❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زمانی نووسینی قوڕئان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-27 16:44:36

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

زمانی نووسینی قوڕئان

زمانی نووسینی قوڕئان

لای هه‌موومان ئاشکرایه‌که‌ قوڕئان به‌زمانێکی زیندوهاتۆته‌ خواره‌وه‌ که زمانی عه‌ره‌بی یه‌.هاتنه‌ خواره‌وه‌ی قوڕئانیش به‌م زمانه‌ به‌رده‌وامی ده‌دات به‌هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م زمانه ‌وه‌کو خۆی له‌ ئێستا و له داهاتووشدا,ته‌نانه‌ت زمانی ئه‌و که‌سانه‌ شه‌ که‌ له‌ به‌هه‌شت ئاخاوتنی پێده‌که‌ن.

هاتنه خواره وه ی قوڕئانی پیرۆزله کاتێک بووکه ڕۆناکبیرانی عه ره بی وبه تایبه تی شاعیرانیان زۆربایه خیان ده د ا به زمانه که یان له ڕووی ڕێزمان وڕاوانبێژی و ...هتد.

بۆئه م مه به سته ساڵانه پێش بڕکێیان له نێوان شاعیرانیاندا ئه نجام ده دا, وه چاکترین شعریشیان به دیواری (که عبه)ی پیرۆزه وه هه ڵده واسی که(معلقات)یان پێده وترا.

له م کاته داوله ناوئه م میلله ته دا خودای گه وره که سێکی هه ڵبژارد که ناسراو و دیاربووله ناویاندا,خاوه ن خووڕه وشتێکی به رزوده ست پاک و ڕاستگۆ,له گه ڵ ئه وه ی که خۆێنده واریشی نه بووه.لێره دانه خوێنده واری پێغه مبه رزۆرگرینگه که ئاماژه ی پێ بکه ین چونکه خه ڵکانی شاری (مه ککه)ی پیرۆزئه م زاته پاکه یان ده ناسی و ده یان زانی که نه خوێنده واره وه له م ڕووه وه عه ره ب په ندێکی پێشینانیشیان هه یه که ده ڵێن واته دانیشتوانی مه ککه باشتر خه لکانی خۆیان ده ناسن. خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا فه رموویه تی واته خودای گه وره به پێغه مبه ر ده فه رمووێ پێش ئه وه ی که قوڕئانت بۆبهێنمه خواره وه هیچ جۆره کتێبێکت نه خوێندۆته وه وه نه شت ده توانی بنووسی ئه گینا ئه وانه ی که به هه ڵه چوون ده که وتنه شک له م په یامه ی که هێناوته وده بوو به خاڵێک به ده ستیانه وه ئه مه جگه له وه ی که له کتێبه کۆنه کانی پێشووش هاتبوون که دواین پێغه مبه ری خودا نه خوێنده واره. چونکه خودای گه وره زۆربه ئاشکراده فه رموێ له قوڕئانی پیرۆزدا ئه ی پێغه مبه رتۆبه رله ئێستانه ت ئه توانی بخوێنیت و بنووسیت,ئه گه رپێغه مبه ر خوێنده واری هه بووایه کافره کان ویه هوده کانیش به رپه رچی ئه م ووته یه یان ئه دا یه وه وئه یان ووت که سێکی خوێنده واره و درۆده کات حاشا له پێغه مبه رکه به پێچه وانه وه به ڕاستگۆیی ناووبانگی ڕۆیشتووه وه یاخود یه هوده کان که به رله هاتنه خواره وه ی سروش (وحی)ده یان ووت ئێستا کاتی سه رهه ڵدانی دواین پێغه مبه ره که یه کێک له وسیفه تا نه ی که لایان نووسراو بوو نه خوێنده واریه که ی بوو که ده یاندا به گوێی خه لکانی شاری مه دینه منه وه ڕه .خۆ ئه گه ر پێغه مبه رخوێنده واربوایه که س به دووای نه ده که ووت و خۆیان له پێناوی دا نه ده کرده قوربانی ..!جگه له مه ش  ئه بێ  چه ند مامۆستا یه کی هه بووبێت که فێری خوێندن ونووسینیان کردبێت ئه ی بۆکه سێک نه هاتووه بڵێت من فێرکه ری بووم؟ به ڵێ چونکه تاکه فێرکه روومامۆستای پێغه مبه ر خودای گه وره یه. هه ر بۆیه له چه ندان شۆێنی قوڕئانی پیرۆزدا هاتووه که ته نهاخودای گه وره خاوه نی ڕاسته قینه ئه م کتێبه یه ته نانه ت پێغه مبه ردرود وسڵاوی خودای له سه ربێت بۆینه بووه ته نها پیتێکی لێ زیاد یان که م بکات خودای گه وره ده فه رموێ واته قوڕئان له لاى خوداى گه وره هاتۆته خواره وه وه که خاوه نی گشت شتێکه له زه وی وله ئاسمان ،وه ئه گه رپێغه مبه رله خۆیه وه که مێک شت بڵێ که ئێمه بۆمان نه ناردبێت ئه وا به توندی سزای ده ده ین وشا ده ماری خوێنی لێ ئه پچڕین وه هه رکه سێک شا ده ماری خوێنی پپچڕێ ئه مرێ,وه که سیشتان ناتوانن ئه م سزایه ی له سه رلا بده ن.وه خودای گه وره له چه ندان شوێنی تر ئاماژه کردووه که ته نها خۆی خاوه نی قوڕئانه. خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا   فه رموویه تی)واته هاتنه خوا ره وه ی ئه م کتێبه مه به ست له قوڕئانی پیرۆزه چونکه شێوه ی نووسینه که شی به سروش له خودای گه وره وه هاتۆته خواره وه له  لایه ن خودای گه وره وه ش پارێزراوه. که واته ئه م کتێبه به شێوه نووسراوه که ی وخوێنراوه که یه وه گومانی تێدا نی یه که له لایه ن خوداوه ئه وخودایه ی که عه زیزه له موڵکی دانایه به دروست کراوه کان وزانایه به به نده کانی وبه پێویستیه کانیان خودای خاوه ن به زه یی ومیهره بانه وه هاتۆته خواره وه.

له لا یه کی ترخودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا ته حه دای کافره کانی قوڕه یشی کردووه.خودای گه وره فه رموو یه تی ماناكه ى: خودای گه وره ده فه رموێت ئه گه رگومانتان هه یه له هێنانه خواره وه ی ئه م قوڕئانه بۆبه نده ی خۆمان, ده ئێوه بتوانن یه ک سوڕه ت وه ک سوڕه ته کانی ناو قوڕئان بهێننه وه و به هه مان شێوه ی به هێزی  له ڕووی ڕاوانبێژی وڕێزمان وناوه ڕۆکه وه, که هه مان زمان وڕێزمانم پێ به خشیون که قوڕئانم پێ هێناوه ته خواره وه,داواش له خواوه نده کانتان بکه ن که هاوکارتان بن بۆ ئه م مه به سته ئه گه رڕاست ده که ن بێجگه له خودای گه وره. به ڵام ئه گه رنه تان توانی ته نها سوڕه تێک وه ک ئه م قوڕئانه بهێننه وه که هه رگیزناشتوانن نه ئێستا ونه له داهاتووشدا. که واته خۆتان له وئاگره بپارێزن که سووته مه نی یه که ی بریتیه له مرۆﭫ وبه رد که بۆکافره کان ئاماده کراوه.

لایه نێکی تری زمانی قوڕئان که پێویسته ئاماژه ی پێ  بکه ین ئه و ووشه نوێیانه ن که له گه ڵ هاتنه خواره وه ی قوڕئان هاتوونه ته ناوزمانی عه ره بی. خودای گه وره فه رموو یه تی قوڕئانی پیرۆز پڕیه تی له م ووشه نوێیانه که خودای گه وره ومیهره بان خۆی له دوای ئایه ته کان مه به سته کانی ڕۆنده کاته وه.هه ڵبه ته هیچ نوسه رێک نه ی توانیوه له هزرودروست کراوی مێشکی خۆی تاکه ووشه یه ک به کاربهێنێت که ته نها ئه وله مه به سته که ی بگات وبۆشمان ڕۆنبکاته وه وه بوونیشی هه بێت وئێمه ی مرۆﭫ لێی بێ ئاگابینووشه که شی له زمانی بیانی وه رنه گرتبێت. بێگومان جگه له دروستکه ری خودی زمانه کان که سیکی تر ئه م کاره ی هه رگیزاوهه رگیز بۆئه نجام نادرێ.

لایه نێکی تری قوڕئان گه رلێی ووردبینه وه وتیشکی بخه ینه سه ر چیرۆک وبه سه رهاته کانن.هه ریه کێک له ئێمه چه ندان چیرۆکنووس ده ناسێت که به هۆی چیرۆکه کانیان ناوبانگیان له جیهان بڵاوبۆته وه وه زۆریشیان به هۆی نووسینی ئه م چیرۆکانه وه خه ڵات کراون.

نووسه ران له کاتی نووسینی چیرۆکه کانیان یه کێک له که سایه تیه کانی ناوچیرۆکه که ده که ن به پاڵه وانی سه ره کی چیرۆکه که یان وچه ندان که سا یه تی تروه ک پاڵه وانی ناوه ندی وکۆمبارس بۆخزمه ت کردنی پا ڵه وانی سه ره کی چیرۆکه که یان به کارده هێنن, که زۆرجارخودی چیرۆکه که گشتی له دروستکراوی بیروئه ندێشه ی چیرۆکنوسانه.

چیرۆکنووسان وا باسی پاڵه وانه که یان ده که ن له چیرۆکه کانیان که زۆرترین کاریگه ری بکه نه سه ردڵ وده روونی خوێنه ر.هه ڵبه ته  هه رچیرۆکیک بریتی یه له سه ره تا وناوه ڕاست که (گرێ)شی پێ ده ڵێن وه کۆتای یه که ی,که له سه ره تا وه پاڵه وانی سه ره کی به سه رکه وتوویی هه نگاو به هه نگاوکاره کانی ئه نجام ده دات تاده گاته کۆتایی چیرۆکه که. که واته نووسه ری چیرۆک زۆرجوان کاری پاڵه وانی سه ره کی چیرۆکه که ی داده ڕێژێ چۆنی ئاره زوو بێت.به ڵام گه رداوای لێ بکه یت یه کێکی تر له که سایه تیه ناوه ندیه کانی ناوچیرۆکه که ی له هه مان چیرۆکدا بکاته پاڵه وانی سه ره کی وبێ ئه وه ی له کاری هونه ری یه که می که متروبێ هێزتربێت وهیچیش له چیرۆکه که و به سه رهاته کان نه گۆڕێت ته نها به سه رهاتی پاڵه وانی چیرۆکی یه که م کورت بکاته وه و له چیرۆکی دووه می باسی به سه رهاتی که سایه تی یه کی تری ناو چیرۆکی یه که می بکات وتیشکی زیاتری بخاته سه ر,ئه مجاره یان له ڕویه کی تره وهه ست به چیرۆکه که بکه ین و جوانی یه کی تری خه یاڵاوی چیرۆکنووس ببینین,که چی به ڕێکه وتیش کارێکی وایان بۆ ئه نجام نادرێت.

با ئێستا بێین وسه رنج له چیرۆکه کانی ناو قوڕئانی پیرۆزبده ین, که شاره زایان له بواری چیرۆکدا له با ره یانه وه ده ڵێن: له چیرۆکه کا نی ناو قوڕئاندا دووباره بوونه وه نی یه وهه رچه نده هه مان به سه رهات وڕوداویشه له گه ڵ ئه مه شدا له هه رشوێنک تام وچێژێکی تایبه تیان هه یه هه رهه مووشیان له به رزترین ئاستی داهێناندان.

بۆنموونه له چیرۆک و به سه رهاتی حه زره تی (موسا) سڵاوی خودای له سه ر بێت که چه ند جارێک له قورئاندا ئاماژه ی بۆکراوه ده بینین له هه شوێنێک تیشک خراوه ته سه ر که سایه تیه کی ناو به سه رهاته که.جارێکیان به درێژی باسی به سه رها تی حه زره تی مو سا ده کات و که سا یه تیه کا نی تر به کورتی باس ده کرێن,جارێکی ترباسی  فیرعه ون به درێژی وکه سایتیه کانی تربه کورتی, جارێکی ترحه زره تی (هارون) سڵاوی خودای له سه ر بێت وجارێکی تردایکی حه زره تی موسی و...هتد بێ ئه وه ی له نا وه ڕۆکی به سه رهاته که بگۆرێت.جا ئه مه بۆهه رهه موو چیرۆک وبه سه رها ته کانی ناو قوڕئان ڕاسته. خودای گه وره فه رموو یه تی ماناکه ی خودای گه وره ده فه رموێت ئه ی محه ممه د ئێمه باشترین به سه رهاته کانت بۆده گێرینه وه له ناوئه وقوڕئانه ی که لای ئێمه وه سروش(وحی)ه که یت بۆهاتووه,که پێشترهیچ شتێکت له باره ی ئه م چیرۆکانه وه نه ده زانی ولێی بێ ئاگابوویت.

ڕوویه کی ترسه رنج ڕاکێش ئه وه یه که کتێبی هه رنووسه رێک بخوێنیته وه له هه ربوارێکدا له ده ست پێکیدا داوای لێبووردن ده کات له که م وکوڕیه کانی.له به رئه وه ی کاری مرۆﭭـه و کاری مرۆﭭیش بێ که موو کوڕی نابێت. ئه مه ش سه د ده رسه د پێچه وانه ی قوڕئانه که خودای گه وره له سه ره تا ی ئه م کتێبه پیرۆزه ی و له سه ره تای درێژترین سوڕه ته کانی که بۆئێمه ی مرۆﭭـی ناردووه ده فه رمووێت واتاکه ی الم ئه م سێ پیته خودا له مه سته کانی ده گات ذٰ لِكَ الکِتـٰبُ لا رَیبَ فیه هدًی لِّـلمُتَقین واته هاتنه خواره وه ی ئه م کتێبه(قوڕئان)گومانی تێدا نییه که له لایه ن خوداوه یه که م وکوڕی تێدانی یه وهیدایه ت به خشه بۆئه وکه سانه ی له خودا    ده ترسن وبڕوابه لایه نه نا دیاره کانی(غیب) ژیان ده که ن که بریتین له [خودای گه وره وفرشته کان وجنۆکه کان وکتێبه ئاسمانیه کان ودۆزه خ وبه هه شت وقه زاوقه ده ربه خیروشه ڕه که یه وه وڕۆژی هه ڵسانه وه و وه ستان بۆلێپرسینه وه له به رده م خودای تاک وته نها] وه ئه وانه ی نوێژده که ن وه به شێکی که م له وماڵ وسامانه ی که خودای گه وره پێی به خشیوون له ڕێگای خوداده یبه خشنه وه و وه ئه وانه ی بڕوابه هێنانه وه خواره وه ی ئه وقوڕئانه وکتێبه کانی تری پێش ئه مه کتێبه که بۆپێغه مبه رانی ترهێنراونه ته خواره وه ده که ن وباوه ڕیته واویان هه یه به ڕۆژی هه ڵسانه وه ووه ستان له به رده م خودای تاک وته نها.که خودای گه وره به ڕۆژی دوایی ناوی بردووه.ئه وانه ن که له ژێرهیدایه تی خودادان وسه رکه وتنی ته واوبه شی ئه م جۆره به ندانه ی خودان.

نوسینی:موئه‌یه‌د عه‌زیز موسته‌ف
مالبه ري ده روونى ئيسلام

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ~هيمن~ (2009-11-27 17:17:25)

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net