.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











فیلمی حەزرەتی یوسف كە ئێستا بینەریكی زۆری لەدەوری خۆی كۆكردووەتەوە لە كوردستانیش بەتایبەت لەشارەكانی دەڤەری گەرمیان و سۆران و ناوچە سنورییەكان بەهۆی ئەوەی پەخشی كەناڵەكانی ئێرانی لێوەردەگیرێ بینەرێكی زۆری هەیە. (رووداو) لە تاران لەگەڵ مستەفا زەمانی دانیشت و ئەو هەڤپەیڤینەی لێ هاتە كایەوە:
رووداو: دەربارەی خۆت پێمان بڵێ؟
زەمانی: من مستەفا زەمانی لەدایكبووی ساڵی 1980، بەئەسل خەڵكی فریدون كناری باكووری ئێرانم، ئێستا پسپۆری بواری پیشەسازیم لە زانكۆی ئەمەل، لە خیزانێكی 7 نەفەری گەورە بووم، كە لە چوار براو یەك خوشك پێكهاتووین، من سێیەم منداڵی خیزانەكەمانم.
رووداو: لەمنداڵی تا چ رادەیەك حەزت دەكرد ببیە ئەكتەر؟
زەمانی: لە سەرەتای منداڵیمەوە، حەزێكی زۆرم هەبوو بۆ بواری نواندن، رۆژانە سەیری زۆربەی فیلمەكانی تەلەڤزیۆنم دەكرد،بەڵام بەهۆی دووری ناوچەكەمان لەشارەوە، پیشووتر هیچ بیرم لەوە نەدەكردەوە رۆژێك ببمە ئەكتەر و رۆڵ ببینم.
رووداو:یەكەم بواری نواندنت كەی بوو؟
زەمانی: كاتێك گەیشتمە زانكۆ دەرگایەكی دیكەی نواندن بەرووی حەزو ئارەزووەكانی مندا كرایەوە، لە شانۆكانی زانكۆ بەشداریم دەكرد .
رووداو:چۆن بوو رۆڵی یوسف درایە تۆ لە فیلمی حەزرەتی یوسف؟
زەمانی:لە رێگەی یەكێك لە هاورێكانمەوە ئاگاداركرامەوە كە تاقیكردنەوە دەكرێت بۆ گەنجان بۆ ئەوەی یەكێك رۆڵی حەزرەتی یوسف بگێڕێت، چەند جارێك هاوڕێیەكەم دووبارەی دەكردەوە كە دەبێت بڕۆت بەشداری ئەو تاقیكردنەوەیە بكەی، بەڵكو بتوانی سەركەوی بۆ بینینی ئەو رۆلە، بەڵام من شتكەم بەجدی وەرنەگرتبوو، دەمگوت پێموانییە بە دوای كەسێكی وەك مندا بگەڕێن، بەڵام هاوڕێكەم زۆر دووبارەی دەكردەوە كە دەبێت بەشداری بكەی لەو تاقیكردنەوەیە، بۆیە لە یەكەم بەشداریكردن كە تەنها سەیركردن بوو لەلایەن دەرهێنەرەوە قبوڵكرام و داوای لێكردم لە تاقیكردنەوەكانی دیكەش بەشداری بكەم، بەڵام دوای تاقیكردنەوەكە ئاگادار كرامەوە كە 3هەزار نەفەر تاقیكردنەوەیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی رۆڵی حەزرتی یوسف ببینن، ئەگەر ئەوكاتە بمزانیایە تاقیكردنەوەم ئەنجام نەدەدا چونكە پێموانەبوو لەو 3هەزار نەفەرە من سەركەوتن بەدەست بێنم . بەڵام لەبەرئەوەی رێژەیەكی زۆر لە ئەكتەرەكانی ئێران تاقیكردنەوەیان ئەنجامدابوو، بەڵام بەلای دەرهێنەرەوە گرنگ بوو كەسێك دیاریی بكات بۆ بینینی رۆڵەكە كە پیشووتر رۆڵی نەبینیبێ بۆ ئەوەی بینەر بەئاسانی بتوانێ سەیری فیلمەكە بكەن.
رووداو:لەفیلمی حەزرەتی یوسف، لەسەرەتادا منداڵێك رۆڵی یوسف دەبینێ كە زۆر هاوشێوەی خۆتە دەربارەی ئەوە چت هەیە بیڵێی؟
زەمانی: بەڵی هەروەك چۆن دەرهێنەر بەدوای گەنجێك دەگەرا كە رۆڵی حەزرەتی یوسف ببینی، بە هەمان شێوە بەدوای كەسێك دەگەڕا كە رۆڵی تەمەنی مندالی یوسف ببینی كە چەند ئەلقەیەكی سەرەتای پێكدەهێنا، منیش بەوانم راگەیاند كوڕێكی خاڵم هەیە دەتوانێ ئەو رۆڵە بگێڕێ كە ئێستا یەكێكە لە ئەكتەرە باشەكانی بواری منداڵان كە لە شاری مازندەرانە، دوای ئەوەی تاقیكردنەوەكە بۆ ئەوكرا ئەویش سەركەوتنی بەدەستهێنا و رۆڵی سەرەتای فیلمەكە كە تەمەنی منداڵی یوسفە، رۆڵەكەی بینی.
رووداو:رات چییە سەبارەت رۆلی كتایون ریاحی كە رۆڵی زولێخا دەبینێ لە فیلمی حەزرەتی یوسف؟
زەمانی:كتایۆن یەكێكە لە ئەكتەرە باشەكانی بواری فیلمسازی لە ئێران، بە جوانترین شێوە رۆڵەكەی بینی، لەبەر ئەوەی ئەو دەتوانێ بە ئاسانترین شێوە لە یەك كاتدا رۆڵی گەنج و پیرییش ببینێ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو چونكە ئەكتەریكی بەنێوبانگە یارمەتی منیدا لە رۆڵ بینینەكەم چونكە من یەكەمجارم بوو بێمە سەر شاشەی تەلەڤزیۆن و لە فیلمدا بەشداری بكەم، لە بەرئەوەش هەرشتێك پیویستی بكردایە بۆ فیلمەكە پێیدەگوتم.
رووداو:دوای فیلمەكە چ رووداوێك هاتە پێشت؟
زەمانی: دوای فیلمەكە بەهۆی ئەو گوڕانكاریانەی لە فیلمەكەدا بەسەر شێوەمدا هینابوویان، خەڵك بەئاسانی نەی دەناسیمەوە، بەڵام دواتر بەهۆی راگەیاندنەكانەوە خەڵك پێی زانیم و، ئێستا رۆژانە خەڵك دەستخۆشی زۆرم لێدەكەن
لهسهر هێڵ نییه
دهست خۆش سه رکهوتوو بيت زۆر سوپاس بۆئهو زانياريه لهسهر{مستەفای زەمانی}

لهسهر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت بوئاماده كردنى ئه م بابه ته زوور جوانه
ھیوای بەرداوامیت بۆ دەخوازم ...سه ركه وتوبيت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه





سوپاس بۆ ئێوهش له خزمهتاندام هاورێیانی خۆشهویست
لهسهر هێڵ نییه







dast xosh gyan har sarkawtwbyt


لهسهر هێڵ نییه