.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







سڵاو.........
ئه‌دۆلف هێتله‌ر (Hitler Adolft) له 20 ى نیسانى 1889ز له برونۆ 1م ان ، له نه‌مسا له دایكبووه ، له 30ى نیسانى 1945ز له به‌رلین ،له ئه‌ڵمانیا ، كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێناوه .سه‌ركرده‌ى پارتى سۆشیالستى كرێكارانى نیشتمانى و سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا بووه له ماوه‌ى نێوان ساڵانى 1933ز تاكو 1945ز. له‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراو پله‌ى (ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا) و سه‌رۆكى حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بوه‌وه. هێتله‌ر وتاربێژێكى ده‌م پاراو و كه‌سایه‌تیه‌كى سه‌رنج راكێش و به‌هێزى هه‌بووه. وه‌ك یه‌كێك له‌پیاوه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م دێته ژماردن ، رزگاركردنى ئه‌ڵمانیا له قه‌رزه‌كانى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى و سازدانى ماشێنى جه‌نگى ئه‌ڵمانى ، كه ئه‌وورپاى به‌زاند ، چاكه‌كه‌ى بۆ هێتله‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه سیاسه‌تى فراوان خوازى هێتله‌ر جیهانى راكێشایه ناو جه‌نگى دووه‌مى جیهان وێرانى بۆ ئه‌و روپاهێنا، دواى ئه‌وه‌ى به داگیركردنى پۆڵه‌ندا گڕى جه‌نگى هه‌ڵگیرساند ... له‌كۆتایى جه‌نگى دووه‌مى جیهان كه به‌رلینى پایته‌خت هه‌ره‌سى هێنا هێتله‌ر په‌ناى بۆ كوشتنى خۆى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى(مه‌عشوقه‌كه)ى برد له‌و كاته‌ید كه به‌رلین نوقمى رووخان و وێرانى ببوو.
ساڵه‌كانى یه‌كه‌مى هێتله‌ر:
له خۆرئاوابوونى 20ى نیسانى 1889ز ، كلارا هێتله‌ر (ئه‌دۆلف)ى كۆرپه‌كه‌ى دانا ، ئه‌و كۆرپه‌یه‌ى كه‌رووى گۆى زه‌وى گۆرى .باوكى ئه‌دۆلف فه‌رمانبه‌رێكى بچوكى گومرگ بوو. ئدولف پێنج خوشك و براى هه‌بووه ، هیچیان له ژیاندا نه‌مابوون ته‌نیا خۆى و (بولا)ى خوشكى نه‌بێ . ئه‌دۆلف زۆر هۆگرى دایكى بووه وسه‌رپێچى توندى باوكى كردووه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ى (تێكۆشانم) باسى ئه‌وه ده‌كات كه زۆر رێزى باوكى له‌لا بووه ، وه زۆر دژایه‌تى ئه‌وه‌یكردووه كه ئه‌دۆلف ى كورى بچیته قوتابخانه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كان ، چونكه باوكى به‌و هیوایه بوو كه ئه‌دۆلف ببێته فه‌رمانبه‌رێك له كه‌رتى گشتى .
له تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 1907ز ئه‌دۆلف هێتله‌ر گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رگێڕان ئه‌وه یه‌كه‌مین هه‌نگاوى كرده‌یى بوو بۆ گه‌یشتن به‌خه‌ونه‌كانى له هونه‌رى نیگاركێشاندا ئه‌وكات ته‌مه‌نى هه‌ژده‌ساڵان بوو. پڕاوپڕ له هیوا و ئاوات بوو به‌ڵام هه‌مووى بوو به هه‌ڵمى به‌ربا . چیرۆكى ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رگیران ده‌گێڕێته‌وه وه‌ك تۆماركراوه: ئه‌ومانه‌ى خواره‌وه ئه‌م ناوانه‌ن كه به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌یان كرد ، ئه‌نجامه‌كانیان جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى نه‌بوو یان وه‌رنه‌گیران . ئه‌دۆلف هێتله‌ر براناو ام ان - له‌دایكبووى 20ى نیسان 1889ز -ئه‌لمَانى -كاسۆلیكى -باوكى فه‌رمانبه‌ره- ئاستى خوێنده‌وارى :پۆلى چواره‌مى دواناوه‌ندى ،نمره‌كانى كه‌من . تاقیكردنه‌وه‌ى نیگار:ره‌زامه‌ندنین ،،دوباره‌ى كرده‌وه :نیگاره‌كانى زۆر پوچ بوون تا ئاستێك كه‌شایان نیه جارێكى دیكه بێته ناو تاقیكردنه‌وه.
ئه‌مه گورزێكى كاریگه‌ر بوو به‌ر هه‌وداى هونه‌رى هێتله‌ر كه‌وت ،وه‌ك دواتر باسى ده‌كات ، بۆ بڕواى ته‌واو داواى روونكرنه‌وه‌ى له تۆماركه‌رى كۆلیژكرد، ئه‌وبه‌رێزه دڵنیاى كردمه‌وه كه ئه‌و نیگارانه‌ى پێشكه‌شم كرد بوون ، به‌ڵگه‌ى گومان هه‌ڵنه‌گربوون كه‌من به‌كه‌ڵكى هونه‌رى نیگاركێشان نایێم . لێهاتووى من ، وه‌ك له نیگاره‌كان نیشانى دابوو، خۆى له ئه‌ندازه‌ى بیناسازى ده‌بینێته‌وه، پێى وتم به به‌هیچ شیوه‌یه‌ك كارى تۆ له ئه‌كادیماى نیگاركێشى نی‌یه گۆره‌پانى تۆ قوتابخانه‌ى ئه‌ندازه‌ى بیناسازیه ، ناچار ده‌بێ ملكه‌چى بڕیارى چاره‌نووسى بێت . به‌ڵام زوو بۆى ده‌ركه‌وت كه سه‌رنه‌كه‌وتنى له وه ده‌ستێهێنانى بڕوانامه‌ى ده‌رچوونى دواناوه‌ندى ده‌بێته به‌ربه‌ست بۆ وه‌رگیرانى له قوتابخانه‌ى ئه‌ندازه‌ى بیناسازى .
ئه‌دۆلف هێتله‌ر هه‌ر له منداڵیه‌وه زیره‌ك بووه . زۆر كاریگه‌رى ئه‌و وتارانه‌ى برونیور (لیولد به‌تشى)له‌سه‌ر بووه كه بۆ شانازى كردنى گه‌لى ئه‌لمَانى داویه‌تى.
ڤینه‌نناو میونخ :
له كانونى دووه‌مى 1903ز باوكى مردووه ، دواى ئه‌وش دایكى له كانوونى یه‌كه‌مى 1907ز ئه‌دۆڵفى ته‌مه‌ن هه‌ژده به‌هارى بێ به‌خێوكه‌رمایه‌وه .بڕیاریدا بۆ ڤیه‌ننا كۆچ بكات به‌و هیوایه‌ى ببێته نیگاركێش . كه‌وته كێشانى نیگارى دیمه‌نى سروشتى و ماڵه‌كان له به‌رامبه‌ر كرێیه‌كى كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌م ته‌مه‌ن و بێ به خێوكه‌ر بوو حكومه‌ت مووچه‌یه‌كى پێده‌دا، دووجار له قوتابخانه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانى ڤیه‌ننا ره‌تكرایه‌وه . حكومه‌تیش یارمه‌تیه داراییه‌كه‌ى لێ بڕى .له ڤیه‌نا ، ئه‌دۆلف هێتله‌ر ، كه‌وته‌ژێر كارێگه‌رى بیرى دژه سامى ، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى بوونى جوله‌كه‌یه‌كى زۆر بوو له‌و شاره‌دا و گه‌شه كردنى رق و كینه به‌رامبه‌ریان ، ئه‌دۆلف له یاداشته‌كانیدا ئه‌ندازه‌ى رق و توڕه‌یى خۆى له بوونى جوله‌كه و جوله‌كه به شێوه‌یه‌كى گشتى تۆماركردووه.
له‌ساڵى 1903ز ، ئه‌دۆلف روویكرده شارى میونخ بۆ خۆدزینه‌وه له سه‌ربازێتى به‌زۆرى ، حه‌زى ده‌كرد له‌ئه‌ڵمانیا جێگیربێت نه‌ك له ئیمپراتۆریه‌تى مه‌جه‌رى نه‌مساوى له‌به‌ر نه‌بوونى ره‌گه‌زى جۆراو جۆر تێید وه‌ك له ئیمپراتۆیه‌تى نه‌مساویدا هه‌یه، به‌هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى ، خۆبه‌خشانه چوه رێزى له‌شكرى باڤارى ، وه‌ك پۆسته‌چى ده‌ستبه‌كاربوو ، له كاتێكدا هه‌موویان خۆیان له‌و پیشه‌یه ده‌دزیه‌وه ،سه‌ربازه‌كان وایان پێ چاكتر بوو له خه‌نده‌كه‌كاندا بمێننه‌وه نه‌وه‌ك بكه‌ونه به‌ر ئاگرى دوژمن له‌كاتى گوازتنه‌وه‌ى نامه‌كاندا .سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه ئه‌دۆلف ئه‌ركى خۆى به‌باشى و زیره‌كى ئه‌نجامده‌دا له سه‌ربازیدا ، به‌ڵام بۆ پله به‌رزه‌كانى له‌شكرى به‌رز نه‌بۆوه . له میانه‌ى جه‌نگدا ، هێتله‌ر هه‌ستێكى پوختى نیشتمانى به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا له لادروستبوو سه‌ربارى ئه‌و شكسته‌ى له‌شكرى ئه‌ڵمانیا له جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى تووشى هات ،به‌وه‌ى كه خۆى به‌ده‌سته‌وه‌دا به‌شكانى له‌شكر تووشى شله‌ژان بوو، چونكه هێتله‌ر برواى وابوو كه دۆڕاندنى ئه‌و له‌شكره ئه‌سته‌مه شكستى له شكره‌كه‌شى خسته ئه‌ستۆى سیاسیه مه‌ده‌نیه‌كان ....
پارتى نازى:
"دروشمى پارتى نازى"
به‌كۆتایى هاتنى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى ،هێتله‌ر له له‌شكردا به‌رده‌وام بوو ، كه كاره‌كه‌ى خۆى له سه‌ركوت كردنى شۆرشه سۆشیالستیه‌كان له ئه‌ڵمانیا ده‌بینیه‌وه چووه پاڵ ئه‌و خولانه‌ى كه"له به‌ڕێوه‌بردنى فێركردن و پڕوپاگه‌نده‌ى سیاسى" ئاماده ده‌كران ، به ئامانجى قوربانى بۆ دۆزینه‌وه‌ى شكستى ئه‌ڵمانیا له جه‌نگدا وسه‌ره‌ڕاى قوربانى به هۆى هه‌لًگیرسانى. ئه‌و كۆ بونه‌وانه‌ش پڕبوون له گله‌یى كردن له جووله‌كه وشیوعیه‌كان و سیاسیه‌كان به شێوه‌یه‌كى گشتى. هێتله‌ر به‌ڵگه‌ى بۆ هۆى یه‌كه‌مى شكستى ئه‌ڵمانیا له شه‌ردا نه‌ده‌هێنایه‌وه له‌به‌ر رق وكینه‌ى له‌جووله‌كه ،بوو به یه‌كێك له چالاك كاران بره‌ودان به هۆكاره‌كانى شكستى ئه‌ڵمانیا له جه‌نگدا به‌هۆى به توانایى له وتارداندا هه‌ڵبژێردرا به وتارده‌ر له نێوان سه‌ربازه‌كان و هه‌وڵیده‌دا بۆ راكێشانیان بۆ ئه‌و رایه‌ى كه بانگه‌وازى ده‌كرد بۆ رق بوونه‌وه له جوله‌كه . له ئه‌یلولى 1919ز هێتله‌ر په‌یوه‌ندى كرد به پارتى "كرێكارانى نیشنتمانى ئه‌ڵمانى " له‌و یاده‌شدا كه بۆ سه‌رۆكى خۆى له پارتیدا نووسیوویه‌تى تێیدا ده‌ڵێ "پێویسته ده‌سته‌به‌سه‌ر ئه‌و مافانه دا بگرین كه جوله‌كه دراوه به شێوه‌یه‌كى یاسایى كه‌ده‌بێته هۆى لابردنیان له ده‌وروبه‌رمان به گه‌ڕانه‌وه یان " له ساڵى 1920ز هێتله‌ر له‌له‌شكر مۆڵه‌ت درا به‌شێوه‌كى ته‌واو خۆى بۆ كارى حیزبى ته رخانكرد. تا ئه‌وه‌ى بووبه سه‌رۆكى پارت و ناوى گۆرى بۆ پارتى كریًكارانى نیشتتمانى سۆشالیتى ئه‌ڵمان " یان "نازى" به شێوه‌یه‌كى كورتكراوه . پارته‌كه خاچى چه‌ماوه‌ى كرده دروشمى خۆى و سڵاوى رۆمانى چه‌سپاند كه خۆى له درێژكردنه‌وه‌ى قۆڵیان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌نواند.
پارتى فه‌رمانڕه‌وا:
هێتله‌ر بێ ئه‌وه‌ى پشتگیرییه‌كى ئاشكراى گه‌لى له‌پشت بێت گه‌یشته باڵاترین پله‌ى سیاسى له ئه‌ڵمانیا له‌رێگه‌ى هۆیه‌كانى راگه‌یاندن كه له‌به‌ر ده‌ستى راسته‌خۆى پارتى نازى فه‌رمانڕه‌وا به‌تایبه‌تى دكتۆر جوزێف گۆبڵز دا بوو سۆز و خۆشه‌ویستى گه‌لى ئه‌ڵمانیاى به‌ده‌ستهێنا ده‌زگاى راگه‌یاندنى گۆبلز بره‌وى دا به هێتله‌ر ، به‌وه‌ى كه رزگاركه‌رى ئه‌ڵمانیا یه له نه‌هامه‌تى ئابوورى و بزوتنه‌وه‌ى شیوعیه‌كان و مه‌ترسیه‌كانى جوله‌كه . هه‌ركه‌س به هۆكاره‌كانى "ئاشتى " بڕواى نه‌هێنابا كه هێتله‌ر لێهاتووه بۆ رابه‌رایه‌تى كردنى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ، ئه‌وه پۆلییس نهێنى "گیستابو" و سه‌ربازگه‌ى له‌ناو بردن و كۆچ پێكردنى به‌زۆرى گه‌رنتى باوه‌ڕ پێهێنانى ده‌كرد. به گه‌شه‌سه‌ندنى ده‌نگى ناره‌زاى بۆ هزره‌كانى سیاسى هێتله‌ر ، ئه‌وا په‌ناى بۆ پاكتاو كردنى سیاسیانه‌ى ئه‌و ده‌نگانه ده‌برد كه‌پێچه‌وانه‌ى راكانى بوون ، ئه‌ركى ئه‌م كاره‌ى به ملازم(هوڵمه‌ر) ئه‌سپاردبوو ، به‌مردنى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت "هین بیبیرگ) له 2ى ئابى 1934ز ،هێتله‌ر ئه‌ركى خۆى وه‌ك راوێژكارى ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت تێكه‌ڵكرد و له په‌رله‌مانى كۆمارى ڤایمار په‌سندكرا. جوله‌كه‌كان زۆر په‌شیمان بوونه‌وه كه له ساڵى 1935ز ئه‌ڵمانیا یان به‌جێ نه‌هێشت ، ئه‌وكاته‌ى كه یاسایه‌ك ده‌ركرا كه جوله‌كه مافى هاونیشتمانیه‌تى ئه‌ڵمانیاى لێ قه‌ده‌غه‌كرا، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى له كاره‌كانى حكومه‌ت و شوێنه بازرگانیه‌كانیان ده‌ریان بكه‌ن. له سه‌ر هه‌ر جوله‌كه‌یه‌ك سه‌پێندرا كه ئه‌ستێره‌یه‌كى زه‌رد له‌سه‌ر پۆشاكه‌كه‌ى بدات . له‌ئه‌نجامى ئه‌و كارانه‌ى (000،180( جوله‌كه ئه‌ڵمانیان به‌جێ هێشت. ماوه‌ى فه‌رمانڕه‌واى پارتى نازى له ئه‌ڵمانیا بوژانه‌وه‌یه‌كى ئابوورى بێ وێنه‌ى به خۆیه‌وه بینى ،پیشه‌سازى ئه‌ڵمانى بواژانه‌وه‌یه‌كى واى به خۆیه‌وه‌بینى ، هیچ هاوڵاتیه‌كى ئه‌ڵمانى بێ كارنه‌مایه‌وه. هێڵه ئاسنینه‌كان وشه‌قامه‌كان و ده‌یان پرد نوێكرانه‌وه . ئه‌وه وایكرد كه جه‌ماوه‌رى بوونى سه‌ركرده‌ى نازى هێتله‌ر به‌ره‌وئاسمان به‌رزبێته‌وه، له مارسى 1935ز هێتله‌ر خۆى له په‌یماننامه‌ى ڤێرساى هه‌ڵًبوارد، كه جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى یه‌كلاكرد بووه ، كارىكرد بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى كاركردن به سه‌ربازگیرى ناچارى به‌مه‌به‌ستى بنیادنانى له شكرێكى به هێزى پاڵپشت به هێزى ئاسمانى وده‌ریایى ، له هه‌مان كاتدا دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ لاوانى ئه‌ڵمانیا .جارێكى دیكه گه‌رایه‌وه بۆ به‌زاندنى رێكه‌وتنامه‌ى ڤیرساى دیكه له‌وكاته‌ى كه ناوچه‌ى چه‌ك داماڵراوى له (زه‌وى راین) داگیركرد. نه‌ئینگلیز نه فه‌ره‌نسیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر كێشیه‌كانى هێتله‌ر وه‌ده‌نگ نه‌هاتن . له‌وانه‌یه جه‌نگى ناوخۆى (ئه‌هلى) ئیسپانیا سه‌نگى محه‌ك بوبێ بۆ ئامێرى نوێى سه‌ربازى ئه‌ڵمانیا ، ئه‌وكاته‌ى هێتله‌ر رێكه‌وتننامه‌ى ڤیرساى به‌زاند بۆ چه‌ندجار و چه‌ندین بار ، هێزى ئه‌ڵمانیاشى نارده ئیسپانیا بۆ پشتگیرىكردنى "فرانسیسكۆ فرانكو"ى راپه‌ڕیوو دژى حكومه‌تى ئیسپانیا .
له 25 ى تشینى یه‌كه‌مى 1936ز هێتله‌ر هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ فاشى موسولینى سه‌ركرده‌ى ئیتالیا به‌ست و هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى فراوانبوو تا زایۆن و هه‌نگاریا رۆمانیا و بوڵـگاریاشى گرته‌وه . كه به هاوپه‌یمانى ته‌وه‌ره(محور)ناسراون له5ى تشرین دووه‌مى 1937ز هێتله‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى به‌ست له‌راوێژكارێتى رایخ ئه‌و پلانه نهێنیه‌ى ئاشكرا كرد له‌فراوان كردنى سه‌رزه‌مینى جوگرافیاى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا . پاڵه په‌ستۆى خسته‌سه‌ر نه‌مسا تا له‌گه‌ڵى یه‌ك بگرێت دواى یه‌كگرتن له‌شه‌قامه‌كانى ڤییه‌نا وه‌ك تاووس نازى ده‌كرد به‌سه‌ركه‌وتن به‌شه‌قامه‌كانى ڤیه‌نا ده‌رۆیشت. دواى ڤییه‌نا هێتله‌ر به‌ره‌و كه‌رتى ((ساریتلاند))ى چیكى رۆیشت، كه خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌ئه‌ڵمانى ده‌دوان پێشڕه‌وى كرد . ئینگلیز‌و فه‌رنسیه‌كان بۆ خۆدوورگرتن له هه‌ڵـگیرسانى جه‌نگ لێێ بێده‌نگ بوون . به‌ملكه‌چبوونى ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسیه‌كان ، هێتله‌ر توانى له 10ى مارسى 1929 بگاته پراغى پایته‌ختى چیك . كه شاڵاوى ئه‌ڵمانیا له سنوورى خۆى ده‌رچوو، ئنیگلیزو فه‌ره‌نسیه‌كان بڕیاریاندا هه‌ڵوێسستێك تۆمار بكه‌ن كه وازنه‌هنین له‌و زه‌ویانه‌ى كه به پۆڵه‌ندا درابوون به پىێ په‌یماننامه‌ى ڤێرساى ، به‌ڵام هێزى خۆرئاوا له هاوپه‌یمانێتى له گه‌ڵ یه‌كێتى سۆڤیه‌ت شكستى هێنا ، هێتله‌ر ناكۆكى خۆرئاوا‌و یه‌كێتى سۆڤیه‌تى به هه‌ل زانى و په‌یماننامه‌ى ((ده‌ست درێژى نه‌كردن)ى له‌نێوان ئه‌ڵمانیاو یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له گه‌ڵ ستالین به‌ست له 23 ئابى 1939ز و له 1ى ئه‌یلولى 1929ز هێتله‌ر پۆله‌نداى داگیركرد، ئینگلیز و ئه‌ڵمانیا هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه جگه له راگه‌یاندنى جه‌نگ دژى ئه‌ڵمانیا.
سه‌ركه‌وتنه(خێراكان):
له چوارساڵى دواى داگیركردن و دا به‌شكردنى پۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ یه‌كێتى سۆڤیه‌ت ، ئامێره‌گه‌لى سه‌ربازى ئه‌ڵمانیا له شكست بوون ، له‌نیسانى 1940ز ئه‌ڵمانیا ، دانیمارك و نه‌رویژى داگیركرد ، له مانگى مایسى هه‌مان ساڵ ، ئه‌ڵمانیا هێرشىكرده سه‌ر هوڵه‌ندا ، به‌لجیكا ، لۆكسمبۆرگ ، فه‌ڕه‌نسا له ماوه‌ى 6 هه‌فته هه‌ره‌سى هێنا، له‌نیسانى 1941ز ، یۆگسلافیاو یونانى له‌یه‌ك كاتدا داگیركرد . هێزى ئه‌ڵمانیا به‌ره‌و باكورى ئه‌فریقیا ، به‌تایبه‌تى میسر ده‌رۆیشت ، له ئاڵـگۆرێكى له ناكاو رووى به‌ره‌و خۆرئاواوه وه‌رگێڕا هێرشى بۆ روسیا برد ئه‌مه‌ش به‌زاندنێكى راستوخۆى رێكه‌وتننامه‌ى"ده‌ست درێژى نه‌كردنكه" بوو سێیه‌كى زه‌وى روسیاى له كیشوه‌رى ئه‌ورپا داگیركرد. كه هه‌ره‌شه‌یه‌كى به‌هێز بوو بۆ سه‌ر مۆسكوى پایته‌ختى روسیا، به‌دابه‌زینى پله‌ى گه‌رمى له‌وه‌رزى زستان ، هێزى ئه‌ڵمانیا له هێرش بردن له‌خاكى روسیا راوه‌ستا ،له وه‌رزى هاوین كرده‌ى سه‌ربازى بۆ سه‌ر(ستالینگراد) ده‌ستى پێكرده‌وه . كه تێیدا یه‌كه‌م شكست تووشى ئه‌ڵمان بوو له‌جه‌نگى دووه‌مى جیهان .. له‌سه‌ر ئاستى باكورى ئه‌فه‌ریقییا ، ئینگلیز هێزى ئه‌ڵمانیاى له جه‌نگى (العلمین)شكاند . كه نه یهێشت هێزى هێتله‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر نۆ كه‌ندى سویس و گشت خۆرهه‌ڵاتى ناوه راست دا بگرێت .
په‌رده دادرانه‌وه:
ئه‌وسه‌ركه‌وتنه خێرایانه‌ى كه له سه‌ره‌تاى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى ، به‌تایبه‌تى له‌ماوه‌ى 1929ز تاكو 1942ز ، كه‌هێتله‌ر وه‌ده‌ستى هێنا، وایكرد كه هێتله‌ر ببێته تاكه پیاوى خاوه‌ن سترتیژى ئه‌ڵمانیاو تووشى نه‌خۆشى له خۆبایى بوون هات ره‌تی كرده‌وه كه گوێ بۆ راى كه‌سانى دیكه بگرێت یان ئاماده نه‌بوو كه هه‌واڵى ناخۆش بزانێ ئه‌گه‌راستیش بووایه . زیانى ئه‌ڵمانیا له جه‌نگىستالینگراد و العلمین وخراپى بارى ئه‌ڵمانیاو راگه‌یاندنى جه‌نگى دژى وڵاته یكگرتووه كان له (11)ى كانونى یه‌كه‌مى 1941ز، خاڵى له‌سه‌ر پیت دانا‌و هیچ بوارى گومانى بۆ سه‌ره‌تاى كۆتایى هاتنى ئه‌ڵمانى هێتله‌رى نه‌هێشته‌وه. به رووبه‌رووبوو نه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین ئیمپارتۆریه‌ت (ئیمپراتورێتى به‌ریتانى) و زۆرترین گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه (یه‌كێتى سۆڤیه‌ت) و گه‌وره‌ترین ئامێرگه‌لى پیشه‌سازى و ئابوورى 0وڵاته یه‌كگرتوه‌كان) بێگومان بریارى تاكه‌كه‌سیه‌و كه‌هیچ گوێ به زمانى ئه‌قل و نه‌خشه‌ى سیاسى نادات له‌ساڵى 1943ز، هاوپه‌یمانى ئه‌وروپى هێتله‌ر ، مۆسولینى ملكه‌چ كرا‌و رووسه‌كانیى بۆ رزگاركردنى زه‌ویه داگیركراوه كانیان شێلگیرتر بوون . هێتله‌ر گره‌وى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ئه‌وروپاى خۆرئاوا ده‌كرد له‌ژیرده‌ستیدابێ و گوێى به هاتنه‌پێشى روسیاى خۆرهه‌ڵات نه‌ده‌دا، له 6ى حوزه‌یرانى 1944ز ، هاوپه‌یمانان توانیان بگه‌نه لێواره‌كانى باكورى فه‌رنسا و به‌هاتنى دیسیمبه‌رى(كانونى یه‌كه‌م) توانیان بگه‌نه رووبار‌ى راین و سه‌رزه‌وى روسیا له‌دوایین سه‌ربازى ئه‌ڵمانى چۆڵكرا.
له‌رووى سه‌ربازیه‌وه رایخى سێیه‌م له ئه‌نجامى سه‌ركه‌وتنى خۆرئاوایه‌كان كۆتایى پێهات ، به‌ڵام سه‌رسه‌ختى هێتله‌ر به‌ئاواتى ئه‌وه‌ى تادوایین سه‌رباز بجه‌نگێت ماوه‌ى جه‌نگى درێژكرده‌وه ، له‌به‌ربه‌ره‌كانى كۆتاییدا ، هێتله‌ر زمانى ئه‌قڵ و سوربوونى یاریده‌ده‌ره‌كانى ره‌تكرده‌وه كه بۆ باڤاریا یان نه‌مسا رابكات ،به‌ڵكومكوڕ بوو كه‌له به‌رلینى پایته‌خت بمرێت له 19ى مارسى ى 1945ز، هێتله‌ر فه‌رمانیدا پیشه‌سازى و ده‌زگا سه‌ربازیه‌كان و هێڵه‌كانى گه‌یاندنو هاتو چۆ خاپور بكرێن راى سپارد كه(هینریك هیمله‌ر) وه‌ك راوێژكارى ، ئه‌ڵمانیا دابنرێت. تۆنیله‌كانى شارى به‌رلینى نوقمى ئاوكرد خه‌ڵكى سڤیل خۆیان تێدا حه‌شاردابوو ،له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌مووى به ناپاك دانابوون كه له ده‌روازه‌كانى رووبه‌روووى روسیاى دوژمن نه‌وه‌ستا بوون . به‌گه‌یشتنى بۆ ده‌روازه‌كانى به‌رلین ، هێتله‌ر په‌ناى بۆ خۆكوشتن برد و گراو كه‌شى (ده‌زگیرانه‌كه‌ى) ئیفابراون ، له‌گه‌ل ئه‌و خۆى كوشت له 30ى نیسانى 1945ز و په‌رده له سه‌ر كابوسى جه‌نگى دووه‌مى جبهان دادرایه‌وه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه


dastakant xosh bet bo aw babata basudat hawre gyan hewadarm bardawam bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه