.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كوردێك له‌نێو سه‌د باشترین یاریزانی جیهاندا
به‌دواداچوونی: سه‌نگه‌ر زرار
18/11/2009
سه‌رچاو
ه: گۆڤاری (AIPS)
له‌نێو (100) باشترین یاریزانی جیهان بۆ ئه‌مساڵ (Top 100 Players 2009)دا ناوی یه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عیراقی تێدایه، ئه‌ویش خالید موشیر-ی به‌رگریكاری بالابه‌رز و به‌توانای تیپی تۆپی پێی یانه‌ی دهۆك-ی سێیه‌می دواخولی نایابی یانه‌كانی عیراق-ه.
خالید كه‌وه‌رزی رابردوو له‌یاریی دیاریكردنی پله‌كانی (3و4)ی خولی نایابی یانه‌كانی عیراقدا توانی وه‌ك كاپتن سه‌ركردایه‌تی تیپى یانه‌كه‌ی بكات له‌بردنه‌وه (1-0) له‌یانه‌ی ئه‌مانه و تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش تۆماربكات، ناوی له‌گه‌ڵ چه‌ندین ستاری فوتبۆڵی جیهانیدا هاتووه.
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی worldsoccerawards ناوی هه‌ر (100) باشترین یاریزانه‌كه‌ی بلاوكردۆته‌وه، ناوی یاریزانه‌كانیش به‌پێی پیتی ئه‌بجه‌دی ولاته‌كانیان ریزبهندكراوه كه له‌نێو لیسته‌كه‌دا ناوی لیۆنیل میسی-ئه‌رجه‌نتین، كریستیانۆ رۆناڵدۆ-پۆرتوگال، ریكاردۆ كاكا-به‌رازیل، سامۆئێل ئیتۆ-كامیرۆن، ستیڤن جێرارد-ئینگلته‌را، فرانك ریبێری-فه‌ڕه‌نسا، ماریۆ گۆمێز-ئه‌ڵمانیا، جیانلویجی بوفۆن-ئیتاڵیا، ئیدوین ڤان دێرسار-هۆڵه‌ندا، ئه‌ندریه ئارشاڤین-روسیا، ئه‌ندرێس ئینێستا-ئیسپانیا، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ-سوید، دییگۆ فۆرلان-ئۆرۆگوای و چه‌ندین ستاری تری جیهانی هاتووه.
هه‌واڵێكی دڵخۆشكهرتان پێدام
له‌مباره‌یه‌وه خالید بۆ ستادیۆم-ی كوردستانی نوآ وتی: هه‌واڵێكی گرنگ و دڵخۆشكهرتان پێدام، زۆر پێخۆشحاڵم و ئه‌وه بۆمن شتێكی زۆر مه‌زنه كه‌ناوم له‌نێو ئه‌و یاریزانه ناودارانه‌ی جیهاندا هاتووه، دیاره ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كهئاستێكی به‌رز و باشمان له‌و ساڵه‌دا پێشكه‌شكردووه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌م ئاستی باشتر پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری كوردستان و عیراق و شاره‌كه‌م بكه‌م.
سوپاسی ستادیۆم ده‌كه‌م
هه‌روه‌ها خالید له‌لای خۆیه‌وه سوپاسی زۆری ستادیۆم-ی كوردستانی نوآ-ی كرد‌و ئه‌وه‌شی دركاند كه‌وه‌ك بلاوكراوه‌یه‌كی وه‌رزشی درێغی ناكات لهبلاوكردنهوهى هه‌واڵه‌كان، به‌تایبه‌ت هه‌واڵی یاریزانه كورده‌كان و هه‌میشه هاوكار و پاڵپشتی یاریزانان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی وت كه ئه‌گه‌ر راگه‌یاندن نه‌بێت، بێگومان ئه‌وانیش ون ده‌بن و ده‌رناكه‌ون.
درێژه‌ی ل21
خالید سه‌ركه‌وتوو بووه
ئێمه‌ش ده‌ڵێن به‌ڵێ خالید موشیر كه له‌وساڵه‌دا وه‌ك كاپتنی تیپی یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عیراق سه‌ركه‌وتوو بووه و دیاریكردنی له‌ڕیزی تۆپ سه‌د یاریزانی جیهانیشدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و تیپی یانه‌ی دهۆكدا ئاستێكی به‌رز و سه‌ره‌نجڕاكێشی هه‌بووه، بۆیه رۆژنامه‌نووسان متمانه‌یان پێداوه.
پڕۆفایل
-ناو: خالید موشیر ئیسماعیل.
-له‌دایكبووی: 14ی شوباتی ساڵی 1981.
-شوێنی له‌دایكبوون: گوندی بامهرزىَ-ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش-ی قه‌زای ئاكرىَ-ی شاری دهۆك.
-شوێنی یاریكردن: چه‌قی به‌رگری.
-ژماره‌ی درێس له‌تیپی یانه‌كه‌ی: (8).
-له‌ساڵه‌كانی (2000-2002) بۆ تیپی یانه‌ی موسلا و له‌ساڵه‌كانی (2002 تائێستا) بۆ تیپی یانه‌ی دهۆك یاری ده‌كات و ساڵی (2006) به‌خواستن یاری بۆ تیپی یانه‌ی هه‌ولێر كردووه.
له‌ساڵی (2005)ه‌وه وه‌ك یاریزانێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عیراق دیاریكراوه، له‌وكاته‌وه تائێستا به‌شداری له(22) یاری نێوده‌وڵه‌تی كردووه، هه‌مان ساڵ یه‌كه‌م یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عومان بووه كه‌یارییه‌كی دۆستانه بووه و به‌ئه‌نجامی (1-1) یه‌كسانبوون، دوایاریشی ئهمسالا، به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فه‌له‌ستین بووه كه به‌ئه‌نجامی (4-0) براوه‌بوون، هه‌ر ئهمسالا له‌دوو یاری دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عیراقدا به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور شاره‌ی كاپتنی پێدراوه.
باشترینی جیهان و كیشوه‌ره‌كان
جگه له‌وه‌ش پێگه‌كه هه‌ر بۆ ئهمسالا ناوی باشترین راهێنه‌ر و یاریزانانی سه‌ر ئاستی كیشوه‌ر و جیهان (WORLDFOOTBALLAWARDS 2009) به‌مشێوه‌یه بلاوكرده‌وه:
باشترین راهێنه‌ران
*ئه‌فریقا/ حه‌سه‌ن شه‌حاته-میسر.
*ئاسیا و ئۆقیانیا/ ئه‌كیرا نیشینۆ-گامبا ئۆساكا (ژاپۆن).
*ئه‌مریكای باكوور و ناوه‌ڕاست و كاریبى-كۆنكاكاف/ ئه‌نریكی مێزا-پاچۆكا (مه‌كسیك).
*ئه‌وروپا/ پیپ گواردیۆلا-به‌رشه‌لۆنه (ئیسپانیا).
*ئه‌مریكای لاتین/ گێرادۆ مارتینۆ-پاراگوای.
*جیهان/ ئه‌لیكس فێرگسۆن-مانچسته‌ر یۆنایتد(ئینگلته‌را).
باشترین یاریزانان
*ئه‌فریقا/ سامۆئێل ئیتۆ-ئینته‌ر میلان (كامیرۆن).
*ئاسیا و ئۆقیانیا/ پارك جی سۆنگ-مانچسته‌ر یۆنایتد(ئینگلته‌را).
*ئه‌مریكای باكوور و ناوه‌ڕاست و كاریبى-كۆنكاكاف/ رافائێل ماركێز-به‌رشه‌لۆنه (مه‌كسیك).
*ئه‌وروپا/ كریستیانۆ رۆناڵدۆ-ریالا مه‌درید (ئیسپانیا).
*ئه‌مریكای لاتین/ لێۆنێل میسی-به‌رشه‌لۆنه (ئه‌رجه‌نتین).
*جیهان/ لێۆنێل میسی-به‌رشه‌لۆنه (ئه‌رجه‌نتین).
رۆژنامه‌نووسان
باشترین دیاری ده‌كه‌ن
شایه‌نی باسه دیاریكردنی باشترینه‌كانی ئه‌مساڵ و باشترین (100) یاریزانی ساڵ له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی International Sports Press Association له‌ئه‌نجامی دیاریكردن و ده‌نگپێدانی (10.500) رۆژنامه‌نووسی ئه‌ندامی سه‌ر به‌و یه‌كێتییه بووه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خۆش بۆ ئه م هه واله


له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastw panjakant xoshbeytttttt sarkawtwbeyt azizm


له‌سه‌ر هێڵ نییه








wow
barasty xald mushir yarizanneky chaka shayani ziyatra
dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh zorm pe xosh bw

زیـــــزۆم
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zoor swpas hawreyan bo payamakantan
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh inshala aw hawala emash agretawa


له‌سه‌ر هێڵ نییه