❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بوونىكۆمه‌ڵگه‌یه‌كى به‌خته‌وه‌ر و به‌رنامه‌یه‌كى حه‌قیقی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-01 06:18:42

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

بوونىكۆمه‌ڵگه‌یه‌كى به‌خته‌وه‌ر و به‌رنامه‌یه‌كى حه‌قیقی

بوونىكۆمه‌ڵگه‌یه‌كى به‌خته‌وه‌ر و به‌رنامه‌یه‌كى حه‌قیقی

هـــــــه‌ردى ئه‌نوه‌ر
.....خواى گه‌وره‌ قورئانى نارده‌خواره‌وه‌ بوَ رێنمویی خه‌ڵكى به‌ گشتى و، پێش پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌ سه‌ربێت) كتێبه‌كانى وه‌ك ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بوور....هتد. نارده‌ خواره‌وه‌ بوَ رێنمویی خه‌ڵكى به‌ گشتى، ئه‌وه‌ى كه‌ درسی لێ وه‌رگرت و لێ ی تێگه‌یشت به‌خته‌وه‌ر بوو.

به‌لاَم به‌خته‌وه‌ر بوونه‌كه‌ى بوَ روَژی دوایش بوو. به‌خته‌وه‌ر بووه‌ له‌ ژیان، ئیش، كارووبارى ئابوورى، سیاسی....كوَمه‌لاَیه‌تى....هتد. هه‌موو بواره‌كانى ژیانیان.
وه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ رابردوو، بینیمان واته‌ تێ ی گه‌یشتین كه‌ له‌ قورئاندا خواى گه‌وره‌ باسی گه‌لانى پێشوو ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ى رِچاوى شوێنى به‌رنامه‌ییه‌كى حه‌قیقی كه‌ كتێبه‌كانییه‌تى پێش ئایینى ئیسلام، كه‌وت ده‌ركه‌وت كه‌ سه‌ركه‌وتووبوون له‌ ژیانى هه‌ردوو دونیا.
هه‌بوونى به‌رنامه‌ى خواى گه‌وره‌، له‌ سه‌ر زه‌وى كه‌ قورئانه‌ و تا ئه‌به‌د گوَرِانى به‌سه‌ر نایه‌ت، كارپێكردنى به‌ دڵ و كرده‌وه‌و و بیركردنه‌وه‌ى، ئه‌و ژیانه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك تێدا بێت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
مه‌رج نیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ فارس، عه‌رب، ئینگلیز، ئه‌فریقای.....هتد. هه‌ر ره‌گه‌زو زمان و نه‌ته‌وه‌ییه‌ك بێت، گرنگ نییه‌.
به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كارپێكردنى بوَ هه‌موو كه‌س و هاتنه‌ خواره‌وه‌ی بوَ هه‌موو مروَڤایه‌تییه‌.
سید قگب به‌ره‌حمه‌ت بێت له‌ كتێبه‌كه‌ى (معالم فی گریق) گووتویه‌تى " بوونى كوَمه‌ڵگه‌یه‌كى ئیسلامى كه‌ به‌رنامه‌ییه‌كى حه‌قیقییه‌، فیترِی، ئینسانى، ئه‌مرِوَ یا سبه‌ى، لێره‌ یان له‌وه‌ىَ، دێته‌ بوون ". به‌راستى جوانى وتووه‌ و نكوَڵی لێ ی ناكرێت.
به‌لاَم لێره‌دا زیاتر پێویستى به‌ هه‌وڵدانى لاوانى ولاَت هه‌یه‌ بوَ به‌ره‌و پێشچوونى به‌رنامه‌یه‌كى حه‌قیقی، یاساى ژیان، كه‌ قورئانه‌.
هه‌روه‌ك په‌ندێكى فارسی هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت " از تو حركت از من بركت ". واته‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت له‌ توَ حه‌ره‌كه‌ت( ئیش، جووڵه‌) له‌ من به‌ره‌كه‌ت ".
لاوان ئه‌مرِوَ تاقه‌ت و هێزێكی باشیان هه‌یه‌، سبه‌ى كه‌ به‌ ساڵدا چوون، ئه‌و تاقه‌ت و هێزه‌ نامێنێ و، ناتوانن ئامانجیان بپێكن.
به‌لاَم له‌ كاتى هه‌ره‌ى لاوێتیدا تواناى به‌ره‌و پێش چوون و هه‌وڵدانت هه‌بوو بوَ دین و یاساى ژیان كه‌ قورئانه‌، له‌ كاتى پێری و نه‌توانین ده‌توانى پشت به‌ بیركردنه‌وه‌ت ببستێ بوَ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كوَسپ.
چونكه‌ له‌ ته‌مه‌نى لاوى به‌ سه‌ر چه‌ند قوَناغێكدا تێده‌په‌رِى كه‌ بتوانى له‌ كاتى پیری ئه‌و راستییانه‌ زیاتر روون ببێته‌وه‌ بوَت.
ئه‌و نوێژ و حه‌ج و زه‌كات.....هه‌موو یاساكانی و به‌رنامه‌ ژیان كه‌ ئایینى ئیسلامه‌ ئه‌وانه‌ى رابردوو له‌ ئێمه‌ باشتر ئه‌نجامیان داوه‌. بگره‌ ئه‌مرِوَ ئێمه‌ كه‌مته‌ر خه‌مى ده‌نوێنیین. وه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كاڵ بوَته‌وه‌ ئه‌مرِوَ، وه‌ په‌ره‌پێدانى به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌مى دروست كراوه‌. سروشتى ئینسان وایه‌ شایه‌نى له‌ بیر چوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌یه‌، به‌لاَم ئه‌مرِو هه‌ڵه‌كه‌و له‌ بیر چوونه‌وه‌كه‌ش به‌ ئه‌نقه‌سته‌..ئه‌مه‌ش له‌ به‌ر دوو هوَكار:
1- به‌رژه‌وه‌ندى، وا له‌ مروَڤ ده‌كات رِوَچێت به‌ زه‌وییدا، و حه‌ق له‌ لای وون ده‌بێت. چونكه‌ حه‌ق و به‌رژه‌وه‌ندى زوَر جیاوازى هه‌یه‌، حه‌ق ده‌تگه‌یه‌نێته‌ خوَشی و كامه‌رانى، له‌ هه‌موو كارووبارى ژیان، هه‌مووى. به‌لاَم به‌رژه‌وندى په‌تێكى كورت و بارێكه‌، بچرِانى زوَر ئاسانه‌ لاى به‌دیهێنه‌ر.
2- ترس، واى لێ ی ده‌كات به‌رژه‌وه‌ندى سه‌ربخات و حه‌قیش لاى ژێر بكه‌وێت. ئه‌مه‌ش ده‌سه‌لاَتى غه‌یرى ئیسلامى به‌ سه‌ریدا ده‌یسه‌پێنێ. ئه‌م دووه‌ش هه‌ردووه‌ك ته‌واو كه‌رى یه‌كترن بوَ سه‌ر خستنى به‌رژه‌وه‌ندى. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وندى ده‌ورى خوَی بینى له‌ ناو كوَمه‌ڵگه‌دا ئه‌وا به‌رنامه‌یه‌كى راست و دروست كه‌ قورئانه‌ و یاسای ژیانه‌ په‌یرِه‌و كردنى ى لاواز ده‌بێت. چ ده‌سه‌لاَتى غه‌یرى ئیسلامى و پرِوَگرامى، وه‌ چ ده‌سه‌لاَتى ئیسلامى به‌ پرِوَگرامى حه‌قیقی كارپێنه‌كردنى له‌ ناو كوَمه‌ڵگه‌دا وه‌ك ده‌سه‌لاَتى غه‌یری ئیسلامى وایه‌ كه‌ كاروباری كوَمه‌ڵگه‌ بگرێته‌ ده‌ست.
به‌لاَم بوونى به‌رنامه‌یه‌كى حه‌قیقی و كارپێكردنى له‌ ناو ولاَت سه‌ركه‌وتنى بێ ی گومانه‌. هه‌م له‌ روَژی دواى و هه‌م له‌ دنیاى ئه‌مرِوَ.


سه رجاوه:مالپه ری دووربین

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-01 13:00:41

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بوونىكۆمه‌ڵگه‌یه‌كى به‌خته‌وه‌ر و به‌رنامه‌یه‌كى حه‌قیقی

ده سته کانتخۆش
بۆ ئاماده کردنی ئه وبابه ته
هه ر بژیت گیانه که م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-01 13:35:22

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: بوونىكۆمه‌ڵگه‌یه‌كى به‌خته‌وه‌ر و به‌رنامه‌یه‌كى حه‌قیقی

سوباس ده كه م كاك دیوالی هه رکی بو به یامه جوان كانت هیوادارم سودی لیه وربگریته
انشاء الله به خته ور ده بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net