.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ئه‌ژده‌ر وه‌هبی: پێویسته هونه‌رمه‌ندانیش هاوبه‌ش بن له‌و به‌ره‌و پێشچوونه‌ی كوردستان
PNA- هه‌ولێر- هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌ژده‌ر وه‌هبی، كه بۆ چه‌ند كارێكی هونه‌ری گهرِاوهتهوه، برِیاریدا به‌یه‌كجاری له كوردستان بمێنێته‌وه.
له مباره‌یه‌وه ئه‌ژده‌ر وه‌هبی له لێدوانێكی دا بۆ ده‌زگاكان رایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی (15) ساڵ له هه‌نده‌ران و دووره وڵاتی ژیانم به‌سه‌ر برد، ئێستاكه‌ش كه هاتوومه‌ته‌وه بۆ كوردستان، كاتێك ده‌بینم وڵات به‌و شێوه‌یه پێشكه‌وتنی به خۆیه‌وه دیووه، ده‌رفه‌تی كاری زۆر باش هه‌یه له كوردستان، بۆیه برِیاری یه‌كجاره‌كی مانه‌وه‌م دا".
ئه‌ژده‌ر گوتیشی "نامه‌وێ جارێكی دیكه بگهرِێمهوه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ له ئامێزی وڵاتی دایكدا ژیانی خۆم و كاروانی هونه‌رییم درێژه پێ بده‌م".
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ روونیشی كرده‌وه "مانه‌وه‌م له كوردستان، له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئێستاكه‌ش هاورێ له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵه‌كانم له‌و شاره ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م، هه‌روه‌ها ئێستاكه خه‌رێكی دانان و ئاماده‌كردنی كارێكی هونه‌ریی نوێم، كه پێم وایه كارێكی نوێیه و تایبه‌ته له مێژووی كاری مندا، له‌داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش دێته بوون و هه‌موو كه‌سیش ده‌یبینێت".
هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره هونه‌رییه‌ی كه نه‌یویست زیاتر له باریه‌وه بدوێت، گوتی "له داهاتووییه‌كی نزیكدا زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره راده‌گه‌ینم، چونكه ده‌مه‌وێ كاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی چاك بهێنمه بوون، ئینجا قسه له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی بكه‌م".
گۆرانیبێژی لاو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "ده‌مه‌وێ له‌و گهرِانهوهیهمدا به‌یه‌كجاری بۆ كوردستان، زیاتر توانا و بیرۆكه هونه‌رییه‌كانی خۆم، كه ساڵانێكه بهرنامهرِێژێم بۆ كردووه نیشانی جه‌ماوه‌ر و هونه‌ر دۆستانی وڵاته‌كه‌م بده‌م، چونكه پێم وایه له‌و قۆناغه پرِ ئاوه‌دانییه‌ی ئێستاكه رووی له كوردستان كردووه، پێویستی به ئه‌وه هه‌یه هونه‌رمه‌ندانیش كاری بۆ ئه‌و قۆناغی به‌ره‌و پێشچوون و ئاوه‌دانییه بكه‌ن، كه منیش به شانازییه‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌و خزمه‌ته بگه‌ینمه وڵاته‌كه‌م".
ئه‌م ساڵ ئه‌ژده‌ر وه‌هبی، دوایین ئه‌لبومی گۆرانی خۆی به ناوی "لێم ببوره" بڵاو كرده‌وه، كه به‌گوێره‌ی ئاماری تۆمارگه‌كان و كۆمپانیای (كۆره‌ك میوزیك)، كه ئه‌ركی چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ی گرتبووه ئه‌ستۆی خۆی، "ئه‌و ئه‌لبومه پرِفرۆشترین ئه‌لبومی گۆرانی ئه‌م ساڵ بووه".

له‌سه‌ر هێڵ نییه









به‌رێز تکایه ئاماژه بده به‌سه‌رچاوه
بهدوبارهکردنهوهت بابه‌ته‌که‌ت ڕه‌ش ده‌کرێته‌وه به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه ..
شازاده شه‌نێ


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh bet azizm mandu baet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas bo haste jwantan azizanm
shazada gyan zor dawae le bwrdn dakam nazanm nawe amadakare aw babata bmbwra chawakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش به‌رێزم سه‌رکه‌ووتوبیت گیانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه









به‌رێزم تۆ خۆت نه‌تنوسیوه وانیه واته خۆت خاوه‌نی ئه‌م بابه‌ته نیت وه‌رتگرتووه له‌سایتێکی تره‌وه ، تۆ ناوی ئه‌و شوێنه بنوسه که ئه‌م بابه‌ته‌ت لێوه هێناوه ، ، ئه‌گه‌ر نازانی له‌کوێوه هێناوته بابه‌ته‌که‌ت ڕه‌ش ده‌کرێته‌وه چونکه چۆن نازانیت له‌کوێ هێناوته تۆ بوویت به‌ئه‌ندام کاتێک بویت به‌ئه‌ندام هه‌موو یاساکان نوسراوه وه له به‌شه‌کانیشدا یاسای تایبه‌ت نوسراوه یه‌کێک له‌وانه ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئاماژه بده‌ی به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌وشوێنه‌ی بابه‌ته‌که‌ت لێوه‌رگرتووه..
*ئـــاگـــادار بـــه تــكایـــه بــا دووباره‌ش نه‌بێته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
