❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گروپی موزیكی ژیوار له‌ تاران كۆنسێرتی گۆرانی كوردی ساز ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-02 19:05:01

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

گروپی موزیكی ژیوار له‌ تاران كۆنسێرتی گۆرانی كوردی ساز ده‌كات

به‌ پێی راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی گروپی موزیكی "ژیوار"، كۆنسێرتی گۆرانی كوردی گروپی موزیكی كچانی "ژیوار" به‌ ده‌نگی گۆرانیبێژی كورد خاتوو "ژیوار شێخولئیسلامی" و به‌ ئاوازدانه‌ی و دابه‌شكردنی موزیك له‌ لایه‌ن خاتوو "گوڵنووش مه‌لایری"، "مینوو ئه‌سحابی" و "فوئاد سه‌فده‌ری" كاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژانی 15 و 16ی نۆڤه‌مبه‌ر ی2009 له‌ ته‌لاری وه‌حده‌تی شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

گروپی موزیكی "ژیوار" له‌ به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م كۆنسێرته‌دا چه‌ندین گۆرانی كوردی له‌ ده‌زگای شووردا پێشكه‌ش ده‌كات، له‌وانه‌: "هیوا"، "شایی و زه‌ماوه‌نده‌"، "سازی ئاواره‌"، "باوانه‌كه‌ی بابم"، "باغی نه‌مامه‌"، "هه‌ڵاڵه‌ی كوێستان" و "كراس زه‌ردێ".

ئه‌م گرووپه‌ هه‌روه‌ها له‌ به‌شی دووه‌می كۆنسێرته‌كه‌دا چه‌ندین گۆرانی و پارچه‌ موزیكی سونه‌تی ئێرانی له‌ به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستایانی گه‌وره‌ی موزیكی ئێران، له‌وانه‌: مامۆستا "فه‌رامه‌رز پایوه‌ر"، مامۆستا "حه‌سه‌ن كه‌سایی" و مامۆستا "روكنه‌دین خان موختاری" له‌ ده‌زگای چوارگادا پێشكه‌ش ده‌كات،

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ گروپی موزیكی كچانی "ژیوار" ساڵی 2000 به‌ سه‌رپه‌ڕشتی خاتوو "ژیوار شێخولئیسلامی" له‌ شاری تاران دامه‌زرا و یه‌كێك له‌ گروپه‌ چالاكه‌كانی بواری موزیكی كچان له‌ وڵاتی ئێران دێته‌ ئه‌ژماردن. ئه‌م گروپه‌ به‌ جلوبه‌رگی جوانی ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له‌ به‌شی ئافره‌تانی چه‌ندین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر له‌ شاری تاران به‌شداری كردووه‌ و گۆرانی و موزیكی ره‌نگاوره‌نگی كوردستانی به‌ بینه‌ران و هه‌روه‌ها ئاماده‌بووانی ناو فیستیڤاڵ ناساندووه‌. ئه‌م گروپه‌ هه‌روه‌ها له‌ شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز و تاران و هه‌روه‌ها له‌ باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی له‌ تارانی پێته‌ختی ئێران، كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی كوردی و موزیكی سونه‌تی ئێرانی پێشكه‌ش كردووه‌.

ئه‌ندامانی گروپی موزیكی كچانی "ژیوار" كه‌ زۆربه‌یان له‌ ده‌رچووانی به‌شی موزیكی و قوتابی به‌شی موزیكی زانكۆكانی ئێرانن، بریتین له‌: "ژیوار شێخولئیسلامی" ـ گۆرانیبێژ و سه‌رپه‌ره‌شتی گروپ، "گوڵنووش مه‌لایری" ـ ئامێرژه‌نی سه‌نتوور و سه‌رپه‌ره‌شتی هونه‌ری گروپ، "مینوو ئه‌سحابی" ـ ئامێرژه‌نی كه‌مانچه‌، "مه‌رجان راوه‌ندی" ـ ئامێرژه‌نی عوود، "ئازاده‌ ئه‌میری" ـ ئامێرژه‌نی تار، "عه‌سه‌ل مه‌له‌ك زاده‌" ـ ئامێرژه‌نی ده‌ف و دایره‌ و "نادیا سابت راسخی" ـ ئامێرژه‌نی زه‌رب.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ گروپی موزیكی "ژیوار" بڕیاروابوو كۆتایی مانگی ئه‌پریلی 2009 له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی "ئۆلینكان" Ollinkan له‌ وڵاتی مه‌كزیك له‌ چوار سانسی جیاوازدا كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی كوردی پێشكه‌ش بكات كه‌ به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كوشه‌نده‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌م وڵاته‌ كۆنسێرته‌كه‌یان بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا.

راگه‌یاندنی گشتی گروپی موزیكی كچانی "ژیوار".

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net