❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماریا مەعلوف: رژێمە عەرەبیەكان هاووڵاتیانی خۆیان ناپارێزن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-24 15:06:26

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ماریا مەعلوف: رژێمە عەرەبیەكان هاووڵاتیانی خۆیان ناپارێزن

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-073731301d.jpg
ماریا مەعلوف: رژێمە عەرەبیەكان هاووڵاتیانی خۆیان ناپارێزن
ماریا مەعلوف یەكێكە لە راگەیاندنكارە عەرەبە بەناوبانگەكان كە بە بەرنامەی (بدون رقیب) زیاتر ناوبانگی دەركرد، ماریا بەوە ناسراوە كە زۆر دژایەتی سیاسەتەكانی ئەمریكا دەكات لە بەرنامەكانیدا، بەڵام بەم دواییە و بۆ منداڵ بوون سەردانی ئەمریكای كرد تاكو منداڵەكەی راستەوخۆ رەگەزنامەی ئەمریكی وەربگرێت ئەمەش وایكرد كە دووچاری رەخنەیەكی زۆر ببێتەوە. دەربارەی ئەم رەخنانە ماریا دەڵێ: من متمانەی ئەوەم بە رژێمە عەرەبییەكان نییە كە بتوانن هاووڵاتیانی خۆیان بپارێزن، پەیامی بەرنامەی من ئەوەیە( بەرنامەی گەلان بۆ ویژدانی حاكمەكان) لێرەوە داوا لە هەموو دەسەڵاتدارە عەرەبەكان دەكەم كە زۆر باشتر بن لە گەلەكانیان لە پێناو مێژوو بۆ ئەوەی بە ویژدانەوە حوكم بكەن، من هێرش ناكەمە سەر ئەمریكا وەك وڵات و دەوڵەتی موئەسەساتی، من دژی ئەو ئیدارە ئەمریكیانەم كە لایەنگری ئیسرائیل دەكەن بەتایبەتی ئیدارەی جۆرج بوش، جیاوازییەكی زۆر هەیە لە نێوان هاووڵاتییەكی ئەمریكی و ئەوەی لە ئەمریكا دەژیت وەك دەوڵەتێك كە بڕوای بە مافی مرۆڤ و دیموكراسیەت هەیە لەگەڵ ئەو ئیدارانەی دژی عەرەبن، چونكە زۆر لە ئەمریكییەكان هەن دژی حكومەتەكانیانن و لایەنگرێكی بەهێزی عەرەبن.


                                                                                                      gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net