.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






باخان داوای لێبوردن لە هەڵكەوت زاهیر دەكات
دوای بڵاوبوونەوەی چەندین راپۆرت و هەواڵ لە بارەی كێشەی نێوان (هەڵكەوت زاهیر)ی ئاوازدانەر و (باخان)ی گۆرانیبێژ، بەڵام لە روونكردنەوەیەكدا باخان ئەو دیمانە و هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە بە ناوی ئەوەوە و بەبێ ئاگاداری خۆی بڵاوكراونەتەوە و داوای لێبوردنیش لە هەڵكەوت زاهیر دەكات.
باخانی گۆرانیبێژ لە روونكردنەوەیەكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، جگە لە رووی هونەرییەوە، ئەو هیچ جۆرە كێشەیەكی شەخسی لەگەڵ هەڵكەوت زاهیر نییە و ئەو راپۆرت و هەواڵانەی بەو دواییەی بە ناوی ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە، رەتی دەكاتەوە باخان لەمبارەوە گوتی "تەنیا تێنەگەیشتنێك لە نێوان من و كاك هەڵكەوت زاهیر هەبووە و هیچ تەعلیقێكم لەسەری نەبووە، بەڵام بەداخەوە زۆرێك لە رۆژنامە و گۆڤار و سایتەكان دوور لە كاری ئەخلاقی رۆژنامەوانی، مەسەلەكەیان گەورە كرد و ئاراستەكەشیان بەرەو لایەنی شەخسی بردەوە، كە من لەوبارەیەوە هیچ قسەیەكم نەكردووە". هەر لەو روونكردنەوەیەدا باخان گوتی "داوای لێبوردن لە هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر دەكەم، بەپێویستی دەزانم زۆر سوپاسی بكەم، كە تائێرە هاوكار و پاڵپشتی ناساندن و دروستكردنی من بووە".
ئا: باران حاجی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت سێتا خان بۆ به‌به‌ته‌که‌ت...
هه‌ڵکه‌وت و قوتانییه‌کانی ده‌بێته شه‌ریان و ئێمه مێشکی خۆمانی پێوه هیلاک ئه‌که‌ین،،،
وابزانم ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵی هونه‌ریمان بووه‌ته به‌شێک له هه‌واڵه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌و تا ئێستاکه‌سیش دڵنیا نی‌یه له راستی مه‌سه‌له‌که...
سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵه‌که‌م..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه