.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














"بێزاربووم" گۆرانییه‌كی نوێی گۆرانیبێژی لاو دوارِۆژه، تێكستی شاعیر جه‌بار حه‌بیبه و ئاوازی خۆیه‌تی.
دوارِۆژ له لێدوانێكی دا له‌باره‌ی نوێترین كاری خۆییه‌وه گووتی "به‌م دواییه كاری تۆماركردن و وێنه‌گرتنی گۆرانییه‌كی خۆم كۆتایی پێهێناوه، كه به‌ناوی "لێت بێزاربووم"ـه، له تێكستی شاعیر جه‌بار حه‌بیب و ئاوازی خۆمه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه سیڤان پایه‌دار كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ كردووه و موزیكژه‌ن بژار دیلان كاری ماسترینگی بۆ كردووه و له ستۆدیۆی كه‌ناره كاری تۆماركردنی بۆ كراوه.
دوارِۆژ له باره‌ی كلیپی گۆرانییه‌كه‌ی گووتی "كاری كلیپی ئه‌م گۆرانییه له وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆتان عه‌بدوڵڵایه و كاری مۆنتاژیشی له لایه‌ن دلێر عومه‌ر بۆی كراوه، كاری به‌رهه‌مهێنانیشی له لایه‌ن كۆمپانیای چوار چرا بۆ كراوه، دیمه‌نه‌كانیشی له كوردستان وێنه گیراون، سیڤان پایه‌دار جگه له‌وه‌ی كاری دابه‌شكردنی بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه كردووه، وه‌ك ئه‌كته‌ریش له كلیپه‌كه‌دا به‌شداره".
گۆرانیبێژی لاوی تازه ده‌ركه‌وتوو، سوپاسی خۆشی ئاراسته‌ی ئه‌و موزیكژه‌نانه كرد كه له تۆماركردنی ئه‌م گۆرانییه هاوكاری بوونه، گووتیشی "سوپاسی عیرفان كه‌ركوكی، شۆخان به‌رزنجی و بژار دیلان ده‌كه‌م كه له‌م به‌رهه‌مه‌دا هاوكارم بوونه".
له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانی "بێزاربووم"، رایگه‌یاند "ئه‌م به‌رهه‌مه‌م به‌م نزیكانه له كه‌ناڵه بینراو بیستراوهكانی كوردی بڵاوده‌كرێته‌وه".
دوارِۆژ دوای ئه‌وه‌ی دوو گۆرانی گۆرانیبێژانی دیكه‌ی به ده‌نگی خۆی دووباره تۆمار‌و كلیپ كرده‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م گۆرانییه‌تی كه به‌رهه‌می خۆی بێت و پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ركه‌ی بكات.
سه‌رچاوه peyamner

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه







Dasst xosh bo am hawalla

له‌سه‌ر هێڵ نییه