ر هات
هه‌روه‌ها ئه‌وانیش نازانن که‌ من چیم به‌سه‌ر هاتووه،،‌
به‌ڵام له‌خوا به‌زیاد بێت کاتێ گه‌یشتمه‌ هانده‌ران
ده‌ستم کرد به‌ کار کردن رۆژێکیان ئافه‌رتێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردم
پێ وتم حه‌زده‌که‌م ببم به‌ هاوسه‌رت
منیش رازی بووم ئیستاش خاوه‌ن (دوو)منداڵم
به‌ناوی (فریاد) و(حسێن)
لێره‌دا به‌سه‌رهاتی خۆم و هاورێه‌که‌م ته‌واو بوو
هیوادارم که‌س وه‌ك منی به‌سه‌ر نه‌هێت



نــوســیــن و ئــامــاده‌کـردنــی/ بــێــســـتـون گـــۆران
پــێــداجــونـــه‌وه‌ و خــوێـــنــدنــه‌وه‌ی ئــه‌م جــیــرۆكـــه‌ (sozi_2020)
ئـه‌م چــیــرۆکــه‌ تــــایـــبـــه‌تـــه‌ یـــانــه‌ی کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-17 06:55:20

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا کاک بێستون،،
به‌راستی چیرۆکێکی زۆر زۆر جوان و کاریگه‌رت نوسیوه‌،خۆم به‌ خۆشحاڵ ده‌زانم که‌یه‌که‌م که‌س خویندمه‌وه‌و ئێسته‌ش یه‌که‌م که‌سم وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه‌،،،چونکه‌ نوسینی ئه‌م جۆره‌ چیرۆکانه‌ پێویستی به‌ که‌سێکی هه‌ڵکه‌وتوو و زیره‌ک و دووربین و هزر و بیرێکی قوڵ هه‌یه‌،هیوادارم هیچ کات له‌ چیرۆکه‌ جوانه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت و کتێبخانه‌ی کوردژین به‌م چیرۆکه‌ جوانانه‌ت پر بکه‌یته‌وه‌...
هیوام سه‌رکه‌وتنته‌...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-11-17 09:49:08

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ربژیت به‌هیوای به‌رده‌وامیت...زۆر جیرۆکێکی کاریگه‌ر بوو هیوادارم بێ به‌شمان نه‌که‌یت لێی تا کۆتاییه‌که‌ی نه‌مزانی خۆت نووسیوته‌ نوسه‌رێکی گه‌وره‌یت سه‌رکه‌وتوبیت..

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-11-17 20:06:56

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

سۆزی خوشکه‌که‌م زۆر سوپاسی هاوکاریت ده‌که‌م
زۆر خۆشحال بوم به‌ هاوکاری به‌رێزتان
زۆرش خۆشحالم به‌ خوێنده‌نوه‌ی خیرۆکه‌که‌ و به‌شداریت یه‌که‌م ئه‌ندامه‌
هیوام خۆشی  سه‌لامتی تۆیه‌
هیوادارم هه‌موو کات هاوکاری هه‌موو ئه‌ندامێك بکه‌یت
له‌گه‌ڵ رێزم بۆت



رێژین گیان زۆر زۆر سوپاست ده‌که‌م ئازیزم
سوپاس بۆ وته‌کانت
ئینشاءالله‌ په‌شت به‌خوا  له‌م کاره‌ به‌رده‌وام ده‌بم  و به‌ هاوکاری ئێوه‌ی به‌رێز و خۆشه‌ویست
زۆر سوپاس بۆ به‌شداریت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-11-17 21:53:21

DaYa GYaN
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2012-11-25
په‌یامه‌كان: 227
WindowsVistaMSIE7

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ بێستون گیان‌ باوه‌رکه‌ تا کۆتایش وام زانیوه‌ چیرۆکێکی راستیه‌
زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆر جوان و به‌ پێز بوو
هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم گیانه‌که‌م

Kurdzhin


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-11-18 14:45:53

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

ده‌سته‌كانتان خۆشبێت بۆئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌راستی به‌سه‌رهاتێكی كاریگه‌ربو به‌هیوای به‌رده‌وامیتان خوشكو برایانی ئه‌زیز

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-11-18 15:50:31

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

دایه‌ گیان زۆر زۆر سوپاست ده‌که‌م ئازیزم
سوپاس بۆ به‌شداریت سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌ی چیرۆککه‌
هیوادارم به‌ذڵت بێت ئه‌م جیرۆکه‌یه‌


رۆژان گیان سوپاس خوشکه‌که‌م بۆ به‌شداریت
سوپاس بۆ هه‌ستت هیوادارم  به‌دڵت بێت
ئینشاءالله‌ به‌رده‌وام ده‌بین له بابه‌تی جوان
به‌ هاوکاری ئێوه‌ی به‌رێز و خۆشه‌ویست




له‌گه‌ڵ دوونیایه‌ك رێزم بۆتان چاوتان ماچ ده‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2009-12-02 22:18:50

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ بێستوونی خۆشه‌ویست بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ربژیت به‌هیوای به‌رده‌وامیت...زۆر جیرۆکێکی کاریگه‌ر بوو هیوادارم بێ به‌شمان نه‌که‌یت لێی تا کۆتاییه‌که‌ی نه‌مزانی خۆت نووسیوته‌ نوسه‌رێکی گه‌وره‌یت سه‌رکه‌وتوبیت هیووادارم بره‌وبه‌نووسینه‌کانت بده‌یت چوونکه‌به‌ڕاستی نوسینی له‌م جۆرانه‌ شایسته‌ی په‌ره‌پێدان وستایش کردنه‌ ئه‌خوازم به‌رده‌وام بیت گیانه‌که‌م............

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2009-12-19 17:57:45

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

داریان گیان زۆر زۆر سوپاسی هه‌ستت ده‌که‌م براکه‌م یاخوا ته‌مه‌ن درێژبیت و سه‌رکه‌وتوبیت
سوپاس بۆ وته‌کانت هیوادارم جیرۆکه‌که‌ به‌دڵبێت
ئه‌مه‌ش به‌ پشتیوانی هاوکارمه‌ سوزی خانه‌
رێز و خۆشه‌ویستیم بۆتۆی گوڵ براکه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2009-12-21 19:25:06

بـروسک
پڕشنگی یانە
شوێن: به‌ریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-22
په‌یامه‌كان: 1255
WindowsVistaMSIE7

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

dast xosh kaka beston gyan chirokiky hata bliy kary garu pr xam bu hiwadarm kas way basar nayat barasty naxosha  dubara dast xosh bo amada krdny am cheroka hiwadarm bi bashman nakay la babata jwanakant har sarkautu bit

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4de1c3b7b8.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2009-12-22 18:32:45

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: خۆشه‌ویستیم بۆ هاورێکه‌م

کاکه‌ بروسك گیان زۆر سوپاست ده‌که‌م براکه‌م ده‌ستی تۆش خۆشبێت
هیوادارم ئه‌م جیرۆکه‌ت به‌دڵ بوبێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net