.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














- نوێژی به كۆمه‌ڵ :
نوێژی به كۆمه‌ڵ سوننه‌تێكی به‌رده‌وامی پێغه‌مبه‌ره ( درودی خوای لێبێت ) , له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی اه دوای پێشنوێژخوێن نوێژ ده‌كا نیه‌ت بێنی كه به كۆمه‌ڵ ده‌كا به‌ڵام پێشنوێژخوێن نیه ناهێنێ بۆ پێشنوێژی .
دروسته ئازاد بۆ به‌نده پێشنوێژی بكات , مرۆڤی باڵغ و ته‌واو پێشنوێژی بكات بۆ هه‌رزه‌كار , دروست نیه ئافره‌ت پێشنوێژی بۆ پیاو بكات , نه‌خوێنده‌وار پێشنوێژی بۆ خوێنده‌وارو قورئان خوێن ناكات ,
له‌هه‌ر لایه‌نێكی مزگه‌وت ده‌توانێ و دروسته نوێژ بكات به نوێژی پێشنوێژخوێن گه‌ر ئاگادار بێت به نوێژه‌كه‌ی و گه‌ر پێشی پێشنوێخوێنهكه نه‌كه‌وێ , وه دروسته ئه‌گه‌ر پێشنوێژخوێن له مزگه‌وت نوێژی كرد‌و ئه‌وه‌ی له‌دوای ده‌كا له‌ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت له پێشنوێژخوێن نزیك بێت و ئاگادار بێ به نوێژه‌كه‌ی و هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌بێ .
عن عبدالله بن عمر ( رضي الله عنهما ) : أن رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) قال : صلاة الجماعة تفضل صلاة الفذ بسبع وعشرين درجة . رواه الشيخان .
واته : نوێژی به كۆمه‌ڵ خێری زیاتره له نوێژی به‌ته‌نیا به (27) پله .
7- نوێژی ڕێبوار :
* بۆ ڕێبوار دروسته نوێژه چواریه‌كان كورت بكاته‌وه به پێنج مه‌رج :
1. سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ گوناه نه‌بێ .
2. 81 كلم بێت .
3. نوێژه چواریه‌كان بێت .
4. پێش دابه‌ستنی نوێژه‌كه‌ی نیه‌تی كورت كردنه‌وه‌ی هه‌بێت .
5. پێشنوێژی بۆ جێنیش نه‌كا .
بۆ ڕێبوار دروسته له نێوان عه‌سر و نیوه‌ڕۆ نوێژ كۆ بكاته‌وه له هه‌ر كام له كاتهكانیاندا ( عه‌سر پێش ده‌خرێ بۆ گه‌ر نیوه‌ڕۆ, یان له كاتی دووه‌م نیوه‌ڕۆ دوا ده‌خرێ بۆ كاتی عه‌سر , نوێژه‌كان ده‌كرێن به دوو دوو ) , وه له نێوان نوێژی مه‌غریب و عیشادا كۆ بكاته‌وه (عیشا پێش ده‌خرێ بۆ گه‌ر نوێژی مه‌غریب , یان مه‌غریب دواده‌خرێ بۆ كاتی عیشا , عیشا ده‌كرێ به دوو به‌ڵام مه‌غریب هه‌ر وه‌ك خۆری به سێ ڕه‌كعات ده‌كرێ )
وه هه‌ره‌وه‌ها دروسته بۆ كه‌سێكی جێنیش بێ واته ڕێبواریش نه‌بێ له كاتی بارینی بارانێكی زۆر نوێژ كۆ بكاته‌وه , به‌ڵام ده‌بێ له كاتی یه‌كه‌مدا بكرێ .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : { وإذا ضربتم في الارض فليس عليكم جناح أن تقصروا من الصلاة } النسا‌و/101.
واته : گه‌ر به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕۆشتن ( بون به ڕێبوار ) گوناهتان بۆ نیه گه‌ر نوێژه‌كانتان كورت بكه‌نه‌وه .
عن ابن عباس ( رضي الله عنه ) قال : كان رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) يجمع بين صلاة الظهر والعصر إذا كان علي ظهر سير , ويجمع بين صلاة المغرب والعشاو .
واته : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سری كۆده‌كرده‌وه گه‌ر له سه‌فه‌ردا بوایه , وه له نێوان نوێژی مه‌غریب و عیشاش كۆی ده‌كرده‌وه .
8- نوێژی هه‌ینی :
مه‌رجه‌كانی واجب بوونی هه‌ینی :
1. ئیسلام بێت .
2. باڵغ بێت .
3. ئاقڵ بێت
4. ئازاد بێت .
5. نێر بێت .
6. له‌ش ساغ بێت
7. جێنیشی خاك بێت ( له‌سه‌فه‌ردا نه‌بێت ) .
مه‌رجه‌كانی كردنی نوێژی هه‌ینی :
1- ئه‌و شوێنه‌ی نوێژی هه‌ینی تیادا ده‌كرێ ده‌بێ شار یان گوندێك لادێهك شتێكی وا بێ .
2- ده‌بێ ژماره‌یان له(40) نوێژكار كه‌متر نه‌بێ .
3- ده‌بێ كاتی نوێژه‌كه مابێ .
ئه‌گه‌ر كاتی به‌سه‌ر چوبوو یان ئه‌م مه‌رجانه نه‌بوو نوێژی هه‌ینی ناكرێ كه دوو ڕه‌كعاته به نیه‌تی نوێژی هه‌ینی , به‌ڵكو ده‌بێ نوێژی نیوه‌ڕۆ بكرێ .
فه‌رزه‌كانی نوێژی هه‌ینی :
1- دوو ووتار بخوێنرێته‌وه به وه‌ستان , وه دانیشتن له نێوان خوتبه‌كان .
2- دوو ڕه‌كعات نوێژ بكرێ .
3- ده‌بێ به كۆمه‌ڵ بێت .
• شێوه‌كانی نوێژی هه‌ینه چوارن :
1. شۆردن و پاك كردنه‌وه‌ی لاشه .
2. پۆشینی پۆشاكی سپی .
3. نینۆك كردن .
4. بۆن خۆش كردن .
بێهنگبوون له كاتی ووتار سوننه‌ته , هه‌ركه‌سێك هاته مزگه‌وت ووتارخوێن ووتاری ده‌دا , دوو ڕه‌كعاتی سوك ده‌كا و ئینجا داده‌نیشێ .
9- نوێژی جه‌ژنه‌كان :
نوێژی جه‌ژنه‌كانی ڕه‌مه‌زان و قوربان سوننه‌تێكی به‌رده‌وامی پێغه‌مبه‌ر بووه ( درودی خوای لێبێت ) .
شێوازی نوێژی جه‌ژنه‌كان : دوو ڕه‌كعاته , له ڕه‌كعاتی یه‌كه‌م پێش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه ( 7 ) ته‌كبیر لێ ده‌درێ جگه له ته‌كبیری دابه‌ستنی نوێژ به‌م شێوه‌یه ( سبحان الله والحمدلله ولا اله الا الله والله أكبر ) , له ڕه‌كعاتی دووه‌میش ( 5 ) ته‌كبیر لێ ده‌درێ جگه له ته‌كبیره‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی سوژده , به شێوه‌ی ڕِهكعاتی یه‌كه‌م پێش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه .
عن عمرو بن عوف المزني ( رضي الله عنه ) أن النبي ( صلي الله عليه وسلم ) كبر في العيدين : في الاولي سبعا قبل القراوة , وفي الاخرة سبعا قبل القراوة . رواه الترمذي
واته پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) الله أكبری ده‌كرد له جه‌ژنه‌كان : له ڕه‌كعاتی یه‌كه‌م پێش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه حه‌وت جار ته‌كبیری لێده‌دا , له ڕه‌كعاتی دووه‌میش پێنج جار
له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا ته‌كبیر ده‌وترێ له‌گه‌ڵ خۆر ئاوا بوونی شه‌وی جه‌ژن تا پێشنوێژخوێن دهچیچ بۆ نوێژ , به ووتنی : ( الله أكبر , الله أكبر , الله أكبر , لا اله الا الله هو الله أكبر , الله أكبر , ولله الحمد ) , له جه‌ژنی قوربان ته‌كبیر ده‌وترێ له دوای نوێژه فه‌رزه‌كان , له به‌یانی ڕۆژی عه‌ره‌فه تا عه‌سری چواره‌م ڕۆژی جه‌ژن ( أیام التشریق ) .
.
10- نوێژی مانگ و خۆر گیران :
نوێژی مانگ و خۆر گیران سوننه‌تێكی به‌رده‌وامی پێغه‌مبه‌ره ( درودی خوای لێبێت ) گه‌ر گیرانه‌كه‌ی نه‌ما قه‌زا ناكرێته‌وه , دوو ڕه‌كعات نوێژ ده‌كرێ له كاتی سه‌ره‌تای گیرانیان تا ده‌بێته‌وه ,
شێوازی نوێژی مانگ و خۆر گیران : دوو ڕه‌كعاته , له‌هه‌ر ڕهكعاتێك دوو فاتیحه‌و ڕكوعی درێژی تیایه ( واته كه فاتیحه‌ی خوێند ده‌چێته كڕنوش و هه‌ڵده‌ستێته‌وه به‌ڵام ناچێته سوژده تا جارێكی تریش فاتیحه ده‌خوێنێ و كڕنوش ده‌با و هه‌ڵده‌ستێته‌وه ئینجا بۆ سوژده ده‌چێ ) , به‌ڵام سوژده درێژ ناكاته‌وه ( ئینجا ڕه‌كعاتی دووه‌میش وه‌ك ڕه‌كعاتی یه‌كه‌م وایه , سوننه‌ته نوێژێكی درێژ بكات , له ڕكوعهكان زۆر زیكر‌و یادی خوا بكات ) .
ئینجا دوای نوێژه‌كه دوو ووتار ده‌خوێنرێته‌وه ,
له ڕۆژگیران به‌بێده‌نگی نوێژه‌كه ده‌كرێ , به‌ڵام له نوێژی مانگ گیران به‌ده‌نگ ده‌كرێ , له دوای نوێژه‌كه دوو ووتاریش ده‌خوێنرێته‌وه .
شێوازی ئه‌م نوێژه له فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر وه‌رگیراوه ( درودی خوای لێبێت ) عن عائشة ( رضي الله عنها ) قالت خسفت الشمس في عهد رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) , فصلي رسول الله ( صلي الله عليه وسلم بالناس , فقام فأطال القيام , ثم ركع فأطال الركوع , ثم قام فأطال القيام , وهو دون القيام الاول , ثم ركع فأطال الركوع , وهو دون الركوع الَاول ثم سجد فأطال السجود , ثم فعل في الركعة الثانية ما فعل في الَاولي , ثم انصف وقد انجلت الشمس , فحمد الله وأثني عليه , ثم قال : ( إن الشمس والقمر يَيتان من يَيات الله , لا ينخسفان لموت أحد ولا لحياته , فإذا رأيتم ذلك , فادعوا الله وكبروا وصلوا وتصدقوا ) رواه البخاري .
11- نوێژی داخوازی باران :
نوێژی داخوازی باران : سوننه‌ته , ئیمام فرمانیان پێ ده‌كا به ته‌وبه‌و خێر كردن و ده‌رچون له شوێنی زوڵم , ئاشته‌وایی له نێوان ناكۆكان , سیچ رۆژ به رۆژوو بوون , ئینجا له ڕۆژی چواره‌م بۆی ده‌رده‌چن , به‌جل وبه‌رگێكی زه‌لیل و مل كه‌چ و شه‌رمه‌زاری , دوو ڕه‌كعات نوێژیان پێ ده‌كا وه‌ك نوێژی جه‌ژن , ئینجا دوو ووتار له‌دوای نوێژه‌كه ده‌خوێنێته‌وه , پۆشاكی وه‌رده‌گێڕی و , زۆر پاڕانه‌وه ده‌خوێنێ و , داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌ن به پاڕانه‌وه‌ی پێغه‌مه‌به‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌پاڕێنه‌وه .اللهم اجعلها سقيا رحمة , ولا تجعلها سقيا عذاب , ولا محق ولا بلاو ولا هدم ولا غرق . رواه الشافعي / اللهم عي الظراب والَاكام ومنابت الشجر وبطون الاودية , اللهم حوالينا ولا علينا . رواه البخاري / اللهم اسقنا غيثا مغيثا , هنيئا , مريئا مريعا , سجا عاما غدقا طبقا مجللا , دائما الي يوم الدين .رواه أبو داود / اللهم اسقنا الغيث ولا تجعلنا من القانطين , اللهم إن بالعباد والبلاد من الجهد والجوع والضنك ما لا نشكو الا اليك , اللهم انبت لنا الزرع ودر لنا الضرع , وانزل علينا من بركات السما‌و , وانبت لنا من براكات الارض , واكشف عنا من البلاو ما لا يكشفه غيرك , اللهم انا نستغفرك إنك كنت غفارا , فأرسل السما‌و علينا مدرارا .
گه‌ر باران باری خۆیان ده‌شۆن له لادێكه‌یان , له‌كاتی هه‌وره تریشقه ( سبحان الله ) ده‌وترێ .
12- نوێژی ترس :
نوێژی ترس ( له كاتی جه‌نگ ) به (3) جۆر ئه‌نجام ده‌درێ :
1- دوژمن ناكه‌وێته ڕووگه‌ی نوێژكردنیان /
پێشنوێژخوێن ده‌یانكاته دوو ده‌سته , ده‌سته‌یه‌ك ڕوبه‌ڕوی دوژمن ڕاده‌وه‌ستن , وه ده‌سته‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ئیمام نوێژ ده‌كه‌ن , ڕهكعاتێك بۆ ده‌سته‌ی یه‌كه‌م ده‌كات و له فاتیحه‌ی ڕه‌كعاتی دووه‌م ڕاده‌وه‌ستێ ده‌سته‌كه خۆیان ڕه‌كعاتی دووه‌م ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌چنه ڕوبه‌ڕوی دوژمن , ئینجا ده‌سته‌ی دووه‌م دێنه گه‌ر ئیمام ( كاتێك ئیمام له ڕه‌كعاتی دووه‌مدایه فاتیحایهكهی درێژ كردۆته‌وه بۆ چاوه‌ڕوانی ده‌سته‌ی دووه‌م ) ئینجا ئیمام پێشنوێژی بۆ ده‌سته‌ی دووه‌میش ده‌كات به ڕه‌كعاتی دووه‌می خۆی كه ئه‌وان ڕه‌كعاتی یهكهمیتیان , له ته‌حیات داده‌نیشێ تا ده‌سته‌كه ڕه‌كعاتی دووه‌م ده‌كه‌ن و دهگهنوه ئیمام له ته‌حیاتی دا ئینجا سه‌لام بۆ ده‌سته‌ی دووه‌م ده‌داته‌وه .
2- دوژمن ڕوبه‌ڕوی ڕووگه‌ی نوێهكهیتیان /
ئیمام ده‌یانكاته دوو ڕێز بۆ هه‌ردوكیان نوێژه‌كه داده‌به‌ستێ , كاتێك ئیمام ده‌چێته سوژده ده‌سته‌یه‌ك له‌گه‌ڵی سوژده ده‌به‌ن و ده‌سته‌كه‌ی تر پاسه‌وانی ده‌كه‌ن , كاتێك ده‌سته‌ی یه‌كه‌م له سوژده هه‌ڵسانه‌وه ئینجا ده‌سته‌ی دووه‌میش سوژده ده‌به‌ن و ده‌گه‌نه‌وه ئیمام .
3- له‌ناو جه‌نگ تێكه‌ڵ بووبن شه‌ڕ توند‌و تیژ بێت /
چۆن بۆیان گونجا ئاوا نوێژه‌كه ده‌كه‌ن , چ به پێوه بێ یان به سواری بێت , له ڕوویان له ڕووگه بێت یان نا .
• بۆ پیاوان قه‌ده‌غه‌یه و حه‌رامه پۆشینی پۆشاكی حه‌ریر , وه ئه‌نگوستیله‌ی زێڕ , بۆ ئافره‌تان دروسته‌و ڕێپێ دراوه , زۆری و كه‌می زێر یه‌كسانه له باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنه‌وه .
ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له پۆشاكه‌كه‌ی ئاوریشم بێت و به‌شێكیشی لۆكه یان كه‌تان بێت پۆشینی دروسته , ئه‌گه‌ر ئاوریشمهكه زۆرتر نه‌بێ .
13- نوێژی مردوو :
• چوار شت بۆ مردوو پێویسته :
1- شۆردنی .
2- كفن كردنی .
3- له‌سه‌ر كردنی نوێژ .
4- ناشتنی .
دوو له مردووان ناشۆردرێن :
1- شه‌هید له جه‌نگی هاوبه‌ش په‌رستان .
2- ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی له‌بار ده‌چێ جوڵه‌و ده‌نگی نیه .
مردوو به تاك ده‌شۆردرێ , له سه‌ره‌تای شۆردنی به سیدر ( مادده‌یه‌كه وه‌ك سابوونه ) ده‌شۆردرێ , له كۆتاكه‌شی به كافور ده‌شۆردرێ ( جۆره بۆنێكه ) , له سێ به‌رگی سپی‌دا كفن ده‌كرێ , كفنێك سه‌رو بنی نه‌بێ , واته یك پارچه‌بێ .
شێوازی نوێژ كردن له‌سه‌ر مردوو : چوار ته‌كبیری تیایه :
له دوای ته‌كبیری یه‌كه‌م سوره‌تی فاتیحه ده‌خوێنێت .
له دوای ته‌كبیری دووه‌م صهڵات و سلام له سه‌ر گیانی موحه‌ممه‌د لێده‌دات ( درودی خوای لێبێت ) .
له دوای ته‌كبیری سێ یه‌م دوعا بۆ مردوو ده‌كات به دوعای پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) :{ اللهم هذا عبدك وابن عبديك , خرج من روح الدنيا وسعتها , ومحبوبه وأحباؤه فيها , الي ظلمة القبر وما هولا فيه , وكان يشهد أن لا اله الا أنت وحدك لا شريك لك , وأن محمدا عبدك ورسولك , وأنت أعلم به منا اللهم إنه نزل بك وأنت خير منزول به , وأصبح فقيرا إلي رحمتك وأنت غني عن عذابه , وقد جئناك راغبين إليك , شفعاو له , اللهم إن كان محسنا فزد في إحسانه وإن كان مسيئا فتجاوز عنه ولقه برحمتك رضاك , وقه فتنة القبر وعذابه , وافسح له في قبره , وجاف الارض عن جنبيه , ولقه برحمتك الامن من عذابك , حتي تبعثه يَمنا إلي جنتك , برحمتك يا أرحم الراحمين } .
لة دواي تةكبيري ضوارةم دةلَيَ ( اللهم لا تحرمنا أجره , ولا تفتنا بعده , واغفر لنا وله ) هه‌ر به ڕاوه‌ستان سه‌لام ده‌داته‌وه .
عن أبي هريرة ( رضي الله عنه ) : أن رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) نعي النجاشي في اليوم الذي مات فيه , خرج الي المصلي فصف به‌م وكبر أربعا .
واته : ئه‌م ڕۆژه‌ی هه‌واڵ گه‌یشتنی وه‌فاتی نه‌جاشی به پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) گه‌یشت , پێغه‌مبه‌ر چوو بۆ نوێژ , خه‌ڵكه‌كه‌ی كرده دوو ڕیز , چوار ته‌كبیری لێدا .
ڕوو به ڕووی ڕووگه ده‌نێژرێ , لای سه‌ری به له‌سه‌ر خۆیی داده‌نرێ , ئه‌وه‌ی دهیناشێ ده‌ڵێ : " به‌ناوی خوا , له‌سه‌ر میلله‌تی ئیبراهیم " دوای ئه‌وه‌ی گۆڕه‌كه قوڵ كرا به ئه‌ندازه‌ی به‌ژنی پیاوێك كه ده‌سته‌كانیشی به‌رزه‌وه بن له سه‌ر ته‌نیشت ڕایدهكشێنن و , خۆڵ له‌سه‌ر گۆڕه‌كه به‌رز ده‌كرێته‌وه به ئه‌ندازه‌ی بستێك , نابێ گۆڕ دروست بكرێ و گیچ بكرێ ( وه‌ك به‌كار هێنانی كاشی و سه‌ب كردن ... ) , گریان له‌سه‌ر مردوو ئاساییه بێ هاواور و ڕۆ ڕۆ و دڕاندنی یه‌خه‌و پۆشاك , خانه‌واده‌كه‌ی سێ ڕۆژ تازیه‌ی بۆ داده‌نێن , دوو مردوو به‌یه‌كه‌وه نانێژرێن ته‌نها له كاتی پێویستی .
ژ
سه‌رچاوه‌ی رێگای ئسلام


له‌سه‌ر هێڵ نییه







د ه ست خوش بيت به هيواي ئه وي هه موان به كومه ل نويزبكه ين زوربي زانايان ده لين نويزي به كومه ل واجه ب له سه ر بياوه زور سوباس خودا باداشتة بداته و
له‌سه‌ر هێڵ نییه