.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






كەسێك دوای هەشت مانگ شووكردن، ئینجا داوای تەڵاق بكات و سووریش بێ لەسەر وەرگرتنی تەڵاقەكەیی و هەموو مافەكانی و تەنانەت داوای قەربووكردنەوەش بكات، دەبێ پاساوێكی بەهێز و مەنتقی هەبێ، ئەگەر نا دەبێ پاڵنەرێك وا لە ئافرەتێك بكات كە تازە بووكیش بێت و خۆشی بە تەڵاقدان بدات.. ئەمە یەكێك بووە لەو كێشە سەیر و سەمەرانەی كە یەكێ لە دادگاكانی باری كەسینە بینیوویەتی و ئێمەش پوختەكەی لێرەدا بڵاودەكەینەوە...
داخوازیكردنی كچێك
(عەبدولكەریم) پیاوێكی (47) ساڵییەو كەسێكی هێمن و پیاوێكی نەجیبە، ئەو كە خاوەن سێ كچ و دوو كوڕە، كچە گەورەكەی لە تەمەنی(25) ساڵیدایە و ناوی( پەخشان)ە.
ئەم كچەی خوێندنی لە پەیمانگا تەواو كردووە و دوو ساڵێك دەبێ لە فەرمانگەیەك دامەزراوە، (عەبدولكەریم) سەبارەت بە كێشەی كچەكەی شەرمی كرد هیچ بڵێت و پێیخۆش نەبوو لە زاری ئەوەوە مەسەلەكە بزاندرێت هەر چەندە بۆ دەرخستنی راستی، حەزی دەكرد شتەكە روونبكاتەوە، بەڵام وەك بەخۆی گوتی با هیچ شتێك لە زاری ئەوەوە بڵاو نەبێتەوە، بۆیە ئاماژەی بۆ پارێزەرەكەیانی كرد كە ئاگاداری هەموو كەین و بەینی مەسەلەكە و ماڵی(عەبدولكەریم) و چۆنییەتی خوازبێنی كردنی(پەخشان) و پاشان داوای تەڵاق كردنەكەی بوو، چونكە جگە لەوەی پارێزەری(پەخشان) بوو، هەروەها ئامۆزاشی بوو، ئەو پارێزەرە تەواوی مەسەلەكەی بۆ گێڕاینەوە و گوتی:
دەمێك بوو كابرایەكی(27) ساڵی بەناوی(هۆشیار) بەنیازی(پەخشان)بوو خۆی بەسەر و سیما چ خەوشێكی لێ دیار نەبوو. كاروكاسبیەكی باش و ناو ماڵێكی باشی هەبوو، تەنیا خۆی و دایكی و دوو براو خوشكێكی هەبوون كە ئەویش مێردی كردبوو ئەو لە براكانی گەورەتربوو، هەروەها هەر بەخۆشی دایكی و دوو براكەشی بەخێودەكرد، ئێمە زۆرباش نەماندەناسی، كە هاتە خوازبێنیش هەندێك سەروسۆراغیمان پرسی، بەڵام هیچ شتێكی خراپمان لێ نەبیست.
بۆیە دوای دوو سێ هەفتە لە خوازبێنی كردنی( پەخشان)
باوكی (پەخشان) رەزامەندی نیشاندا، دوای ئەوەی بیروڕای(پەخشان) نیشی وەرگرت و ئەویش هەر رازی بوو، پاش ئەوەی بەرەسمی خوازبێنی كردو شەكرا و خورایەوە و بە مەلا مارەكرا، چوونە دادگاش و لەوێش گرێبەستی مارەبڕینی كرد، دوای مانگێك گوتی: ئەگەر ئێوە رازین من هەموو شتێكم ساز و ئامادەكردووە حەز دەكەم بیگوازمەوە، ماڵی بابی كچەش گوتیان هیچ لارییەكمان لەسەر نییە و بڕۆ بیگوازەوە پیرۆزی یەك بن.
ئەوەبوو وەكو هەر كەسێكی ئاسایی تر جلی بوكێنی بۆ بووك هێناو خۆشی بە جوانی خۆی رازاندبۆوە و قاتێكی جوانیشی پۆشیبوو، بە ئاهەنگ و خۆشی و سەفاوە رێوڕەسمی بووك گواستنەوەی كرد و شەویش چوونە هۆتێلێك و شەویان لەوێ بەسەر برد، ئەو شەوە وەكو (پەخشان) بۆمانی گێڕایەوە و گوتی: كە چووینە هۆتێل و ژوورێكمان گرت، ئەو جلەكانی خۆی داكەند و تەنیا بە جلی ژێرەوەی مایەوە و یەكسەر چووە گەرماو گوتی زۆر هیلاكم و زۆر ئارەقەم كردووە دەچم خۆم دەشۆم، كەهاتە دەرەوە گوتی: هەستە ئاوەكە گەرم و خۆشە تۆش بڕۆ خۆت بشۆ، ئیتر منیش بە گوێم كرد، وەختێك هاتمە دەرەوە دەبینم نووستووە، منیش گوتم دیارە زۆر ماندووبوو بۆیە هەڵمنەساند و خۆشم نووستم كە بەیانی هەڵساین گوتی: هیچ شتێك بە ماڵی بابم مەڵێ با نەزانن، ئەگەر پرسیاریشیان كرد بڵێ هەردووكمان هیلاك بووین، بۆیە شەو هەردووكمان خەومان لێكەوتووە و هیچمان نەكردووە، ئیتر شەوی یەكەمی بە زاوابوونی ئاوا بەسەر كرد، بڕیاریاندا بوو شەوێكی تریش بمێننەوە ژوورەكەیان شەوێكی تریش بەكرێ گرت، ئەو شەوەش وەك پەخشان پێی گوتین: ئەو شەوەشی بە هەنجەتی سەرسووڕان و دڵ تێكچوون و شەكەتی هیچمان بە هیچ نەكرد، بەمجۆرە دوای دوو رۆژەكە (پەخشان)ی بردبۆوە ماڵی خۆیان و تا هەفتەیەك ئەو هەر بە زاوا نەبوو بوو، پاش هەفتەكە بە(پەخشان) دەڵێ: من ناتوانم بە زاوابم چونكە نووشتەم لێكراوە و (بەستراوم) (پەخشان)یش سەری سووڕدەمێنێ لەو شتە ، بەڵام بە(پەخشان) دەڵێ كە شتێكی كاتییەو چاك دەبێتەوە، بەو مەرجەی كەس بە مەسەلەكە نەزانێ نە ماڵی بابی خۆی و نەهی(پەخشان)یش، ئیتر(پەخشان) یش لەبەر خۆی لەلایەك و لەبەر مێردیشی لەلایەكەی ترەوە مەسەلەكی بۆ كەس باس نەكرد.
نهێنییەكی نێوان ئەو ژن و مێردە
رۆژان هات و رۆژان رۆیی، مەسەلەی بە زاوانەبوونی (هۆشیار) نهێنییەك بوو لە نێوان ئەو دوو ژن و مێردە مابۆوە(پەخشان) چەند جارێك پێی گوتبوو: تۆ كە ئەو كێشەیەت هەیە بۆ خۆت وا سەغڵەت كردووە، وەرە بابچینە لای پزیشكێكی شارەزا بەڵكو چارەسەرت دەكات، ئەویش پێی گوتبوو زۆر جاری تر چوویمە پێشتر هیچ كێشەیەكم نەبووە، بەڵام لەوەتەی هاتوومەتە خوازبێنی تۆوە وام بەسەر هاتووە، قەیدیناكا لەبەر خاتری تۆ ئەمجارەش دەچمەوە، بەڵام حەز ناكەم تۆ لەگەڵم بێیت، (پەخشان) یش پێی گوتبوو من خێزانی تۆم، رەنگە ببمە هۆكاری چارەسەر بوونت و پزیشك بە پێویستی بزانێ لەگەڵت بم و بتوانم هاوكاریت بكەم... ئیدی چەندی هەوڵ لەگەڵدا بوو بێ سوود بوون بە بیانووی جۆراجۆرەوە رازی نەبوو، (پەخشان) پێی گوتین: كە دوای دوو رۆژ ئێوارە بەخۆوبە نایلۆنێك دەرمانەوە هاتەوە و گوتی: چوومەتە لای فڵان دكتۆر و پێی گوتووم: بەڵێ راستە تۆ(بەستراوی) ئەو چارەسەرانەشی بۆ نووسیووم و پێی گوتووم كە سەبرو ئارامم هەبێ و گرنگترین شتیش ئەوەیە خێزانت داوای سەرجێیت لێنەكات، چونكە ئەوە دەبێتە هۆی خراپ بوونی زیاتری حاڵەتەكەت..(پەخشان)ی داماویش بڕوای پێدەكات و بۆ ئەوەی باری دەروونی ئاسوود بێ و هیچ فشارێكی نەكەوێتە سەر بابەتی بە زاوابوونی هەر لەلا ناكاتەوەن، بەڵام سەیر لەوەدابوو وەكو( پەخشان) پاشان پێی گوتین كە كابرا ژووری نووستنی جیابوو، بە تەنیا دەخەوت، خۆی لەبەردەمی نەدەگۆڕی، كە دەچووە گەرما و لە ماڵەوە، قەت خۆی نەدەشووشت، ئەو شتانە زۆر بەلای (پەخشان)ەوە سەیر و نامۆ بووە، چەند مانگێك بەسەر ئەو باسەدا رۆیی و (هوشیار)و(پەخشان) یش هەروا مابوونەوە و كەس نەچووە بوو لای كەس(پەخشان) دەیگووت ئەگەر مەسەلەكە بەراستی بووایە قەت قسەم نەدەكرد، بەڵام هەڵسووكەوتەكانی زۆر جێی گومان بوو، تۆ بڵێی پیاوێك ژن بێنێ كە بە شەرع و بەیاساش حەڵاڵی خۆیەتی رێگە نەدات یا شەرم بكات، ژنەكەی بە رووتی بیبینێ، بووە(7) مانگ ئەوانە هەروا مابوونەوە، رۆژێك (پەخشان) مەسەلەكە لەگەڵ دایكی باس دەكات و پێی دەڵێ:
دایە دەمەوێ شتێكت پێ بڵێم بەڵام تو خوا جارێ لای كەس مەیدركێنە، چونكە زۆر لە مەسەلەكە دڵنیانیم ئەویش دەڵێ: بڵێ كچم چی بووە، بۆ وا پەشۆكاوی و بەترس و لەرزەوە قسە دەكەی؟(پەخشان) پێی دەڵێ: وەڵڵا دایەگیان چیت لێبشارمەوە ئەوە(7) مانگ زیاترە تا ئێستاش(هۆشیار) بە زاوا نەبووە، دایكی واقی وڕما و رەنگێكی هێناو رەنگێكی برد و پێی گوت: چۆن ، ئەوە تۆ بەراستە!! كچم دەترسم شەرم بكات و شتێكی هەبێ(پەخشان) یش پێی گوتبوو، دایەگیان وا بزانم مەسەلەكە نە شەرمە و نە هیچ، ئەو تەنانەت لە ژوورێكی تایبەت و بە تەنیا دەخەوێت، كە خۆی دەشوات، دەچێتە گەرماوی بازاڕ، كە خۆی دەگۆڕێ دەچێتە ژووەكەی تر، تەنانەت خۆشی بەمن نیشان نادات، بەهەر حاڵ هەردووكیان ماوەیەك لە باسەكە دەكۆڵنەوە و دەگەنە سەر ئەوەی بە باوكی(پەخشان) بگوترێ دایكی(پەخشان) بە باوكی دەڵێ: ئەویش گومان لە شتێك دەكات، هەر چۆنێك بێت خێزانەكە هەموو كۆدەبنەوە باوكی(پەخشان) لەگەڵ كوڕەكانی خۆی رێكدەكەوێ كە رووبەڕوو لەگەڵ(هۆشیار) قسە بكەن، كە ئەگەر شتێك هەیە با بزانن باشترە، بەڵكو دەتوانن هاوكاری بكەن، ئەگەریش نهێنییەك لە مەسەلەكە هەیە، با ئاشكرا بێت، ئەوەبوو ئێوارەیەك هەر سێ براكەی كە منیش لەوێ بووم بانگی(هۆشیار) دەكەن و باسەكەی لەگەڵ دەكەنەوە، چەندی(هوشیار) خۆی دەینێ و دەبات شتێكی وەها نادات بە دەستەوە كە جێگەی قەناعەت بێت، من گومانێكم هەبوو، بە چرپە گومانەكەم بە برا گەورەی(پەخشان) گوت و گوتم با جلەكانی دابكەنێ..(هۆشیار) رازی نەبوو، مەسەلەكە بووە تووندوتیژی و توڕەیی، بە هەرحاڵ جلوبەرگی پێداكەندرا، ئیتر ئێمە هاتینە دەرەوە و گوتمان با(پەخشان) بچێتە دادگا و داوای تەڵاق بكات و هەموو مافەكانیشی بۆ وەردەگرم و داوای قەرەبووشی لێدەكەم، هەموو گوتیان دەباشە ئاخر مەسەلەكە چییە، كچمان تازە مێردی كردووە، خوا هەڵناگرێ ماڵی لێتێك بدەین، بۆ گەیشتنە ئەو بڕیارە سەخت و دژوارە ئاخر كێ دەڵێ كابرا تەڵاقی دەدات، برا گەورەكەی(پەخشان) گوتی: تەڵاقیشی نەدات ئێمە یا بە زۆری پێی تەڵاق دەدەین یان دەبێ بەخۆشی خۆی تەڵاقی بدات، باوكی گوتی: ئەوە بۆ واتان لێهاتووە بۆچی هۆیەكەیم پێناڵێن، ئیتر منیش ناچار بووم هەم لە جیاتی برایەكانی(پەخشان) و هەمیش بەو سیفەتەی كە ئامۆزایانم بڵقەكە بتەقێنم مەسەلەكەم ئاشكرا كرد و گوتم: مامە(هوشیار نەژنە و نەمێردە، بە كورتی(نێرە موكە) و توانای مێردایەتی نییە و بڕایەوە.
serchawe.... gulan
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن sami990 (2009-07-16 14:44:00)
لهسهر هێڵ نییه








هههههههههه ولله سهیره تا یهو کات ماڵی کچه نایناسیوه هههههههههههههه
ئینجا بۆ ژنی ئههێنا که ئهیزانی وایه ژیانی که کچهش تێکدا
دهستت خۆش بێت

لهسهر هێڵ نییه






hhhh
dastt xosh bet


لهسهر هێڵ نییه





walla momi taman gyan mnish zorm pe sayr bw basha kazany waya bo zhny henawa??????? bas dyara ba xalat la zhn henan teqashtwa swpas bp payamakat
swpas bo payamakat tanya gul gyan dastt xosh bet
لهسهر هێڵ نییه




dast xosh kaka sami bo am babata barasty sayra

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
