.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















چاره‌سه‌ری ده‌روونی له قورئانی پیرۆزدا
بسم الله الرحمن الرحیم
پێشه‌كی:
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی كه قورئانی كرده ڕێگای هیدایه‌ت و سه‌ركه‌وتن. دروو و سه‌لامیش بۆ گه‌وره‌ی بانگ خوازان (محمد) (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) وه گشت پێغه‌مبه‌ران و شوێن كه‌وتوانیان.
له‌گه‌ڵ پێش كه‌وتنی ته‌واوی گه‌لان له گشت بواره‌كانی ژیان ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوانه‌ش كۆمه‌لێك گرفتیشی بۆ مرۆڤ سازكردووه، كه‌بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی به تایبه‌تی نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك ( خه‌مۆكی و زووهه‌ڵچوون ) كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ش خۆنه‌گرتنه به‌رامبه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی دێنه پێشێ ، ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش وه‌كو كۆتا به‌رنامه‌ی خودا كه بۆ سه‌رفرازی مرۆڤ له‌ڕێگای پێغه‌مبه‌رمان به‌خه‌ڵك ڕاگه‌یانراوه، ئه‌وا چه‌ندین ڕێگا و چاره‌سه‌ری به‌جێی بۆ داناوین ، هه‌ریه‌كیش له‌و چاره‌سه‌ریانه كاریگه‌ری به سوودی بۆ تاك و كۆمه‌ڵ ده‌بێت. ئه‌میش وه‌نه‌بێ گووته‌ی باغه‌ڵی خۆم بێ به‌ڵكو له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ندین زانای نا موسڵمان ئه‌وه ساغ بۆته‌وه كه قورئان گرنگترین ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه زۆربه‌ی پسپۆڕانی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان خۆیان له‌م چاره‌سه‌ریه سوود به‌خشه بێ ئاگا كردووه، پێداگیری زیاترمان له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌كه ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆزه:
وه‌ك خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:
[ و نُنزل مِن القرآنِ ماهوَ شِفآءُ و رَحمة لِلمُؤمِنين ولا يَزيدُ الظلِمينَ إلاَّ خَسَاراً ] الاسرا‌ء(82).
واته: ئێمه له‌قورئان ئایه‌ت و سوڕه‌تانێك داده‌به‌زێنین كه ببێته هۆی شیفا و چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كان ، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیش بۆ ئیمانداران.
[ يأيها الناس قد جاءتكُم مَوعِضةُ مِن رَّبِكُم وشِيفاءُ لما في الصدورِ وهدى ورَحمة لِلمؤمنين ] يونس (57).
واته: (ئه‌ی خه‌ڵكینه به‌ڕاستی ئێوه ئامۆژگارییه‌كی گه‌وره و گرنگتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ هاتووه، كه (قورئانه) شیفا و چاره‌سه‌ریشه بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و ڕێنیشانده‌ر و ڕه‌حمه‌تیش بۆ ئیمانداران).
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی قورئان ببێ به چاره‌سه‌ری ده‌بێ ئه‌و چاره‌سه‌ریانه له‌خۆمان بهێنینه دی و خۆمان له‌گه‌ڵیان بگونجێنین، ئه‌مانیش چه‌ند ڕێگایه‌كن مه‌رج نین هه‌ر ئه‌م خاڵانه بن كه ئاماژه‌مان پێی كردووه، به‌ڵكو زیاترن به‌ڵام ئێمه له‌به‌ر گرنگی ئه‌م بابه‌ته ئه‌م ڕێگایانه‌مان پێ باشتر بوو ئه‌مانیش چه‌ند خالێكن كه ئه‌مانه‌ن:
هه‌بوونی باوه‌ڕ و گرنگیه‌كه‌ی:
خودای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئاسووده‌یی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌فه‌رمووێ
[ الذين امنوا وَلم يلبسوا إيمانهم بضُلمٍ اولئك لهُم ألاَّ منَ وهم مهتدونَ ] الا‌نعام (82).
واته: ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و سته‌م و هاوه‌ڵگه‌ریان تێكه‌ڵ به ئیمانه‌كه‌یان نه‌كردووه، ئاسووده‌یی و هێمنی بۆ ئه‌وانه‌یه (هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنمویی كراون) وه خودای گه‌وره پشتی باوه‌ڕداران ده‌گرێ و له‌ناخۆشی و تاریكی ده‌ریان ده‌هێنێ به‌ره‌و خۆشی و به‌رچاو ڕوونی
[ الله ولى اٌلذين أمَنوا يُخرِجهُمُ من الظُلُمت إلى النُورِ ] البقرة(257).
واته: خودا پشت و په‌نا و خاوه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه باوه‌ڕیان هێناوه له تاریكی و ناخۆشی و گومان و سته‌م ده‌ریان ده‌هێنێ و ده‌یانبات به‌ره و خۆشی و كامه‌رانی و ڕێگای ڕاست. خودای گه‌وره جارێكی دیكه پشتی ئیمانداران ده‌گرێ به‌دابه‌زاندنی ئارامی بۆ نێو دڵانیان
[ هو الذي أنزل السَكينَة في قُلُوبِ المؤمنِين ليزدادوا إيمناً مع إيمنهم ] الفتح (4).
واته: خودای گه‌وره هه‌ر به‌خۆی ئارامی و هێمنی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵی باوه‌ڕداران بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان دامه‌زراوتر و پته‌وتر بێت.
[ إن الانسن لَفِي خُسرٍ إلا الذين ءامنوا و عَمِلوا الصلِحتِ وتَواصوا بالَحقِ وتوصوا بالصبر ] العصر(2 ـ 3).
واته: بێگومان گه‌لی مرۆڤ له‌خه‌ساره‌تمه‌ندیدان جگه له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و كار و كرده‌وه‌ی چاكه‌كانیان ئه‌نجام داوه و ئامۆژگاری یه‌كتریشیان كردوه كه هه‌میشه پابه‌ندی حه‌ق بن. ئیمانداران به‌هه‌شتیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و بۆیان ئاماده‌كراوه.
[ و الذين أمنوا و عملوا الصلحت أولئك أصحاب الجنة هم فيها خالدون ] البقرة(82).
واته: ئه‌و كه‌سانه‌ش كه باوه‌ڕیان هێناوه و كاری چاكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌مانیش نیشته‌جێی به‌هه‌شتن تیایدا ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر جا له‌هه‌ر چین و توێژێك بن.
نووسه‌ر: ئارام محمد امین باره‌كی
رێگای ئیسلام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







سه رجه م بابه ت كان جى بايه خن انشاءالله خوداى كه و‌ر باداشة كه ى ده تاته وه به به هشت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت ئه‌زیزم خوای گه‌وره پاداشتی هه‌موو لایه‌کمان بداته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه