.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پێناکه‌نین له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌رین … به‌خته‌وه‌رین له‌به‌رئه‌وه‌ی پێده‌که‌نین
مامۆستای سایکۆلۆژیا
په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی / هه‌ولێر
ئه‌گه‌ر هه‌ناسه به‌رده‌وامی به‌ژیان بدات ئه‌وا پێکه‌نین به‌رده‌وامی به به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ ئه‌دات ، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێکه‌نین هه‌موو خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ ده‌بوژێنێته‌وه و گڕوتینی پێده‌به‌خشێ و له خه‌مۆکێ ده‌ریده‌کات و به‌ره‌و جیهانی بێخه‌م ده‌یفڕێنێ ، بۆیه زانا ( جێمس لانج ) گوتوویه‌تی : پێناکه‌نین له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌رین به‌ڵکو به‌خته‌وه‌رین له‌به‌رئه‌وه‌ی پێده‌که‌نین . پێکه‌نین به ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری نیه ، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندی به پێکه‌نینه نه‌ک به‌ماڵ . پێکه‌نین په‌ینی گیانی مرۆڤه و هه‌روه‌کو چیرنۆفسکی ده‌ڵێت : پێکه‌نین هه‌ستی شانازێتی ده‌روونیمان به‌ئاگا دێنێته‌وه ، واته کاتێک مرۆڤ خه‌م دایده‌گرێت ته‌نها پێکه‌نینه خه‌مه‌کانی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه ، یه‌کێک له ئامانجه‌کانی شانۆی کۆمیدیش هه‌رئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌ره‌و جیهانێکی بێخه‌م هه‌ڵفڕێنێ ، کاریگه‌ری پێکه‌نین ( گۆگۆڵ ) ئاماژه‌ی پێداوه که‌ده‌ڵێت : ئه‌و که‌سه‌ی له‌هیچ ناترسێت له پێکه‌نین ده‌ترسێت، که‌واته پێکه‌نین هێزه بۆ ئه‌وه‌ی پێده‌که‌نێ و ورووژمه بۆ ڕوخاندنی دوژمن . ئه‌م ڕاستیه‌ش له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت کاتێک دوو که‌س پێکه‌وه ڕووده‌که‌نه که‌سی سێیه‌م و پێده‌که‌نن ، ئه‌و که‌سه ده‌ستبه‌جێ گومان له‌خۆی ده‌کات و له‌خۆی ڕاده‌مێنێ ئاخۆ چ که‌موکورتیه‌کی هه‌یه وا ئه‌و دوو که‌سه پێی پێده‌که‌نن .
( ئه‌ناتۆلی لۆناتشارسکی ) ئه‌و گوته‌یه‌ی ( گۆگۆڵ ) پشت ڕاست ده‌کاته‌وه که‌ده‌ڵێت : پێکه‌نین ته‌نها نیشانه‌ی هێز نیه به‌ڵکو خۆی هێزه . بۆیه پێویسته پێکه‌نین به ئاڕاسته‌یه‌کی ڕاستدا ببردرێت بۆ چه‌سپاندنی متمانه به خود و به‌رجه‌سته‌کردنی گوڕوتین له مرۆڤدا . مرۆڤ له کاتی پێکه‌نیندا له‌حاڵه‌تی هه‌ڵچووندایه و نیشانه‌کانی هه‌ڵچوونی لێده‌رده‌که‌وێت و ده‌که‌وێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و وریا ده‌بێته‌وه و به‌ئاگادێت . مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ر بێت و که‌سانی دیکه دڵخۆش بکات و ده‌رمانی حه‌وت ده‌ردان بێت پێویسته هه‌ڵوێستی پێکه‌نین وه‌کو ( نوکته ) دروست بکات یان تێکه‌ڵی دیمه‌نه کۆمیدییه‌کان بێت ، بۆیه پێویسته بایه‌خ به شانۆی کۆمیدیش بدرێت چونکه مرۆڤ له‌و ساتانه‌دا خه‌می ئێستا و ڕابردووش له‌بیر ده‌کات . ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست دوای هه‌ڵوێستیش ڕابردووی تاڵ فه‌رامۆش کرا ئه‌وا ئه‌و تاڵییه به‌رده‌وام له‌بیر ده‌کرێت و له‌ده‌روونی مرۆڤ ده‌سڕدرێته‌وه ئه‌گینا ماته‌مینی و خه‌م و په‌ژاره ده‌بێته به‌شێک له‌که‌سێتی مرۆڤ و جێی ناهێڵێت و ده‌بنه دۆستی یه‌کتر . پێکه‌نین گه‌شبینی و خۆشحاڵی و خۆش مه‌عشه‌ری به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت و هه‌میشه ئاسووده‌یی ده‌روونی ده‌کاته میوانی و خوێن به‌ده‌ماره‌کانیدا به گوڕتر گوزه‌ر ده‌کات و کووره‌ی خه‌م جێده‌هێڵێت .
پێکه‌نین له مرۆڤێکه‌وه بۆ مرۆڤێکی دیکه به‌گوێره‌ی ئاستی هۆشیاری ڕۆشنبیری و شارستانییه‌تی تاک ده‌گۆڕێت ، که به‌ڕواڵه‌ت هه‌موو هه‌ر پێده‌که‌نن ، به‌ڵام له‌ناخدا جیاوازن ، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه ئه‌وه‌ی که‌سێکی هۆشیار دێنێته پێکه‌نین ڕه‌نگه هه‌مان شت نه‌بێته مایه‌ی پێکه‌نین بۆ که‌سێکی دیکه یان به‌پێچه‌وانه‌وه . زۆر جاریش پێکه‌نین وه‌ک زانایان ده‌ڵێن له‌چه‌پاندنی شتێکه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێت که مرۆڤ به‌و شته چه‌پێنراوه‌ی خۆی پێده‌که‌نێت ، هه‌روه‌ها سه‌رکوتکردن و توندوتیژی سیاسی و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی و ململانێکان شوێنه‌واری پێکه‌نین له‌ناو کۆمه‌ڵ به‌جێ دێڵێت . پێکه‌نینی ڕاسته‌قینه ئه‌و پێکه‌نینه‌یه که له ویژدانه‌وه‌یه . لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئاژه‌ڵانیش پێده‌که‌نن که‌له‌ئاکامی خۆشی‌دا زه‌رده‌خه‌نه‌ی خۆیان هه‌یه ، له‌مباره‌یه‌وه ( چارلس داروین ) جیاوازی کردووه له‌نێوان پێکه‌نینی مه‌یمونی باڵا کاتێ ختوکه ده‌درێت له‌گه‌ڵ مرۆڤ که لێکچوونێک له‌نێوانیاندا هه‌یه . هه‌روه‌ها ( رۆبه‌رت پرۆفین ) ده‌ڵێت : مرۆڤ ( هاهاها ) پێده‌که‌نێت و مه‌یمونیش ( ئهه ئهه ئهه ) پێده‌که‌نێت ....

له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌ست خۆش دۆستی گیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته
زۆر له لێكۆلینه‌وه زانستییه‌كانیش ده‌ریانخستووه كه پێكه‌نین زۆر پێویسته بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ
.... .... .... .... دووباره سوپاس و ده‌ستخۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه






shvangoran87 كيان سوباس بؤ بةيامةكةت هةر بزيت ئةزيزم .....
له‌سه‌ر هێڵ نییه